Archive for
ئۆگه‌ست, 2008
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: گۆشه‌و كناری دونیا
No Comments →
پیاوێكى فه‌ره‌نسى كه به‌هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه پزیشكان مه‌رگیان به‌یان كرد ، له‌كاتێكدا كه ده‌یانه‌ویست ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌شى كه تواناى په‌یوه‌ندانیان هه‌یه ، زیندوو بوویه‌وه ، ئه‌م نه‌خۆشه كه ناسنامه‌كه‌ى ونه دواى چاودێرى زۆره‌وه ئێستا تواناى قسه‌كردن و رۆیشتنى هه‌یه .
ئه‌م پیاوه 45 ساڵه‌یه ، له‌وكاته‌ى پزیشكان خه‌ریكى لێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى بوون چاوه‌كانى بوونه‌وه‌و دڵى كه‌وته‌وه‌كار .
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: گۆشه‌و كناری دونیا
No Comments →

فه‌تاح ته‌یمور عه‌بدوللاَ دانیشتووی گوندی گرده‌پان ناسراوه به
رۆنالدینهۆی بچوك ته‌مه‌نی ( 13 ) ساڵه قوتابى پۆلى هه‌فته‌مى بنه‌ره‌تى له قوتابخانه‌ى گوندى گرده‌پان وه‌رزش دۆست و یاریزانێكی لێهاتووه له هێلی به‌رگری ناوه‌ند یاری ده‌كات و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌و له خۆشه‌ویستی یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ( رۆنالدینهۆ ) كه زۆر سه‌رسامه به جوله‌و یاریكردنی ئه‌م یاریزانه،
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: گۆشه‌و كناری دونیا
No Comments →
(یونس به‌حری) خه‌ڵكى پارێزگاى موسڵ و بێژه‌ر بووه له‌رِادیۆى هێتله‌ر له‌به‌رلین ، هه‌میشه له‌سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزار بووه ، له‌هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى (104) ژنى له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هێنابوو، خاوه‌نى (342) منداڵ بووه ژماره‌یه‌ك له‌منداڵه‌كانى بونه‌ته دكتۆر‌و ئه‌ندازیارو ئێستا له‌ژیاندان، لایه‌نگیرى هیتله‌ر بوون له‌رادیۆكه‌ى هیتله‌ردا بانگى ده‌كرد (هنا برلین- حى العرب) (ئێره به‌رلینه- گه‌رِه‌كى عه‌ره‌به) له‌سه‌فه‌رێكى بۆ ژاپۆن ، هه‌ركه‌گه‌وره‌ى موسڵمانانى ژاپۆن ده‌زانیت عه‌ره‌بێكى موسلمان هاتۆته وڵاته‌كه‌یان بانگى ده‌كات كه‌ده‌زانیت سه‌یده‌و ئه‌ولادى ره‌سوله (د.خ)، كچه‌كه‌ى خۆى لێ ماره ده‌كات ، یونس ته‌نیا شه‌وێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ى ده‌خه‌وێ بۆ به‌یانى نامه‌یه‌ك كه‌ته‌ڵاقنامه بووه به‌جى دێڵى و به‌خه‌زووره‌كه‌ى ده‌ڵێت : (ژیانى من ئه‌وه‌یه ناتوانم تاسه‌ر له‌شوێنێك بم و له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بژیم خواحافیز) .
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: گۆشه‌و كناری دونیا
No Comments →
له‌یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش كچێك و كورِێك په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌نێوانیانا ده‌بێت كورِه مۆبایلێك به سیم كارته‌وه بۆ كچه‌كه ده‌كرِێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر په‌یوه‌ندیان هه‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى كه باوك و براى كچِه‌كه پێى ده‌زانن كچه‌كه هاندى مۆبایله‌كه ده‌شكێنێت و له‌و كاته‌ى كه براى كچه‌كه ده‌یه‌وێت سه‌یرى گیرفانى خوشكه‌كه‌ى بكات بۆ ئه‌وه‌ى سیم كارته‌كه ببنێته‌وه، كچه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌بێت یه‌كسه‌ر سیم كارته‌كه قووت ده‌دات .
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: زانستى
No Comments →
كاتێك مرۆڤ ته‌مه‌نى زیاد ده‌بێت موه‌كانى ده‌ست به‌سپى بوون ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له‌ته‌مه‌نى لاویشدا ئه‌م قژ سپى بوونه رِووده‌دات ئه‌و گۆرِانكاریه‌ش هۆى زۆرى هه‌یه كه‌ده‌بێته مایه‌ى قژسپى بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌هه‌مووى باوتر گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نه. قژ رِه‌نگه‌كانى له (قیتامین)ه‌وه وه‌رده‌گرێت بوونى (قیتامین) به‌رپرسى رِه‌نگى قژه (قیتامین) رِه‌نگێكى قاوه‌یى یان رِه‌شى هه‌یه له‌ناخه‌كانى رِه‌نگى قژدایه .
