xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for یولی, 2008

بیره‌وریم له‌گه‌ڵ كاك ئیدریس بارزانى

یولی 09, 2008 By: Masoud Category: میژوویی Comments Off

به‌هرام شێروانى

- من خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم جه‌ماوه‌رى پارتى، من به‌شاگردێكىَ گچكه‌ى ئیدریس بارزانى ده‌زانن - له‌ ساڵى (1970) ئه‌و زاته‌ گه‌وریه‌م ناسیوه‌ كاتى ته‌شریفى هینا بۆ قه‌زاى ئاكرىَ بۆ جارى یه‌كه‌م زور كارى تىَ كردین كه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ تائێستا له‌بیرو باوه‌رم ده‌ژیت له‌خزمه‌ت رِیبازى پیرۆزى بارزانى نه‌مر دام پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تى ئیدریس بارزانى هه‌ندێك باسى بارزان و مالباتى بارزانى ده‌كه‌م .

(*) بارزان (barzan) گوندێكه‌ ده‌كه‌ویته‌ ژێر چیای شیرین و هوز و عه‌شیرته‌كانى ده‌ورو به‌رى بارزان پێیان ده‌ڵێن (بارزانى) - بارزان شوێنى شانازى كوردو كوردستانه‌ و رۆلى پێگه‌ى شۆرِشو سه‌رهه‌ڵدانى گیرایه‌ بۆ هاندانى كورد له‌هه‌موو دونیا، داخوازی مافه‌كانیان بكه‌ن

(more…)

مه‌هه‌ستى .. من ده‌نگم ناگاته‌ هایده

یولی 03, 2008 By: Masoud Category: هونه‌ری 1 Comment →

http://www.radioayeneh.se/bilder/Mahasti/m_26.jpgمه‌هه‌ستى گۆرانى بێژى ده‌نگخۆش و ناودارى ئێرانه‌ خۆشى ده‌نگى وه‌كو میرات له‌دایكیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌ تاقه‌ كچێكى به‌ناوى سه‌حه‌ر هه‌یه‌ ، كه‌له‌ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا خوێندنى خۆى ته‌واوكردووه‌،  دوو نه‌وه‌ى هه‌یه ‌، ئامۆژگارى لایه‌نگیرانى ده‌كات خۆیان له‌ جگه‌ره‌و مه‌شروب دووربخه‌ن و وه‌رزش بكه‌ن .

* چۆن هاتیه‌ ناو بوارى هونه‌رى ؟

- زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، من و هایده‌ى خوشكم پێكه‌وه‌ هاتین و  گۆرانیمان گوت ماڵه‌وه‌مان نارازی بوون ، به‌ڵام من وازم نه‌هێنا،  ترسم له‌برام هه‌بوو زۆر دژایه‌تى منى ده‌كرد گوتم وازناهێنم بابرام بمكوژێت سه‌ره‌تا له‌رادیۆ گۆرانیم ده‌گوت دواتر ، چومه‌ ته‌له‌فزیۆن ئه‌ویش ده‌بوایه‌ گۆرانیه‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستى مامۆستایانى شاره‌زا تێپه‌ریبوایه‌ ئینجا له‌رادیۆ بڵاوده‌كرایه‌وه‌.

* له‌دواى ده‌ست پێ كردن خانه‌واده‌ت موخالف نه‌بوون ؟

- دوای كه‌بۆیان بووه‌ ئه‌مرى واقع من جاده‌م خۆش كرد،  هایده‌ش رێگه‌ى بۆخۆش بوو، ئیتر ماڵه‌وه‌مان هاوكارییان كردم .

