په‌ندى پێشینان
محه‌مه‌دى مه‌لا قادر
ژماره (1)ى گۆڤاره‌كه‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌رِاستى زۆرى پێ خۆشحالڕ بووم چونكه بێگومان ده‌ست پێشكه‌رییه‌كى زۆر گرنگ ء بایه‌خ داره كه‌ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش گۆڤارێكى ره‌نگینى وه‌ك (خازر) له لایه‌ن بنكه‌ى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌شه‌وه ده‌ربكات، ئه‌م ده‌سته‌به‌ریه بێگومان له‌كاتء شوێنێكى گونجاو هه‌نگاوى بۆ هاوێشتراوه‌و له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر له‌مێژه به‌دوا كه‌وتوویىء ته‌په‌سه‌رى له‌لایه‌ن رژێمى عێراقىیه‌وه پێ كۆلى له‌سه‌ر كراوه بۆیه ده‌بآ ئه‌م ده‌ست باره‌ى ئێوه له‌مێژوودا به‌دێرِى زێرین بنووسرآء هه‌روه‌ها بابه‌ته جۆراو جۆره‌كانى دووتوآى گۆڤاره‌كه‌تان جێگاى هه‌ڵسه‌نگاندنه. من به‌دڵنیاییه‌وه دبێژم له‌ئاینده‌دا ئێوه ده‌توانن زیاتر ناوه‌رِۆكى گۆڤاره‌كه‌تان فراوانترء راشكاوه‌تر بكه‌ن به‌تایبه‌تى زیاتر بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تىء كه‌لتوورىء بابه‌تى تایبه‌تمه‌ند به‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مێژووى ناوچه‌كه تێدا جآ بكه‌نه‌وه من زۆر خۆشحالڕ بوون به‌بابه‌تى په‌نده‌كانى پێشینان كه‌له ناوچه‌كه‌تان باوى هه‌یه



