Archive for the ‘میژوویی’
نۆڤه‌مبه‌ر 01, 2008
By: admin
Category: میژوویی
No Comments →
سه‌عید مه‌موزینى
بارانێكى توند ده‌بارى ، جاروبار له‌گه‌ل به‌فر تێكه‌لاَو ده‌بوون وهه‌وایه‌كى به‌هێز داره‌كانى ده‌جولاَنده‌وه ، لقى هه‌ندىَ له‌داره‌كانى ده‌شكاند ،وده‌نگى هه‌وا خه‌ڵكى هه‌راسان ده‌كرد ، هه‌ورو بروسك ده‌یانگرماند ، كه‌س به‌رگه‌ى ئه‌م كه‌شه ناخۆشه‌ى زستانى نه‌ده‌گرت ، زستانێكى درێژ پرِ به‌فروباران كه‌س له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بینرا ، ئاكرىَ جوانترین دیمه‌نى خۆى نیشان ده‌دا و كه‌لىَو كه‌له‌كه‌ون باڵى سپى خۆیان به‌سه‌ر شاردا كێشابوو پیاسه‌یه‌كى درێژى له‌شه‌قامى خه‌ڵوه‌تى شارداكرد ، به‌فرو باران به‌ده‌م و چاوى ده‌كه‌وتن زیاتر ده‌یله‌رزاند ، به‌لاَم دڵى گه‌رمى ئه‌و به‌زریان و كرِێوه‌ش سارد نابنه‌وه ، به‌ره‌و كۆڵانێكى ته‌نگ و تاریكدا چووه خوارىَ ته‌نانه‌ت ده‌ستى نه‌كرده گیرفان ، به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ى ماندو كه‌هه‌ڵم دووكه‌ل ئاسا له‌ده‌مى ده‌رده‌چوون گه‌یشته به‌رده‌رگاى ماڵێك به‌رِێكه‌وت ، له‌ده‌رگاى ماڵه‌كه راما به‌ئاسته‌م له‌په‌نجه‌ره رووناكى دیاربوو ، واى نیشانده‌دا ماڵه‌كه ، هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر نوینى گه‌رم و گورِدا خه‌وتبن و سوَپه‌ى دارهه‌ڵبوو ، دووكه‌ڵ له‌لووله‌ى سۆپه‌ى ماڵه‌كان به‌رز ده‌بووه ، ئه‌و هوشیاره و كه‌س ئاگاى لىَ نیه ، به‌هه‌ردوو چاوه‌كانى وه‌كو ئه‌وه‌ى بیه‌وێت شتێك رِاو بكات سێره‌ى له‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه گرت .
(more…)
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
By: admin
Category: میژوویی
Comments Off
نووسینا: ئه‌حمه‌دێ زینى وه‌ند
و/ جه‌لال نیزامی
هه‌رتم خه‌به‌ردان ده‌رحه‌قى یێكمینا، كاره‌كآ دوژواره، دناڤ گه‌له‌كى وه‌ك كوردا كو تێدا هه‌ر دایكه‌ك شاعرآ بچووكآ خوه‌یه، یێكمین شاعر ویان یێكمین شعرا كوردى نایآ كفش كرنآ
دیسا ژى ئه‌م گه‌ره‌ك هه‌روه‌كى گه‌لێن دى یێكمین هه‌لبه‌ستڤان ژ بۆ خوه كفش كه‌ن.
گزنفون سه‌ردارآ یونانى د سالا 401 یان 400 دآ به‌رى میلادآ (زایینى) ده‌ما كو ژ عه‌ردآ كوردستانآ ده‌رباس دبوو، بلى شروڤه كرنا عه‌گیدى ومێرخاسیا كوردان باسى وان سترانان دكه‌ت یێن كو كوردان لده‌مآ ئێریشا بۆ سه‌ر سوپاهآ یونانآ دستران. گه‌ر كو ئیرو رۆژآ شوونه‌ك ژوان سترانان لێ به‌لێ بێ گومان ئه‌و ستران. ب جورا هه‌لبه‌ستا بوونه.
