كاكا یاریزانی زێڕین
و له فارسییه‌وه سابیر عه‌زیز زه‌نگه‌نه
(5) ساڵ پێش ریڤالدۆ باشترین یاریزانى به‌رشه‌لۆنه‌و به‌رازیل له‌و كات كاكاى وه‌كو موعجیزه‌ى تۆپی پێ به جیهان ناساند و له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌یێكى ئیسپانى رایگه‌یاند : ” لاوێكه ئێستا له یانه‌كانى ساوپاولۆ، له دواى 2 هێرش به‌رى تیم یارى ده‌كات و ئێوه ئه‌وروپییه‌كان هیچ شتێك له باره‌ى ئه‌و نازانن، بهلاَم ئه‌گه‌ر توانى له یارى جامى جیهانى به‌شدارى بكات یارى ئه‌و زۆر به وردى سه‌رنج بده‌ن، ئه‌و ئاماده‌باشی ئه‌وه‌ى تێدایه ببێته ئستێرهى تۆپی پێ “.
له‌وانه‌یه له‌و كات راهێنه‌رانى گه‌وره‌ى تۆپی پێى ئه‌وروپا ئه‌م وته‌یه‌ى ریڤالدۆیان زۆر به جیدى وه‌رنه‌گرتبێت، بهلاَم دواى ماوه‌یه‌ك وته‌كانى ئه‌و بۆ هه‌موو سه‌لما
ریڤالدۆ هه‌میشه له هه‌ژارى گهرِهكى خۆیان و جیاوازى چینایه‌تى به‌هێز له به‌رازیل ده‌دوا كه چۆن ئه‌م هه‌ژارییه بووه هۆى پێش كه‌وتنى ئه‌و له بوارى وه‌رزشى بهلاَم كاكا به پێچه‌وانه‌ى ریڤالدۆ كورِى ئه‌ندازیارێك بوو دایكیشی وانه‌ى بیركارى ده‌گوته‌وه به‌م شێوه‌یه كاكا له شوێنێكى ئارام و بێ كێشه له نێوان ڤیلاكانى جوانى سائۆپاولۆ گه‌وره ببوو .
(ریكاردۆ ئایزكسۆن دوسانتۆس لیتی) رۆژى 22ى مانگى نیسانى 1982 له شارى بهرازیلیاى پایته‌ختى ولاتى به‌رازیل چاوى به دونیا هه‌ڵێناوه . لهرِاستى دا ناوى كاكا له‌كاتى مناڵى له براى بچووكى (رودریگۆ) كهنهیدهتوانى ناوى ریكاردۆ بێنێته سه‌ر زمان به (كاكا) بانگى ده‌كردوو دواتر ئه‌م ناوه بۆ كاكا مایه‌وه .
كاكا یه‌كێكه له یاریزانه پرِ جموجۆڵه‌كانى به‌رازیل كه ئێستا له یانه‌ى ئیتالى (ئایسی میلان) یارى ده‌كات .
كاكا له (8) ساڵیدا بۆ یانه‌ى (ساوپاولۆ) ده‌ستى به یارى كرد . و له ته‌مه‌نى (15) ساڵیدا گرىَ به‌ستى فه‌رمیی خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئیمزا كردووه و له ساڵى 2001 له بیست و حه‌وت یارى (12) گۆڵى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كردووه و له وه‌زرى دواتر له (20) یارى (10) گۆڵى تۆمار كرد و له هه‌مان كاتدا سه‌رنجى یانه‌كانى ئه‌وروپاى بۆخۆی راكێشا . له ساڵى 2003 و سه‌ركه‌وتنى له یانه‌ى ئایسی میلان (لهلیگى قاره‌مانى) كاكا به گرێبه‌ستى (8.5) ملیۆن دۆلار چووه رێزى ئه‌م یانه‌یه و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا توانى ببێته یاریزانى سه‌ره‌كى كه له دواى (شفچینكۆ) هێرش به‌رى تیم یارى بكات و له 30 یارى (10) گۆلڕ تۆمار بكات . ئه‌گه‌ر چی له فیناڵى ئه‌وروپا (ئایسى میلان) به‌هۆى لێدانى په‌نارتى به‌رامبه‌ر به (لیڤه‌رپول) شكستى هێنا بهلاَم (كاكا) وه‌كو باشترین یاریزان ده‌ست نیشان كرا . و ناسناوى یه‌كێك له (9)ـه مین باشترین یاریزانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌و ئێستا له باشترین یاریزانانى جیهانه‌و به جۆرێك كه راهێنه‌ر (ئه‌لێكس فرگۆسن) له وه‌رزى 2006 - 2007 واى بۆ ده‌چوو كاكا له ته‌ك (كریستیانۆ رۆنالدۆ) 2 باشترین یاریزانى جیهانن .

