دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستا (كه‌ریم زه‌ند)
مامۆستا كه‌ریم زه‌ند، گهرِیدهو جوگرافیناسێكی ناسراوی كوردستانء له‌بواری راژه‌و گوزاریدا به‌مێژوو جوگرافیا‌و كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان جێگه‌ی ده‌ستی دیاره‌و خاوه‌نی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه.. تا ئێستا نزیكه‌ی (30- 40) په‌رتووكی نوسراوی هه‌یه‌و تاههنۆ(16-17)كتێبی چاپكراوی هه‌یه له‌و په‌رتوكه نوسراوانه.
جگه له‌بواری نووسین ئه‌م مامۆستایه له‌بواری فێركاریدا رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێرِاوه له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستاندا.. جگه له‌مانه‌ش له بواری سیاسه‌تء كاری پیشمه‌رگایه‌تیدا رۆڵێكی مه‌زنی گێرِاوه لهگۆرِهپانی رِامیاریء بزوتنه‌وه‌ی رِزگاریخوازییهكاندا….دۆستێكی نزیكی هه‌ر یه‌ك له (شێخ مه‌حمودی حه‌فید مه‌لیكی كوردستانی باشوور، پێشه‌وا قازی محهمهدء ژهنهرِال مسته‌فا بارزانی) بووه، له‌كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد به‌شداری یه‌كی چاڵاكانه‌ی هه‌بووه چ وه‌ك نماینده‌ی پێشه‌وا چ وه‌ك پێشمه‌رگه.
وه‌ك گۆڤاری خازر له‌شاری سلێمانی به پێویستمانزانی كه سه‌ردانی بكه‌ینء له‌نزیكه‌وه له‌سه‌ر ژیانء خه‌باتء تێكۆشانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته بكه‌ین.
دیدار/ زانیار سه‌ردار قرگه‌یی- سلێمانی
-سه‌ره‌تا با كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت لهرِووی ئه‌ده‌بیء مێژووییه‌وه بزانین؟
*له سه‌ره‌تای چله‌كانه‌وه ده‌ستمكرد به‌نووسین، سه‌وداو مامهڵهء سه‌رو ساختم له‌ته‌ك پیتء وشه‌و رِستهی كوردیدا بووه، له‌گۆڤاری گه‌ڵاوێژ كۆنه‌وه. (500) وتارم له رِۆژنامهكاندا بهعهرهبیء كوردی بڵاوكردۆته‌وه(30-40) دانانء وهرگێرانء ده‌ستنووسم هه‌یه‌و(16-17) چاپكراوی په‌رتووكم هه‌یه..
له25 كۆنگره، له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداریم كردووه، ژیانی سیاسیم له ساڵانی سییه‌كانه‌وه بووه له كۆمه‌ڵه‌و پارتی خۆیبوونء برایهتیء هیوا ئازادییء پارتی دیموكراتیدا بوونم هه‌بووه.
-یه‌كه‌م جار كه به‌دیداری شێخ مه‌حمودی نه‌مر گه‌یشتی كه‌ی بوو؟
*یه‌كه‌م جار كه به‌دیداری شێخی نه‌مر شادبووین له پێشوازی كردنیدا بووین له گهرِانهوهیدا بۆ كوردستان دوای هه‌رای رِهشید عالی گه‌یلانی له مانگی ئایاری 1941 لهقهرخ سیته‌ك چه‌ند جارێك.
-چ یادگاریء بیره‌وه‌رییه‌كی شێخی نه‌مرت له‌یاده كهفهرامۆش ناكه‌یت؟
*بیره‌وه‌ریم له نێوانء خزمه‌تیدا هه‌یه، له هاتنی نماینده‌ی كۆیه‌و كاكه زیاد ئاغای كۆیه، هاتنی حهمهرِهش، سه‌مه‌د محه‌مه‌د، یاوهریانبووم نامه‌ی شێخی نه‌مرم بۆ كاكه‌زیاد ئاغا بردووه به‌پێی، هه‌روه‌ها له‌ئاواره بوونمدا په‌نام بۆ شێخ بردووه لهداریكهلی.
