xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for یونی 9th, 2008

من ئازادم. . كه‌واته‌ من هه‌م !

یونی 09, 2008 By: Masoud Category: هزر No Comments →

به‌هـزاد حـه‌وێزى

یه‌كێك له‌كێشه‌ هه‌ره‌ دیارو هه‌ستیارو باڵاده‌سته‌كانى مرۆیى، كێشه‌ى ئازادیه‌، گه‌ر بۆ ئازادى بگه‌رِێین، ده‌بآ له‌و كانگاو سه‌رچاوانه‌ بنۆرِین كه‌ (كێشه‌)كه‌ى لێ هه‌ڵهێنجراوه‌، ئینجا په‌یوه‌ندى به‌چه‌مكه‌كانى دیكه‌ وه‌كو: ماف، دیموكراسى، سیسته‌مى فه‌رمانرِه‌وایى، كۆمه‌ڵایه‌تى , . . . تد .

مێژووى مرۆڤایه‌تى له‌رِووى هاوچه‌رخێتیه‌وه‌ شه‌رعیه‌تى داوه‌ به‌و چه‌مكه‌و له‌سیسته‌مى یاسایى داو له‌بوارى پراكتیكدا رێرِه‌وتى خۆى گرتووه‌، چونكه‌ وه‌كو زه‌روره‌تێك سه‌رى هه‌ڵداوه‌ كه‌ له‌به‌سیستماتیژه‌كردنى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تىء دابه‌شكارى ئه‌ركء كاره‌ وه‌زیفه‌كاندا زێتر په‌لوپۆى لێ بۆوه‌، به‌مه‌ روویه‌كى زێده‌ فره‌وانترى گرت كه‌له‌ ساده‌یىء بۆچوونى جارانى ترازا، به‌ڵام داخوا به‌و داتاشینه‌ له‌ناوكء ناوه‌رِۆكى سرِاوه‌ته‌وه‌؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌زێتر (ده‌وڵه‌مه‌ند) كردنى ره‌نگه‌ زیاتر سوود گه‌یه‌نه‌رتر بێ .

(more…)

شۆڕشی رۆشنبیریی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رز ده‌كات

یونی 09, 2008 By: Masoud Category: میژوویی No Comments →

گۆران

هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى فاكته‌رێكه‌، هه‌رمرۆڤێك هانده‌دات وڵاته‌كه‌ى خۆش بوێتء له‌و پێناوه‌دا هه‌موو قوربانییه‌ك بداتء ئه‌و كارانه‌ى زیان به‌نیشتمان بگه‌یه‌نێت خۆیان لێى دوور بكاتء ئه‌گه‌ر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى نه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ش دروسته‌ ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یان لا هه‌بآ تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه‌ جیانه‌ له‌و كه‌سانه‌ى له‌م هه‌سته‌بآ به‌رین، چونكه‌ هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رىء ئینتیما بۆ كوردستان كه‌سایه‌تى به‌مرۆڤ ده‌دات خۆىء گه‌له‌كه‌ى له‌هیچ كه‌سء گه‌لێك به‌كه‌مترو زیاتر نه‌زانێت، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ستێكى مرۆیانه‌یه‌.

هه‌ر گه‌لێكى ره‌سه‌ن كۆمه‌ڵێك دابو نه‌ریت و كه‌لتوورو مێژوویێكى درێژى هه‌یه‌، قاره‌مانى لێ هه‌ڵكه‌وتوه‌ كه‌بوونه‌ته‌ هۆى یه‌كگرتنى نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌یىء چه‌كێك كه‌ مرۆڤ له‌پێناویانه‌وه‌ به‌رگرى له‌بوونء مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنى گه‌لء وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه‌ گه‌لى كورد له‌م بواره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، ئیتر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى ته‌نیا چه‌ك له‌شانكردن نیه‌ ،  له‌گه‌ل هه‌ڵگرتنى چه‌كیش ، كۆكردنه‌وه‌ى به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ه‌یك له‌سه‌رى كۆكه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رییه ‌.

(more…)

به‌راوردێك له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌دا

یونی 09, 2008 By: Masoud Category: هونه‌ری No Comments →

نووسینى: ڤیگتۆر هۆگو

و. له‌فارسییه‌وه‌:- دیاكۆ گۆران

له‌هه‌رێمى هونه‌رمه‌نداندا هونه‌رى به‌رزو گه‌وره‌ یه‌كسانن، هه‌ركارێكى گه‌وره‌ له‌گه‌لڕ كارێكى گه‌وره‌ى دیكه‌ به‌رامبه‌ره‌، هه‌روه‌كو كاتى پله‌ى گه‌رمى ئاوبگاته‌ سه‌د به‌رزترنابێ، له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا مرۆڤایه‌تى به‌به‌رزاییه‌ك ده‌گات كه‌زیاتر ده‌لیڤه‌ى بۆ نامێنآ.

ئه‌شیل، هۆمیر، ئه‌یوب، سن پل، ژوونال، دانتی، میكل ئانژ، رابله‌، سراڤانتس، شكسپیر، رامبراند، بتهوڤن و. . . . هتد نیشانیان دا كه‌به‌گه‌رمى پله‌ى سه‌دى هوشیارى گه‌یشتوونه‌.

هزرى مرۆڤایه‌تى لوتكه‌یه‌كى هه‌یه‌، داخوازیى ئاسۆ له‌و لوتكه‌یه‌دایه‌ روانگه‌ى خواله‌و لوتكه‌یه‌ دێته‌ خوارآ ومرۆڤـ بۆ گه‌یشتن به‌و لوتكه‌یه‌ له‌تێكۆشاندایه‌.

له‌هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا، سێ یاچوار مرۆڤى گه‌وره‌ به‌و لوتكه‌یه‌ ده‌گه‌ن خه‌ڵكانى دیكه‌ له‌خواره‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌نء به‌دوایاندا ده‌رِۆن، ئه‌و گه‌وره‌ پیاوانه‌له‌شاخه‌ به‌رزه‌كاندا سه‌ر ده‌كه‌ون ءله‌نێو هه‌وردا له‌پێش چاو وون ده‌بن، دواى ماوه‌یه‌ك له‌پێش چاوقیت ده‌بنه‌وه‌ هه‌مووان له‌كه‌مینى ئه‌وانه‌دا خۆیان مه‌لاس داوه‌و سه‌یرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ له‌شوێنى خه‌ته‌ردا ده‌رباز ده‌بن، ئه‌گه‌ر له‌دانانى هه‌نگاوێك هه‌له‌بكه‌ن وپێیان بخلیسكآ و بكه‌ون بینه‌ران خۆشحالڕ ده‌بن ء تورِه‌ نابن !

(more…)





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان