دوایین رێگا
و / له فارسیه‌وه سالح عیسا
چیه ..؟؟ چی بووه ؟ دیسان خانووه‌كه‌ت له‌سه‌ر سه‌رى خۆت داناوه و ده‌نگت به‌رزكردووه ؟! ده‌ته‌وێت حه‌وت خانوو له‌ولاتر كوێبیستى ده‌نگت بن و بزانن لێره چ باسه !! ، له جیاتى ئه‌م هه‌رواو بیانۆ گرتنه به‌سه‌ر ئه‌م منداڵه گوناهه‌ى من ، هه‌سته خۆت رێك و پێك بكه برۆ به‌دواى كار‌و كاسبى به‌ك ، به‌دواى لوقمه‌یه‌ك نانى حه‌لال … نه‌ك له به‌یانى تا ئێواره هاوار بكه‌یت ..! ئه‌خته‌ر خانم بوو كه باسى زاواكه‌ى ساسانى ده‌كرد و گله‌یى لێهه‌بوو ، هه‌رچه‌نده مێهرۆ ى كچى به‌ته‌نیایى تواناى به‌زاندنى مێرده‌كه‌ى ساسانى هه‌بوو له‌كاتى جه‌نگداو دۆرِانى نه‌بوو ، به‌لاَم ئه‌خته‌ر خانم وا لێراهاتبوو كه كاتى گوێى له ده‌نگى ئه‌و ژن و مێرده ده‌بوو ، ئه‌گه‌ر گرنگترین كاریشى هه‌بوایه لێده‌گه‌راو به خێرایى خۆى ده‌گه‌یانده ناو ده‌مو قاڵه‌كه بۆ یارمه‌تى دانى كچه‌كه‌ى ، ساسانى بۆ چه‌ند ساتێك بىَ ده‌نگ ده‌ك