-په‌یوه‌ندی له‌نێوان بهرێزتء جه‌نابی شێخ هه‌بووه؟
*به‌ڵی په‌یوه‌ندی له‌نیوانمان كاریگه‌ری هه‌بووه، گولله‌به‌ندی پێشكه‌ش كردووم، له‌باره‌گای خودی خۆی له داریكه‌لی سه‌باره‌ت بهمن فه‌رموویه‌تی: (ئه‌م كوره یه‌كێكه وه‌كو له‌تیفی كورِم).
-وه‌كو دیاره ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی گۆران به‌شداری شۆرشی شێخ مه‌حمود یان كردووه، چی له باره‌یانه‌وه ده‌زانیت؟
*هه‌ر له‌سه‌رده‌می شۆرِشهكانی شێخی نه‌مره‌وه له ساڵی 1918 وه به‌فه‌رمانی خودانی بارزان هێژا شێخ ئه‌حمه‌د، جه‌نگاوه‌رانی به‌هدینان، له‌وانه‌ش خێڵی گۆران به‌شدارییان كردووه، مسته‌فا بارزانی نه‌مر پێشه‌نگی به‌شداری بووه.
-ئه‌ی چ زانیاریه‌كت له‌سه‌ر موشیر ئاغای گۆران هه‌یه؟
*ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم موشیر ئاغاى رۆڤیا- به‌هۆی ئاڵۆزیء ناكۆكی خزمانی ده‌ڤه‌ری هه‌فت خێل0- عه‌شایه‌ری سه‌بعه، خێڵی گێژ خێڵی پالاَنی زه‌نگه‌نه بهردهرِهش.
فشاری رِژێمی سه‌رده‌م بۆ سه‌ر خێلێ گێژو خودی موشیر ئاغا به‌ناچاری په‌نای هێنا بۆ شێخی نه‌مر لهداریكهلی ماوه‌یه‌ك مایه‌وه، په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك په‌نابه‌رانی كوردیی خۆرهه‌ڵات هه‌بوو، مهلاكاكهحهمهی قازیءحهسهن قزڵچیء زه‌بیحی هه‌روه‌ها له‌ته‌ك به‌كر ئاغا- ره‌ئیس به‌كر هه‌بوو.
ره‌وتی شۆرشگێری تێدا به‌رجه‌سته بوو، نماینده‌ی خێڵی گێژو گۆران بوو لای شێخی نه‌مر.
-شێخی نه‌مر چه‌ند ژنی هێنابوو، ناویان چی بوو؟ ئه‌ی منداڵه‌كانی كێ بوون؟
*شێخی نه‌مر دوو ژنی هێناوه، هه‌ردووكیان بێوه‌ژن بوون…
یه‌كه‌م ژنی ناوی به‌هێ خانم دایكی بابا عه‌لی بوو، كه له‌پێش شێخی نه‌مردا خێزانی شێخ مسته‌فای نه‌قیب بوو.
دووه‌م ژنی ناوی ئایشهخانم دایكی شێخ له‌تیف حه‌فید بوو، خۆشكی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب بوو، كه له‌پێش شێخی نه‌مر خێزانی شێخ ئه‌حمه‌دی گه‌شمرده‌ی برای بوو كه‌له مووسڵ شه‌هید كرا.
منداڵه‌كانی شێخ مه‌حمود بریتی بوون له سێ كورِو كچێك، كورِانی شێخی نه‌مر(شێخ ره‌ئوف، شێخ بابا عه‌لی، شێخ له‌تیف) تاكه كچیشی هه‌بوو به‌ناوی (خاتوو حهلاوهخانم) بوو.
-شێخی نه‌مر له‌نێو ئومێد‌و بێ ئومێدیدا چۆن بوو؟
*شێخی نه‌مر زۆر به‌وره بوو، به ئومێد بوو تادوا هه‌ناسه‌ی ژیانی، ته‌رمه‌كه‌شی تیر باران كراوه.
