xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for سێبته‌مبه‌ر, 2008

ده‌ستى غه‌در مه‌رگی به‌ دیاری بۆ هێنام

سێبته‌مبه‌ر 13, 2008 By: Masoud Category: میژوویی No Comments →

ئه‌میر زه‌نگه‌نه‌

هه‌موو ژیانم خستبووه‌ گه‌رِ ته‌نها بگه‌م به‌ و ئاواته‌ی له‌ دڵی من دایه‌و وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م زه‌مینه‌ به‌خته‌وه‌رو به‌ ئومێده‌وه‌ بژیم . كاتێك هه‌رزه‌ كاربووم ژیان لام گرنگ نه‌بوو كه‌ چۆن رِه‌فتاربكه‌م وه‌لێ ئه‌وه‌ گرنگ بوو كه‌ خۆش بژیم و هه‌ست به‌ به‌ر پرسیاره‌تى نه‌كه‌م . وامدانا بوو كه‌ من پاڵه‌وانم ته‌نیا منم له‌م ژیانه‌دا . له‌ ته‌مه‌نێكدا بووم نه‌مده‌زانى عه‌شق چیه‌و خۆشه‌ویستى چۆنه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ فه‌رهه‌نگیشم دانه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر زوبانی خه‌ڵكیه‌وه‌ گوێبیستی ده‌بووم . له‌ قۆناغی سێ یه‌مى ناوه‌ندی بووم كه‌وتمه‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ئیدی هه‌ناو رۆح و دڵم پرِ بوون له‌ خۆشه‌ویستى و كردارو ره‌فتارم بۆنی خۆشه‌ویستیان لێ ده‌هات روخسارم سیمای خۆشه‌ویستى پێوه‌ دیار بوو كه‌ عاشق بووم فێربووم هه‌موو كه‌سم خۆش بوێت .چه‌ند پیرۆزو پرِ به‌ هایه‌ خۆشه‌ویستى .

(more…)

گه‌نده‌ڵى په‌روه‌رده‌یى

سێبته‌مبه‌ر 13, 2008 By: Masoud Category: هه‌مه‌ڕه‌نگ No Comments →

عه‌بدولقادر عه‌بدوڵلا

گه‌نده‌ڵى له‌ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌ ، له‌ سایت و لاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌كان و له‌لایه‌ن رۆشنبیران و … هتد ، باسى زۆرى لێوه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ ته‌نیا له‌ ورووژاندنى بابه‌ته‌كه‌یه‌ و بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆى بدۆزێته‌وه‌ .

هه‌ندێك وا تێگه‌یشتوون له‌گه‌نده‌ڵى و به‌ تێروانینى لایه‌نى دارایی یان ئه‌خلاقى و هه‌ریه‌كه‌ و بۆچوونێكى هه‌یه‌ و خۆشى لێ رزگار ده‌كات و به‌رپرسێتى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى خه‌لكانى تر ، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌مه‌وێت منیش باسى گه‌نده‌لى په‌روه‌رده‌ییی بكه‌م .

چونكه‌ گه‌نده‌لى ڤایرۆسێكه‌ نه‌كه‌وێته‌ هیچ جه‌سته‌یه‌ك ، بۆى هه‌یه‌ تێنه‌گه‌یشتن له‌ واتاى ( گه‌نده‌لى ) زۆر كێشه‌ دروست بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بینین هه‌موو خه‌لك باسى لێوه‌ ده‌كات بگره‌ له‌ وه‌زیرى ده‌وله‌ت تا بچوكترین فه‌رمانبه‌ر و دوكاندار و شوفێرى تاكسى و مه‌لاى ئایینى تا ده‌گاته‌ شون و گاوانى بچوكترین گوند ..

(more…)

زانستى سیاسی و سیاسه‌توان

سێبته‌مبه‌ر 13, 2008 By: Masoud Category: رامیاری No Comments →

سه‌عید مه‌موزینی

زانستی سیاسی كۆنترین چالاَكی مرۆڤ و شوێنی بایه‌خی هه‌موانه‌ و زۆر جار مرۆڤی رامیاریكار په‌یداده‌بن و ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌ و كارێكی پرِ له‌ خه‌ته‌ره‌ هه‌روه‌كو مرۆڤه‌كان له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ ده‌رۆنه‌ سه‌رمانگ كارێكی پرِ مه‌ترسیه‌ ، سیاسه‌ت پرِه‌ له‌ ململانێ و كۆشش ، له‌ گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م زانسته‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و كارێكی تایبه‌ته‌ و پسپۆری خۆی هه‌یه‌ (1)

هه‌روه‌كو ئه‌رستۆ گوتویه‌تی ” مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی سیاسیه‌ كه‌ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی تێكه‌لاَوی بكات ، وكاره‌كه‌ی رووبه‌روبونه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌قله‌كان ، له‌ ئاستى به‌رزو نزمدا رۆل ده‌گێرِێ ، سمیس فه‌یله‌سوفی سیاسی ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی ” سیاسه‌توان قاره‌مانێكه‌ له‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو زه‌وی به‌كاردێنێ ، ( هیلۆر بلۆك ) له‌ سه‌ر گۆرِی رامیاری كارێك گوتویه‌تی ” لێره‌ ته‌رمی سیاسیه‌ك نێژراوه‌ و هه‌ندێ شتی گاڵته‌ جاری له‌ سه‌ر نووسراوه‌ و هه‌موان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن ، به‌ داخه‌وه‌ ده‌گریێم كه‌نه‌متوانی له‌ سێداره‌ی بده‌م (2)

(more…)





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان