به‌راوردێك له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌دا
نووسینى: ڤیگتۆر هۆگو
و. له‌فارسییه‌وه:- دیاكۆ گۆران
له‌هه‌رێمى هونه‌رمه‌نداندا هونه‌رى به‌رزو گه‌وره یه‌كسانن، هه‌ركارێكى گه‌وره له‌گه‌لڕ كارێكى گه‌وره‌ى دیكه به‌رامبه‌ره، هه‌روه‌كو كاتى پله‌ى گه‌رمى ئاوبگاته سه‌د بهرزترنابێ، له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا مرۆڤایه‌تى بهبهرزاییهك ده‌گات كه‌زیاتر ده‌لیڤه‌ى بۆ نامێنآ.
ئه‌شیل، هۆمیر، ئه‌یوب، سن پل، ژوونال، دانتی، میكل ئانژ، رابله، سراڤانتس، شكسپیر، رامبراند، بتهوڤن و. . . . هتد نیشانیان دا كهبهگهرمى پله‌ى سه‌دى هوشیارى گه‌یشتوونه.
هزرى مرۆڤایه‌تى لوتكهیهكى هه‌یه، داخوازیى ئاسۆ له‌و لوتكهیهدایه روانگه‌ى خوالهو لوتكه‌یه دێته خوارآ ومرۆڤـ بۆ گه‌یشتن به‌و لوتكه‌یه لهتێكۆشاندایه.
له‌هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا، سێ یاچوار مرۆڤى گه‌وره به‌و لوتكه‌یه ده‌گه‌ن خه‌ڵكانى دیكه له‌خواره‌وه سه‌یریان ده‌كه‌نء به‌دوایاندا دهرِۆن، ئه‌و گه‌وره پیاوانهلهشاخه به‌رزه‌كاندا سه‌ر ده‌كه‌ون ءلهنێو هه‌وردا له‌پێش چاو وون ده‌بن، دواى ماوه‌یه‌ك له‌پێش چاوقیت ده‌بنه‌وه هه‌مووان لهكهمینى ئه‌وانه‌دا خۆیان مه‌لاس داوه‌و سه‌یرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه له‌شوێنى خه‌ته‌ردا ده‌رباز ده‌بن، ئه‌گه‌ر له‌دانانى هه‌نگاوێك ههلهبكهن وپێیان بخلیسكآ و بكه‌ون بینه‌ران خۆشحالڕ ده‌بن ء تورِه نابن !
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ى له‌دواى رووداوى نوآء به‌سامن پێرِهوى له‌و گه‌وره‌پیاوانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێشرِهوانى دیكهله پێش چاودا وون ده‌بن و له‌دووره‌وه وه‌كو خاڵێكى رِهش دێنه پێش چاو.
خه‌ڵكانێكى خه‌شیم ده‌ڵێن: (ئه‌وانه چه‌ند بچووك و بێ توانانه) به‌ڵام نازانن ئه‌وانه له‌سه‌ر لوتكه‌كان دێوى زه‌به‌لاحن،. . . گه‌شتیارانى چیا هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه دهرِۆن رێگا درێژ‌و پرِ لهنشوستىء به‌رزاییه، له‌هه‌ر هه‌نگاوێك دیوار‌و له‌مپه‌رێك وله‌هه‌ر گۆشه‌یه‌ك خه‌ته‌رێك لهكهمیندایه،هه‌ر چه‌نده به‌ره‌و به‌رزایى دهرِۆن سه‌رما زۆرتر ده‌بێ، پێویسته شوێن پێیه‌كان به‌هێزبن،به‌فره‌كان بشكێننء به‌ره‌و پێشه‌وه برِۆن، و دڵرِهشیهكان له‌ژێر پێ بنێنء به‌بانگ وهاوار لهگهردهلولهكانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ربازبن.
بێ ترسء دوودڵى به‌ره‌و لوتكه دهرِۆن، هه‌وا شایانى نه‌فه‌س كێشان نییه، شاخه‌كانى ترسناك له‌ده‌وروبه‌ریان ده‌میان كردۆته‌وه، هه‌ندێك له‌وانه سهروسهر ده‌كه‌ونه قولایى دۆڵه‌كان، هه‌ندێك له‌نیوه‌ى رِێگا دهگهرِێنهوه، ماندو بوونء بێ ئومێدى سێبه‌رى درێژى خۆى ده‌خاته سه‌ر رێرِهوان، كه‌سانێكى دیكهكه دلێرو بێ ترسترن به‌رده‌وامى به‌سه‌ركه‌وتنى خۆیان ده‌ده‌ن، چارهنووسازان بهخۆرِاگرى به‌ره‌و پێشه‌وه دهرِۆن چیا له‌ژێر قاچیان دهلهرزآ، تا به‌رده زه‌به‌لاحه‌كان فرِێى نێو دۆڵه‌كان بده‌ن.
بازه‌كان سه‌یریان ده‌كه‌نء ده‌یانه‌وآ هێرِشیان به‌رنه‌سه‌رو بهچهنگالڕء ده‌نووك له‌جه‌سته‌و رِوخساریان بده‌ن.
برۆسك ده‌یه‌وآ گرِیان تآ به‌رداو بیانكاته خۆڵه‌مێش، هه‌وا بهتورِهیى هاوار ده‌كاتء شه‌لاق له‌سه‌رو چاویان ده‌دات . . . به‌ڵام ئه‌وانه بچووكترین بایه‌خ به‌و هه‌موو له‌مپه‌رانه ناده‌ن ئه‌وانه بهبرِوا به‌خۆبوون و خۆرِاگرى به‌رده‌وامى بهرِێگاى خۆیان ده‌ده‌ن، له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، ئه‌ى هومیر، (ئه‌وكه‌سه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌و دژوارییانه ده‌ستى به‌لوتكه ده‌گات له‌گه‌لڕ تۆدا یه‌كسانه!)
و‌ئێستا ئه‌و ناوانه‌ى هێنامانء له‌مه‌ودوا ناو ده‌به‌ین بیڵێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ویستتان له‌نێوانیان یه‌كێك هه‌ڵبژێرن كه له‌وانى دیكه به‌رزتربێ كارێكى بێ سووده، هیچ ته‌رازوویه‌ك ناتوانآ (رامبراند) له‌لایه‌كى خوارتر له(میكل ئانژ) دا‌نێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌باره‌ى شاعیران ونووسه‌ران، دادوه‌رى بكه‌ینء یه‌ك له‌دواى یه‌ك تاقی بكه‌ینه‌وه‌و پرسیار بكه‌ین كامه‌یان له هه‌موویان به‌رزترو گه‌وره‌ترن؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن (هه‌موو گه‌وره‌و یه‌كسانن).
سه‌رچاوه/ ویلیا‌م شكسپیر بهروایهتى هۆگۆ