ژن هێنانى كـــاكا :
كاكا له رۆژى 26 ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2005 له‌گه‌ڵ كچێكى بچوكتر له خۆى ژیانى هاوسه‌رى پێك هێنا، كه هه‌ر له‌و ساڵ قۆناغى ئاماده‌یی ته‌واو كردبوو بهلاَم (كارۆلین سلیلۆ) به‌ته‌واوى ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى هه‌بووه كه ببێته هاوسه‌رى یاریزانێك، كه له‌وكات له‌ته‌مه‌نى 18 ساڵیدا بووه، رێوره‌سمه‌كه‌ش له‌شارى (سائۆپاولۆ) به ئاماده‌بوونى زۆر له یاریزانان وه‌كو (رۆناڵدۆ، كافۆ ، رۆبێرتۆ كارلۆس) ئه‌نجامدرا .
(كاكا) و (كارۆلین) بۆ یه‌كه‌م جار 3 ساڵ پێش كه ئه‌و كات (كارۆلین) له‌ته‌مه‌نى15 سالاَندا بوو له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشنا بوون، و كاكا بۆ (سائۆپاولۆ) یارى ده‌كرد، و كارولین قوتابی بوو، ئاشقى یه‌كتر بوون، له‌كاتى رێوره‌سمى هاوسه‌رى كاكا ته‌مه‌نى 23 ساڵ بوو، له‌م رێوره‌سمه‌دا نزیكه‌ى 600 میوان بانگهێشت كرابوون و له كلێسایهكى مه‌سیحى كه پێشتر كاكاو كارۆلین هاتوچۆى ئه‌و شوێنه‌یان ده‌كرد ئه‌نجام درا، و بۆ مانگى هه‌نگوین چونه ده‌ره‌وه‌ى به‌رازیل، دواى رێ‌و ره‌سمى ماره برِین میوانداریێكى ساده له هوتێلێكى نزیك ئه‌و شوێنه ده‌ستى پێكرد، و یه‌كێك له میوانه گرنگه‌كانى ئه‌م جه‌ژنه (كارلۆس ئه‌لبه‌رتۆ پوێرا) بوو راهێنه‌رى ناودارى به‌رازیل (كارۆلین) كه تازه قوتابخانه‌ى ته‌واو كردبوو، بریاریدا له ئیتالیا له لاى هاوسه‌ره‌كه‌ى خوێندنى كۆلێژ ته‌واو بكات، له به‌شى بازرگانى . له‌م بواره‌وه پێشینه‌یه‌كى پته‌وى هه‌بوو كه باوكى (سلسو سلیلۆ) خاوه‌ن خانه‌یه‌كى گه‌وره‌یى بازرگانى و دایكى (رۆز ئانجێلا) نوێنه‌رى داهاتى (كریستین دیۆر) له ولاتى به‌رازیل بوون، (كارۆلین) برایێكى به ناوى (ئایریكۆ) هه‌یه یه‌كێك له تواناكانى كه كارۆلین له كچه‌كانى هاوته‌مه‌نى جیا ده‌كرده‌وه شاره‌زایی له چه‌ند زمانێكى زیندووى جیهان هه‌یه ئه‌و ده‌توانێت به زمانى ئینگلیزى و ئیسپانى و پورتوگالى و فه‌ره‌نسی و ئیتالى بدوێت، و حه‌زێكى زۆرى له چێشت لێنانه، و هه‌ول ده‌دات هه‌میشه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى خواردنى به‌رازیلى خۆش و به‌تام له جۆرى فولكلۆرى دروست بكات، و باسی ده‌كرد كه كاكاى له 13 ساڵى له یارییه‌كانى كه له ته‌له‌فزیۆن په‌خش ده‌كران ده‌ناسێت، بهلاَم هیچ كاتێك بیرى له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه رۆژێك له نزیكه‌وه ئاشنایی له‌گه‌ڵ په‌یدا بكات و بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه له ته‌مه‌نێكى بچووك ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ پێك بهێنێت، كاكا خێزانه‌كه‌ى خۆش ده‌وێت و ده‌ی وت له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ (كارۆلین) به بیرى ژیانى هاوسه‌رى كه‌وتم، و كاكا شانازى به‌وه ده‌كات كه پێش كارۆلین له‌گه‌ڵ هیچ كچێكى دیكه په‌یوه‌ندى نه‌بووه . و كارۆلین یه‌كه‌م و دوایین ژنى هاوده‌مى ئه‌وه.
كـــاكا و ئــایین
له‌مانگى 10 ى ساڵى 2006 رۆژنامه‌یه‌كى وه‌رزشی سعودى له وتارێكدا نووسی : ” كاكا، یاریزانى به‌رازیلی و یانه‌ى میلان هاته سه‌ر ئایینى ئیسلام و ته‌نانه‌ت گفتوگۆى خه‌یاڵى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا‌و زۆر چاپه‌مه‌نییه‌كانى جیهانى وهریانگێراو بلاَویان كرده‌وه، ئه‌م رۆژنامه‌یه له زمانى كاكاى گواسته‌وه كه (ئیسلام په‌یامى ئاشتی و خۆشه‌ویستییه‌و گرنگه كه مرۆڤ موسلمان بێت، هه‌روه‌ها ئیسلام له ناخى مرۆڤى موسلمان بوونى هه‌یه، ئایینى ئازادى تاكه‌كه‌سییه و كه‌س ناتوانىَ مایه‌ى تێ بكات، بهلاَم له‌وانه‌یه ناوه‌رۆكى ئه‌و بابه‌ته خوێندنه‌وه‌یه‌ك بووه، كه كاتێك (كاكا) له ولاتى كوه‌یت ئاماده‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌ك سرنجێكى تایبه‌تى نیشاندابێت، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌میشه مرۆڤێكى مه‌زهه‌بی بووه و په‌یوه‌ندى پته‌وى خۆى به مه‌سیحییه‌ت و ئینجیل نیشانداوه، ئه‌و یه‌كه‌م جار له12 ساڵیدا گوتى : (من فێر بوومه كه ئه‌وه ئیمانه برِیار ده‌دات چ رووبدات یان به‌پێچه‌وانه‌وه) ، هه‌روه‌ها لایه‌نى تریش بوونیان هه‌یه كه ده‌سه‌لمێنێت كاكا مهسیحیێكى (موتهعهسبه)، ئه‌و له كۆتایی (لیگى قاره‌مانى 2007 ى ئه‌وروپا) و سه‌ركه‌وتنى میلان جلى وه‌رزشى خۆى دانا تا هه‌موو تی شێرتى ژێره‌وه‌ى ببینن، له‌سه‌رى نووسرابوو (من په‌یوه‌ندیم به مه‌سیح هه‌یه) و پاش كۆتایی یارى بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ى تیمى خۆى له سه‌ر سینگى خۆى سهلیبى كێشا، و له ساڵى 2002 له یارییه‌ك هه‌مان تی شێرتى له‌به‌ر كردبوو له‌سه‌رى نووسیبووى (خواوه‌ند وه‌فاداره) ئه‌م رسته‌یه له‌سه‌ر پێلاوه وهرزشییهكانیشی به‌رچاو ده‌كه‌وت، كاكا (ئه‌ندامى وه‌رزشكارانى عیسا مه‌سیحه) و هه‌ر كات كه گۆلێك تۆمارده‌كات په‌نجه بۆ ئاسمان به‌رزده‌كاته‌وه تا نیشان بدات كه سوپاسگوزارى خوایه . سروودى خۆشه‌ویست لاى ئه‌و (به‌شاره‌تى مسیح) و گرێدراوى په‌رتووكى (ئه‌نجیل)ـه، بهلاَم چه‌ندین جار گوتویه‌تى كه ئیسلام ئایینێكى ته‌واوه و خوێندنه‌وه‌یه‌كى زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و ئایینه هه‌بووه .

گــفتو گــۆ له جــۆرێكى دیكــه
پرسیار و ولاَمى خواره‌وه چه‌ند به‌شێكى هه‌ڵبژێردراوه له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌ى (ئۆنزى) فه‌ره‌نسى، له‌گه‌ڵ كاكا كه خوێندنه‌وه‌ى سه‌رنج راكێشه .
پ / كاكا چ جۆره مۆسیقایهكت پێ خۆشه؟
و : به‌راى من جوانترین مۆسیقا سرودى (به‌شاره‌تى مه‌سیحه) و له‌راستیدا زۆر هۆگریم بۆى هه‌یه .
پ / ده‌توانى له‌باره‌ى قۆناخى خوێندن بۆمان بدوێى؟
و : ئه‌و كات كاتێكى زۆر خۆش بوو، من هه‌میشه خوازیارى نمره‌ى به‌رز بووم، چونكه هه‌رگیز نه‌مده‌ویست كاتم لێ بهفیرۆبروات و شتێكیش كه هه‌رده‌م ده‌مه‌ویست ئه‌نجامى بده‌م یارى تۆپی پێ بوو.
پ / له‌ته‌ك یارى تۆپی پێ حه‌زت له چیتره؟
و : من زۆر حه‌زم له یارییه‌كانى فكرى و كۆمپیوته‌رییه، وه‌كو (فیفا 2007 و تایگرودز 2007 و NBA 2007) .
پ / چ جیاوازییه‌ك له‌نێوان یارى له (سائۆپاولۆ) و (میلان) دا هه‌یه؟
جیاوازى زۆرى هه‌یه كاتێك یاریم بۆ سائۆپاولۆ ده‌كرد زۆر گه‌نج بووم، و یارى به‌رازیلی له‌گه‌ڵ ئیتالیا زۆر جیاوازه، یارى له ئیتالیا زۆر سه‌ختتره .
پ / له ئایینده له چ هێلێك یارى ده‌كه‌یت یان ئایا ده‌ته‌وێت شوێنه‌كه‌ت بگۆرِیت له‌ناو یاریگا؟
ئێستا نا، ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌م باشترین یارى كه له‌توانام دابێت ئه‌نجام بده‌م .
پ / له باره‌ى براتهوه بدوىَ، ئایا بیر ده‌كه‌یته‌وه كه ئه‌ویش وه‌كو ئێوه ببێته یاریزانێكى لێهاتوو؟
بهڵىَ ئه‌و گه‌نجه‌و ته‌نیا 21 ساڵه، و به‌رده‌وام له‌بارى فێربووندایه و بێگومان باشتر ده‌بێت، و ئاره‌زوى ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ مندا یارى بكات، ئومێده‌وارم رۆژێك ئه‌مه رووبدات .
پ / ئایا ره‌وشتێكى خراپت هه‌یه؟
و : بهڵىَ هه‌ندێك جار ته‌مه‌لڕ ده‌بم و نامه‌وێت له ماڵه‌وه ده‌ربچم .
پ : هیچ كاتێك ویستووته ژماره‌ى درێسهكهت (10) بێت؟
و : هه‌رگیز ئه‌م ژماره‌یه‌م نه‌ویستووه .
پ / كاتێك هانده‌ره‌كان شیعر بۆت ده‌خوێنن چ هه‌ستێكت هه‌یه؟
و : هه‌ستێكى گه‌وره !
ئه‌م كاره‌ى ئه‌وان زیادتر من هانده‌دات .
پ / ئایا له‌دواى ژن هێنان ژیانت گۆرِانى به‌سه‌ر داهات؟
یه‌كه‌م جار زۆرسه‌خت بوو، چونكه من و كارولین زۆرلێك دوور بووین بهلاَم كاتێك ئه‌ویش هاته میلان ژیانمانم به‌ره‌و خۆشى گۆرِا .
پ / باشترین گۆڵ كه تۆمارت كردووه كامه‌یه؟
و : هه‌مان گۆڵ كه له مانگى ئهیلوول له له‌نده‌ن له‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین تۆمارم كرد .
پ / ئه‌گه‌ر یارى تۆپی پێت ئه‌نجام نه‌دابوایه، چ كارێكت ده‌كرد؟
و : له‌وانه‌یه كاری باوكمم بكردایه و ده‌بوومه ئه‌ندازیار .


