دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل د.فه‌رهاد پیربال
د. فه‌رهاد پیربال ناوێكى دیارى بوارى رۆشنبیرییه و خاوه‌ن به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بىء رامیارىیه، رۆشنبیرێكى به‌جورئه‌ته، گۆڤارى خازر ئه‌م دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵدا سازكرد، كه‌بریتییه له‌دیدوبۆچوونى خۆى.
دیمانه: عوسمان عه‌بدولموته‌لیب
* ده‌كرێ باسى ژیانى تایبه‌تى خۆت بكه‌ى؟
- باسى ژیانى شه‌خێى له دیدارێكى ئه‌ده‌بى به‌لاى منه‌وه گرنگى نیه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره بۆ ئه‌م گۆڤاره قسه ده‌كه‌م ده‌كرآ سرنجێكى بده‌مآ هه‌موومان تاریخێكمان هه‌یه تیایدا له‌دایك ده‌بین ده‌چینه قوتابخانه و دووباره له ئه‌ده‌بیاته‌وه وامان لێده‌كات به‌یه‌كتر نه‌چین ئه‌وه خالى جیاوازى یه له‌نێوانماندا به‌یه‌كتر نه‌چوینه ئه‌ده‌ب گرنگه نه‌ك ژیانى شه‌خسى به‌هه‌ر حال له‌ساڵى 1961 له‌گه‌رِه‌كى خانه‌قا له‌دایك بوومه له‌دوایى له‌گه‌ره‌كى سه‌یداوه منداڵیم به‌سه‌ر بردووه ئینجا هاتومه‌ته ته‌یراوه قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایم له‌ته‌یراوه پۆلى یه‌كه‌مم له‌قوتابخانه‌ى (زاگرۆس) خوێند له‌بیرمه ئه‌و وه‌خته‌ى ساڵى (74) كه شۆرِش ده‌ستى پێكرد ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كه پێشمه‌رگه یان كورد به‌گشتى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه غارماندا چیا له‌سه‌رداخوازىء بانگه‌وازه‌كه‌ى (مه‌لا مسته‌فا )