(more…)
ئۆکتۆبه‌ر 07, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
2758 Comments →
ئا/ خازر
زیاده رِۆى نییه ئه‌گه‌ر بڵێن شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش به‌ده‌روازه‌ى رِاپه‌رین له‌بادینان داده‌نرێت چونكه ئه‌مه رِاستییه‌كه له‌مه‌رِ هه‌موو شایه‌تحاڵیش كه‌له‌رۆژى 12/3/1991 یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ر به‌رێكخراوى ئاگرین لیژنه‌ى ناوچه‌ى مێرگه‌سۆرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وكاته‌ش پێشمه‌رگه‌ى ماندوونه‌ناس عادل مسته‌فا سه‌عید ناسراو به‌عادل فیته‌ر به‌رپرسى شانه‌كه بوو وه‌به‌یه‌كه‌م كه‌سیش داده‌نرێت له‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش كه‌ته‌قه‌ى له‌باره‌گاى حزبی به‌عسى رِووخاودا كرد، بۆیه به‌پێویستمان زانى وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بیهێنیه ئاخاوتن به‌رێزیشى واهاته دوان:-
(more…)
سێبته‌مبه‌ر 13, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
No Comments →
ئه‌میر زه‌نگه‌نه
هه‌موو ژیانم خستبووه گه‌رِ ته‌نها بگه‌م به و ئاواته‌ی له دڵی من دایه‌و وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م زه‌مینه به‌خته‌وه‌رو به ئومێده‌وه بژیم . كاتێك هه‌رزه كاربووم ژیان لام گرنگ نه‌بوو كه چۆن رِه‌فتاربكه‌م وه‌لێ ئه‌وه گرنگ بوو كه خۆش بژیم و هه‌ست به به‌ر پرسیاره‌تى نه‌كه‌م . وامدانا بوو كه من پاڵه‌وانم ته‌نیا منم له‌م ژیانه‌دا . له ته‌مه‌نێكدا بووم نه‌مده‌زانى عه‌شق چیه‌و خۆشه‌ویستى چۆنه هه‌ڵبه‌ته له فه‌رهه‌نگیشم دانه‌بوو ته‌نها له‌سه‌ر زوبانی خه‌ڵكیه‌وه گوێبیستی ده‌بووم . له قۆناغی سێ یه‌مى ناوه‌ندی بووم كه‌وتمه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه ئیدی هه‌ناو رۆح و دڵم پرِ بوون له خۆشه‌ویستى و كردار‌و ره‌فتارم بۆنی خۆشه‌ویستیان لێ ده‌هات روخسارم سیمای خۆشه‌ویستى پێوه دیار بوو كه عاشق بووم فێربووم هه‌موو كه‌سم خۆش بوێت .چه‌ند پیرۆز‌و پرِ به هایه خۆشه‌ویستى .
(more…)
ئۆگه‌ست 10, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
No Comments →
هۆگر گۆران
له دواى نه‌كسه‌ى شومى جه‌زائیر له ساڵى 1975 ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردى باشوورى كوردستان ئاواره‌ى ئۆردوگاكانى ئێران بوون، له ئۆردوگاكان له لایه‌ن رێكخراوى شێر‌و خورشید ئازوقه‌یان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرا، به‌لاَم له دانى پاره هیچ باسه‌ك نه‌بوو، بۆیه سه‌دان كه‌س له ئاواره‌كانى كورد خۆیان ناونووس كرد و كارى چنینى په‌مویان ده‌كرد، قه‌رار بوو رۆژانه ده تومه‌ن واته نیو دینارى عێراقی ده‌كات بیاندرێتىَ، له‌و سه‌رده‌مه براده‌رێك به ناوى محه‌مه‌د سالح به‌رپرسی ئۆردوگا بوو .
(more…)
یولی 09, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
Comments Off
به‌هرام شێروانى
- من خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم جه‌ماوه‌رى پارتى، من به‌شاگردێكىَ گچكه‌ى ئیدریس بارزانى ده‌زانن - له ساڵى (1970) ئه‌و زاته گه‌وریه‌م ناسیوه كاتى ته‌شریفى هینا بۆ قه‌زاى ئاكرىَ بۆ جارى یه‌كه‌م زور كارى تىَ كردین كه له‌و رۆژه‌وه تائێستا له‌بیرو باوه‌رم ده‌ژیت له‌خزمه‌ت رِیبازى پیرۆزى بارزانى نه‌مر دام پێش ئه‌وه‌ى بچینه سه‌ر كه‌سایه‌تى ئیدریس بارزانى هه‌ندێك باسى بارزان و مالباتى بارزانى ده‌كه‌م .
