كاریگه‌ریى لاوان له‌كۆمه‌ڵگا
مه‌سعود مه‌موزینى
گومانى تیانییه، لاوان گه‌نجینه‌و هێزى بزوێنهرو رِهورِهوهى پێشكه‌وتنن لهههروڵاتێكدا، ئه‌گه‌ر به‌باشى پهروهردهبكرێن، وڵات له‌هه‌موو رووێیكهوه گه‌شه ده‌كاتء لهههرتهنگء چهلهمهیهكى گه‌وره‌و بچوك به‌دوور ده‌بن دزىء رِێگرتنء كوشتنء ژن هه‌ڵگرتن كه دیارده‌ى ناشرینى نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كن، له‌ناو دهچآء كۆمه‌ڵگایه‌كى ساخلهمء ئارام هێمن كه‌خه‌ڵك به‌دڵنیایى لهماڵآ خۆیان بنون به‌دى دێت.
(ماوتسى تونگ) ده‌ڵێت: (چاره‌نووسى هه‌رگه‌لێك له‌ده‌ست لاوانى دایه) له‌زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهاندا بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌ى لاوان ته‌رخان ده‌كرآ ء لاوان ده‌بنه داهێنه‌رى مه‌زن.
وشه‌ى لاو به‌م شێوه‌یه شرۆڤه كراوه: (مرۆڤ ء ئاژه‌لڕ یان دار‌و رووه‌كێك كهبگاته ته‌مه‌نى ناوه‌ندیى سروشتى خۆى، له‌مرۆڤدا له‌ته‌مه‌نى (18) تا(35) سالڕ لاو دێنه ژماردن)(1) .
به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێك وڵات‌دا گرنگى به‌بارودۆخى لاوان نادرێتء داخوازییه‌كانیان پشت گوآ دهخرآ، له‌ئاكامدا لاوان تووشى هه‌زاران تهنگء چهلهمهدێن، رِێگاى راستء دروستى ژیانء نیشتیمان په‌روه‌رى فه‌راموش ده‌كه‌نء له‌دواى مودێلى جلء به‌رگى رۆژانه ده‌رۆن جوته پێلاوێكیان له‌وڵاته‌كه‌یان خۆشتردهوآ: (كه‌رتى لاوان له‌نێوان هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێكهێنه‌رى زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامانن، جگه له‌مه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان لهلاویهتى تێپه‌رى كردووه حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ك لاوێك خۆیان نیشان بده‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك (غه‌ریزه) جیاوازى نییه له‌هه‌ردوو توخمى مرۆڤدا)(2).
له‌هه‌ندێك وڵاتى دیكهدالاوان به‌هه‌ڵه په‌روه‌رده ده‌كرێن، له‌پۆله‌كانى قوتابخانه وزانكۆكاندا بآ ماندوبوون ده‌رباز ده‌بنء كاتآ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كه زانیاری‌یان له‌مێشكدا نییه، ته‌نانه‌ت لهرِشتهى خوێندنى خۆیان زانیاری‌یان نییه.
هه‌روه‌ها له‌ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه لهسینهماو تهلهفزیۆنء گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان فیلمء وێنه‌ى سێكسء ماده‌ى بآ كه‌ڵك بڵاوده‌كرێته‌وه مێشكى لاوان قفل ده‌كرێتء مێشكى كارا‌و چاڵاك به‌ره‌و هه‌نده‌ران ههڵدێنء ده‌بنه ئه‌ندامى به‌سوود بۆ ده‌ره‌وه‌و جارێكى دیكه ئاور له وڵاته‌كه‌یان ناده‌نه‌وه.
