پیاوێكى موسلاَوى (104) ژن ده‌هێنێ
(یونس به‌حری) خه‌ڵكى پارێزگاى موسڵ و بێژه‌ر بووه لهرِادیۆى هێتله‌ر له‌به‌رلین ، هه‌میشه له‌سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزار بووه ، له‌هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى (104) ژنى له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هێنابوو، خاوه‌نى (342) منداڵ بووه ژماره‌یه‌ك له‌منداڵه‌كانى بونه‌ته دكتۆر‌و ئه‌ندازیارو ئێستا له‌ژیاندان، لایه‌نگیرى هیتله‌ر بوون لهرادیۆكهى هیتله‌ردا بانگى ده‌كرد (هنا برلین- حى العرب) (ئێره به‌رلینه- گهرِهكى عه‌ره‌به) له‌سه‌فه‌رێكى بۆ ژاپۆن ، ههركهگهورهى موسڵمانانى ژاپۆن ده‌زانیت عهرهبێكى موسلمان هاتۆته وڵاته‌كه‌یان بانگى ده‌كات كه‌ده‌زانیت سه‌یده‌و ئه‌ولادى ره‌سوله (د.خ)، كچه‌كه‌ى خۆى لێ ماره ده‌كات ، یونس ته‌نیا شه‌وێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ى ده‌خه‌وێ بۆ به‌یانى نامه‌یه‌ك كهتهڵاقنامه بووه به‌جى دێڵى و بهخهزوورهكهى ده‌ڵێت : (ژیانى من ئه‌وه‌یه ناتوانم تاسه‌ر له‌شوێنێك بم و له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بژیم خواحافیز) .


