من ئازادم. . كه‌واته من هه‌م !
به‌هـزاد حـهوێزى
یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره دیار‌و ههستیارو باڵاده‌سته‌كانى مرۆیى، كێشه‌ى ئازادیه، گه‌ر بۆ ئازادى بگهرِێین، ده‌بآ له‌و كانگا‌و سه‌رچاوانه بنۆرِین كه (كێشه)كه‌ى لێ هه‌ڵهێنجراوه، ئینجا په‌یوه‌ندى بهچهمكهكانى دیكه وه‌كو: ماف، دیموكراسى، سیسته‌مى فهرمانرِهوایى، كۆمه‌ڵایه‌تى , . . . تد .
مێژووى مرۆڤایه‌تى لهرِووى هاوچهرخێتیهوه شه‌رعیه‌تى داوه به‌و چه‌مكه‌و له‌سیسته‌مى یاسایى دا‌و له‌بوارى پراكتیكدا رێرِهوتى خۆى گرتووه، چونكه وه‌كو زه‌روره‌تێك سه‌رى هه‌ڵداوه كه لهبهسیستماتیژهكردنى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تىء دابه‌شكارى ئه‌ركء كاره وهزیفهكاندا زێتر په‌لوپۆى لێ بۆوه، به‌مه روویه‌كى زێده فرهوانترى گرت كه‌له سادهیىء بۆچوونى جارانى ترازا، به‌ڵام داخوا به‌و داتاشینه لهناوكء ناوهرِۆكى سرِاوهتهوه؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه بهزێتر (ده‌وڵه‌مه‌ند) كردنى ره‌نگه زیاتر سوود گهیهنهرتر بێ .
ته‌وزیفكردنى چه‌مكى ئازادى له‌فه‌رهه‌نگى هاوچه‌رخانه‌ى ئاده‌میزاددا، زۆر بهتهجریدكارییهوه ده‌بینرآ، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌چوار چێوه‌یه‌كى زاتى دیاریكراودا مامڵهى له‌گه‌لڕ ده‌كرآ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ههلومهرجء بابه‌تى ژیانىء په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رده‌م چ له كۆمه‌ڵگایه‌كدا یا له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ى ترازاندووه كهههمووو شته‌كان ئهمرِۆ گۆرِاون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكه به‌رده‌وامیشن لهگۆرِان دا‌و ئه‌م بارودۆخه‌ش به‌سه‌ر فیكر‌و هزرو دیدگهكاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه، به‌مه‌ش هه‌رتاكێكى بیركه‌ره‌وه ده‌كه‌وته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك. تاكو چه‌مكه كه(ئازادى) له‌و گۆمه لێخنهى به‌یه‌كدا ههكشاخانى پرِو پووچىء بێهانایى نه‌ریته سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوورىء ده‌روونیه‌كان، وه‌ده‌رنه‌نێین، هه‌رگیز به‌و تروسكاییهى راسته‌قینه‌ى شاد نابین .
تۆ سه‌یر بكه لهركابهركێى دوو تاك دا، له‌دوو راى جیاواز‌و دوو بۆچوونى ناچوون یه‌ك، چۆن هه‌لى ئازادى رادهربرِین ده‌قۆزنه‌وه بۆ گه‌مه كردن به‌بنه‌ماكانى دیالۆگى مه‌ده‌نیانه‌و داننه‌نان به‌هه‌ڵه‌و چه‌وتى، به‌ر له هه‌ر شتێك ئاده‌میزاد گه‌ره‌كیه‌تى به‌ئازادى بژى، بیر بكاته‌وه، هه‌ست به‌ئاسووده‌یى ده‌روونى بكات، ئینجا مامڵه له‌گه‌لڕ خودى خۆىء ده‌وروبه‌رى بكات، بكه‌وته ژێر فشارى زاتىء بابه‌تى، هه‌لومه‌رجى كات شوێن، ئه‌وسا پێوهریشى بۆ دیارده‌كان ناگۆرِآ؟
بوونى تۆ په‌یوه‌سته به‌گرووپ، كۆمه‌لڕ، په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌م جۆگهلهیهش دهچتهوهسهر سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تىء ئه‌ركء پابه‌ندێتى. . داخوا راسته ئاده‌میزاد خۆرِسكانه حه‌ز به‌جۆرێك ئازادى (بهرهڵڵایانه) ده‌كات؟ داخوا راستهخۆرِسكانه دژ به پابهندبوونء گوێرِایهڵىء رێسایه؟
گه‌ر لهدهروونى ئاده‌میزاده‌وه سه‌رنج بده‌ین، ئاڵۆزه، له‌نێوان رواڵهتء ناوهرِۆكدا هه‌مان شت ئه‌قڵى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى، پاڵنه‌رى نه‌ست، ئه‌مانه بزوێنه‌رى ئه‌ون، له رهفتارهكانیا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، بۆیه بۆ هاوسه‌نگى بهمرۆیى كردنى خۆى وه‌كو چۆن بۆ هاوسه‌نگى جه‌سته‌یى بهههیكهلێكى دوودهستء دووپێىء بهدهنێكى هاوسه‌نگانه‌ى لێ چێبوو، ئاواش له‌رووى ده‌روونء ناوهوهىدا هه‌مان هاوسه‌نگى گه‌ره‌ك بوو، بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامى، كه له‌قاڵبدانى ئازادى یه‌كێك بوو له‌وكارانه، واته ده‌بوایه تخوبێك بكێشىء لێى دهرنهچى، ئه‌گه‌ر لێى ده‌رچوو بهچهندمان لێكده‌درێته‌وه دژ به‌خودا، دژ به سروشت، دژ به‌ئه‌خلاق، دژ به‌نه‌ریت. . تد.
كه‌واته بوونى دووره ده‌ستى ئه‌و ئازادیه ده‌ستنیشانكرد كه ئه‌ویش به‌ده‌ورى خۆى (ئازادیهكهى) بۆیا به‌سه‌ر سه‌پاندو پیرۆزى كرد، لێره‌دا نێوانى ئه‌و (هه‌م)و (ئازادى)یه تاڵه موویه‌كه. ئایا تۆ دواى سه‌پاندنى شته‌كان به‌ناوى ئازادییه‌وه، ههیتء دواى بوونت ئازادیه‌كى سه‌پێنراو به‌سه‌رتا هه‌یه وات لێده‌كات هه‌ست به‌ئازادى بكه‌ى؟
داخوا ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر كامیان دهشكآء بهسهركامیان ناشكآ، كامیان گرنگترن، چارهنووسسازترن ئه‌وانه‌ى له‌ئاستى ده‌سه‌ڵات نزمترن یاخود ئه‌وانه‌ى به‌رزترن؟ . . كه‌واته بوونى خۆت مسۆگه‌ر بكه تاوه‌كو رووه‌و ئازادى ههنگاوبنێى، چۆن ئازادیهكه له‌كاتێكا په‌یڤى ئازادى به‌هى خۆت بزانىء داخوا تۆ خودان ئازادیهكهى خۆتى (ئازادم) بۆچى تۆ سندمت كردووه؟ جڵهویت گرتووه تارِانهكات، یاتۆ لێى رادهكهى،ئه‌و راكردنهى به‌پێچه‌وانه ئه‌نجامه‌كه‌ى ههڵدهگریهوه؟
ئازادى باڵه‌خانه‌یه‌ك نییه، گردێك نییه، ئۆتۆمبیلێك نییه ههڵبآء خاوه‌نى بیت، تاچه‌ند تۆ له‌بوونى خۆت نارارایىء مسۆگه‌ره لێت كه‌دژ بهلایهتى خراپء سلبی دهبزووى، هێنده‌ش دهكارێى له‌ئازادى بگه‌ى.. ئه‌وكاته‌ش خاڵێكه چهندىدى به‌دوا دآ، ناسرهوآ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه له‌قاڵب بدرآء قوربانیه‌كانیش تادآ زۆرترده‌بن.
ده‌كرآ بۆ یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه بگهرِێینهوه، بچینه‌وه سه‌ر ره‌وتى ئه‌و چه‌مكه‌ى ئاده‌میزاد بوونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه.
تادآ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژانوژوورى تاوآ كپء تاوآ گه‌شاوه‌ن، چون هه‌میشه ناكارآ بهرهنگاركاربآ ئه‌مه هه‌ندێكیان، یاخود بهرگهناگرآ ئه‌مه‌ش دووبه‌شن ئه‌وه‌ى خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌داتء ئه‌وه‌یشى راده‌كات. . هه‌میشه به‌سانایى ملناداو هه‌میشه له كوڵان دایه. . به‌و پێیه‌ش ده‌كرآ گوآ له‌هه‌مووان بگریتء هه‌ر یه‌كه‌ش چۆنى پێ باشه، بۆى دهلوآ، تێى گه‌یشتووه، به‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زانى، ئاواى دادهتاشآ، ئه‌مه تابلۆیه‌كى ئالۆزه، نیمچه شێواویهك هه‌یه، بۆیه گه‌ر بچینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵى مه‌به‌ست ، ده‌گه‌ینه‌وه سه‌رهه‌مان سه‌رچاوه‌و بنهوانء ئه‌و لكانهى لێى ده‌بنه‌وه.
ئازادى كه‌ى دهگهرِێتهوه سه‌ر رێچكه‌ى خۆى؟ ئه‌وه گه‌ر توانرا ئه‌و رێچكه‌یه بهتهواوىء هه‌قیانه‌ت پێناسهبكرآ..
داخوا گشتیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌چه‌مكى (هه‌م) چى ده‌گه‌یه‌نآ، له‌به‌ر ئه‌وه شته‌كان مه‌رجدارن، یا مه‌رجدار كراون، به‌مه‌ش چه‌ند روویهكیان گرتووه، به‌مه‌ش چه‌ند تێگه‌یشتنء مانا‌و لێداوانێك، تاكو ورده بازنه‌كان لهپنتكێكه هێدى هێدى فره‌وانتر ده‌بنه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه لهملى تاكى ئاده‌میزاد لوول نهدرآء نهیخنكێنآ، چونكه هه‌ندآ جار فامنهكردنء به‌د تێگه‌یشتنء خراپ شیكردنه‌وه‌و چه‌وت تێهه‌ڵكێشان واده‌كه‌ن ببن به‌به‌ڵاو سه‌رى (خاوه‌نه‌كه‌ى) بخۆن!.