لاوانى كورد:
چونكه كورد نهتهوهیێكى ژێر ده‌سته، دوژمن بۆ سرِینهوهى هزرى كوردایه‌تى لهمێشكى لاوان كارێكى زۆرى ئه‌نجام داوه وه‌كو ئه‌وه‌ى كورِوكچى لاوى كورد په‌یوه‌ندیى هاوسه‌رى له‌گه‌لڕ كچء كورِآ نه‌ته‌وه‌كانى سه‌رده‌ست گرآ بده‌ن یان قه‌ده‌غه‌كردنى قسه به‌زمانى كوردى، ئه‌گه‌ر رێگاى قسه‌كردنیش بده‌ن، ده‌بێ له‌و سنووره‌ى ئه‌وان دایان ناوه، لاوانى كورد ده‌رنه‌كه‌ون، له‌ئاكامدا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریى رۆشنبیریى ئهووڵاتانهى كوردستانیان داگیركردووه كه‌لتوورى نه‌ته‌وایه‌تى خۆیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له لاوانى كورد له‌جیاتى زمانى خۆیان به‌زمانى بێگانه دهدوێنء لهكاسێتى گۆرانیه بیانیه‌كان زیاتر خۆشى ده‌به‌نء كه‌متر گوآ له‌گۆرانیه كوردییه‌كان ده‌گرن بێ ئه‌وه‌ى ماناى گۆرانى بیانى بزانن ئه‌وه‌ش نه‌خۆشیه‌كى ده‌روونییه، بۆ هه‌رمرۆڤێك خۆشى له‌شتێك ببات بێ ئه‌وه‌ى له‌ماناى حاڵآ بێ، به‌م جۆره كه‌سایه‌تى لاوى كورد له‌خۆى بیگانه‌و ون ده‌بێ ء به‌رگرى له‌شتى بێگانه دژى كه‌لتوورى خۆى ده‌كات كهپێآ ده‌ڵێن (ئه‌لیناسیۆن) . ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه كاریگه‌ریى دوژمنه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد، به‌ڵام شۆرِشى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستانیش، هه‌زاران لاوى په‌روه‌رده كردووه دژى هێرشى كه‌لتوورى دوژمن راوهستاونء كه‌لتورى كوردیان پاراستووه‌و به‌درێژایى مێژووى كوردستان لاوان ههڵسورێنهرى كاره‌كانى رامیارىء چه‌كدارى.. هتد بونه لهشۆرِشى رِهواى نه‌ته‌وایه‌تى، (ئه‌گه‌ر لاوان هاوبیرو هه‌ڵگرى بیرێكى یه‌كگرتوو (التوحید الفكری) بن له‌نێو هه‌ر میلله‌تێكدا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان ده‌بآ ببنه برِیاردهرى سیاسیش)(3).
هه‌روه‌ها پێویسته لاوان پارێزگارىء به‌رگرى لهزمانء كه‌لتورو شتهباشء كۆنینهكانى نه‌ته‌وه‌یى به‌ئه‌ركى سه‌رشانیان بزانن.
له‌ده‌رچوونى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردى به‌ناوى (كوردستان) له‌ساڵى (1898) تائهمرِۆ، لاوانى كورد له‌ناوو ده‌ره‌وه‌ى پارته سیاسیه‌كان ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤاریان ده‌رچواندووه، ده‌یان فیلمء شانۆیان له‌سه‌ر ژیانى نه‌ته‌وه‌ى كورد پێشكه‌ش كردووه، له‌ریزى پێشه‌وه‌ى شۆرِشدا هه‌زاران لاو بوونه‌ته قوربانىء هه‌رده‌م ده‌ركردنى دوژمن به‌تایبه‌ت له‌باشوورى كوردستان سانابووه، به‌ڵام ده‌ركردنى هزرو رۆشنبیرى دوژمن كارێكى زه‌حمه‌ته، دواى سه‌رهه‌ڵدانى دلێرانه‌ى گه‌لى كورد له‌به‌هارى (1991) له‌كوردستانى باشور، هه‌زاران لاو له‌پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌شداربوون ء پێشرِهوایهتى گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دواى دانانى دوو ئابلۆقه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر كوردستان بارى ژیانى خه‌ڵك به‌ره‌و كزىچوو، زۆربه‌ى خه‌ڵك كهدابینكهرى بژێوى رۆژانه‌ى خێزانێكن تووشى بێكارىء نه‌دارى هاتن،زۆریان له‌پێناوى تێركردنى سك بێ گوآ دانه بیروباوهرِ بوونه چه‌كدارى پارته‌كانى كوردستانى، ژماره‌یه‌كیان رێگه‌ى هه‌نده‌رانیان گرته‌پێش، وگه‌شتنه وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان ءههندێكیان له‌سنور كه‌وتنه سه‌رمین یان له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان له‌سنووردا ده‌ست رێژییان لێكراو بوونه قوربانىبهههشتى ئه‌وروپا.
ههروڵاتێكى جیهان كاتآ تووشى شهرِآ ناوخۆبێت، لاواز بوونى بارى ئابوورىء روداوى سامناك به‌دیار ده‌كه‌وآ هه‌روه‌ها وڵاته رِۆژههڵاتهكانیش بۆ هاندانى خه‌ڵك به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان پرۆپاگه‌نده ده‌كه‌ن سارتر ده‌ڵێت: (له‌كیشوه‌رى ئاسیا‌و ئهفریقیاء ئه‌مه‌ریكاى لاتین كۆمه‌ڵه لاوێك دێنین له لهندهنء پاریس بلژیكء ئه‌مستردام دهێنیتء زمانى ئه‌و وڵاتانه‌یان فێرده‌كه‌ین، كاتآ دهگهرِێنهوه وڵاتى خۆیان ئه‌وه‌ى لێمان فێرده‌بن، به‌زمانى خۆیان بۆخه‌ڵكى وڵاته‌كه‌یان ده‌گێرنه‌وه)(4).
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژیانى لاوێك بكه‌ین له‌ته‌مه‌نى مناڵییه‌وه وه‌كو لاپهرِهیهكى سپى پاكء خاوێنه:-
یه‌كه‌م: په‌روه‌رده‌ى خێزان كاریگه‌ریى هه‌یه.
دووه‌م : قوتابخانه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مناڵێك بهردلهشووشهى ماڵى دراوسێ بدات تاوان لهملى دایك ء باوكه كه نه‌یانتوانیوه مناڵیان په‌روه‌رده بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مناڵ‌یش له‌قوتابخانه ده‌رچوو خه‌تى له‌دیوارى خه‌ڵك كێشا مامۆستاكه‌ى تاوانباره، (له‌م جیهانه‌دا لاوان به‌دواى پله‌و شوێنى خۆیانن ئه‌مه ده‌ورانێكى زه‌حمه‌ته له‌ژیانى مرۆڤدا ء هه‌نگاوێكه له‌پێشكه‌وتن، نرخی خێزان، ئاماده‌بوون بۆ كار هه‌روه‌ها بۆچوونى رِامیارىء شارستانیه‌ت له‌ژیانء كارى لاوان به‌دیار ده‌كه‌وآ ودووشتى گرنگ هه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى دیموكراسىء سه‌ربه‌خۆیى زالڕ بنء هێزى لاوییان له‌گه‌شه‌كردنى دیموكراسىء بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆ هه‌موو مه‌یدانێك دریغىنهكهن هه‌ر لاوێك پێویسته هه‌ست به‌وه‌بكات هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى له‌كۆمه‌ڵگا لهجموجۆڵدایه په‌یوه‌ندیى به‌و هه‌یه.
دووه‌م: پێویسته لاوان ئاماده‌بن لهگهشهكردنء پێشكه‌وتنى قووڵى ئابوورى به‌تایبه‌ت لهكاربردنى كۆمپیوته‌رو ته‌كنولۆژى پێشكه‌وتوو ده‌ست پێشخه‌ربن)(5).
چونكه نه‌ته‌وه‌ى كورد تامى شهلاقى دیكتاتۆریه‌تى چێشتووه بۆ یه پێویسته لاوانى كورد زیاتر گیانى وڵاتپارێزى به‌رز راگرن..
چونكه لاوان سه‌رمایه‌و هێزى ئاماده‌و كارانه له‌وڵاتدا پێویسته به‌رنامه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ گه‌شه‌كردنى هزرو بیرى لاو هه‌بێت، دابه‌ره‌و رێگاى راست ءدروست كه له‌گه‌لڕ دابء نه‌ریتى ره‌سه‌نى كورده‌وارى بگونجێت برِۆن، بارزانى نه‌مر فه‌رموویه‌تى : (لاوانى كورد شوره‌ى پۆلاینن بۆ پاراستنى كوردستان).
لاوان پێویستیان به‌دامه‌زراندنى وهرزشگاو باخچه‌و په‌رتووكخانه‌ى گشتىء دابین كردنى كار‌و خوێندن هه‌یه، ئه‌گه‌ر بۆیان دابین بكرێت. زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى كێشه‌ى لاوان چاره‌سه‌رده‌كرێت.
(یه‌لتسن) سه‌رۆك كۆمارى پێشووى روسیا گوتویه‌تى: (من ته‌مه‌نم (66) ساڵه ده‌مه‌وآ له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتء به‌ر پرسیارى به‌لاوان بسپێرم) وایشى كرد.
سه‌رچاوه‌كان:
1- فرهنگ فارسى عمید، حسن عمید، ل(709)، چاپى تاران.
2- گۆڤارى (پێشكه‌وتن)، ژماره(59)، (1995) ن ل(34). ئۆرگانى (ى.ل.د.ك).
3- هه‌مان سه‌رچاوه.
4- چبایدكرد، دكتور علی شریعتی، ل(374) چاپى تاران.


