xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for the ‘زانستى’

چۆنیه‌تى لابردنى شوێنه‌وارى سووتان

دیسه‌مبه‌ر 16, 2008 By: admin Category: زانستى No Comments →

ئا/ شاكر گۆران

كاره‌سات و روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زۆر جار ده‌بێته‌ هۆى سووتان به‌پێى پله‌كانى ئه‌ویش سىَ پله‌یه‌ ( پله‌ یه‌ك ) به‌ده‌گمه‌ن رزگارى ده‌بىَ و ( پله‌ دوو ) مه‌ترسى كه‌متره‌ و ( پله‌ سىَ ) هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ پزیشكه‌كان ده‌توانن چاره‌یبكه‌ن به‌لاَم به‌ رێژه‌یه‌كى كه‌م نه‌بىَ ناتوانن شوێنه‌وارى سووتان له‌ناوببه‌ن ، بویه‌ لێره‌ به‌پێویستم زانى ئه‌م رێگه‌ زانستیه‌ بخه‌مه‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌ران بۆنه‌هێلاَنى شوێنه‌وارى سوتان :

(more…)

هۆى قژسپى بوونى مرۆڤ چییه‌؟

ئۆگه‌ست 10, 2008 By: Masoud Category: زانستى No Comments →

كاتێك مرۆڤ ته‌مه‌نى زیاد ده‌بێت موه‌كانى ده‌ست به‌سپى بوون ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له‌ته‌مه‌نى لاویشدا ئه‌م قژ سپى بوونه‌ رِووده‌دات ئه‌و گۆرِانكاریه‌ش هۆى زۆرى هه‌یه‌ كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ى قژسپى بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌هه‌مووى باوتر گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نه‌. قژ رِه‌نگه‌كانى له‌ (قیتامین)ه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت بوونى (قیتامین) به‌رپرسى رِه‌نگى قژه‌ (قیتامین) رِه‌نگێكى قاوه‌یى یان رِه‌شى هه‌یه‌ له‌ناخه‌كانى رِه‌نگى قژدایه‌ .

(more…)

هه‌نگی كوشنده‌

ئۆگه‌ست 08, 2008 By: admin Category: زانستى No Comments →

ئا/ شاكر موشیر عزو

هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ( هه‌نگ) یان (هه‌نگوین ) سوودێكى زۆرى هه‌یه‌ له‌ بوارى ته‌ندروستى و بازرگانى بۆیه‌ زۆر كه‌س به‌ خێوى ده‌كه‌ن یان هه‌وڵى به‌ خێوكردنى ده‌ده‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ زۆرترین به‌رهه‌مى هه‌بێ ، (د. كایر )یش یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ كه‌ ده‌یوت : ” وا له‌ به‌رازیل ده‌كه‌م ببێته‌ یه‌كه‌م ولاَت بۆ هه‌نگوین ” ، (د.كایر ) زانایێكى ئه‌مه‌ریكى بوو له‌ ئه‌مه‌ریكاى باشوور له‌ ولاَتى به‌رازیل ده‌ژیا ، برِوانامه‌ى پزیشكیی وه‌رگرتبوو له‌ بوارى بۆماوه‌زانى ، بۆ ئه‌وه‌ى باشترین هه‌نگى ده‌ست ده‌كه‌وى له‌ ساڵى 1956 گه‌شتێكى بۆ ولاَتانى ئه‌فریقا و ئه‌وروپا كرد و ده‌گه‌را تا ئه‌و كاته‌ چه‌ند جۆره‌ هه‌نگێكى ده‌ست كه‌وت ،

(more…)

ناسینی دونیا

یونی 05, 2008 By: Masoud Category: زانستى No Comments →

و : سه‌عید مه‌موزینى

بىَ گومان هێزى زانست مه‌زنه‌، ئه‌و مرۆڤه‌ى به‌زانست چه‌كداربێَت هه‌رگیز ناشكێت .

ئایا زانست خۆى شتێكى به‌ده‌ست هێنه‌ره‌ ؟ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك بلێن ئیتر ئه‌مه‌ چ پرسیارێكه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌زانین له‌دونیا چ روو ده‌دات ناتوانین تیایدا ژیان به‌سه‌ر به‌رین . به‌شێوازێك ئه‌گه‌ر زانست له‌ شتێك به‌ده‌ست نێت، نه‌ته‌نیا به‌رهه‌مى سه‌یرو كاره‌ مه‌زنه‌كانى مرۆڤ وه‌كو قه‌مه‌ره‌ سه‌ناعى و سارۆخى چونه‌ سه‌ر مانگ و … هتد له‌ده‌ستمان دوور ده‌بیت، به‌ڵكو تواناى ئه‌نجامدانى بچوكترین و ساكارترین كاره‌كانمان نابێت .

سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش خه‌ڵكانێك له‌دونیا هه‌ن ده‌ڵێن مرۆڤ تواناى به‌ده‌ست هێنانى هزرێكى رِاست و دروستى له‌سه‌ر دونیا نییه‌، به‌شێوازێكى دیكه‌ تواناى ناسینى دونیا مان نىیه‌، خراپ نىیه‌ بزانین ئه‌م هزرانه‌ له‌كۆى سه‌رچاوه‌ ده‌گرن .

(more…)

شۆرِِشى مه‌علومات و ژیان … جیهان به‌ره‌و كوىَ ده‌چێت ؟

مای 14, 2008 By: Masoud Category: زانستى No Comments →

و/ پاله‌ باوانى

مایكل لویس رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌مریكیه‌ ، به‌رده‌وام بۆ گۆڤارى نیویۆرك تایمز ده‌نووسێت ، په‌رتوكێكى نوىَ به‌ چاپ گه‌یاندووه‌ به‌ناوى ( ئاینده‌ ، ئێستا رویدا ) the future happened now

كه‌ باشترین و زۆرترین دانه‌ى لىَ فرۆشرا له‌سه‌ر ئاستى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا .

له‌و كتێبه‌یدا دانه‌ر زۆر گرنگى ده‌داته‌ سه‌ر شرۆڤه‌كردنى دیارده‌ى په‌یدابوونى ئه‌نته‌رنێت Internet . ئه‌و به‌ به‌ڵگه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌نته‌رنێت كارى كردۆته‌ سه‌ر ره‌وتى ژیان و بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ له‌ ناو كۆمه‌ڵدا .

(more…)





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان