xazir

ماڵپه‌ڕی گۆڤاری خازر
Subscribe

Archive for the ‘خازر’

په‌یڤێك له‌ یادى ده‌رچوونى گۆڤارى (خازر)دا

نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008 By: admin Category: خازر No Comments →

مقداد شاسوارى
پێم وابێ له‌ دوا وه‌رزى ساڵى 2002بوو، ئێمه‌ تازه‌ رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌رمان خستبووه‌ سه‌رپێ، هه‌ڤاڵى هێژام (سه‌عید مه‌موزینى) بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى گۆڤارى خازرى له‌لا باس كردم و هه‌رچه‌نده‌ خۆى له‌ بوارى كارى رۆژنامه‌گه‌رى و رِاگه‌یاندندا ئه‌زموونى هه‌بوو، به‌لاَم به‌و سروشته‌ خاكه‌رِاییه‌ى خۆى، رِاوێژى به‌ منیش كردوداواشى لێ كردم بۆ خستنه‌ سه‌رپێی یه‌كه‌م ژماره‌ هاوكارییان بكه‌م. منیش كه‌ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌م و ئه‌ركى خزمه‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى منیش به‌لاَم هه‌میشه‌ به‌ (مه‌موزینى) ده‌ڵێم (تۆمان كردۆته‌ برا گه‌وره‌ و له‌باتى هه‌موومان ئه‌ركى خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌یت) دیاره‌ به‌ به‌شێك له‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمم زانى و پێم وابێ درێغیشم نه‌كرد له‌ رِاپه‌راندنى كاره‌كانى یه‌كه‌م ژماره‌ى خازر تا له‌ چاپخانه‌ ده‌رهات.

(more…)

گۆڤاری خازر و نوێ بوونه‌وه‌

نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008 By: admin Category: خازر Comments Off

سه‌عید مه‌موزینی

هه‌ر خوودی ده‌رچوونی گۆڤاری خازر یان هه‌ر گۆڤارێكی دیكه‌ نوێ بوونه‌وه‌یه‌ ، چونكه‌ ده‌رچوونی بابه‌تێكی نوسراوی نوێ یه‌ ، له‌ وانه‌یه‌ خامه‌ی نوێ بابه‌تی نوێ بلاَوبكرێنه‌وه‌و گۆڤار یان رۆژنامه‌یه‌كی نوێ له‌ ناو بواری رۆژنامه‌گه‌ری زیاد ده‌كرێت و مێژوویه‌كی دیار تۆمار ده‌كرێت ، گۆڤاری خازر نوێ بوونه‌وه‌ بوو به‌ ئامانجی تایبه‌ت و دیار هه‌ر چه‌نده‌ گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی یه‌ ، به‌لاَم بایه‌خی به‌ كۆكردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد داوه‌، و دوژمنانی كورد هه‌وڵی زۆریان داوه‌ مێژووی كورد بسرِنه‌وه‌ میلله‌تێكی بێ مێژوو دروست بكه‌ن دواتر به‌شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی خاك و زمانی كوردیش بسرِنه‌وه‌ ، كه‌واته‌ زیندوكردنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر گه‌ڵێك رزگار كردنیه‌تی له‌ نه‌مان ، له‌م بواره‌دا خازر زۆر لاپه‌رِه‌ی ونی دۆزیه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ نێو لاپه‌رِه‌كانی خۆیدا تۆماری كردو خستیه‌ به‌رده‌ستی خوێنده‌واران و بووه‌ سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو (more…)

ل ده‌ڤه‌ره‌كا وه‌كو به‌رده‌رِه‌ش هه‌بوونا گۆڤاره‌كى وه‌كى خازر تشته‌كى پیرۆزه‌

نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008 By: admin Category: خازر No Comments →

