مقداد شاسوارى : بڕوام به ئه‌ده‌بیاتی ئافره‌ت نی یه
مقداد شاسوارى رۆژنامه نووس رۆشنبیرێكى ناسراوى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تىیه خاوه‌ن به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیه، وئه‌ندامى فه‌خرى بنكه‌ى رِۆشنبیرى به‌رده‌ره‌شه، به‌نوكته خۆشه‌كانى رِه‌خنه گرێكى باڵا ده‌سته، بۆیه به‌پێویستمان زانى وه‌كو گۆڤارى خازر ئه‌م دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین.
پ/ باپرسیارى یه‌كه‌ممان له‌رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین. . .
و/ رۆژنامه‌گه‌رى كوردیش هه‌ر به‌رِۆژنامه‌ى ئه‌هلى له‌دایك بووه. ساڵى (1898) كه‌رۆژنامه‌ى (كوردستان) له‌سه‌رده‌ستى میقداد مدحه‌ت به‌درخان یه‌كه‌م ژماره‌ى لێ ده‌رچوو نه سه‌ر به‌هیچ حیزبێك بوو، نه‌په‌یرِه‌وى له‌ئایدۆلۆژیایه‌كى حیزبی ده‌كردو نه‌هیچ حیزبێكیش له‌پشتیه‌وه بوو.. به‌ڵام كورد كیانێكى مه‌ده‌نى نه‌بوو تارۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌ى هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌هلى درێژه به‌رِه‌وتى خۆى بدات. كورد ناچار بوو شۆرِش بكات به‌رده‌وام ده‌ست به‌تفه‌نگ بێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆى. ئه‌مه‌یش بێ گومان پێویستى ژیارى به‌دروست بوونى حیزب هه‌بوو بۆ ئاراسته‌كردنى جه‌ماوه‌رو به‌رِێوه بردنى شۆرِش. ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى هه‌موو شته‌كان بوونه‌حیزبی.. ده‌بوایه ببنه حیزبی یه‌كێك له‌وشتانه‌ش رِاگه‌یاندن بوو به‌شێوه‌یه‌كى گشتى. دواى سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى 1991 رِاسته نیوه‌ى زیاترى باشوورى كوردستان ئازاد كرا.


