ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی میژوویی
نووسینا: ئه‌حمه‌دێ زینى وه‌ند
و/ جه‌لال نیزامی
هه‌رتم خه‌به‌ردان ده‌رحه‌قى یێكمینا، كاره‌كآ دوژواره، دناڤ گه‌له‌كى وه‌ك كوردا كو تێدا هه‌ر دایكه‌ك شاعرآ بچووكآ خوه‌یه، یێكمین شاعر ویان یێكمین شعرا كوردى نایآ كفش كرنآ
دیسا ژى ئه‌م گه‌ره‌ك هه‌روه‌كى گه‌لێن دى یێكمین هه‌لبه‌ستڤان ژ بۆ خوه كفش كه‌ن.
گزنفون سه‌ردارآ یونانى د سالا 401 یان 400 دآ به‌رى میلادآ (زایینى) ده‌ما كو ژ عه‌ردآ كوردستانآ ده‌رباس دبوو، بلى شروڤه كرنا عه‌گیدى ومێرخاسیا كوردان باسى وان سترانان دكه‌ت یێن كو كوردان لده‌مآ ئێریشا بۆ سه‌ر سوپاهآ یونانآ دستران. گه‌ر كو ئیرو رۆژآ شوونه‌ك ژوان سترانان لێ به‌لێ بێ گومان ئه‌و ستران. ب جورا هه‌لبه‌ستا بوونه.
درێژه‌ی بابه‌ت→
Comments Off
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی رۆژنامه‌وانی
به‌هار كه‌مال
یه‌كێك له‌و ستونه سه‌ره‌كىء كاریگه‌رانه‌ى كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نىء شارستانى له‌سه‌رى رِاوه‌ستاوه، رِاگه‌یاندنه، كه‌له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌پێدڤییه‌كانى سه‌رده‌مى پێكه‌وه ژیانء دایه‌لۆگء لێك حاڵى بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه باندۆرێكى ئه‌كتیڤى هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنء سیما وه‌رگرتنى كێشه سیاسىء فیكرىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوورییه‌كانى هه‌موو جیهانء چرِ بوونه‌وه‌یان له‌چوار چێوه‌یه‌كى شه‌فافدا كه‌به‌ئاسانى بتوانین لێیان بكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجیان بده‌ینء هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى بۆچوونى خۆىء ئاستى هزرى خۆى شیانبكاته‌وه.
به‌واتا رِاگه‌یاندن ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه بۆ تێپه‌رِبوونى هه‌موو ئایدیا‌و سیسته‌مء فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانء رِووداوه كاتىء هه‌میشه‌یییه‌كان، شتێكى ئاشكراشه كه له‌پشت هه‌موو رِاگه‌یاندنێكه‌وه عه‌قڵیه‌تێك رِاوه‌ستاوه كه نه‌خشه‌و پلانى بۆ داده‌رِێژآء به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ئاشكراى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى، یه‌كه‌م خۆى بناسێنآء پێناسه‌و شوناسێك به‌خۆى ببه‌خشآء له‌هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌خۆى لێى ئاگابێ .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی فۆلكلۆر
محه‌مه‌دى مه‌لا قادر