عــادل حـه‌سـه‌ن

هیڤیا مه‌ ئه‌وه‌ روژ بو روژ خازر به‌ره‌ڤ پێشڤه‌ بچیت و ئه‌ز لڤێ باوه‌ریمه‌ ل ده‌ڤه‌ره‌كا وه‌كو به‌رده‌ره‌ش هه‌بوونا گۆڤاره‌كى وه‌كى خازر تشته‌كى پیرۆزه‌ و هه‌روه‌سا دیاره‌ ئه‌و هه‌ڤالێ كو لڤی گۆڤارى كاردكه‌ن گه‌له‌ك ماندی دبن و ئه‌ڤه‌ هه‌ وىَ دگه‌هینیت ئه‌و هه‌ڤال خه‌مخۆرىَ كێشا كوردی و ره‌وشه‌نبیرییا كوردینه‌ ، ب دیتنا من خالێت باش گه‌له‌ك ل گۆڤارا خازر یا هه‌ى و دا ئیمه‌ن ئه‌م كورد به‌رنیاسین تشتێت باش نابێژین به‌لكو مرۆڤ دشێت پێشنیارىَ باشتر بدات بو هندىَ كو باشتر بیت چونكى تشتىَ باش هه‌ر باشن (more…)

له‌ساڵیادى ده‌رچوونى گۆڤارى خـــازر .. خوێنه‌ران چى ده‌ڵێن .. ؟

نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008 By: admin Category: خازر No Comments →

دواى تێپه‌ربوونى 6 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر و 25 ژماره‌ى له‌به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و  برِینى چه‌ند قۆناغێكى جیاجیا له‌ ژیانیدا چه‌ندین گۆرِانكارى له‌ ژماره‌یه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر و پێگه‌یاندنى چه‌ندین نووسه‌ر كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ گۆڤارى خازر نووسوویانه‌ ، ئایا خازر جێگاى خۆى له‌ناو خوێنه‌رانى گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستان كردۆته‌وه‌ ، كه‌موكورِى له‌ چ روویێكه‌وه‌ هه‌یه‌ و بابه‌ته‌كان تاچ راده‌یه‌ك گرنگى خۆیان هه‌یه‌ و توانیویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆخۆى رابكێشێت ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ پێویستمان زانى راوبۆچوونى چه‌ند خوێنه‌رێكى خازر وه‌ربگرین و هه‌ریه‌كه‌و بۆچوونى خۆى دا به‌ بۆنه‌ى شه‌شه‌مین سالیادى خازر :
ئاماده‌كردنى / شه‌هاب  زه‌نگه‌نه‌

(more…)

خــازر له‌بــوارى مێژووییــه‌وه‌

ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008 By: Masoud Category: خازر No Comments →

د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى

گۆڤارى خازر هه‌رله‌ژماره‌ (1)ى تادوا ژماره‌ بایه‌خى به‌مێژووى كوردو كوردستان داوه‌، هه‌ر خۆى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رِده‌رِه‌ش كارێكى گه‌وره‌ بوو خازر له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ كه‌مترنیه‌، به‌دووه‌مین كارى گه‌وره‌ دێـه‌ ژماردن، له‌ژماره‌یه‌كى بابه‌تێكى یاسین حه‌سه‌ن هه‌یه‌، باسى پاشاى ره‌واندز ده‌كات، كه‌گوایه‌ وجاغ كوێره‌ چونكه‌ كورِى نه‌بووه‌، من ده‌ڵێم كچ له‌كورِ كه‌مترنیه‌ء ئه‌وه‌ى كچى هه‌بێ مه‌رج نیه‌ وجاغی كوێربێـ، له‌خازر هه‌ندآ شتى سه‌یر هه‌یه‌هه‌ندآ كه‌س لێآ ده‌نووسن نووسه‌رى موحته‌رف نین،به‌ڵام نووسه‌رى باشیش له‌خازرى نووسیوه‌ بۆ نموونه‌ حه‌سبوڵڵا یه‌حیا كه‌بۆ خازرى نووسیوه‌ یه‌كه‌م چیرۆكنووسى عێراقه‌، گولیزار ئه‌نوه‌ر هه‌روه‌ها له‌ژماره‌ 3 به‌دواوه‌ خازر زمانى عه‌ره‌بیشى لێ زیاد بوو چونكه‌ زۆر له‌كورد زمانان وخودى خۆمیش رۆشنبیریمان زمانى عه‌ره‌بییه‌، برا عه‌ره‌به‌كانیش پێویسته‌ لێمان تێبگه‌ن، ئیتر زۆر نووسه‌رى عه‌ره‌بى بۆ خازریان نووسى.

