خۆپیشاندانى كورده ئاواره‌كان له ئۆردوگاى (بابك) - خۆزستان 1975
هۆگر گۆران
له دواى نه‌كسه‌ى شومى جه‌زائیر له ساڵى 1975 ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردى باشوورى كوردستان ئاواره‌ى ئۆردوگاكانى ئێران بوون، له ئۆردوگاكان له لایه‌ن رێكخراوى شێر‌و خورشید ئازوقه‌یان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرا، بهلاَم له دانى پاره هیچ باسه‌ك نه‌بوو، بۆیه سه‌دان كه‌س له ئاواره‌كانى كورد خۆیان ناونووس كرد و كارى چنینى په‌مویان ده‌كرد، قه‌رار بوو رۆژانه ده تومه‌ن واته نیو دینارى عێراقی ده‌كات بیاندرێتىَ، له‌و سه‌رده‌مه براده‌رێك به ناوى محه‌مه‌د سالح به‌رپرسی ئۆردوگا بوو .
دواى ته‌واو بوونى كار موچه دابه‌ش كرا رۆژانه 5 تومه‌ن واته ده‌كاته روبع دینارى عێراقى ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر كرێكاران دابه‌شكرا، كرێكارانى كورد به پله یه‌ك له رژێمى شاى رووخا‌و توره‌و بێزار بوون كه تازه په‌یماننامه‌ى جه‌زائیرى له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌دامى گۆرِ بهگۆرِ مۆر كردبوو، پله‌ى دووه‌م له كه‌م كردنه‌وه‌ى موچه‌كانیان رازى نه‌بوون، به سه‌دان كرێكار له‌به‌رده‌رگاى مه‌خفه‌رى سوپای ئێران كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندنیان كرد، شه‌یبانى كه ئه‌فسه‌رێكى پله به‌رزى ئێران بوو هاته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئۆردوگا كه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بدوێت، خه‌ڵكه‌كه به دار و به‌رد هێرشیانكرده سه‌ر شه‌یبانى و سوپای ئێران، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و چه‌ندى دیكه‌ش بریندار بوون، بهلاَم خۆ پیشانده‌ران به ده‌ستى به‌تال چه‌ندین چه‌كى (m 1) یان له سه‌ربازانى ئێرانى سه‌ند، من كه ئه‌و كاته منداڵ بووم له ئۆردوگاى بابك به چاوه‌كانى خۆم بینیم كه ئافره‌تى كورد سه‌ربازى شاهیان چه‌ك ده‌كرد، دواى ته‌واو بوونى خۆپیشاندانه‌كه كه گوتوبێژى خۆ پیشانده‌ران له‌گه‌ڵ له‌شكرى ئێرانى كرا‌و چه‌ك و دیله‌كان راده‌ستى سوپاى ئێران كرا و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئارامى چوو، محه‌مه‌د سالح كه به ده‌ستى خۆپیشانده‌ران بریندار كرابوو له‌سه‌ر كار هاته لادان، عزه‌دین جه‌بارى كرایه به‌رپرسی ئۆردوگا، هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د سالح داركارى كرا بهلاَم شه‌وێك كه لافاو به هۆى باوبۆران هه‌موو خیوه‌تى خه‌ڵكى تهرِ كردبوو ئه‌و شته كه‌مه‌ى خه‌ڵك هه‌یانبوو كه‌تبووه ژێر ئاو، به‌و شه‌وه خۆى گه‌یانده ناو خه‌ڵك و هاوكارى ده‌كردن و زۆر خۆى ماندوكرد .
دواتر خه‌ڵكى ئۆردوگاى بابك هاتنه گواستنه‌وه بۆ ئۆردوگاى ئه‌زنه له نزیك خوره‌م ئاباد چه‌ندین خوڵى فێربوونى زمانى فارسى و میكانیكى و … هتد كرایه‌وه، پاشان خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر شاره‌كانى ئێران دابه‌شكران .