(more…)

خورییه‌كان

یولی 03, 2008 By: admin Category: میژوویی Comments Off

ن/ د. جه‌مال ره‌شید

و/ سه‌عید مه‌موزینى

یه‌كه‌م كه‌س كه‌ وشه‌ى خورى شرۆڤه‌كرد، پێ جانسین بوو له‌ساڵى (1890ز)، دوایى خه‌ڵكانێكى دیكه‌ هاتنء له‌سه‌ریان نووسى، دوایى (خورولوجیا) وه‌كو زانست كه‌وته‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌، له‌سییه‌كانى سه‌ده‌ى بیستیش له‌باشوورى كه‌ركووك له‌یورغان ته‌په‌، ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له‌كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى بوو له‌سه‌رزمانى خورییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یانكرد، كه‌ له‌لایه‌ن شوێنه‌وار ناسان به‌نوزى ناوى ده‌ركرد، كۆنترین كارى دۆزینه‌وه‌ له‌م شوێنه‌دا نه‌زانراوه‌ كآ كردوویه‌تى، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌(گاد) كراوه‌ كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ ئه‌م شوێنه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌گوندى ته‌رگه‌لان.

دواتر شوێنه‌وارناسى ئه‌مه‌ریكى پرۆفیسۆرچیا له‌ساڵى (1925) هاته‌ به‌غداو به‌وه‌رگرتنى ئیجازه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق له‌م شێوێنه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى كرد، وسه‌دان شتى له‌سه‌ر خورییه‌كان دۆزییه‌وه‌، پاشان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى عێراق بایه‌خى به‌م شوێنه‌دا.

(more…)

فریدریك نیتشه‌ و داخباریا وى ب شوبینهاوه‌رى

یولی 03, 2008 By: Masoud Category: هزر No Comments →

و/ عیسا بۆتانى http://www.dartmouth.edu/~fnchron/files/graphics/cover.gif

لبه‌ر زیره‌كى و بآ به‌ڤلییانیتشه‌ى دبیاڤآ مێژویا فه‌لسه‌فآ دچه‌رخا نوێدا هه‌ڤرِایى و دیتنێن جودالگۆر وى هاتنه‌ هۆلىَ. وه‌كو ساخله‌تا هه‌ر تمییا فه‌یله‌سووف و نوێژه‌نكاران ژى نه‌حه‌ز بۆ وان چێدبن و هۆسا دهێنه‌ به‌ر چاڤ كرن كو خوه‌دى هزرێن بآ بوهانه‌، یان ژى هزرا وان ته‌ڤلى سنوورآ هزرییا جیهانى نابیت كو بانگه‌شى ژبۆ دكه‌ن بێى ئه‌لته‌رناتیڤا وآ هزرآ ده‌ست نیشان بكه‌ن ئه‌وا خۆ دچارچۆڤا وێدا دبیننه‌ڤه‌. … ئه‌ڤه‌ژى بآبوهاكرن و سڤككرنا پایه‌یا وان مرۆڤێن مه‌زنه‌.

د ده‌سپێكدانیتشه‌ى زانستێن زمانان و وێژه‌یا یۆنانى و لاتینى (فیلولوژیا) خوێند، و نیشانێن كارامه‌ییا وى هینگى ئاشكرابوون گاڤا ژبۆ ده‌رسداینا فه‌لسه‌فه‌یا كلاسیكى (فیلولوژیا كلاسیكى)دزانینگه‌ها (بال)دا هاته‌ هه‌لبژاردتن به‌رى كو برِوانامه‌یا دكتۆرایىَ ب ده‌ستڤه‌بینیت، ئه‌ڤه‌ژى ئه‌گه‌رىَ سه‌ره‌كیآ هندآ بوو كو دوژمن و نه‌حه‌ز بۆ چآ ببن، ئه‌ڤه‌و نیتشه‌ى پشتى هینگى ده‌ست ژ ده‌ر سداینىَ هه‌لگرت و كۆما فه‌یله‌سووفان بكارىَ خوَیآ یه‌كه‌م مه‌نده‌هۆش كر، ئه‌و ژى ب (ژدایكبونا تراژیدیا)یآ ل سالا 1872. ئه‌ڤ به‌رهه‌مه‌هه‌ر لگه‌ل به‌لاڤ بونا وآگه‌له‌ك پرس و حێبه‌تیبوون ئازراند، له‌و ماژى نیتشه‌ ژبۆ پتر شرۆڤه‌كرنا وىَ ده‌مه‌كآ دیآ درێژ پێڤه‌ مژویل بوو.

