xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for the ‘هه‌رجاره‌و گوندێك’

گوندى زمزمۆك

دیسه‌مبه‌ر 16, 2008 By: admin Category: هه‌رجاره‌و گوندێك No Comments →

ئا / خـازر

زمزمۆك له‌رۆژئاواوه‌ گوندى خێله‌كى و له‌ رۆژهه‌لاَته‌وه‌ كه‌ونه‌باك و له‌باكوره‌وه‌ گوندى مه‌موزین و له‌ باشوره‌وه‌ش گوندى گرده‌پانه‌ ، ناوى زمزمۆك له‌ كونه‌ زمزمه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌و باشورى گوندو له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ، ئه‌م گونده‌ له‌ زنجیره‌ى گونده‌كانى به‌ربنییه‌وه‌ له‌ دواى خێله‌كى دووه‌مین گونده‌ ، و پرِه‌ له‌ دۆل و له‌ناو دۆله‌كان ئاوه‌دانى كراوه‌ ، به‌ر له‌ 50 ساڵ ئه‌م گونده‌ 15 ماڵ بووه‌ ، ئه‌مرۆ 115 ماڵ له‌ گوند ژیان ده‌كه‌ن ، له‌ ساڵى 1970 پارێزگارى موسل سه‌ردانى ئه‌م گونده‌ى كردووه‌ .

(more…)

گوندى قه‌ره‌ناز

مای 14, 2008 By: Masoud Category: هه‌رجاره‌و گوندێك No Comments →

ئا / سه‌نگه‌ربۆتانى

ناوى گوند له‌ ( قه‌ره‌ + ناز ) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك وا باسكراوه‌ كه‌ گوایه‌ خاكى ئه‌م گونده‌ بۆ برنج زۆر به‌پیت بووه‌ بۆیه‌ پێان ووتوه‌ قه‌ره‌ناز و (قه‌ره‌) ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌برنجى لێده‌چێنرێت و ( ناز) به‌ واتاى ( قه‌ره‌یه‌كى برنجى نوىَ) .

له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تر دا باسده‌كرێت كه‌ ( قه‌ره‌) وشه‌یه‌كى توركى یه‌ به‌ماناى ( ره‌ش) و (ناز) ناوى ئافره‌تێك بووه‌ ، له‌ سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا چه‌ند ماڵێكى تورك نیشته‌جێى ئه‌م گونده‌ بوونه‌ ، گوایه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ش سه‌رپه‌رشتى كاروبارى گوندى كردووه‌ بۆیه‌ ووشه‌ى ( قه‌ره‌ - ناز ) به‌ ناوى ئافره‌ته‌كه‌ كراوه‌ .

(more…)

هه‌رجاره‌وگوندێك گوندى كانیلان

مای 14, 2008 By: Masoud Category: هه‌رجاره‌و گوندێك No Comments →


ئا/خه‌یرى گۆران
پێداچونه‌وه‌و ده‌ستكارى/خازر
ناوى گوند:ناوى گوند له‌كانى یه‌وه‌ هاتووه‌ چونكه‌ له‌سه‌رده‌مانێكى كۆنه‌وه‌ تائێستا كانى زۆرى تێدا هه‌بووه‌ ، (لان) به‌واتاى جێگه‌ یان شوێن دێت له‌زمانى كوردى دا (كانى ــ لان) واتا جێگه‌ى كانى
مێژووى گوند:به‌ پێى قسه‌ى زۆربه‌ى پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان گوندى كانیلان مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه‌ له‌مێژه‌ خه‌ڵكانێك لێوه‌ ژیاون به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ چه‌ندین شتو مه‌كى كۆن دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌پاشماوه‌ى ئه‌ومرۆڤه‌كۆنانه‌بووه‌ لێوه‌ى ژیاون و واپێده‌چێت كه‌ له‌ده‌ورووبه‌رى سالاَنى 1884 خه‌ڵكانێك ئه‌م گونده‌یان ئاوه‌دان كردبێت .

(more…)





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان