شۆڕشی رۆشنبیریی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رز ده‌كات
گۆران
هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى فاكته‌رێكه، هه‌رمرۆڤێك هانده‌دات وڵاته‌كه‌ى خۆش بوێتء له‌و پێناوه‌دا هه‌موو قوربانییه‌ك بداتء ئه‌و كارانه‌ى زیان به‌نیشتمان بگه‌یه‌نێت خۆیان لێى دوور بكاتء ئه‌گه‌ر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى نه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ش دروسته ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یان لا هه‌بآ تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه جیانه له‌و كه‌سانه‌ى له‌م ههستهبآ به‌رین، چونكه هه‌ستى نیشتمانپهروهرىء ئینتیما بۆ كوردستان كه‌سایه‌تى به‌مرۆڤ ده‌دات خۆىء گه‌له‌كه‌ى له‌هیچ كه‌سء گه‌لێك بهكهمترو زیاتر نه‌زانێت، كه ئه‌مه هه‌ستێكى مرۆیانه‌یه.
هه‌ر گه‌لێكى ره‌سه‌ن كۆمه‌ڵێك داب‌و نه‌ریت و كه‌لتوورو مێژوویێكى درێژى هه‌یه، قاره‌مانى لێ هه‌ڵكه‌وتوه كه‌بوونه‌ته هۆى یه‌كگرتنى نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌مانه ده‌بنه رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌یىء چه‌كێك كه مرۆڤ لهپێناویانهوه به‌رگرى لهبوونء مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنى گه‌لء وڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه گه‌لى كورد له‌م بواره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئیتر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى ته‌نیا چه‌ك لهشانكردن نیه ، له‌گه‌ل هه‌ڵگرتنى چه‌كیش ، كۆكردنه‌وه‌ى به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كهكۆمهڵهى نهتهوههیك له‌سه‌رى كۆكه گه‌وره‌ترین هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رییه .
بۆ نموونه (نه‌ورۆز) كه جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى كورده وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانى ئارى ره‌گه‌ز، پێویستهزیاتر بایه‌خى پێ بدرێت، چونكه نه‌ورۆز ته‌نیاو ته‌نیا هه‌ڵگیرسانى ئاگر نیه، له‌و رۆژه مرۆڤى كورد هه‌ست بهبوونء ئه‌وسته‌مه گه‌ورانه‌ى لێ ده‌كرێت ده‌كات، نه‌ورۆز گیانێكى تازه به‌كورد ده‌دات ئینتماى بۆ وڵاته‌كه‌ى زیاتر‌و زیاتر بێتء گه‌ر نه‌ورۆز له‌كورد جیابكرێته‌وه ورده ورده نه‌ته‌وه‌ى كورد دهتاوێتهوهو هه‌روه‌كو عاشورا مه‌زهه‌بى شیعه‌ى به‌ساغى راگرتووه نه‌ورۆزیش كوردى به‌ساغى هێلاوه بۆیه ده‌بآ باشتر نه‌ورۆز بێـته ناسینء ده‌توانین بڵێین نه‌ورۆز ناسى واته كورد‌و لۆژیا.
هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى بوویته هۆكارى ئه‌وه‌ى جگه له‌خه‌باتى چه‌كدارى ههڵبهستوانء نووسه‌رو هونهرمهندانء. . . تاد عاشق ئاسا بۆ نیشتمانه‌كه‌یان بسۆتێنء بهبههرهكانیان هه‌ستى خۆیان له‌پێناو عه‌شقى نیشتمان دهربرِنء به‌عه‌شقى گه‌وره‌ء ناموسى گه‌وره وماڵى گه‌وره‌و دایكى مه‌زن ناوى ببه‌ن، چونكه نرخء به‌هاى مرۆڤ له‌وڵاته‌كه‌یدا له‌هه‌ر شوێنێك زیاتره‌و نیشتمانپهروهرىء ئینتما بۆ وڵات به‌هه‌ڵگرتنى دروشمى زلء قهبهنیه به‌ڵكو به‌كارو كرده‌وه‌یه، جا ئه‌وكارو كرده‌وه‌یه له‌كارى دڵسۆزانه‌ى فه‌راشێك بگره تاوهزیرێكء. . تاد ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش له عه‌قڵى مرۆڤى كورد سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه‌هه‌میشه ناحه‌زان هه‌وڵیان داوه‌و ده‌ده‌ن، هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى لهمێشكى مرۆڤى كورد بسرِنهوهو بیكه‌نه كۆیله‌ى خۆیان وكوردێك به‌هزرى بێگانه بیربكاته‌وه‌و ومێشكى هێنده بچوك كراوه ره‌خنه و پێشنیارى باش په‌سه‌ند نهكاتء ته‌نیا بۆ مه‌رامى خۆیان نه‌ته‌وه‌ى كورد به‌كار بێننء له‌بازنه گه‌وره‌كان به‌ره‌و بازنه‌یه‌كى ته‌نكتر پاڵى پێوه‌نێن كوردێك واى لێ بێت عه‌شیره‌ته‌كه‌ى لهنهتهوهكهى به‌رزتر بزانیتء لهئینتما بۆ خاكه‌كه‌ى دوور بكه‌وێته‌وه:
1- دروستبوونى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى:
ئه‌م هه‌سته له‌و كاته‌وه دروست ده‌بآ كه‌مرۆڤ هه‌ستى لا دروست ده‌بێت واته ده‌زانیت ئه‌و دایكء باوكه‌ى په‌روه‌رده‌ى بهئهستۆگرتووهو شیرى داوهتآ كوردنء هه‌مان دایكء باوك ئینتماى خۆیان بهگهلء وڵاته‌كه‌ى ده‌زانن، كه‌واته ئه‌ندامانى مالڕ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تین به‌ڵام پله‌كانى دیكه‌ش ده‌مێنآ كه مندالڕ ورده‌ورده دهرِواته نێویان، دوایى مامۆستا‌و قوتابخانه‌و ژینگه هه‌موویان كاریگه‌رى خۆیان به‌لایه‌نى ئهرێنىء نه‌رێنى به‌سه‌ر ئینتماى نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌یه.
پاشان رۆڵى پارته سیاسیه‌كان زۆر مرۆڤى كوردى به‌ره‌و ههستىنهتهوایهتى ءهوشیارى نه‌ته‌وایه‌تى پالڕ داوه‌و ئه‌م هه‌سته‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رێكتر دروست كردووه‌و پاراستوویهتىء بوویته چاوكردنهوهو تێكۆشان وقوربانى دان له‌پێناو به‌دى هێنانى ئامانجه‌كانى گه‌لء هه‌ست به‌لێپرسراوى كردنء سه‌ركردایه‌تى كردنى مرۆڤى كورد وبه‌رز كردنه‌وه‌ى وزه‌و وره‌ى نه‌ته‌وه‌یىء ئه‌مه بوویته فاكته‌رى ئه‌وه‌ى مرۆڤى كورد له‌رووى پێكهاته‌ى ده‌روونیه‌وه هوشیارى مێژوویى و جیوگرافیاییهوه، رهگء ریشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى بناسێتء شانازى بهنهتهوهكهى بكات وهه‌رگیز خۆى له‌دۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌ى دانهبرِێتء هه‌ندآ جارببێته پێشره‌وى نه‌ته‌وایه‌تى.
هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى وئینتما ده‌بنه هۆى یه‌كگرتنى نهتهوهیهكء به‌لاوه‌نانى كێشه لاوه‌كیه‌كان چونكه به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نه‌ته‌وه‌یى رهشمالێكه هه‌مووان ده‌توانن له‌ژێریدا كۆببنه‌وه. له‌ره‌هه‌نده رامیارییه‌كان به‌ره‌و هێڵى سیاسىء هه‌ڵوێستى یه‌كگرتوو برِۆنء ستراتیژیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى بكه‌نه ئامانجى سهرهكىء به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان به‌لاوه نێن.
هه‌روه‌ها هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى مێژوویێكى درێژى هه‌یه، كه‌كارى كردۆته سه‌ر سایكۆلۆژیاو سوسیۆلۆژیاى مرۆڤى كورد، بۆ نموونه كورد پێرِهوى ئایینى زه‌رده‌شتى بوو، ئه‌م ئایینه تواناى نه‌بوو وه‌ڵامى هه‌موو داخوازییه‌كانى مرۆڤى كورد بداته‌وه بۆ یه ئایینى پیرۆزى ئیسلام هاتء شوێنى گرته‌وه، كورد نه‌یتوانى وه‌كو گه‌لانى دراوسآ سوود له‌و ئایینه وهربگرێتء ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی خۆى ئاوا بكات كهدهوڵهتى ده‌بووه باشترین ده‌زگا بۆخزمه‌تى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌ر چه‌نده له‌سه‌رده‌مى كۆندا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى نه‌ده‌هاته دامه‌زراندن، به‌ڵكو زیاتر ئۆل له‌م رووه‌دا رۆڵى كاراى هه‌بووه، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تى ئاشور به‌ناوى خواى ئاشور هاته دامه‌زراندن ده‌وڵه‌تانى ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌موویان وابوون.
پاشان به‌هۆى گه‌شه‌كردنى ئابوورىء رۆشنبیرى مرۆڤ خۆى لهتیرهو هۆزو بنه‌ماڵه فراوانتربینى و به‌ره‌و یه‌كبوونى نه‌ته‌وه‌یى ودروست بوونى ئه‌م هه‌سته چوو كه‌زیاتر له‌سه‌ده‌ى نۆزده بهدیاركهوتء كوردیش به‌درێژایى مێژووى خۆى وهه‌ر كه‌پێى نایه ئه‌م قۆناغه هه‌وڵى بۆ ئاواكردنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى داوه.
2- هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى پیرۆز:
ئینتماى نه‌ته‌وه‌یى پێكهاته‌ى سه‌رهه‌ڵدان بوو، كه مرۆڤى كورد هه‌ستى بهستهمى نهتهوایهتىء دابرِانى خاكى نیشتمانه‌كه‌ى ده‌كردء شهرِى چه‌كدارى (پ.م) له‌شاخه‌كاندا بۆ رزگارى وڵات به‌رده‌وام بوو، نیشتمانپه‌روه‌رى به‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵدانى پیرۆز زۆربههێزبوء هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ستى عه‌شایرى لاواز ده‌كاتء به پێچه‌وانه‌ش دروسته، به‌هێزبوونى نیشتمانپه‌روه‌رى هۆكارى خۆى هه‌بوو مرۆڤ بهچاوهكانى ئاوارهیىء پۆستالى داگیركه‌رى ده‌بینى كهسیاسهتى ره‌گه‌ز پهرستىء خاكى سوتاو به‌كار ده‌هات ومرۆڤى كورد بۆ لابردنى ئه‌م سته‌مه هه‌وڵى ده‌داو رقء قین لهدهروونهكان په‌نگى خواردبووه‌وه، ئه‌وانه‌ى له‌هه‌ستى وڵاتپارێزى به‌دوور بوون چه‌كیان به‌دژى برایه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدان هه‌موو ماڵه‌كان ئه‌ندامێك یان خزمێكێان (پ.م) بوو، ئه‌مه‌شیان رآ نیشانده‌رى نیشتمانپه‌روه‌رى بوو.
بهرِاى من له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى به‌ره‌و كزى چوو، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار بێكارىء نه‌بوونى ئازادى تاك لهبهرههندآ دابء نه‌ریتى كۆنى كورده‌وارى وه‌كو تێر نه‌بوونى غهرایزى جنسى، ئه‌مه‌و چه‌ندین هۆكارى دیكه بوونه هۆى ئه‌وه‌ى لاوانى كورد به‌شاڵاو رێگاى هه‌نده‌ران بگرنه به‌ر و هه‌ر وه‌كو به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدان زۆرینه‌ى ماڵه‌كان ئه‌ندامێك یان خزمێكیان (پ.م) بوو، ئهمرِۆش به‌هه‌مان چه‌شن ئه‌ندامێك یان خزمێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژینء موگناتیس ئاسا ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌نده‌ران رادهكێشآء لاواز بوون، ماناى نه‌مانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى نادات، بهرِێژهیهك به‌ره‌و كزى چووه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده كورد مابآ ئه‌م هه‌سته ساغ ده‌كاته‌وه باشترین به‌ڵگه‌ى ئینتما بۆ نیشتمانپه‌روه‌رى پاراستنى زمانى كوردى وشه‌ى كوردییه كه‌هه‌میشه داگیركه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا له‌نێوى به‌رن بۆ ئه‌وه‌ى شتێك به‌ناوى كورد نه‌مێنى.
ئهمرِۆش ده‌كرێت هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى به‌هێزتر بكرێتء چه‌ند ئه‌م هه‌سته به‌هێزتر بآ حكومه‌تى هه‌رێمیش كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى دامه‌زراوه به‌هێزتر ده‌بآ. به‌ڵام ده‌بآ كارى بۆ بكرێت، و مرۆڤى كورد فێرى بیركردنه‌وه بكرێتء به‌هره‌كان بهفیرِۆ نهچنء ده‌بآ ئه‌وه‌شمان له‌پێش چاوبێت ئه‌وه‌ى دوژمنان به‌سه‌دان سالڕ وێرانیانكردووه بهدهسالڕ چاره‌سه‌رناكرێت، بۆیه ده‌بآ كارى مهلمووسى مادىء مه‌عنه‌وى نیشانى مرۆڤى كورد بدرێت.
لێره‌دایه كهپێویستمان بهشۆرِشى رۆشنبیرى له‌پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌یه، ئه‌ویش بهسهرلهنوآ كار له‌سه‌ر هه‌موو پرۆوگرامهكان بهتهرزێكى زانستىء گونجاو له‌گه‌لڕ سه‌رده‌م وبهمێشكێكى كوردانه بكرێتء زۆر نهتهوهلهدواى سه‌ركه‌وتنى خۆیان ئه‌م پرۆژه رۆشنبیرییه‌یان جێبه‌جآ كرد‌و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنابۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و نیشتمانپه‌روه‌رى.