(more…)

(خـــودا) له‌په‌ندى كوردیدا

یولی 03, 2008 By: Masoud Category: فۆلكلۆر 1 Comment →

هوشیار نورى له‌ك

خواى مه‌زن و دڵۆڤان كه‌دروستكراوى ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه‌، به‌جوانترین شێواوه‌و شێوازیش مرۆڤى دروستكردووه‌، له‌هه‌مووكه‌س بێكه‌ستره‌و له‌هه‌مووانیش به‌تواناترو به‌خشنده‌تره‌، هه‌رچى مه‌یلى لێ بى به‌خێراترین و چاكترین جۆرو شێواز ده‌یهێنێته‌ بوون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانى له‌نه‌بوونه‌وه‌ گیان ببه‌خشآء بیهێنێته‌ بوون، له‌ بوونه‌وه‌ش، نه‌یهێلى و له‌ناو ببات.

خواى په‌روه‌ردگار ئاگه‌دارى هه‌موو كه‌ونء كه‌لبه‌رێكى ئه‌م جیهانه‌یه‌، به‌چاكء خراپ، ره‌ش ء سپییه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌رچه‌ند باسى مه‌زنى خواى به‌خشنده‌ بكه‌ین مافى ته‌واوى خۆى پێناده‌ین، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئێمه‌یه‌ لێره‌دا باسى بكه‌ین ده‌رباره‌ى ئه‌و په‌نده‌ كوردییه‌انه‌یه‌ كه‌وشه‌ى (خودا)ى تێدایه‌، به‌ هیواین سوودبه‌خش بێت بۆ گه‌شت لایه‌ك:-

(more…)

شه‌ڕه‌ خه‌نجه‌ر

یولی 03, 2008 By: Masoud Category: چیرۆك 1 Comment →

و: هه‌نا گۆران

ئه‌و رووداوه‌ى كه‌وا بۆتان ئه‌گێرمه‌وه‌، نیشانه‌ى ئه‌شقێكى پاك و زۆر بێ غه‌شه‌ كه‌ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ زۆر له‌مه‌وبه‌ر.. ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ى كه‌ئه‌شق وه‌كو خۆر زه‌ڵال و پاك بوو.

به‌ڵێ من ده‌مه‌وآ باسى ئه‌شقى داپیره‌و باپیره‌م بۆتان بكه‌م، ئه‌و چیرۆكه‌ راسته‌ى كه‌به‌ر له‌(61) سال پێش ئێستا رووى داوه‌ ئه‌وكاته‌ى كه‌داپیرم ته‌مه‌نى (15) ساڵان بوو وه‌ده‌زگیرانى باپیرم بووكه‌ئه‌ویش(19) ساڵ بوو.

له‌رِاستیدا چیرۆكى ئه‌شقى داپیرو باپیرى من هه‌موو خزموكه‌سو كارمان كه‌ ئێستا كه‌زۆربه‌یان له‌شارژیان ده‌كه‌نو بوونه‌ته‌ شارستانى ده‌زانن .

من زۆر به‌ر له‌ئێستا ده‌مویست ئه‌م چیرۆكه‌تان بووبگێرمه‌وه‌ به‌ڵام داپیرم رازى نه‌ده‌بوو باپیرم رازى بوو به‌ڵام داپیرم ده‌یوت (نا) زۆربه‌زه‌حمه‌ت توانیم رازى بكه‌م تائه‌م رووداوه‌ سه‌یره‌تانبوو بنووسمه‌وه‌.

(more…)