(more…)

خازرو رۆژنامه‌گه‌رى كوردى

ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008 By: admin Category: خازر No Comments →

سه‌عید مه‌موزینى

ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌بزاڤى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌ر شوێنێك بكه‌ین گه‌شه‌كردنه‌كه‌ى هه‌ڵقوڵاوى دیموكراسیه‌، له‌وڵاته‌ دیكتاتۆره‌كان رۆژنامه‌ى باش داده‌خرێتء رۆژنامه‌نووسى خاوه‌ن بیروپێنووسى ئازاد به‌ند ده‌كرێن.

وڵاتى دیموكراسى رێگا خۆشكه‌رى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاده‌ به‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵدان هیچ بزاوتێكى رۆژنامه‌گه‌رى له‌شارۆچكه‌ى به‌رده‌رِه‌ش دانه‌بووه‌، جموجۆڵى رۆشنبیرىء كارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى پیرۆزى گه‌لى كوردستان به‌رجه‌سته‌ بوو، رۆژنامه‌كان بایه‌خیان به‌په‌یامى چاندى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، و چه‌ندین بڵاوكراو ده‌وركه‌وتن وه‌كو به‌رده‌رِه‌شى نوآ له‌گوندى بشیریان بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوى بۆتان ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر چ ساده‌بوون به‌ڵام سه‌ره‌تاێكى باشبوون،

(more…)

خازر و كه‌لتوورى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى

ئۆکتۆبه‌ر 12, 2008 By: Masoud Category: خازر No Comments →

خه‌سرۆ گۆران

ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى كوردستانه‌ سه‌ر رێگاى بازرگانى ئاوریشه‌م،یان رێگاى مه‌له‌كى بووه‌، گردۆڵكه‌كان بۆپاراستنى ئه‌م رێگایه‌ دانرابوو رێگایه‌كى قه‌دبرِه‌، تاده‌گه‌یشته‌ یۆنان، چونكه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ رێگا ده‌شتانیه‌كان بۆ كاروانچىء پیاده‌ش هه‌م نزیكتر بووه‌، هه‌م ئاسانتربووه‌، بۆ تائێستا شتى كۆنینه‌ وه‌كو جه‌رِه‌و گۆزه‌و پاره‌ى كۆن ئه‌دۆزرێته‌و به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكانێك نازانن چۆن له‌گه‌لڕ شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان ته‌عامول بكه‌ن.

خانوه‌ كۆنه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بێـته‌ پاراستن باشه‌

(more…)

ساڵوه‌گه‌رى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ له‌ گۆڤاره‌ خنجیلانه‌كه‌ى خازر

مای 18, 2008 By: Masoud Category: خازر No Comments →

وێراى سلاَو و رێزى تایبه‌تى ، ساڵوه‌گه‌رى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ له‌ گۆڤاره‌ خنجیلانه‌كه‌ى خازرتان لىَ پیرۆز ده‌كه‌م و داواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .

سالح هه‌ركى

به‌رِاى من بلاَوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێكى وه‌كوخازر له‌ناوچه‌یه‌كى گرنگ و هه‌سته‌وه‌رى وه‌كو به‌رده‌رِه‌ش ، خۆى له‌ خۆیدا كارێكى كوردانه‌ و بایه‌خداره‌ كه‌ هه‌ڤالاَنى خۆشه‌ویست له‌ناوه‌ندى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌ش پێى هه‌ستاون و به‌ باشى جێبه‌جێیان كردووه‌ .