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: وه‌زش
No Comments →
و له فارسییه‌وه سابیر عه‌زیز زه‌نگه‌نه
(5) ساڵ پێش ریڤالدۆ باشترین یاریزانى به‌رشه‌لۆنه‌و به‌رازیل له‌و كات كاكاى وه‌كو موعجیزه‌ى تۆپی پێ به جیهان ناساند و له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌یێكى ئیسپانى رایگه‌یاند : ” لاوێكه ئێستا له یانه‌كانى ساوپاولۆ، له دواى 2 هێرش به‌رى تیم یارى ده‌كات و ئێوه ئه‌وروپییه‌كان هیچ شتێك له باره‌ى ئه‌و نازانن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر توانى له یارى جامى جیهانى به‌شدارى بكات یارى ئه‌و زۆر به وردى سه‌رنج بده‌ن، ئه‌و ئاماده‌باشی ئه‌وه‌ى تێدایه ببێته ئستێره‌ى تۆپی پێ “.
له‌وانه‌یه له‌و كات راهێنه‌رانى گه‌وره‌ى تۆپی پێى ئه‌وروپا ئه‌م وته‌یه‌ى ریڤالدۆیان زۆر به جیدى وه‌رنه‌گرتبێت، به‌لاَم دواى ماوه‌یه‌ك وته‌كانى ئه‌و بۆ هه‌موو سه‌لما
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: هۆنراوه
No Comments →
دیارى بۆ هۆزانڤانى گه‌وره‌ى كورد ( عه‌بدوڵلا په‌شێو )
ده‌روێشێ خه‌م لیسا من
ده‌فه‌ك ره‌ڤه‌ندى ب تبلێت ئاگه‌ر ڤه‌ژه‌نه
جرئایێ گوندىَ من ب حه‌یرانوكێت شه‌ڤه‌رۆكا رون بكه
بێ پێژن .. !
ب په‌یڤه‌ك خاپینۆك من شین بكه ژ رێڤینگیێ ڤه‌گه‌رینه
فرمسێكێت من لا لۆته‌نه هور هور دبن خه‌م بارینك
ژ كانیكا چاڤا دو پێچ بدن .
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: هۆنراوه
No Comments →
-1-
به‌ر له‌سه‌فه‌ر
له‌هه‌موو ژوانێكدا
شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه
ده‌روازه‌ى تێكه‌لڕ بوونى هه‌ناسه‌كانمانه. .
ژێر سێبه‌رى دارچناره‌كه‌ش
ماڵى دووه‌مى عه‌شق و
دواهه‌مین رۆیشتنى هه‌نگاوه‌كانمانه
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: هۆنراوه
No Comments →
ئه‌گه‌ر په‌سنا دێمىَ ته بكه‌م ..
ژ به‌فرا زوو زانا،
ژ رۆژا ل ئه‌سمانا،
ژ هیڤا چارده شه‌ڤى،
روهنتره !
ژ شكه‌فتێن تارى،
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: هۆنراوه
No Comments →
بهار هات ب خه‌ملا گولا
بلبلا خواند ل ناڤ سورگولا
گازى دكه‌ن ئه‌ڤیندارا
بخێر بێن وه‌ك جارێن جارا
راسته بهار گه‌له‌ك خوشه
مرۆڤ تێدا مه‌نده‌هوشه
لێ بهارا دلا جودایه
نه‌وه‌ك بهارا هه‌میایه
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: هۆنراوه
No Comments →
برِیار نه‌بوو به‌سته‌ڵه‌كى بێده‌نگیت هێنده درێژ بێت
ده‌نا هه‌رگیز هێماى چاوه‌رِوانیم له‌سه‌ر به‌فر نه‌ده‌تاشی
وام ده‌زانى، هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ، تیشكى خۆرى سپێده‌یه‌ك ده‌تبینمه‌وه .
وه‌ك په‌یامى نیوه شه‌وێك
به‌یانى زوو ده‌تخوێنمه‌وه
به‌لاَم مخابن ئه‌زیزم
سات به ساتی ته‌مه‌نم ده‌بێته زووقم و
به بالاَى چاوه‌رِوانییه‌وه ده‌یبه‌ستێ
بۆیه بزه حه‌رام بووه بخزێته لێوى هه‌ڵبه‌ستىَ
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: رامیاری
No Comments →
غــازى فه‌رمان
ولاَتانى سه‌رمایه‌داری هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به‌سه‌ریه‌كترى بالاَ ده‌ست بكه‌ن، هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌لاَتیان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهاندا هه‌بێت، ئه‌مه به تایبه‌ت بۆ زڵهێزێكى وه‌كو ئه‌مه‌ریكا كه فراوانترین ده‌سه‌لاَتى هه‌یه، وكاتێك ده‌رۆنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئایا ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ كێ ده‌بێت؟ به زنجیره باس ده‌كه‌ین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست، و ئه‌وه‌ى كه سنوورى بۆ داده‌نا یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوو ئه‌میش شكه‌ستى هێنا و ئێستا چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ماونه‌ته‌وه كه روسیا به‌هێزه‌كه‌یانه و زۆر جار ده‌بیستین له هه‌ندىَ برِیاردا سه‌رۆكى روسیا ده‌یه‌وێت خۆى بسه‌پێنێ به‌لاَم له كۆتاییه‌كه‌یدا ته‌نازول ده‌كات ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى هه‌ندێ پاڵه په‌ستۆى ئابوورى كه ئه‌مه‌ریكا یاخود ئه‌وروپا ده‌یخاته سه‌ر .
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
No Comments →
هۆگر گۆران
له دواى نه‌كسه‌ى شومى جه‌زائیر له ساڵى 1975 ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردى باشوورى كوردستان ئاواره‌ى ئۆردوگاكانى ئێران بوون، له ئۆردوگاكان له لایه‌ن رێكخراوى شێر‌و خورشید ئازوقه‌یان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرا، به‌لاَم له دانى پاره هیچ باسه‌ك نه‌بوو، بۆیه سه‌دان كه‌س له ئاواره‌كانى كورد خۆیان ناونووس كرد و كارى چنینى په‌مویان ده‌كرد، قه‌رار بوو رۆژانه ده تومه‌ن واته نیو دینارى عێراقی ده‌كات بیاندرێتىَ، له‌و سه‌رده‌مه براده‌رێك به ناوى محه‌مه‌د سالح به‌رپرسی ئۆردوگا بوو .
(more…)
ئۆگه‌ست 08, 2008
By: admin
Category: زانستى
No Comments →
ئا/ شاكر موشیر عزو
هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ( هه‌نگ) یان (هه‌نگوین ) سوودێكى زۆرى هه‌یه له بوارى ته‌ندروستى و بازرگانى بۆیه زۆر كه‌س به خێوى ده‌كه‌ن یان هه‌وڵى به خێوكردنى ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین به‌رهه‌مى هه‌بێ ، (د. كایر )یش یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه كه ده‌یوت : ” وا له به‌رازیل ده‌كه‌م ببێته یه‌كه‌م ولاَت بۆ هه‌نگوین ” ، (د.كایر ) زانایێكى ئه‌مه‌ریكى بوو له ئه‌مه‌ریكاى باشوور له ولاَتى به‌رازیل ده‌ژیا ، برِوانامه‌ى پزیشكیی وه‌رگرتبوو له بوارى بۆماوه‌زانى ، بۆ ئه‌وه‌ى باشترین هه‌نگى ده‌ست ده‌كه‌وى له ساڵى 1956 گه‌شتێكى بۆ ولاَتانى ئه‌فریقا و ئه‌وروپا كرد و ده‌گه‌را تا ئه‌و كاته چه‌ند جۆره هه‌نگێكى ده‌ست كه‌وت ،
(more…)
ئۆگه‌ست 08, 2008
By: admin
Category: كۆمه‌لایه‌تی
No Comments →
و له‌فارسییه‌وه / سالح عیسا
رووداوى ژیانى ئافره‌تێكى تاوانبار كه له‌مێژووى ئینگلیزدا هاوشێوه‌ى نه‌بینراوه !
په‌یكه‌رى مۆمیا كراوى ئه‌و ئافره‌ته تاوانباره له مۆزه‌خانه‌ى تاوانبارانى ئینگلته‌را دانراوه ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو بیبینن .. دانیشتوانى ئینگلیز به گشتى له په‌یكه‌رى ئه‌و ئافره‌ته زۆر رق و كینه‌یان هه‌یه ، چه‌ند ساڵ پێش پۆلیس توانى بیگرێت ئه‌و ئافره‌ته ناوى (رۆت ئه‌لیس) بوو ، روخسارێكى زۆر جوان و سه‌رنجراكێشى هه‌بوو ، هه‌ر كه‌س ده‌یبینى له جوانییه‌كه‌ى سه‌رسام ده‌بوو ، به‌لاَم له دواى ئه‌و روخساره ئارام و هێمنه جیهانێك له تاوان و خراپكارى هه‌بوو ، ئه‌و ژنه بوونى مرۆڤایه‌تى و هه‌ست و سۆزى عه‌شقى لانه‌بوو ،
(more…)