ژماره (1)ى گۆڤاره‌كه‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌رِاستى زۆرى پێ خۆشحالڕ بووم چونكه بێگومان ده‌ست پێشكه‌رییه‌كى زۆر گرنگ ء بایه‌خ داره كه‌ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش گۆڤارێكى ره‌نگینى وه‌ك (خازر) له لایه‌ن بنكه‌ى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌شه‌وه ده‌ربكات، ئه‌م ده‌سته‌به‌ریه بێگومان له‌كاتء شوێنێكى گونجاو هه‌نگاوى بۆ هاوێشتراوه‌و له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر له‌مێژه به‌دوا كه‌وتوویىء ته‌په‌سه‌رى له‌لایه‌ن رژێمى عێراقىیه‌وه پێ كۆلى له‌سه‌ر كراوه بۆیه ده‌بآ ئه‌م ده‌ست باره‌ى ئێوه له‌مێژوودا به‌دێرِى زێرین بنووسرآء هه‌روه‌ها بابه‌ته جۆراو جۆره‌كانى دووتوآى گۆڤاره‌كه‌تان جێگاى هه‌ڵسه‌نگاندنه. من به‌دڵنیاییه‌وه دبێژم له‌ئاینده‌دا ئێوه ده‌توانن زیاتر ناوه‌رِۆكى گۆڤاره‌كه‌تان فراوانترء راشكاوه‌تر بكه‌ن به‌تایبه‌تى زیاتر بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تىء كه‌لتوورىء بابه‌تى تایبه‌تمه‌ند به‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مێژووى ناوچه‌كه تێدا جآ بكه‌نه‌وه من زۆر خۆشحالڕ بوون به‌بابه‌تى په‌نده‌كانى پێشینان كه‌له ناوچه‌كه‌تان باوى هه‌یه
درێژه‌ی بابه‌ت→
Comments Off
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی فۆلكلۆر
هۆشیار نورى له‌ك
كه‌ر… كه‌گوێدرێژیشى پێده‌ڵێن.. گیانله‌به‌رێكى گوێرِایه‌ڵء له‌سه‌ر خۆیه، مرۆڤ كاتى خۆى زۆر سودى لێبینیوه، بۆ بارهه‌ڵگرتنء گه‌رِانء سورِان، له‌جیاتى ئۆتۆمبێلى ئێستا بوه.
كه‌ر ناخۆشترین ده‌نگى هه‌یه، رِووخساریشى زۆر به‌رچاونیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نى خۆى ده‌ناسىَ، گوێرِایه‌ڵى ده‌بىَ، من نامه‌وىَ باسى سوودو زیانه‌كانى كه‌ر بكه‌م، ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كمه ده‌باره‌ى ئه‌و په‌نده كوردیانه‌یه كه ووشه‌ى(كه‌ر)ى تێدایه.
* كه‌ره‌كه‌ى من له‌هه‌سپى مارى میرى باشتره.
- واته ماڵى خۆت زۆر له‌هى خه‌ڵك باشتره هه‌رچۆنىَ بێت وه‌ك ده‌ڵێن سوارى خه‌ڵك پێده‌یه.
* كه‌ر به‌ترِینىَ له‌ده‌ست گاوانى رِزگارنابى.
- واته به‌شتێكى ئاسایى له‌بن ده‌ستى رِزگارنابى.
* كه‌ر تێر بخوا، لوشكان داوێت.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی هونه‌ری
گه‌ڤزه‌نها…
ئه‌و فلیمه‌ى له‌سه‌رده‌مى شا نمایش كرا‌و له‌دژى شا بوو

گوڵستان عه‌زیز
گه‌ڤزه‌نها فیلیمێكى سینه‌مایى ئێرانى بوو، و رۆڵى سه‌ره‌كى فیلم به‌هرۆزى وه‌سوقى و فه‌رامه‌زرى قه‌ریبیان بینیان، چیرۆكى فیلمه‌كه پارتیزانێكى زامدار به‌دواى شوێنێكى نهێنى ده‌گه‌را خۆى له‌حكومه‌تى محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وى بشارێته‌وه، و براده‌رێكى له‌ماڵى خۆى په‌ناى ده‌داو فیداكاریى بۆ ده‌كا، براده‌ره‌كه‌ى پیاوێكى تریاكى بوو، رۆڵى شۆرِشگێرِێكى ده‌بینى، لایه‌نێكى دیكه‌ى فیلمه‌كه هه‌ژارىء نه‌دارى خه‌ڵكى ئێرانى نیشان ده‌دا، كرێچیه هه‌ژاره‌كان ده‌مالڕ له‌حه‌وشێكى بآ سه‌روبه‌ر ژیانیان ده‌كرد، قه‌رزدارو بآ داوو ده‌رمان بوون، ئه‌وه له‌حاڵێكدا بوو كه(شا) واى نیشان ده‌دا له‌ئێران هه‌ژارىء نه‌دارى نیه‌و به‌ره‌و شارستانیه‌تى گه‌وره ده‌رِۆنء هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه. پاشان له‌كۆتایى فیلمه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌پۆلیس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتیزانه‌كه‌و داواى خۆدانه‌ده‌ستى لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و پێشوازى له‌مه‌رگ ده‌كاتء خۆى به‌ده‌سته‌وه نادات، براده‌ره‌كه‌یشى له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى خه‌ته‌ر ده‌بآ، به‌ڵام ده‌رِواته ناو بازنه‌ى خه‌ته‌رو هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن، واته ركابه‌رىء ته‌حه‌داى رژێمى شاهى ئێران ده‌كه‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی هونه‌ری
شه‌كیلا: له‌ته‌مه‌نى (9) ساڵییه‌وه ده‌ستم به گۆرانى كرد
ووه
گۆرانی بێژێكی ده‌نگخۆشی ئێرانیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیران ژیان ده‌كات خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆشه، له‌ناوخه‌ڵكی كوردیش لایه‌نگیری خۆی هه‌یه، بۆ زیاتر ئاشنایی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مء ژیانی شه‌كیلا ئه‌م دیمانه‌یه كه نووێترین دیمانه‌ی شه‌كیلایه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئیران، گۆڤاری خازر به باشی زانی وه‌ریگێرِێته سه‌ر زمانی كوردی.
ئا/ خــازر
- یه‌كه‌م گۆرانیت چی بوو؟
*كه‌می بامه‌ن موداراكون ، خۆشبه‌ختانه پێشوازیه‌كى گه‌رمی لێكرا، هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كانی پورانء هایده‌ی رِه‌حمه‌تیء مه‌هه‌ستیم ده‌گووت.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ
مه‌لا عه‌بدولخالق شوانى
گول ئه‌و رِووه‌كه ناسكۆڵه‌ء نه‌رمء نۆڵه‌یه كه‌به‌دیارى رِه‌وانه ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و مرۆڤه‌ى كه‌وا باوه‌رِدایه له‌كاتى مه‌رگیش خوداوه‌ند گیانى ناكێشى هه‌تا گوڵێكى به‌دیارى له‌به‌هه‌شت بۆ به‌دیارى نه‌یه‌ت جگه له‌ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: (من عرچ علیه ریحان فلا یرد فڕنه خفیف اعمل گیب الریح). ئه‌م بابه‌ته‌یه له‌چوار چێوه‌ى گرنگێتى گوڵه به‌لاى زانایانء كه‌ڵه پیاوانء گه‌لانى ئه‌م جیهانه جا بۆ ئه‌وه‌ى زێتر ئاشناى ئه‌م بابه‌ته بیت فه‌رموو بۆ نێوه ناخى گولڕ:
خوشكء برایانى رِێزدارم! سڵاوى گولڕ ئاسا له‌وڵاتى یاسا. ئه‌م بابه‌ته ده‌رهه‌ق به‌گوڵه، دیاره گوڵیش خۆشه‌ویستى خۆش دۆستانه، بینایى چاوانه، دیارى ژنانء پیاوانم. هه‌ر له‌كۆنه‌وه تائه‌مرِۆ، كێ هه‌یه شانازى به‌گولڕء به‌نێوى گولڕ ناكات؟ ئه‌مه پرسیاره‌ء وه‌رامى زۆر ئاشكراء رۆنه…
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی رۆژنامه‌وانی
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی
ئه‌گه‌ر سه‌یری رای گشتی بكه‌ین له‌سه‌ردانه ئایینی یه‌كانء كتێبه ئاسمانیه‌كانیشه‌وه ناوی هاتووه به‌ڵام به‌ناوی توانای گه‌لء ده‌نگی گه‌ل ناوه‌كانی پیرۆز‌و ته‌عبیر له‌رای گشتی كردووه به‌ڵام له كتێبه ئایینه‌یه‌كانا له قورئانء ته‌وراتء ئنجیلء هه‌ریه‌ك به‌ناوێك ناویان بردووه به‌ڵام زاراوه‌كه‌ی رای گشتی نه‌بووه به‌راستی، دوا به‌دوای ئه‌وه له‌روی ته‌كنه‌لۆژیه‌وه كه باسم كرد راگه‌یاندن ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی بینیء دوای كه راگه‌یاندن دروست بوو به‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه رای گشتی به‌رجه‌سته بوو چونكه ده‌زگای بۆ دروست بوو و ئه‌م ده‌زگایانه رۆلێكی گرنگیان بینی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌ی یاخود شۆرِشی زانیاری یه‌كان ده‌وری زۆر گرنگی بینیء سنوره‌كانء ده‌سه‌ڵاتء كۆمه‌ڵگاشی شكاندووه‌ء توانیویه‌تی كاراكته‌رء دادورییه‌كانی ببه‌زێنێ،
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی رۆژنامه‌وانی
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی
ئه‌مرِۆكه دونیای رِاگه‌یاندن زانستێكه پێ ی ده‌وترێت زانستی هه‌موو زانسته‌كان، سه‌رژمێری جیهان هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ژی، ده‌توانم بڵێم ملیارات ملیارات یاخود بلیارات بلیارات گیانه‌وه‌ری له‌ژێر ده‌ریاو زه‌ریاو زه‌وییه‌كانا ده‌ژیت هه‌موو ئه‌م پێكهاته‌یه كه‌وتۆته به‌ر تێروانینء كامیراو نووسینء وردبین، ئه‌مه زانستێكه پێی ده‌وترێت جیهانی رِاگه‌یاندن، هیچ شتێك له‌م پێكهاته‌یه ناتوانێت رِزگار بێت له‌ده‌ستی راگه‌یاندن هه‌ر هه‌موو له ژێر رِكێفی دایه، ئه‌گه‌ر له ساڵانی پێشوو خه‌ڵك به راگه‌یاندنی ده‌گووت پرِو پاگه‌نده‌ى ده‌زگای راگه‌یاندن یان پرِوپاگه‌نده، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه ئێستا هه‌ڵه‌یه، ئه‌مرِۆكه هه‌موو زانسته‌كانی تر كه‌وتۆته ژێر ركێفیء ده‌ستی رِاگه‌یاندن له‌وه‌تی مرۆڤایه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه، رِاگه‌یاندن هه‌یه، قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ئه‌م زانسته‌ش گۆرِانی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا سه‌یری بكه‌ین زۆر دامء ده‌زگای سه‌ره‌تایی هه‌بووه‌ء به‌كار هێنراوه وه‌كو هاوارو گریانء قیژه‌و ئاگر كردنه‌وه‌و گه‌لێكی تر بۆ ئاگاداركردنی یه‌كتر، كه مناڵێكیش له‌دایك ده‌بێتء دێته سه‌ر زه‌وی ده‌ست ده‌كات به هاوار،
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی رۆژنامه‌وانی
رزگار مه‌موزینى
كارى په‌یامنێر له‌كاتى شه‌رِدا قورستره، تاكاتى ئارامى، له كاتى شه‌رِ په‌یامنێر پێشمه‌رگه‌یه‌كه له‌مه‌یدانى كاردا، لێره‌یه شاره‌زایى زیاتر به‌ده‌ست دێت، په‌یامنێر هه‌ست ده‌كات كاره‌كه‌ى پیرۆزتره كه له پێناویدا گیان ده‌به‌خشىَ و ده‌بێته خاوه‌ن كرده‌وه و میـتـۆدى له‌كاردا، بۆ گواستنه‌وه‌ى راستیه‌كان و گه‌یاندنیان به‌خه‌ڵك هه‌ر خودى ئه‌م كاره‌ش به‌رگرییه له‌راستیه‌كان و وه‌رگرتنى هه‌ندىَ بیره‌وه‌رییه، چونكه په‌یامنێر خوێن رێژییه‌كان به‌چاو ده‌بینىَ و چاوه‌كانى كراوه ترده‌بن .
كارى هه‌ر په‌یامنێرێك له‌مووسل به‌شداریه له‌شه‌رِێكى گه‌وره‌ى شه‌قام به شه‌قام كه‌تائێستا چه‌ندین رۆژنامه‌وان گیانى خۆیان له‌ده‌ست داوه، كارێكى مه‌یدانیه، مه‌یدانى شه‌رِ هه‌موانى بێزار كردووه، و هه‌موان هه‌وڵى ته‌واو بوونى شه‌رِ ده‌ده‌ن، تیرۆریستان له‌شارى مووسل هه‌وڵى سوتانى ته‌رِووشك ده‌ده‌ن و به‌دواى كوشتنى په‌یامنێریش ده‌گه‌رێن،
درێژه‌ی بابه‌ت→
Comment (1)
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی راپۆرت‌و رێپۆرتاژه‌كان
ئا/ خازر
گیر‌و گرفتی گه‌نجانی به‌رده‌رِه‌ش له‌چی دایه چ داخوازیه‌كیان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه؟
ئاشكرایه كه‌شارۆچكه‌ی به‌رده‌رِه‌ش به‌شارۆچكه‌یه‌كی كۆنی كوردستان ده‌ژمێردرێت و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش خه‌ڵێكێكى زۆر له‌ناو چه‌كانی تری كوردستان وه‌كو موسل وچه‌ندین شوێنی تر روویان تێ كرد ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌سنووره‌كه‌ی فراوانتر بێت و گه‌نجانی زیاتر له‌ئامێز بگرێت به‌راورد له‌گه‌ل رێژه‌ی پێشوو تردا و ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌گه‌نجان خوازیاری زیاتریان هه‌بێت بۆ ئاشنای بوون له‌سه‌ر ئه‌م باسه گۆڤاری خازر به پێویستی زانی كه‌رای چه‌ند گه‌نجێكی ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ربگرێت و ریپۆرتاژێك سه‌باره‌ت به‌مه گه‌ڵاله بكات.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی فۆلكلۆر
هۆشیار نورى له‌ك
ئاگر.. پاش په‌لیه‌كى گه‌رمى دێته بوون، سوودو زیانێكى زۆرى هه‌یه بۆ مرۆڤ گه‌ر ئاگرنه‌بێت، هیچ شتآ به‌خاوى ناخورێت، به‌ڵام ئه‌وشتانه‌ى كه‌پێویستیان به‌كولان ء برژان هه‌یه، به‌هۆى ئاگره‌وه ساز ده‌كرێت، لێره‌دا باس له‌و په‌نده كوردییانه ده‌كه‌ین كه‌ووشه‌ى ئاگرى تێدایه.
* ئاگر تێبه‌رده‌ى،بۆن سۆى لێ نایێ یاده‌ڵێن(ئاگرله‌ماڵى به‌ربێت، بۆن سۆى لێ نایه‌ت):
- به‌یه‌كێك ده‌وترآ، كه‌زۆر هه‌ژارو رووتء قوتب بێ.
* ئاگر سورآ، له‌خۆم دوورآ یاده‌ڵێن (ئاگره سووره له‌خۆم دووره):
- واته یه‌كێك ده‌یلێ، كه ئاژاوه‌یه‌ك قه‌ومابێء خۆى تیانه‌بێ.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008
له‌لایه‌ن Masoud
به‌شی خازر
د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى
گۆڤارى خازر هه‌رله‌ژماره (1)ى تادوا ژماره بایه‌خى به‌مێژووى كورد‌و كوردستان داوه، هه‌ر خۆى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رِده‌رِه‌ش كارێكى گه‌وره بوو خازر له‌سه‌نته‌ره‌كه كه‌مترنیه، به‌دووه‌مین كارى گه‌وره دێـه ژماردن، له‌ژماره‌یه‌كى بابه‌تێكى یاسین حه‌سه‌ن هه‌یه، باسى پاشاى ره‌واندز ده‌كات، كه‌گوایه وجاغ كوێره چونكه كورِى نه‌بووه، من ده‌ڵێم كچ له‌كورِ كه‌مترنیه‌ء ئه‌وه‌ى كچى هه‌بێ مه‌رج نیه وجاغی كوێربێـ، له‌خازر هه‌ندآ شتى سه‌یر هه‌یه‌هه‌ندآ كه‌س لێآ ده‌نووسن نووسه‌رى موحته‌رف نین،به‌ڵام نووسه‌رى باشیش له‌خازرى نووسیوه بۆ نموونه حه‌سبوڵڵا یه‌حیا كه‌بۆ خازرى نووسیوه یه‌كه‌م چیرۆكنووسى عێراقه، گولیزار ئه‌نوه‌ر هه‌روه‌ها له‌ژماره 3 به‌دواوه خازر زمانى عه‌ره‌بیشى لێ زیاد بوو چونكه زۆر له‌كورد زمانان وخودى خۆمیش رۆشنبیریمان زمانى عه‌ره‌بییه، برا عه‌ره‌به‌كانیش پێویسته لێمان تێبگه‌ن، ئیتر زۆر نووسه‌رى عه‌ره‌بى بۆ خازریان نووسى.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی خازر
سه‌عید مه‌موزینى
ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌بزاڤى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌ر شوێنێك بكه‌ین گه‌شه‌كردنه‌كه‌ى هه‌ڵقوڵاوى دیموكراسیه، له‌وڵاته دیكتاتۆره‌كان رۆژنامه‌ى باش داده‌خرێتء رۆژنامه‌نووسى خاوه‌ن بیروپێنووسى ئازاد به‌ند ده‌كرێن.
وڵاتى دیموكراسى رێگا خۆشكه‌رى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاده به‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵدان هیچ بزاوتێكى رۆژنامه‌گه‌رى له‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش دانه‌بووه، جموجۆڵى رۆشنبیرىء كارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى پیرۆزى گه‌لى كوردستان به‌رجه‌سته بوو، رۆژنامه‌كان بایه‌خیان به‌په‌یامى چاندى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، و چه‌ندین بڵاوكراو ده‌وركه‌وتن وه‌كو به‌رده‌رِه‌شى نوآ له‌گوندى بشیریان بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوى بۆتان ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر چ ساده‌بوون به‌ڵام سه‌ره‌تاێكى باشبوون،
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008
له‌لایه‌ن Masoud
به‌شی خازر
خه‌سرۆ گۆران
ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌ده‌ڤه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى كوردستانه سه‌ر رێگاى بازرگانى ئاوریشه‌م،یان رێگاى مه‌له‌كى بووه، گردۆڵكه‌كان بۆپاراستنى ئه‌م رێگایه دانرابوو رێگایه‌كى قه‌دبرِه، تاده‌گه‌یشته یۆنان، چونكه له‌دێر زه‌مانه‌وه رێگا ده‌شتانیه‌كان بۆ كاروانچىء پیاده‌ش هه‌م نزیكتر بووه، هه‌م ئاسانتربووه، بۆ تائێستا شتى كۆنینه وه‌كو جه‌رِه‌و گۆزه‌و پاره‌ى كۆن ئه‌دۆزرێته‌و به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك نازانن چۆن له‌گه‌لڕ شوێنه‌واره دێرینه‌كان ته‌عامول بكه‌ن.
خانوه كۆنه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێـته پاراستن باشه
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →