Archive for
نۆڤه‌مبه‌ر, 2008
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
By: admin
Category: خازر
No Comments →
مقداد شاسوارى
پێم وابێ له دوا وه‌رزى ساڵى 2002بوو، ئێمه تازه رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌رمان خستبووه سه‌رپێ، هه‌ڤاڵى هێژام (سه‌عید مه‌موزینى) بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى گۆڤارى خازرى له‌لا باس كردم و هه‌رچه‌نده خۆى له بوارى كارى رۆژنامه‌گه‌رى و رِاگهیاندندا ئه‌زموونى هه‌بوو، بهلاَم به‌و سروشته خاكهرِاییهى خۆى، رِاوێژى به منیش كردوداواشى لێ كردم بۆ خستنه سه‌رپێی یه‌كه‌م ژماره هاوكارییان بكه‌م. منیش كه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌م و ئه‌ركى خزمه‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى منیش بهلاَم هه‌میشه به (مه‌موزینى) ده‌ڵێم (تۆمان كردۆته برا گه‌وره و له‌باتى هه‌موومان ئه‌ركى خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌یت) دیاره به به‌شێك له‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمم زانى و پێم وابێ درێغیشم نه‌كرد له رِاپهراندنى كاره‌كانى یه‌كه‌م ژماره‌ى خازر تا له چاپخانه ده‌رهات.
(more…)
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
By: admin
Category: خازر
Comments Off
سه‌عید مه‌موزینی
هه‌ر خوودی ده‌رچوونی گۆڤاری خازر یان هه‌ر گۆڤارێكی دیكه نوێ بوونه‌وه‌یه ، چونكه ده‌رچوونی بابه‌تێكی نوسراوی نوێ یه ، له وانه‌یه خامه‌ی نوێ بابه‌تی نوێ بلاَوبكرێنهوهو گۆڤار یان رۆژنامه‌یه‌كی نوێ له ناو بواری رۆژنامه‌گه‌ری زیاد ده‌كرێت و مێژوویه‌كی دیار تۆمار ده‌كرێت ، گۆڤاری خازر نوێ بوونه‌وه بوو به ئامانجی تایبه‌ت و دیار هه‌ر چه‌نده گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی یه ، بهلاَم بایه‌خی به كۆكردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد داوه، و دوژمنانی كورد هه‌وڵی زۆریان داوه مێژووی كورد بسرِنهوه میلله‌تێكی بێ مێژوو دروست بكه‌ن دواتر به‌شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی خاك و زمانی كوردیش بسرِنهوه ، كه‌واته زیندوكردنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر گه‌ڵێك رزگار كردنیه‌تی له نه‌مان ، له‌م بواره‌دا خازر زۆر لاپهرِهی ونی دۆزیه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له نێو لاپهرِهكانی خۆیدا تۆماری كرد‌و خستیه به‌رده‌ستی خوێنده‌واران و بووه سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو (more…)
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
By: admin
Category: خازر
No Comments →
عــادل حـه‌سـه‌ن
هیڤیا مه ئه‌وه روژ بو روژ خازر به‌ره‌ڤ پێشڤه بچیت و ئه‌ز لڤێ باوهریمه ل ده‌ڤه‌ره‌كا وه‌كو به‌رده‌ره‌ش هه‌بوونا گۆڤاره‌كى وه‌كى خازر تشته‌كى پیرۆزه و هه‌روه‌سا دیاره ئه‌و هه‌ڤالێ كو لڤی گۆڤارى كاردكه‌ن گه‌له‌ك ماندی دبن و ئه‌ڤه هه وىَ دگه‌هینیت ئه‌و هه‌ڤال خهمخۆرىَ كێشا كوردی و ره‌وشه‌نبیرییا كوردینه ، ب دیتنا من خالێت باش گه‌له‌ك ل گۆڤارا خازر یا هه‌ى و دا ئیمه‌ن ئه‌م كورد بهرنیاسین تشتێت باش نابێژین به‌لكو مرۆڤ دشێت پێشنیارىَ باشتر بدات بو هندىَ كو باشتر بیت چونكى تشتىَ باش هه‌ر باشن (more…)
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
By: admin
Category: خازر
No Comments →
دواى تێپه‌ربوونى 6 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر و 25 ژماره‌ى له‌به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و برِینى چه‌ند قۆناغێكى جیاجیا له ژیانیدا چه‌ندین گۆرِانكارى له ژماره‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر و پێگه‌یاندنى چه‌ندین نووسه‌ر كه بۆ یه‌كه‌مجار له گۆڤارى خازر نووسوویانه ، ئایا خازر جێگاى خۆى له‌ناو خوێنه‌رانى گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستان كردۆته‌وه ، كهموكورِى له چ روویێكه‌وه هه‌یه و بابهتهكان تاچ راده‌یه‌ك گرنگى خۆیان هه‌یه و توانیویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆخۆى رابكێشێت ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویستمان زانى راوبۆچوونى چه‌ند خوێنه‌رێكى خازر وه‌ربگرین و هه‌ریه‌كه‌و بۆچوونى خۆى دا به بۆنه‌ى شه‌شه‌مین سالیادى خازر :
ئاماده‌كردنى / شه‌هاب زه‌نگه‌نه
(more…)
نۆڤه‌مبه‌ر 01, 2008
By: admin
Category: میژوویی
No Comments →
سه‌عید مه‌موزینى
بارانێكى توند ده‌بارى ، جاروبار له‌گه‌ل به‌فر تێكهلاَو ده‌بوون وهه‌وایه‌كى به‌هێز داره‌كانى دهجولاَندهوه ، لقى ههندىَ لهدارهكانى ده‌شكاند ،وده‌نگى هه‌وا خه‌ڵكى هه‌راسان ده‌كرد ، هه‌ورو بروسك ده‌یانگرماند ، كه‌س به‌رگه‌ى ئه‌م كه‌شه ناخۆشه‌ى زستانى نه‌ده‌گرت ، زستانێكى درێژ پرِ به‌فروباران كه‌س له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بینرا ، ئاكرىَ جوانترین دیمه‌نى خۆى نیشان ده‌دا و كهلىَو كهلهكهون باڵى سپى خۆیان به‌سه‌ر شاردا كێشابوو پیاسه‌یه‌كى درێژى له‌شه‌قامى خه‌ڵوه‌تى شارداكرد ، به‌فرو باران به‌ده‌م و چاوى ده‌كه‌وتن زیاتر دهیلهرزاند ، بهلاَم دڵى گه‌رمى ئه‌و به‌زریان و كرِێوهش سارد نابنه‌وه ، به‌ره‌و كۆڵانێكى ته‌نگ و تاریكدا چووه خوارىَ ته‌نانه‌ت ده‌ستى نه‌كرده گیرفان ، به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ى ماندو كه‌هه‌ڵم دووكه‌ل ئاسا له‌ده‌مى ده‌رده‌چوون گه‌یشته به‌رده‌رگاى ماڵێك بهرِێكهوت ، له‌ده‌رگاى ماڵه‌كه راما به‌ئاسته‌م له‌په‌نجه‌ره رووناكى دیاربوو ، واى نیشانده‌دا ماڵه‌كه ، هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر نوینى گه‌رم و گورِدا خه‌وتبن و سوَپهى دارههڵبوو ، دووكه‌ڵ لهلوولهى سۆپه‌ى ماڵه‌كان به‌رز ده‌بووه ، ئه‌و هوشیاره و كه‌س ئاگاى لىَ نیه ، به‌هه‌ردوو چاوه‌كانى وه‌كو ئه‌وه‌ى بیه‌وێت شتێك رِاو بكات سێرهى له‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه گرت .
(more…)