كاریگه‌ریى لاوان له‌كۆمه‌ڵگا
مه‌سعود مه‌موزینى
گومانى تیانییه، لاوان گه‌نجینه‌و هێزى بزوێنه‌رو رِه‌ورِه‌وه‌ى پێشكه‌وتنن له‌هه‌روڵاتێكدا، ئه‌گه‌ر به‌باشى په‌روه‌رده‌بكرێن، وڵات له‌هه‌موو رووێیكه‌وه گه‌شه ده‌كاتء له‌هه‌رته‌نگء چه‌له‌مه‌یه‌كى گه‌وره‌و بچوك به‌دوور ده‌بن دزىء رِێگرتنء كوشتنء ژن هه‌ڵگرتن كه دیارده‌ى ناشرینى نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كن، له‌ناو ده‌چآء كۆمه‌ڵگایه‌كى ساخله‌مء ئارام هێمن كه‌خه‌ڵك به‌دڵنیایى له‌ماڵآ خۆیان بنون به‌دى دێت.
(ماوتسى تونگ) ده‌ڵێت: (چاره‌نووسى هه‌رگه‌لێك له‌ده‌ست لاوانى دایه) له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهاندا بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌ى لاوان ته‌رخان ده‌كرآ ء لاوان ده‌بنه داهێنه‌رى مه‌زن.
وشه‌ى لاو به‌م شێوه‌یه شرۆڤه كراوه: (مرۆڤ ء ئاژه‌لڕ یان دار‌و رووه‌كێك كه‌بگاته ته‌مه‌نى ناوه‌ندیى سروشتى خۆى، له‌مرۆڤدا له‌ته‌مه‌نى (18) تا(35) سالڕ لاو دێنه ژماردن)(1) .


