خورییه‌كان
ن/ د. جه‌مال ره‌شید
و/ سه‌عید مه‌موزینى
یه‌كه‌م كه‌س كه وشه‌ى خورى شرۆڤه‌كرد، پێ جانسین بوو له‌ساڵى (1890ز)، دوایى خه‌ڵكانێكى دیكه هاتنء له‌سه‌ریان نووسى، دوایى (خورولوجیا) وه‌كو زانست كه‌وته‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه، له‌سییه‌كانى سه‌ده‌ى بیستیش له‌باشوورى كه‌ركووك له‌یورغان ته‌په، ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له‌كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى بوو له‌سه‌رزمانى خورییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یانكرد، كه له‌لایه‌ن شوێنه‌وار ناسان به‌نوزى ناوى ده‌ركرد، كۆنترین كارى دۆزینه‌وه له‌م شوێنه‌دا نه‌زانراوه كآ كردوویه‌تى، به‌ڵام ئاماژه به(گاد) كراوه كه یه‌كه‌م كه‌س بووه ئه‌م شوێنه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه له‌گوندى ته‌رگه‌لان.
دواتر شوێنه‌وارناسى ئه‌مه‌ریكى پرۆفیسۆرچیا له‌ساڵى (1925) هاته به‌غداو به‌وه‌رگرتنى ئیجازه له حكومه‌تى عێراق له‌م شێوێنه لێكۆڵینه‌وه‌ى كرد، وسه‌دان شتى له‌سه‌ر خورییه‌كان دۆزییه‌وه، پاشان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى عێراق بایه‌خى به‌م شوێنه‌دا.
(كورنر)یش به‌سوود وه‌رگرتن له‌دانیشتوویه‌كى قه‌ڵاى كه‌ركووك توانى زۆر پارچه‌ى نووسراو له‌م شوێنه بدۆزیته‌وه، هه‌ندێكى نارده موزه‌خانه‌ى به‌ریتانیء هه‌ندێكى دیكه‌یشى ره‌وانه‌ى موزه‌خانه‌ى عێراقى كرد‌و پاشماوه‌كانیشى ره‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆى كرد له ساڵى (1924)، كه سى پارچه له‌وح درایه مۆزه‌خانه‌ى عێراقء 18ى شى بۆخۆى هه‌ڵگرت، وخۆشبه‌ختانه هه‌موو له‌وحه‌كان پارێزرابوون، كه‌پرۆفیسۆر دكتۆر كورنێر به‌باشى هه‌ڵیسه‌نگاند.
ئه‌ندازیارێكى ئه‌ڵمانیش كه‌له‌گه‌ل عوسمانیه‌كاندا كارى ده‌كرد به‌شى خۆى لێ برد، له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م، به‌ڵام هیچى له‌سه‌ربڵاونه‌كرده‌وه، له‌و پارچه خشته قورِاویانه كه‌له‌وحه‌ى كه‌ركووكء یورغان ته‌په‌و نوزییه، شایانى باسه كه‌ناوى ئاراپخاو گه‌ره‌كێكى كه‌ركووكى به‌ناوى عه‌ره‌فه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌خشته‌كان ده‌بینرێت.
خورییه‌كان له‌باشوورى كوردستانء شارى كه‌ركووك ژیانیان ده‌كرد، به خه‌تى بزمارى ده‌یاننوسىء كارى بازرگانیان ده‌كرد، ناوى شار‌و گونده‌كانیان به‌خه‌تى بزمارى له‌سه‌ر خشته‌گلیه‌كاندا ماون له‌سه‌ره‌تاى په‌نجاكان به‌پێى ئه‌و كه‌شفه‌ى كه‌له‌به‌نداوى دۆكان ئه‌نجامدرا له‌ده‌شتى بێتوێنء چه‌ند شوێنێكى ژیان له‌شمشاره دۆزرایه‌وه كه‌له‌خشته گلییه‌كانى به‌خه‌تى بزمارى ئاماژه‌ى پێ كرابوون كه‌باس له‌ناكۆكییه‌كانى نێوان ئاشوورىء بابلیه‌كان ده‌كات له‌سه‌ده‌ى(18)ى پێش زایین له‌پێناو داگیركردنى خاكى خورییه‌كان، وهه‌ندآ جارشه‌رِو هه‌ندآ جار ئاشتىء هێزى بابلیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و شاره له‌پێناو داگیركردنى شارى ئوتاوزازیا، هه‌رله‌ونامانه هه‌ندآ له‌پیلانه‌كانى (حه‌مورابى) بۆ دانه ده‌ستى هه‌ندآ په‌نابه‌رى سیاسى توركى كه‌ناوى خورییان له‌سه‌ردا بوو.
هه‌روه‌ها له‌ساڵى (37)ى ده‌سته‌ڵاتى حه‌مۆرابى، راپۆرتێكى نووسیوه باس له‌هێرشى بۆ سه‌ر، هێزى توركیینء كاكموم ده‌كات له‌ولاتى سوبارى، وله مه‌یدانى شه‌رِدا، زۆرشت دۆزرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته بێتواته‌و ره‌وانه‌ى موزه‌خانه‌ى سلێمانى كرا، وژماره یه‌كى زۆریش دزرا بۆ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، و عه‌بدولهادی فوئادى ئاماژه به‌و به‌ڵگانه ده‌كات كه هه‌مووى هى خورییه‌كان بووه.
خه‌ڵكانێك هه‌بوون هه‌وڵیاندا زمانى خورییه‌كان به‌هى خۆیان بزانن به‌ڵام سپایزر به‌زمانى زاگرۆسى ناوى برد چونكه خورییه‌كان دانیشتووى قه‌فقاز نه‌بوون، و هه‌روه‌ها چونكه چیاى كوردستان له‌سه‌رده‌مى هیلینیه‌كان به زاگرۆس ناوبراء شوێنى دانیشتنى خورییه‌كان بوو، هه‌ر چه‌نده‌ش دیاكۆنوف هه‌وڵیدا به‌قه‌فقازییان بزانێت،نه‌یتوانى ئه‌وه بسه‌لمێنێت چونكه زمانى خورییه‌كان دوور له‌قه‌فقاز به‌كارده‌هاتء له‌خانه‌واده‌ى ئورارتیه‌كانه له‌هه‌زاره‌ى یه‌كه‌مى پێش زایین له‌نێوان ده‌ریاچه‌ى وانء شارۆچكه‌ى رِه‌واندز، ناوه‌ندى سه‌رژمێرى ئه‌مرۆى نه‌ته‌وه‌ى كورد. له‌كاتى هاتنى رِه‌گه‌زى هیندو ئه‌وروپى بۆ چیاكانى كوردستان له‌هه‌زاره‌ى دووه‌مى پێش زایینء له‌و چیایانه ده‌سه‌ڵاتداربوونء به‌زمانى خورییه‌كان ده‌دوان، وله‌بن ده‌سه‌ڵاتى میتانیه‌كان وڵاتى خورى یه‌كانیان گرتء زۆر له‌پادشایانى میتانى خۆیان به‌خورى ده‌زانى%D


