ده‌ستى غه‌در مه‌رگی به دیاری بۆ هێنام
ئه‌میر زه‌نگه‌نه
هه‌موو ژیانم خستبووه گهرِ ته‌نها بگه‌م به و ئاواته‌ی له دڵی من دایه‌و وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م زه‌مینه به‌خته‌وه‌رو به ئومێده‌وه بژیم . كاتێك هه‌رزه كاربووم ژیان لام گرنگ نه‌بوو كه چۆن رِهفتاربكهم وه‌لێ ئه‌وه گرنگ بوو كه خۆش بژیم و هه‌ست به به‌ر پرسیاره‌تى نه‌كه‌م . وامدانا بوو كه من پاڵه‌وانم ته‌نیا منم له‌م ژیانه‌دا . له ته‌مه‌نێكدا بووم نه‌مده‌زانى عه‌شق چیه‌و خۆشه‌ویستى چۆنه هه‌ڵبه‌ته له فه‌رهه‌نگیشم دانه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر زوبانی خه‌ڵكیه‌وه گوێبیستی ده‌بووم . له قۆناغی سێ یه‌مى ناوه‌ندی بووم كه‌وتمه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه ئیدی هه‌ناو رۆح و دڵم پرِ بوون له خۆشه‌ویستى و كردار‌و ره‌فتارم بۆنی خۆشه‌ویستیان لێ ده‌هات روخسارم سیمای خۆشه‌ویستى پێوه دیار بوو كه عاشق بووم فێربووم هه‌موو كه‌سم خۆش بوێت .چه‌ند پیرۆز‌و پرِ به هایه خۆشه‌ویستى .