(*) بارزان (barzan) گوندێكه ده‌كه‌ویته ژێر چیای شیرین و هوز و عه‌شیرته‌كانى ده‌ورو به‌رى بارزان پێیان ده‌ڵێن (بارزانى) - بارزان شوێنى شانازى كورد‌و كوردستانه و رۆلى پێگه‌ى شۆرِشو سه‌رهه‌ڵدانى گیرایه بۆ هاندانى كورد له‌هه‌موو دونیا، داخوازی مافه‌كانیان بكه‌ن
(more…)
یولی 03, 2008
By: admin
Category: میژوویی
Comments Off
ن/ د. جه‌مال ره‌شید
و/ سه‌عید مه‌موزینى
یه‌كه‌م كه‌س كه وشه‌ى خورى شرۆڤه‌كرد، پێ جانسین بوو له‌ساڵى (1890ز)، دوایى خه‌ڵكانێكى دیكه هاتنء له‌سه‌ریان نووسى، دوایى (خورولوجیا) وه‌كو زانست كه‌وته‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه، له‌سییه‌كانى سه‌ده‌ى بیستیش له‌باشوورى كه‌ركووك له‌یورغان ته‌په، ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له‌كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى بوو له‌سه‌رزمانى خورییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یانكرد، كه له‌لایه‌ن شوێنه‌وار ناسان به‌نوزى ناوى ده‌ركرد، كۆنترین كارى دۆزینه‌وه له‌م شوێنه‌دا نه‌زانراوه كآ كردوویه‌تى، به‌ڵام ئاماژه به(گاد) كراوه كه یه‌كه‌م كه‌س بووه ئه‌م شوێنه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه له‌گوندى ته‌رگه‌لان.
دواتر شوێنه‌وارناسى ئه‌مه‌ریكى پرۆفیسۆرچیا له‌ساڵى (1925) هاته به‌غداو به‌وه‌رگرتنى ئیجازه له حكومه‌تى عێراق له‌م شێوێنه لێكۆڵینه‌وه‌ى كرد، وسه‌دان شتى له‌سه‌ر خورییه‌كان دۆزییه‌وه، پاشان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى عێراق بایه‌خى به‌م شوێنه‌دا.
(more…)
یونی 09, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
No Comments →
گۆران
هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى فاكته‌رێكه، هه‌رمرۆڤێك هانده‌دات وڵاته‌كه‌ى خۆش بوێتء له‌و پێناوه‌دا هه‌موو قوربانییه‌ك بداتء ئه‌و كارانه‌ى زیان به‌نیشتمان بگه‌یه‌نێت خۆیان لێى دوور بكاتء ئه‌گه‌ر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى نه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ش دروسته ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یان لا هه‌بآ تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه جیانه له‌و كه‌سانه‌ى له‌م هه‌سته‌بآ به‌رین، چونكه هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رىء ئینتیما بۆ كوردستان كه‌سایه‌تى به‌مرۆڤ ده‌دات خۆىء گه‌له‌كه‌ى له‌هیچ كه‌سء گه‌لێك به‌كه‌مترو زیاتر نه‌زانێت، كه ئه‌مه هه‌ستێكى مرۆیانه‌یه.
هه‌ر گه‌لێكى ره‌سه‌ن كۆمه‌ڵێك داب‌و نه‌ریت و كه‌لتوورو مێژوویێكى درێژى هه‌یه، قاره‌مانى لێ هه‌ڵكه‌وتوه كه‌بوونه‌ته هۆى یه‌كگرتنى نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌مانه ده‌بنه رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌یىء چه‌كێك كه مرۆڤ له‌پێناویانه‌وه به‌رگرى له‌بوونء مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنى گه‌لء وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه گه‌لى كورد له‌م بواره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئیتر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى ته‌نیا چه‌ك له‌شانكردن نیه ، له‌گه‌ل هه‌ڵگرتنى چه‌كیش ، كۆكردنه‌وه‌ى به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ه‌یك له‌سه‌رى كۆكه گه‌وره‌ترین هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رییه .
