بۆ كچه سلێمانى *
-1-
به‌ر له‌سه‌فه‌ر
له‌هه‌موو ژوانێكدا
شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه
ده‌روازه‌ى تێكه‌لڕ بوونى ههناسهكانمانه. .
ژێر سێبه‌رى دارچنارهكهش
ماڵى دووه‌مى عه‌شق و
دواهه‌مین رۆیشتنى هه‌نگاوه‌كانمانه
كه‌پێت ده‌گه‌م
شه‌كراوى له‌زه‌ت
لهلێوانت تام ده‌كه‌م
كهلێشت دادهبرِێم
به‌ژه‌هرى مه‌رگه‌وه بۆ هه‌ولێر سه‌فه‌ر ده‌كه‌م!!!
-2-
دواى سه‌فه‌ر
واى. . .
خه‌ره‌ندى چاوهرِوانى چ كارهساتێكهو
فرمێسكى دووریش چ خه‌مێكه؟
ترسء گومانء رِارِایش
گه‌وره‌ترین گریان!!
ڤهلێ. .
ئه‌و له‌حزانه هه‌ست به‌پیرۆزى عهشقتء
حه‌سانه‌وه‌ى رۆح ده‌كه‌م
كهلهچرپهى ئیقاعی تهلهفۆنء
له‌و نامانه‌ى بۆم ده‌نێرى
لهئهوهل رسته‌دا ده‌ڵآى
له‌بۆت بمرم كورِه هه‌ولێرى !!!
____________________
* دیوانى عه‌شقى ئه‌به‌دى
ئارى ئاغۆك