-په‌یوه‌ندی نیوان سمكۆی شكاكء شێخ مه‌حمود چۆن بوو؟
*په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شێخی نهمرۆ سمكۆ خانی شكاكء هاتنی بۆ دیداری شێخ مه‌حمود له رِۆژگاری فهرمانرِهواییدا پێشوازیكردنی شایسته‌ی وه‌كو سه‌ردارێكی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگ نموونه‌ی رِهوتی زه‌مه‌نء چهرخء رۆژگار بووه…په‌یوه‌ندیه‌كانیان لهوسهردانانه وه‌بووه.
-به‌رێزت سه‌باره‌ت به‌و پرِوپاگهندانهی كه‌ده‌كرێت له باره‌ی شێخ مه‌حمود چی ده‌ڵێت، بۆ نموونه گوایه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌كان نه‌كردووه‌و زۆری تر؟
*ئه‌و پرِو پاگه‌نده ناشایستانه، له‌هه‌ڵبه‌ستی دوژمنانی گه‌لی كورد بووه، ناحه‌زانی شێخی نه‌مر هه‌تاكو ئێستا كه‌شء ههنكوكهش ئه‌و پروپاگه‌نده نارِهوایانهدهخهنه پاڵ شێخی قاره‌مانه‌وه.
*رِاو بۆچوونی شێخ مه‌حمود له‌باره‌ی توێژی ئافره‌تانه‌وه چۆن بوو؟
*شێخی نه‌مر راو بۆچوونی له‌باره‌ی توخمی ئافره‌تدا زۆر باش بووه، له رِووی رهوشء خودی به‌رزو بڵندو باڵاوه، تاكه كه‌سه له‌ته‌ك میجه‌ر ژه‌نه‌راڵ بارزانی نه‌مردا له‌بواری داوێن پاكی‌و خاوێنیدا، خۆ گروزاڵ بووه غاندی ئاسایی رابه‌ری ..هتد.
شێخی نه‌مر دژی ئه‌وه‌بووه كه ئافره‌ت بكوژرێتء ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و چه‌وسانه‌وه بدرێت، پێی وابوو ئافره‌تیش وه‌كو پیاو مافی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه ناهیده‌ی شێخ سه‌لام كه چووه‌ته لای شێخ مه‌حمود ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، وه‌كو كچێكی خۆی پێشوازی لێكردوه وه‌ك ئافره‌تێكی رووكراوه مه‌ستوور….
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی به‌هره‌مه‌ند له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووبێ شێخ مه‌حمود پشتگیری لێكردووه.
-ئه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ توێژی رۆشنبیراندا چۆن بوون؟
*په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك توێژی رۆشنبیران باشبووه، به‌جیاوازی ئایدۆلۆژیء هزرو بیروبۆچوون.
-شێخ مه‌حمود جگه له‌و نامه‌یه بۆ لینینی ناردبوو، چ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ شیوعیه‌كان هه‌بوو؟ ئه‌ی ئه‌و نامه‌یه چی بوو؟
*شێخى نه‌مر چونكه دۆز‌و كێشه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی له به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردندا نه‌بوو، ته‌نها وه‌كو فه‌رماندارێكی ناوچه ته‌سك، وه‌كو قایمهقامێك، سنوری نه‌گاته چهمچهماڵء هه‌ڵه‌بجه‌و پشده‌رو خێڵی جافء پشده‌ری له‌ته‌كدا نه‌بێ وهكونهخشه دارِێژراو له لایه‌ن بێگانه‌وه وا كرابوو ده‌بوایه وابێت، به راشكاوییه‌وه هه‌میشه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر شێخی نه‌مر لهمیجهرسۆن، میجه‌ر سۆن تر بوایه به‌شی كورد هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بوو كه هه‌بوو…
چونكه له‌به‌رنامه‌ی كاردانهبوون ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌نانه‌ت نامه‌ی ناردبوو بۆ كۆنسوڵی روسی -بۆ لینین له‌ساڵی 1923 داوای كۆمه‌كی لێكردوون، نه‌ك وه‌كو ئایدیۆلۆژیی كۆمۆنیستی به‌ڵكو وه‌كو هاریكاریء كۆمهڵێكء یارمه‌تیدان..به‌ڵام نه‌یان كرد.