(more…)
مای 15, 2008
By: admin
Category: میژوویی
No Comments →
سه‌عید مه‌موزینى
له رۆژى دووه‌مى شۆرِش عه‌قید روكن ( عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف ) بیرى له پیلان و سه‌رِنگونى ( عه‌بدولكه‌ریم قاسم ) و عه‌بدولسه‌لام عارف كرده‌وه ، به خێرایى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى ئازاد كرده‌وه ، له‌به‌ر نه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆرِش و خودى شه‌واف خۆى له‌وان زیاتر شایانى وه‌رگرتنى ده‌سه‌لاَت ده‌زانى و كه زووتر له‌وان كارى بۆ شۆرِش كردووه ، تورِه‌یى بێزاریى زیاتر بوو ئه‌و كاته‌ى دادوه‌رى گشتى له‌شكرى بوو له سه‌ركار هاته‌لادان و كرایه فه‌رمانده‌ى له‌شكرى موسل شایانى گوتنه شه‌واف ئاره‌زووى وه‌رگرتنى ده‌سه‌لاَتى فراوانى له مێشكدا هه‌بوو .
(more…)
مای 14, 2008
By: Masoud
Category: میژوویی
No Comments →
ن/ به‌هزادى خوشحالى
و / له فارسیه‌وه : سابیر عه‌زیز زه‌نگه‌نه
سه‌رده‌مى نێوان چه‌رخى سه‌هۆڵ به‌ندان تا چه‌رخى به‌ردین ، به‌سه‌رده‌مى (بلاَستۆسین) ناو ده‌برێت ، له‌م چه‌رخه‌دا زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى باكوور له به‌فر داپۆشرابوون ، ئه‌مه نیو ملیۆن ساڵ پێش روویداوه ، و نزیكه‌ى 20.000ساڵ پێش له‌دایك بوونى مه‌سیح كۆتایى پێهات ، له‌م چه‌رخه‌دا ناوچه‌كانى بیابانى ئه‌فریقاو خاكى وشكى عه‌ره‌بى ئاوهه‌وایێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو ، كوردستانیش كه‌ش و هه‌واى مامناوه‌ندى بوو ، به كۆتایى چه‌رخى سه‌هۆڵ به‌ندان هه‌رێمه‌كانى باراناوى وئاوهه‌واى مام ناوه‌ندى به‌ره‌و وشكى چوون و ناوچه‌كانى له‌به‌فر داپۆشرا كه‌ش و هه‌وایان به‌ره‌و باشى چوو .
(more…)
مای 13, 2008
By: admin
Category: میژوویی
No Comments →
ن :- عبدالرحمن ادریس سالح البیاتی
و/ له‌عه‌ره‌بیه‌وه:- هۆگر گۆران
ژیانى گوندى له كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته بووه ، له كاتى هه‌لاَیسانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له میانه‌ى ئه‌و جه‌نگه‌دا ئه‌م ره‌وشه له ره‌وشى عێراق به دوور نه‌بوو ، به‌لاَم گه‌شه‌كردنى شار له كوردستان وه‌كو باشور‌و ناوه‌ندى عێراق نه‌بوو ، له‌وانه‌یه واقیعى سروشت و سه‌رژمێر هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م هۆكاره بێت ، و سه‌لماوه به دروستى هه‌موو سه‌رده‌مى داگیركارانى عوسمانى ، ته‌واوى عێراق پشتگوىَ خرابوو ، و ته‌نیا بایه‌خ به وه‌رگرتنى باج ده‌درا ، جگه له سه‌رده‌مێكى كه‌مى ده‌سه‌لاَتى داود پاشا (1827 - 1831 ) و سه‌رده‌مى ده‌سه‌لاَتى مه‌دحه‌ت پاشا (1872 - 1869) نه‌بێـت .
هه‌موو باشورى كوردستان له‌و سه‌رده‌مه بریتى بوون له پێنج پارێزگه‌ى ئێسته (كه‌ركوك - مووسل - دهۆك - سلێمانى - هه‌ولێر ) و هه‌ر پاریّزگه‌یه‌ك چه‌ندین قه‌زاى هه‌بوو ، له‌و سه‌رده‌مه‌ش له كوردستان خێڵ بنه‌ماى پێكهاته‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى شار‌و گوند بوو ، كه یان له شار یان له گوند یانیش له حاڵى گواستنه‌وه ژیانیان ده‌كرد ، كه كورد پێى گوتوه خێڵ ، و هه‌ندىَ عه‌شیره‌تیش له حاڵى گواستنه‌وه‌و نیشته‌جێبووندا بوون پێیان ده‌گوترا كۆچه‌ر
(more…)
مای 06, 2008
By: admin
Category: میژوویی
No Comments →
سه‌عید مه‌موزینی
ئه‌وه‌ى بارزانى نه‌مرى دیبێ یان ناوه‌كه‌ى بیستبێ ده‌زانێت ئه‌و مرۆڤه چه‌ند ساده بووه و به ساده‌یی ژیانى كردووه ، تاقه پشت و په‌ناى گه‌ل و چیاكانى سه‌ركه‌شى كوردستان بووه ، مرۆڤێك له ره‌نگ و ده‌نگى هه‌ژارانى گه‌له‌كه‌ى ، به‌لاَم له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزى دونیا چۆكى نه‌داوه‌و ترسی نه‌بووه ، ژیانى له كوشكه گه‌وره‌كان ره‌فز كردووه و تاشه به‌رده‌كانى كوردستانى هه‌ڵبژاردووه ، بۆیه ئه‌و پیاوه شۆرِشگێره له‌چیا ده‌چوو ، كێوه‌كانى كوردستانیش خۆراگر و سه‌ركه‌ش و دوژمن به‌زێنن ، بارزانى نه‌مر مرۆڤى پۆلاَیین و له سه‌ده‌ى بیسته‌م هه‌ر وه‌كو گوتویه‌تى : ” پێم بڵێن خزمه‌تكار باشتره له‌وه‌ى بڵێن سه‌رۆك ” ، مسته‌فا بارزانى له‌و پۆڵه كه‌سانه بوو كه باوه‌رِێكى پته‌وى به ژیانێكى ساده‌و ساكار هه‌بوو ، هه‌روه‌ها خودان ئیراده‌و رۆلێكى مه‌زن بوو ، رانكه‌كه‌ى ره‌نگى تاشه به‌رده‌كانى هه‌ڵگرتبوو ، چۆغه‌كه‌شى به ره‌خت و فیشه‌ك داپۆشرابوو كه له‌ره‌نگى تاشه‌به‌رده‌كان ده‌چوو ، پشتێنه‌كه‌ى له چه‌ند پێچێكى كوتالی خه‌ت خه‌ت پێكهاتبوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ى پارچه‌یه‌ك بێ له مناره سه‌ركه‌شه‌كه‌ى عه‌باسی ، جامانه‌كه‌ى سه‌رى هه‌ر له‌رِه‌نگى تاشه به‌رده‌كان بوو ، پێلاوه‌كه‌شى له تاله داوى لۆكه‌و لفه سه‌ر پێسته‌ى بزنى كێوى چنرا بوو ، ئه‌م پیاوه ساده‌و ساكاره ئه‌ركى ده‌رباز كردنى ئالۆزترین گرفته‌كانى ناوچه‌كه‌ى له سه‌ر
(more…)
مای 06, 2008
By: admin
Category: میژوویی
1 Comment →
ئه‌و رووداوانه‌ى له‌سه‌ر رووبار‌ى خازر روویانداوه
سه‌عید مه‌موزینى
خازر رووبارێكه سه‌رچاوه‌ى له ده‌ڤه‌رى زێباره ، گوندى كافیان و كه‌شكاوه ، چه‌ندین كانیاوى گه‌وره یه‌كده‌گرن له‌وىَ به ناو ده‌ڤه‌رى زێبار دێن به‌ره‌و ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ، خازر خۆى رووبارێكه پرِه له رووداوى مێژوویی و شوێنه‌وارى مێژوویی هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رووباره‌دا ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى و داراى سێیه‌م شه‌رِى یه‌كیان كردووه و خوێنى مرۆڤى بێ‌تاوان تێكه‌لڕ به‌م ئاوه زولاله بووه ، زه‌رده‌شتى كاڵ په‌یامبه‌رى دێرینى كورد ، كه چووه‌ته سه‌ر چیاى مه‌قلوب له‌سه‌ر ئه‌م رووباره تێپه‌ریوه .
(more…)