راگه‌یاندن له‌نێوان گوتارى هه‌یمه‌نه‌ڤانى و پرسى هه‌میشه ناساندن..
به‌هار كه‌مال
یه‌كێك له‌و ستونه سه‌ره‌كىء كاریگه‌رانه‌ى كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نىء شارستانى له‌سه‌رى رِاوه‌ستاوه، رِاگه‌یاندنه، كه‌له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌پێدڤییه‌كانى سه‌رده‌مى پێكه‌وه ژیانء دایه‌لۆگء لێك حاڵى بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه باندۆرێكى ئه‌كتیڤى هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنء سیما وه‌رگرتنى كێشه سیاسىء فیكرىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوورییه‌كانى هه‌موو جیهانء چرِ بوونه‌وه‌یان له‌چوار چێوه‌یه‌كى شه‌فافدا كه‌به‌ئاسانى بتوانین لێیان بكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجیان بده‌ینء هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى بۆچوونى خۆىء ئاستى هزرى خۆى شیانبكاته‌وه.
به‌واتا رِاگه‌یاندن ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه بۆ تێپه‌رِبوونى هه‌موو ئایدیا‌و سیسته‌مء فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانء رِووداوه كاتىء هه‌میشه‌یییه‌كان، شتێكى ئاشكراشه كه له‌پشت هه‌موو رِاگه‌یاندنێكه‌وه عه‌قڵیه‌تێك رِاوه‌ستاوه كه نه‌خشه‌و پلانى بۆ داده‌رِێژآء به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ئاشكراى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى، یه‌كه‌م خۆى بناسێنآء پێناسه‌و شوناسێك به‌خۆى ببه‌خشآء له‌هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌خۆى لێى ئاگابێ .