-كێ یا كام له‌ده‌وڵه‌تانی ده‌روه هاوكاری شێخ مه‌حمودیان كرد؟
*هیچ ده‌وڵه‌تێك هاوكاری كورد‌و شێخ مه‌حمودیان نه‌كردووه، شۆرِشهكهی ته‌نها به تفهنگء دراوی خۆیان به‌رێوه‌براوه لهگێژو رِۆژگارێكی سه‌ختدا.
-رای شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر شۆرِشهكانی به‌ر له‌خۆی چی بوو؟
*رای له‌سه‌ر شۆرِشهكانی پێش خۆی باشبووه، ده‌توانین بڵێین درێژه پێدانی شۆرِشهكانی پێش خۆی بووه.
-چ جیاوازیه‌ك له‌نێوان شێخ مهحمودء شێخ له‌تیف دا هه‌بووه؟
*رۆژگاری شێخی نهمرء هێژا شێخ له‌تیف حه‌فیدی كورِی زۆر جیاواز بوو، وێرای كوششء ته‌قه‌ڵای شێخ له‌تیف، چوونی بۆ سه‌رده‌شت په‌یوه‌ندی كردنی له‌ته‌ك سۆڤیه‌تی پێشوودا ده‌سه‌ڵاتی رۆژگار‌و فه‌رمانی مێژوو ده‌رفه‌تی نه‌ره‌خساو نهسهندراوی بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێنا.
دیسانهوهدهڵێم: هه‌ر زه‌مه‌نء رِۆژگار قاره‌مانء دهسڵاتن.
-په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مهحمودو كاوێس ئاغا چۆن بوو؟
*كاوێس ئاغا، هونه‌رمه‌ندو سترانبێژ بوو، به ئاوازه ناوازه‌كه‌ی گوزاره له‌داستانی شێخى نه‌مر ده‌كات، كه ده‌چێته خانه‌ی كهلهپورو بۆ ماوه‌وه‌و فولكلۆری كوردییه‌وه كه جاویدو هه‌رگیز نه‌مره.
-ئه‌ی له‌گه‌ڵ پیره‌مێردی گه‌وره فه‌یله‌سوفی كوردا ته‌با بوون یان نه؟
*شێخی نه‌مر په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك پیره‌مێردی شاعیر زۆر تهبابوونء به شیعر یه‌كتریان به‌سه‌ركردۆته‌وه.. شێخی نه‌مر وه‌كو شاعیرێكی میللی هه‌ستی جولاوهء شیعری نووسیوه..
له شیعرێكیدا وه‌كو :
نامه‌وێت به‌ده‌ستی دوژمن
تاجی شاهی بخریته سه‌رم .
-ئایا ناكۆكی له‌نێوان شێخ مهحمودو ره‌فیق حیلمی دا هه‌بووه؟
*ناكۆكی له‌ته‌ك ره‌فیق حیلمی مامۆستای باڵا ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ له‌رووی ئایدۆلۆیء سیاسه‌تی سه‌رده‌مه‌وه بووه، كه ئه‌و رۆژگاره گه‌لی كورد له گێژاوێكدا ده‌ژیا، تورك خواز، كۆڵكهمهلا، ئینگلیزخواز
هه‌روه‌كو حه‌مدی ده‌ڵێ:
كاتبی مابهینء تاهیر بێتء گه‌ر باسیبكهم
پیس ده‌بێ دیوانء ئه‌وسا موسته‌حق بۆ درمن
تاهیر-تایه‌ری ئه‌مینه فه‌ندی خاڵی ماجید مسته‌فا سه‌رنووسه‌ری باره‌گای شێخی نه‌مر بووه، توركخواز بووه، ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی راكێشاوه بۆ لای خۆی. ئوزدهمیرێكی بهزیء رزیء شكست، عه‌لی شه‌فیق قایمقامی ره‌واندوز له‌كاتێكدا پیاوه نه‌خۆشه‌كه(Sickman) ئیمپراتۆریه‌تی رزیو واژووی خۆ بهستهدانهوهی كرد.
ئه‌وبو ئوزهدهمیره رزیوه بزیوهشكسته بۆ ده‌بێ كورد بخه‌ڵه‌تێنێ؟
ئهمرِۆ داوانه له ئه‌جندای ئینگلیزدایه، كورد باجه‌كه‌ی ده‌دا.
-په‌یوه‌ندی شێخ مهحمودو خانه‌واده‌ی بارزانیه‌كان چۆن بوو؟
*بارزانی نه‌مر به فه‌رمانی خودانی بارزان شێخ ئه‌حمه‌د هاتووه بۆ هاوكاری شێخی نه‌مر له‌دوای جه‌نگی شوعه‌یبه‌وه (1915)، له سه‌رده‌می شۆرِشهكانی شێخی نه‌مر(1919) له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدایه (300) سێ سه‌د چه‌كداره‌وه هاتووه بۆ هاوكاریء هانای شێخی نه‌مر. پاشان چووه بۆ هاوكاری كوردی باكور.
-پێت وانیه فه‌رهه‌نگی فارسی زاڵ بووه به‌سه‌ر شێخی نه‌مردا؟
*فارسی ئه‌و سه‌رده‌مه باو بووه هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی توركیش.
چه‌رخی داگیركردنی ئینگلیز، به‌تایبه‌تی مێجه‌رسون1920 نووسینی كوردی هاته ئاراوه، رێزمانی كوردی به تیپی لاتینی چاپه‌مه‌نی كوردی په‌ره‌ی سه‌ند.
-بۆچی شێخی نه‌مر له‌نێوان ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاو توركیا، توركه‌كانی هه‌ڵبژارد؟
*شێخی نه‌مر ئه‌گه‌ر ئینگلیزیشی هه‌ڵبژاردایه، هه‌رواده‌بوو، چونكه سه‌باره‌ت به‌گه‌لی كورد له‌وسه‌رده‌مه‌دا كورد له بهرنامهدانهبووه كاری بۆ بكرێت ئه‌وه به شاهیدی رۆژههڵاتناسهكانی ئه‌وساو ئێستاشدا… به‌شی كوردی كڵۆڵ هه‌رئه‌وه بووه.
-شێخی نه‌مر بیری له پێكهێنانی حزبێكی رهسمیء فه‌رمی نه‌ده‌كرده‌وه؟
*شێخی نه‌مر، له چه‌رخی فهرمانرِهوایهتیدا، پارتء كۆمه‌ڵی خۆی نه‌بوو له دیلێتیء دهستبهرسهریدا له به‌غدا 1937 كۆمه‌ڵی برایه‌تی له خانه‌قای مه‌حوی دامه‌زرا به سه‌رۆكایه‌تی شانازی شێخی نه‌مر، شێخ له‌تیف حه‌فید بریكاربوو ئه‌سعه‌د مه‌حوی ستوونء راگری بوو.
-شێخ مه‌حمود به‌چی دڵگران بووه یاخود به‌چی دڵخۆش بووه؟
*له‌سه‌ر ده‌می خۆیدا رووناكی نه‌بوو پێشوازی لێبكات به‌وه دڵته‌نگ بوو.
ناحه‌زی هه‌بوو، بۆ ئه‌مانوو كۆچی برایم خانی ده‌ڵۆ گریاوهء فرمێسكی ههڵرِشتووهن به‌هه‌ردوو چاوی..به‌هیوای شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای كورد دڵخۆش بووه.
-بۆچی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری شاری سلێمانی له‌گه‌ڵدا نه‌بوون بۆ شۆرِشی زۆرێك له خێلء سه‌ره‌ك هۆزه‌كانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌و ههمهوهندو چه‌ند جێیه‌كی تر نه‌ك هاوكاری نه‌بوون به‌ڵكو دژی بوون؟
*له‌راستیدا سیاسه‌تی داگیركه‌ر وایكردبوو كه‌هه‌موو ده‌ڤه‌رو ناوچه‌كه‌ی له‌ته‌كدا نه‌بێ، ته‌نانه‌ت دژی بووه‌ستن.
-دوا په‌یڤت بۆ گۆڤاری خازر چییه؟
*په‌یڤم بۆ گۆڤاری خازر، بایهخدانهبه زمانء شۆرِشی زمان كه بنه‌ماو پایه‌گای بوونی میلله‌ته، هه‌روه‌ها شۆرشی ره‌وشتء خۆی په‌سه‌ند، گوته‌و هزرو كرداری چاك، دروشمء ئارمی گۆڤارهكهبێت.
كۆ ده‌نگی راسته‌قینه‌وه ره‌های میلله‌تی كوردی نكۆڵی لێركاو ژ بیركراوبێ گۆشه‌و خانه‌ی تێر‌و ته‌سه‌لی ته‌رخان كراوی هه‌بێ له‌بواری میژوو خاكناسیء جوگرافی، كهلهپورو فۆلكلۆر‌و زمانه‌وانیء سروشتی ره‌ندی كوردستان، دیمه‌نی ره‌نگین به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خهباتگێرِانی رێزلێنانیان كوردناسی، كورد‌و لۆژی ره‌چاوبكات.
هیوای سهركهوتنءپێشرهفتی كاری بۆ دهخوازمء به ئومێدی دیدار.
نامه‌یه‌كی شێخ مه‌حمود بۆ كۆنۆسۆڵی روسی/ ئه‌رشیفی گه‌ریده جوگرافناس/ كه‌ریم زه‌ند
به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژووی Document
په‌یام/ نامه‌ی سه‌رۆكء باوكی كورد- شێخ مه‌حمودی حه‌فید كورِی شێخ سه‌عیدى شێخ محه‌مه‌دی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ مارفی نۆدیی به‌رزنجی كورد بۆ كۆنسۆلی روسیای سۆڤیه‌تی (1881- 1956) 30 كانونی 2-1923 له شاری ته‌ورێزی ئیران.
بۆ هێژاو مه‌زن كۆنسۆڵی ده‌وڵه‌تی روسیای سه‌ركه‌وتووی شكۆدار له‌ئازه‌ربایجان له‌ته‌ك دووپاتكردنهوهیدا رێزمدا، سڵاو‌و درودتان ئاراسته ده‌كه‌م.
له ساڵی 1917 له‌كاتێكدا له سه‌راپای جیهاندا ده‌نگی سهربهستیء راستیء رزگاری گه‌لان بوو له جنگی درِندهو تاوانكاره ناسرهوهكان.
هه‌موو گهلانء نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی رووی زه‌مین پێشوازیان لێ كرد جه‌نگاو خه‌باتء قوربانی دا له پێناو ئازادی‌دا، به ئومێدی نیازپاكیء ئابرِومهندی گه‌لی روسی بوو به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاواتء خواسته‌كانی.
له باره‌ی مافی ئێمه‌وه ئاشكرایه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌كاندا كه به‌ریتانیای داگیر كه‌ر به تۆ تۆپء چه‌كی كوشنده‌ی ئاگراویء بۆمبای سوتێنه‌ر بێ جیاوازی ئافرهتء منداڵء پیاو بێ به‌زه‌ییء به توندی ده‌ست دهوهشێنێء سه‌ركه‌وتمان ده‌كات له 1919 به‌ر له 4 ساڵی كه گه‌لی كرود چه‌وساوه ژێر ده‌ست بوو به‌دیهێنانێكی خواستء ویستی رهواو یاسایی خۆی له سلێمانی پایته‌ختدا، به‌ڵام چه‌رخی چه‌پگه‌رد له‌ئاستی گه‌لی كوردء بارودۆخی ناوخۆیی ده‌وڵه‌تی روسیای شكۆمه‌ند به‌جۆرێك بووه كه نه‌یتوانیوه پهیكاریء به‌دواداچوونی بارودۆخی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌و بیانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا بزانێء ئاگادار بێ، به‌لام گه‌لی روسیی به‌هێزو توانی به‌هۆكاری نیازپاكیء راستی مهبهستیهوه له‌سایه‌ی خوداوه‌نده‌وه، توانا‌و هێزو مه‌زنی خۆی ده‌ربخات، گه‌لی كوردی چه‌وساوه به شانازی یه‌وه هاوارتان بۆ ده‌هێنێ په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م كراوبارانهی خواره‌وه.
-گه‌لی كوردستانی باشوری هه‌ر هه‌مووی ئاره‌زوومه‌ندی دۆستایهتیء كۆمه‌كی ده‌وڵه‌تی روسیای شكۆمهندن ئاماده‌یین لێبوردن قوربانین له پێناوی ئه‌م برایهتیء دۆستایه‌تی یه‌دا بهماڵء بهگیانء به پێی پێداویستی ئه‌و دۆستایه‌تیه ئاشكرا‌و روونه له لایه‌نی ئێمه‌وه وه‌كو مه‌رجێكی بنهرِهتی تكامان وایه، كه دان پێدانانی رێساییء رهسمیء یاسایی به‌مافی رهوامانداو ئاشكراكردین په‌یوه‌ندیمان به‌رای گشتی جیهانی بۆ به‌هێز كردنء پته‌و بوونی توانو ده‌سته‌ڵاتمان به شێوه‌ی گشتیء كزكردنء لاوازی توانای دوژمن.
پێوستمان به‌هه‌ندێ تۆپء شهستیرو فرِۆكهو چاكء چۆڵء تهقهمهنیء گولله‌و ئازوخهو زه‌خیره هه‌یه، نمایندهمان به زاری (ده‌می)ئاگاداریتان ده‌كات كه فه‌رمانده‌و قوماندانی سوراه، سه‌رهه‌نگ ره‌شید ئهفهندیء سكرتێری تایبه‌تی عارف ئه‌فه‌ندی یه.
له دوا جاردا به‌هیوای به‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ییء یاسایی گه‌لی كوردین كهدهستیء برایهتیء دۆستایه‌تی بۆ درێژ كردوون به مه‌به‌ستی یه‌كگرتن كه بهدڵء گیان خوازیاره.
ئاكرایه ئاگر به‌ست دژی هه‌ر لایه‌نێك شۆرشهكهمان له باشووی كوردستاندا ئاراسته‌یه پابه‌ندی به هاوسێ كانی یه‌وه ئه‌گه‌ر چی توانانیه به‌نووسین بۆتان ئاشكرا كه‌ین به دوورودرێژی هاوكات نه‌بوونی باوهرِ نێوانمان وه‌كو پاڵپشت په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییمان تاوه‌كو هه‌نوكه.
نییه به‌ته‌نها ئه‌وه هه‌یه كه گه‌لی كورد به گشتی گه‌لی رووسی به‌رزگاركه‌ری گه‌لانی خاوه‌ر (خۆرههڵهت) ده‌زانن. جا له‌به‌ر ئه‌مه، ئاماده‌ییه كه چاره‌نوسی خۆی به چاره‌نووسی ئێوه‌و ئاینده‌تان ببه‌ستن. ئه‌وه‌ی كه مێشكی ئێمه‌ی پێوه خهریكهء خجله كێشه‌ی پیشتگیریمانه، گه‌لی كورد، بههێوریء ئارامی یه‌وه چاوهرِوانی په‌یوه‌ندی به‌ستنه له‌نێوانمان ئه‌و په‌یوه‌ندیی یه‌ی كههاوكاریء ته‌واو كاری دێنێته ئاراوه، كه خه‌ونی منه ئه‌و رزگاریه، شایانی باسه به‌دیهێنانی ئه‌م رووداوه ناوداره، مێژوو به تیپی زێرِین كۆششء خه‌باتمان هه‌ر هه‌موو ده‌نوسێت.