من به‌و ئه‌زموونه‌ى كه‌ له‌ئه‌نجامدانى كارى رۆژنامه‌وانى هه‌مه‌ ، دڵنیام ئێوه‌ى به‌رێز له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كه‌تان گرفت و كێشه‌ و له‌مپه‌رى زۆرتان تیپه‌رِاندووه‌ به‌تایبه‌ت كاك سه‌عید له‌راده‌به‌ده‌ر خۆى ماندوو كردووه‌ .

په‌یامى خازر كه‌ بریتیه‌ له‌رۆشنبیرى مێژوویى یا باشتره‌ بلێین روونكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى مێژوویى ، كارێكى نه‌ته‌وییانه‌ى پرِ به‌هایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خرێنه‌ سه‌ر لاَپه‌رِه‌كانى گۆڤار و رۆژنامه‌كان و له‌ كتێبه‌كان تۆمار نه‌كرێن ، ره‌نگه‌ پاش ماوه‌یه‌ك له‌ یاد بكرێن و له‌ ئه‌نجامدا كه‌ڵێنى گه‌وره‌ بكه‌وێته‌ مێژووى پرِ له‌ هه‌ورازو نشێوى گه‌له‌كه‌مان ، گرفتێك كه‌ هه‌موو رۆشنبیرییه‌كى كوردى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پێى ئاشنایه‌ و به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت .

(more…)

خازرى رِۆشنبیرى و خازرى ژیان

مای 18, 2008 By: admin Category: خازر No Comments →

عه‌بدولغه‌نى عه‌لى یه‌حیا

كه‌س له‌م برِوایه‌ نه‌بوو رِۆژێك بێت ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش و ده‌شتى ئاكرىَ و ته‌واوى گونده‌كانى به‌ ده‌ڤه‌رى (هه‌فت خێله‌كه‌) ناو ده‌برا, ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى عێراق فه‌رامۆش كرابوو و ناوه‌ ناوه‌ش جۆره‌ها ده‌ست درێژى له‌ خه‌لكه‌ بێتاوانه‌كه‌ى ده‌كرا,. رِۆژێك بێت ببێته‌ خاوه‌ن گۆڤارێكى به‌سوودو جوان و رِه‌نگاورنگ بتوانىَ پێَنووسه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌ ئامێز بگرێت و به‌رده‌وام رِووى گه‌شى به‌رده‌رِه‌ش و گونده‌كانى و ته‌واوى گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ بخاته‌ رِوو به‌رده‌رِه‌شى ده‌ستپێشخه‌ر له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاگرى رِاپه‌رینى به‌هارى ساڵى 1991 شایسته‌ى بایه‌خ پێدانه‌ له‌ هه‌موو رِوویێكه‌وه‌

(more…)

خه‌سره‌و گۆران ..خازر هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ى رۆشنبیرى

مای 13, 2008 By: admin Category: خازر Comments Off

ئا/ خازر

له‌ دواى چوار ساڵ له‌ ده‌رچوونى گۆڤارى خازر خه‌سره‌و گۆران خاوه‌نى ئیمتیازى گۆڤارى خازر به‌م شێوه‌یه‌ دووا: ده‌رچوونى گۆڤارى خازرله‌ ده‌ڤه‌رى ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش و گۆرانه‌تى , شتێكى زۆر گه‌وره‌بوو , به‌ راستى بچوك نه‌بوو چونكه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌و ناوچه‌ فراوانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى رِێكو پێك , گۆڤارێكى باش وه‌كو خازر له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌رده‌چێت , ده‌توانین بلێین رووداوێكى گه‌وره‌ى رِۆشنبیرى بوو له‌م ناوچه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌قلامێكى زۆرهه‌یه‌ له‌و ده‌ڤه‌





frontpage graphics
ژماره‌ی سه‌ردان