هاینریش هاینه هه‌ڵبه‌ستڤانى رۆمانسى و نووسه‌رى گاڵته‌جارِ
و/ عیسا بۆتانى
هیچ هه‌ڵبه‌ستڤانێك وه‌كو هاینریش هاینه هه‌ستى نیشتمانى گه‌لى ئه‌ڵمانیاى نه‌ورووژاند، له‌سه‌رده‌مێك كه‌هاووڵاتیانى ئه‌ڵمانیا ژێر ده‌سته‌ى گیانى شۆڤینیه‌ت بوون.. ئه‌و وه‌كو ره‌خنه‌گرێكى بوێر گوتارى خۆى ئاراسته ده‌كردن، بۆیه شتێكى نامۆ نه‌بوو كه نووسینه‌كانى له‌ئه‌ڵمانیادا قه‌ده‌غه بكرێنء خۆیشى به‌دوورخراوه‌یى له‌پاریسیشدا ژیان بباته سه‌رو هه‌ڵبه‌سته‌كانى له‌یاد بكرێن.
په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 1835 برِیارى ئه‌وه‌ى ده‌ركرد كه‌نووسینه‌كانى ده‌ستاوده‌ست نه‌كرێنء به‌وه‌ش ناوزه‌دى كردن كه‌دژ به‌نیشتمانن، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى زۆر له به‌رهه‌مه‌كانى له‌سه‌رده‌مى نازییه‌تدا سووتێنران، داندراوه‌كانى له‌ریزى ئه‌وپه‌رتووكانه بوون كه كلێساى كاسۆلیكى تاساڵى 1967 قه‌ده‌غه‌ى كردبوون. كه‌چى خه‌ڵكى به‌رده‌وام گۆرانیه‌كه‌ى (لۆرالاى - Loreley)ى به‌ناوبانگییان ده‌گوته‌وه بآ ئه‌وه‌ى ناوى هونه‌ره‌كه‌ى بزاننء چاودێره نازییه‌كانیش ناوى ئه‌ویان له‌سه‌ر لابرد ونووسیان (دانه‌رى نه‌ناسراو).