كوێخای كێفتیان

یولی 03, 2008 By: Masoud Category: فۆلكلۆر No Comments →

ئا: سابیر عه‌زیز مه‌حمود

هه‌بوونه‌بوكه‌س له‌خوا گه‌وره‌ترنه‌بوو. نه‌فامێك هه‌بوو كه‌ بارى ئابوریى باش نه‌بووبۆیه‌ رۆژێكیان هزروبیرێكى وا له‌ سه‌ریدا كه‌ رێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ربۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاواتى خۆى و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت وببێته‌ كوێخاى گوندى كێفتیان، رێگاكه‌شى ئه‌وه‌بوو كه‌برِوات تاوه‌كو له‌گه‌ل خوا قسه‌نه‌كات و نه‌یبینێت وئاواته‌كانى جىَبه‌جىَ نه‌كات نه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆیه‌ بریارى داوچوو بۆناوخه‌ڵكى گوندووپێیانى گووت كه‌ده‌یه‌وێت كارێكى وابكات بۆ گه‌یشتن به‌ هیوایه‌ته‌كانى ،خه‌ڵك سه‌ریان سوورِما چه‌ند پێیان وت كاكه‌ ئه‌م كاره‌ ته‌نیا خۆتى پىَ ماندوو ده‌كه‌ى و ناگه‌یه‌ مراده‌كانت به‌ ڵام ئه‌و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ى خۆىبوو. پاشان خوا حافیزى له‌ خه‌ڵك كردوو به‌رێكه‌وت ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌گه‌ر دوو رۆژیان مانگێك رێگاى گرته‌ به‌ر له‌ ناكاو له‌ شێرێك راست هات وزۆر ترسانه‌وه‌ك بیخوات ده‌ڵێن به‌ فه‌رمانى خوا شێره‌كه‌ له‌گه‌لى به‌ ئاخاوتن هات وپێى گووت مه‌ترسه‌ من ناتخۆم به‌ڵام پێم بڵى بۆ كوىَ ده‌چى ئه‌ویش گووتى راستى بۆ للاى خوا ده‌چم شێره‌كه‌ گووتى ده‌توخوا كاتێك بینیت پێى بڵى بۆمنیش ئه‌مه‌ حه‌وت ساڵ ده‌بێت ته‌واوى له‌شم برینداربووه‌ وژان ده‌كات و زۆر به‌ سه‌ختى ده‌تووانم رِاو بكه‌م وله‌ ژیانى خۆم بێزار بوومه‌ بزانه‌ ده‌رمانى من چییه‌ .

(more…)

به‌ ده‌وڵه‌تیوونى كوردستان یان ئه‌مه‌ك به‌خشینى كورد بۆ عێراق؟

یولی 03, 2008 By: admin Category: رامیاری No Comments →

عه‌بدولقادر عه‌بدوللاَ

سه‌ره‌تا بۆى هه‌یه‌ خوێنه‌ر به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ سه‌یرى بابه‌ته‌كه‌ بكات ، چونكه‌ له‌ تواناى هزرى مرۆڤى كورد دانیه‌ باورِ بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یى (وراسه‌)هزرى تاكى كورد به‌ درێژایى میژوو بن ده‌ستى و سوته‌مه‌نى پێشكه‌وتنى خه‌ڵكانێتر بووه‌ له‌به‌ر شوێنه‌خوغرافیه‌كه‌ى ………… !

بۆیه‌ باورِ به‌خۆنه‌بوون ، هه‌رده‌م و دڵه‌ راوكىَ بۆمرۆڤــــ دروست ده‌كات . كه‌واته‌جارێكیتر یش تاواندنه‌وه‌ى كورد له‌ناو میلله‌تانى تر …… به‌ماناى سیڤه‌رێكی تر و حوكمدا ریه‌تێكى ترى شێخ محمود و شێخى پیران و مه‌هابادى جوانه‌مه‌رگ وئاوات و ئه‌و هه‌موو خه‌بات و ماندوو بوونه‌ نه‌ بچرِاوه‌كه‌ى ((50)) په‌نجاساله‌ى باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌ى كورد خوالێخوشبوو (مسته‌فا بارزانى) ئێمه‌ش زیره‌كانه‌ (الفاتحه‌) بۆ سه‌ر گلكۆیان و بارا ندنى فرمێسك . ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ ساته‌ وه‌ختێك بێت و له‌پاشان بوونى نه‌میسىَ و خوا نه‌خواسته‌ گه‌ر هات و ئه‌نفله‌وه‌نزه‌ى شۆفینه‌كانه‌ (عه‌ره‌ب و فارسه‌كان و توركه‌كان) و یه‌كخستنه‌وه‌ى خۆیان دیار بكه‌ن و له‌ ژێر هه‌ر ناوێك بگه‌رێنه‌وه‌ گۆره‌پان و ڤایرۆسه‌كه‌ خۆى بگۆرێت .

(more…)





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان