په‌یڤێك له یادى ده‌رچوونى گۆڤارى (خازر)دا
مقداد شاسوارى
پێم وابێ له دوا وه‌رزى ساڵى 2002بوو، ئێمه تازه رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌رمان خستبووه سه‌رپێ، هه‌ڤاڵى هێژام (سه‌عید مه‌موزینى) بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى گۆڤارى خازرى له‌لا باس كردم و هه‌رچه‌نده خۆى له بوارى كارى رۆژنامه‌گه‌رى و رِاگه‌یاندندا ئه‌زموونى هه‌بوو، به‌لاَم به‌و سروشته خاكه‌رِاییه‌ى خۆى، رِاوێژى به منیش كردوداواشى لێ كردم بۆ خستنه سه‌رپێی یه‌كه‌م ژماره هاوكارییان بكه‌م. منیش كه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌م و ئه‌ركى خزمه‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى منیش به‌لاَم هه‌میشه به (مه‌موزینى) ده‌ڵێم (تۆمان كردۆته برا گه‌وره و له‌باتى هه‌موومان ئه‌ركى خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌یت) دیاره به به‌شێك له‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمم زانى و پێم وابێ درێغیشم نه‌كرد له رِاپه‌راندنى كاره‌كانى یه‌كه‌م ژماره‌ى خازر تا له چاپخانه ده‌رهات.


