ناسینی دونیا
و : سه‌عید مه‌موزینى
بىَ گومان هێزى زانست مه‌زنه، ئه‌و مرۆڤه‌ى به‌زانست چهكداربێَت هه‌رگیز ناشكێت .
ئایا زانست خۆى شتێكى به‌ده‌ست هێنه‌ره ؟ له‌وانه‌یه هه‌ندێك بلێن ئیتر ئه‌مه چ پرسیارێكه، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌زانین له‌دونیا چ روو ده‌دات ناتوانین تیایدا ژیان به‌سه‌ر به‌رین . به‌شێوازێك ئه‌گه‌ر زانست له شتێك به‌ده‌ست نێت، نه‌ته‌نیا به‌رهه‌مى سه‌یرو كاره مه‌زنه‌كانى مرۆڤ وه‌كو قه‌مه‌ره سهناعى و سارۆخى چونه سه‌ر مانگ و … هتد له‌ده‌ستمان دوور ده‌بیت، به‌ڵكو تواناى ئه‌نجامدانى بچوكترین و ساكارترین كاره‌كانمان نابێت .
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش خه‌ڵكانێك له‌دونیا هه‌ن ده‌ڵێن مرۆڤ تواناى به‌ده‌ست هێنانى هزرێكى رِاست و دروستى له‌سه‌ر دونیا نییه، به‌شێوازێكى دیكه تواناى ناسینى دونیا مان نىیه، خراپ نىیه بزانین ئه‌م هزرانه له‌كۆى سه‌رچاوه ده‌گرن .
له‌كۆنه‌وه ده‌یان گوت زانست رِووناكىیه بهلاَم هه‌موو رووناكییان خۆش ناوێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بینینى دونیا به‌رهه‌مى رِهنگ دانه‌وه‌ى رووناكى هزرى مرۆڤه به‌و مانایه كه‌شتى زۆرى تیا ببینین وبزانین وخۆمان بۆ ئه‌نجام دانى كارى زۆر ئاماده‌بكه‌ین، لایه‌نگیرانى مانه‌وه‌ى تاریكى له‌وه ده‌ترسن، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتى مرۆڤ خۆى له ته‌واوى بهندوزنجیرى كۆمهلاَیهتى و رِامیارى و به‌نده‌كانى دیكه كهدهیكاته كوێله ئازاد بكات و خۆى ببێته ئاغاى خۆى، سه‌ره‌تا هه‌موو زۆر فرِین وكۆێله ئاسا ژیان كردن له‌نێو ده‌چیت .
دروست لێره‌یه كلیا ده‌لێت :- ئێمه مرۆڤانى گوناه كارین و ده‌ستمان ناگاته نهێنى گه‌وره‌ى زانست .
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ناسینى رِاستهقینهى دونیا به‌ده‌ست نایێت وچونه نێو ئه‌و كاره‌یان لا گوناهه . ژماره‌یه‌ك لهفهیلهسوفانى ئێدهئالیست له‌و بروایه‌دان (دونیا نایێته ناسین) ئه‌م فه‌یله‌سوفانه به ئاگنوستیك (نازانم) ناوده‌به‌ن ئاكنوستیك ووشه‌یه‌كى یونانى یه و دووبهشى هه‌یه،:- ئا، یانى (هیچ) و (گنوسیس) یانى (زانست) كهلێكى ئاكنو له‌وبروایه دایه :- من نازانم كهرِاستى و رِاستى حه‌قیقه‌تێكه له‌ده‌ره‌وه‌ى دونیا هه‌یه، نه له‌هزرى من رِهنگ دهداتهوهونه به‌هزرى دونیا، من به‌یانى ده‌كه‌م كه رێگایه‌ك بۆ ناسینى ئه‌و شته نىیه،هیوم و كانت ناسراوترین نوێنه‌رانى شێوازى هزرى (ئاگنوستیكن) كانت له‌و برِوایهدابوو كه (مرۆڤ نا‌توانیت خۆى بناسێت، پێویسته ته‌نیا له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌كان ڵێكۆلینه‌وه بكات،. (ئه‌و ده‌یگوت رِاستى شته‌كانى دونیا بۆ ئێمه دیار نین) وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌نێوان شهیتانۆكهیهكى سه‌ده‌فى داخراوبین، لێره‌دا ئێمه توناى زانینى ده‌رونمان نییه، ته‌نیا دیار دهكانى پێش چاومان بۆ روون ده‌بێته‌وه . بۆ نمونه مرۆڤ نا‌توانیت بزانیت رۆژو ئه‌ستێره‌كانى دیكه له چ مهوادیك دروست كراون و سه‌ر چاوه‌ى رووناكى و وزه‌یان چییه، و هه‌روه‌ها ده‌زانین زانست پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ڵماندووه، ئاگنوستیكهكان ده‌ڵێن ئێمه ته‌نیا به‌هۆى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ست كردن (چاوگۆى و … هتد) هه‌ست به‌شته‌كان بكه‌ین ، و ئه‌ندامه‌كانى (هه‌ست) یش ههلهدهكهن و فێلمان لىَ ده‌كه‌ن، بۆنموونه ئه‌گه‌ر پێنوسێكى دار له‌ئاو رابكه‌ین، به‌شێوازى خوار ده‌بینین بهلاَم رِاستى شتێكى دیكه‌یه، لێره‌دا ئێمه ناتونین هه‌رچى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ست كردن پێمان ده‌لێن بروا بكه‌ین و بهرِاستى بزانین، ئایا راستیه‌كان وان ؟
مرۆڤ كهگوىَ له‌قسه‌ى ئاگنوستیكه كان رادهگرىَ ، له‌وانه‌یه لاى خۆیه‌وه بلێت مرۆڤ پێویسته ته‌نیا دا‌نیشێت و لاوازانه سه‌یرى شته‌كانى ده‌وروبه‌رى بكات .
بهلاَم مرۆڤ ته‌نیا سه‌یر كه‌رى سروشت نییه، ئه‌و بوونه‌وه‌رێكى چالاَك و به‌رهه‌م هێنه‌ره، به‌كارو چالاَكى و چهلهنگیهكانى كارىیه كه ده‌توانێت برواى به ئه‌ندامه‌كانى هه‌ست كردن هه‌بێت، و ده‌توانێت ره‌گ و ریشه‌ى شته‌كانى ده‌ورو به‌رى بهڵێكۆلینهوه پىَ ى بگات له‌نموونه‌ى سه‌ره‌وه ته‌نیا به‌سه پێنوسه‌كه له ئاو ده‌ربێنین و ده‌زانین خوارنییه، وه‌كو دیار بوو ئه‌وه ژیان و كاره كه پێویسته بریاربدات، ئایا تواناى ناسینى دونیامان هه‌یه، و بگه‌ینه ئه‌سل و كۆتایى شته‌كان ؟
لهرِێگاى كار‌و كوششى به‌رهه‌م هێنه‌رى مرۆڤه، مرۆڤ ده‌توانێت بگاته ئهسلى دونیاى ده‌وروبه‌رو شرۆڤه‌ى بكات .
ئاكهرِێگاى ناسینى دونیا و شته‌كانى ده‌ورو به‌ر كه‌تواناى ناسینى هه‌یه لهرِێگاى لێكۆلینه‌وه وبینینى به‌رده‌وامه .
به‌شێوازێكى دیكه ئه‌و زانسته‌ى مرۆڤ له‌ریگاى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى خۆى له ئاكامى لێكۆلینه‌وه‌ى پرماندوو بوونى به‌ده‌ست دێنى، رِاسته و ده‌توانین برواى پىَ بكه‌ین .
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێش كهناسینى دونیا و سروشت و كۆمه‌لگا چ گرێیه‌ك له‌كارى مرۆڤ ده‌كاته‌وه ؟ چ پێویستییه‌كمان به‌زانینى یاساكانیان هه‌یه ؟
ده‌ڵێین سروشت كوێر‌و هۆڤه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ر شتێك و هه‌ر كه‌سێكى لا وه‌كو یه ك وایه، تێبینى هیچ كه‌س و شتێك ناكات، بۆ نمونه زلزله یان گرِكان مرۆڤه‌كانى هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند وباش و خراپ دینداروبىَ دین به‌شێوازێكى یه‌كسان ده‌كوژێت . رووداوه‌كانى سروشت له داب و نه‌ریت و ئه‌خلاق و شه‌رع و په‌روه‌رده سه‌ر ده‌رناهێنن . سروشت هه‌میشه هۆڤه، گرِكان و ئاو هه‌ڵسان و بروسك و باو باران
ئه‌مرۆش وه‌كو سه‌رده‌مى پێش مێژوو، وێرانكه‌ره، چه‌كى سروشت كاتێك لهكاردهكهوىَ كه‌بێته ناسین .
هزر نه‌كه‌ین كه‌سروشت بىَ یاسایه، رووداوه‌كانى سروشتیین پێره‌وى له هیچ یاسایه‌ك ناكه‌ن، وبناغهیان به‌رێكه‌وت دانراوه، بچووكترین رووداوه‌كانى سروشت و (وزیده بكه‌ین رووداوه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى) ، به‌پێى یاسا و هۆكارو له‌ژێر رێكخستنێكى تایبه‌ت و دیار‌و نه‌گۆراون، ئهمهیاساى تایبه‌تمه‌ندى ئاوه، له‌كاتێكى دیار كرا‌و گه‌رمى بگاته پله‌ى سه‌د ده‌كولێت و به بلق دێت . و له‌پله‌ى ژێر سفریش ده‌به‌ستێت ، له‌و رۆژگاره‌ى بارانى توند هات و ئاو هه‌ڵسا و زه‌وى به‌تالى پر له‌مرۆڤ كرد . ئه‌مرۆ دلـــۆ پهكانى باران له‌سه‌ر خانووه سه‌د تهبهقهكان ده‌بارێت و هه‌زاران به‌رهه‌مى جۆراو جۆر به‌ده‌ستى مرۆڤدا ده‌دات، هه‌رده‌م هه‌ڵمى له‌سه‌ریه‌ك كۆبوى ئاو لهبهرزاییهساردهكان ده‌بێته باران، ئه‌م یاسایه بىَ گۆرینه . رووداوه‌كانى سروشت لهكۆلانى كانى یه‌كى بچوك هه‌تا لێك جیا بوونه‌وه‌ى مه‌وادى (رادیۆ ئه‌كتیڤ) و كار‌و كارلێكراو ئاویته كانى مه‌زن و به‌رزو ته‌وا و بوونى گیانداران، هێزى كێش و ئه‌ستێره گه‌وره‌كان و كارهسهیره كانى ئاژه‌ڵه‌كان پێرِهوى یاسایه‌كى بى به خشش وتایبهتى . هه‌موو به‌شه‌كانى جۆراو جۆرى زانست لهكیمیا و فیزیك و ژینگه‌و ئه‌ستێره ناسى زانست و كۆمه‌ڵایه‌تى و زانسته نوێكان بۆ نموونه وه‌كو كوسموگونى (به‌شێكه له ئه‌ستێره ناسى له‌باره‌ى ئه‌ستێره و رۆژه . و مه‌سائیلى پێوه‌ندار به وشتانه‌ى به جولانه‌وه‌ى مادده‌ى ئه‌ستێره‌كان پێك دێن . بهڵىَ یاساى سروشت سه‌ربه‌خۆیى وبىَ ئیراده‌ى مرۆڤ بریارده‌دات له‌وانه‌یه لێره بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه هه‌له‌یه، :. مرۆڤ هه‌میشه دیل وناچارى یاساى سروشته، بهلاَم پێویسته بڵێین، مرۆڤ تائهوكاتهدیله كهیاساى سروشتى نه‌ناسیوه، و نهگهیشتوَته سنورى كاره‌كانیان . نمونه‌یه‌ك ده‌ێنمه‌وه :.
مرۆڤه سه‌رتاییه‌كان زۆر نه‌زان بوون، ده‌توانین بڵێین هیچ یه‌ك له‌یاساى سروشتیان نه‌نا سیبوو، بۆیه هه‌رده‌م لهئازارو ناخۆشى دابوون، سه‌رماى له‌ناكاو (بهرِاى وان لهناوكاوبوو) و ئه‌وان ده‌بوونه شه‌خته، گه‌رماى له‌ناكاو ده‌هات و ئه‌وانى تووشى گه‌رمى ده‌كرد . زۆر گرفتى له‌ناكاویان بۆ ده‌هات ! وه‌كو ئه‌وه‌ى ئاسمان و خاك شهرِیان ده‌كات ونایلێت ساتێك بسره‌ون، دوایى مرۆڤه‌كان زانیان سه‌رما وگه‌رما له‌كاتێكى دیاریكراوى ساڵ دێن و لهناكاونى یه، و یاسایه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه، به‌ناسینى یاساى زستان و هاوین مرۆڤ توانى له‌كاتى پێویست بۆ خۆى خانوو پۆشاك و خۆراكى پێویست به‌ده‌ست بێنىَ، به‌و هۆیه به‌لاى له ناكاوى سه‌رما و گه‌رماى بۆ وه‌كو شتێكى رِهمهكى بىَ زیان لىَ هات .
نموونه‌یه‌كى دیكه :-
هێزى كێشى زه‌وى، هه‌رشتێك به‌ره‌و زه‌وى ده‌كێشێت، مرۆڤ به ناسینى ئه‌م یاسایه مه‌یدانى كاره‌كه‌ى و به دانانى هێزێكى دیكه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و، هێزى كێش زه‌وى ده‌سته موو ده‌كات و دروست كردنى رووناكى كاره‌با وجۆرهكانى داهێنان وپێشكهوتنى مه‌زن له زۆر بوونى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى دانه‌وێله و به‌رهه‌مى زیاتر لهئاكامى ناسینى هێزى كوێرى سروشت و بهكارهینانیهتى .
هیگل فه‌یله‌سوفى ناسراوى ئالمان ده‌یگوت :- (جه‌بر) تائهوكاتهى نه‌ناسرێت كوێره، ده‌توانین ئه‌و قسه‌یه به‌و جۆره زیاد بكه‌ین . كه (ئاره‌زو) و ئازادى راسته‌قینه‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌یه یاساى زاڵ به‌سه‌ر سروشت بناسێنآ ده‌توانین لهرێگاى ناسینى سروشت له‌سه‌رى زاڵ بین، كاتىَ به زانین یاسایه‌ك جىَ بهجىَ ده‌كه‌ین، له رووبه‌رو بونه‌وه له‌گه‌لیدا ده‌زانین بایى چه‌نده و شتێكى نه‌ناسراو نییه، و به سه‌ریدا زاڵ ده‌بین و له‌رووداوه رێكه‌وته‌كان خۆمان ده‌پارێزین .
مرۆڤ چه‌ند یاساى سروشتى نه‌ناسیوه به هه‌مان ئه‌ندازه له رووبه‌رو بوونهلهگهلیدا لاواز‌و بى هێزه مرۆڤ به‌ناسینى ئه‌و یاسایه كه‌ئازادى راسته‌قینه‌ى خۆى به‌ده‌ست دێنى نهبهرهفز كردنه‌وه‌و قه‌بوول كردنیان .
ده‌توانین ئه‌و یاسایه به دووشێواز دابه‌ش بكه‌ین :.
یاسایهكانى سروشتى كۆمهلاَیهتى لێره‌دا ئه‌و هه‌له نییه به‌درێژى له‌باره‌ى ئه‌ودوو مه‌سه‌له‌یه باس بكه‌ین . ته‌نیا ده‌كرێت، یاساى كۆمه‌ڵایه‌تى لهچالاَكیهكانى مرۆڤ به‌ده‌ست دێن . بهلاَم یاساى سروشت به‌ر له‌بوونى مرۆڤ هه‌بووه‌و پێوه‌ندى نزیك له‌نێوان ئه‌و دوو یاسایه داهه‌یه .
دهبىَ بڵێین یاساى سروشت به‌ر له‌ناسین و دواى ناسینیش وه‌كو یه‌ك كارده‌كه‌ن بهلاَم له‌دواى ناسین، له‌خزمه‌تى مرۆڤ به‌كاردێن، بۆ نموونه به‌ر له‌وه‌ى نیۆ تۆن یاساى جازیبه بدۆزیته‌وه، ئه‌و یاسایه هه‌ر كارى خۆى ده‌كرد . بهلاَم مرۆڤ نهیدهناسى، و توشى زیانى ده‌كرد، ئێستا ناسیویه‌تى و سوودى زۆرى لىَ ده‌كات .
له‌وانه‌یه دروست بێت كه‌بڵێین زانست له‌شتێكى تا زه‌و بآ بوون نادوێت، شته‌كان به‌ر له‌ئێمه بوونه‌و زانستیان لىَ به‌دى هاتووه، ئێمه به‌هۆى زانیارى پێوه‌ندییه‌كانى نێوانیان ده‌زانین و له‌خزمه‌تى خۆمان به كاریان ده‌به‌ین، هه‌تا ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانمان زیاتر باوێژین وبڵێین له‌دونیادا داهێنان نىیه، بۆ نموونه به‌ر لهئهدیسۆن هێزى ئه‌لیكتریك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رووناكىدان به‌شێوازێكى تایبه‌ت نه‌بوون؟
تا ئێستا به‌شێكى بچوك له‌یاساى سروشت ناسراوه، زانست ماندونابێت وهه‌موو رۆژله‌دواى یاسایه‌كى دیكه‌یه،هه‌ر چه‌نده مرۆڤ یاسایه‌كى دیكه بدوَزێتهوه و به‌كاریان بێنى به‌هه‌مان ئه‌ندازه ژیانى خۆ شترو پر ئه‌من و بىَ ترس تر ده‌بێت . نهێنى مانه‌وه‌و بالاَدهست بوونى مرۆڤ به‌م ره‌فتاره هوشیارانه‌یه .
لێره‌دا مه‌به‌ست گیر‌و گرفته‌كانى نا ئه‌منى و ترس و دوو دڵى كۆمهلاَیهتى نىیه وه‌كو ترس لهشهرِ و مرۆڤ كوژى و سارۆخ و جاسوسى و خۆپه‌رستى ئیستیعمار و برس وبێكارى و…. هتد نییه، لێره‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست له‌ترس و دوو دڵى له زیانى هێزه‌كانى سروشت، هه‌روه‌ها به‌ناسینى یاساى كۆمهلاَیهتیش ده‌توانین شهرِو ئاژاوه له‌نێو به‌رێن كه جێگاى باسى لێره‌دا نىیه .
ده‌توانین به‌داهێنان له‌یاساى زاڵ له‌سه‌ر زه‌وى ده‌رچین و بگه‌ینه هه‌ساره‌كانى دیكه، هیچ دوورنىیه شارستانیه‌تى پێشكه‌وتوتر له شارستانیه‌تى سه ر زه‌وى لهوىَ بدوَزینهوه، هیچ دوورنىیه له‌دوور هه‌ساره‌یه‌ك بدوَزینهوه گه‌نم به‌باشى لىَ بچێندرىَ ، به‌م شێوازه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ى رۆژانێك سه‌ر چاوه‌ى شانسى خراپ و باشه بوو، ببێته هۆى ژیان و ئارامى مرۆڤه‌كان .
خراپ نىیه ئه‌وه‌ش بزانین كه‌مرۆڤ به‌ناسینى هه‌رێمى یاساكان له‌پێش هاته كانیش شاره‌زا ده‌بێت، ئێستا ههرمنالێك ده‌زانیت، ئاو له‌سه‌ر ئاگر گه‌رم وبهبلق دێت .
دوا وته ئه‌وه‌یه .
ئامانجى هه‌ر زانستێك ناسینى یاساى زاڵ له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه ئه‌و زانسته یه دواى به كارهێنانیهتى له چالاَكیهكانى ژیان ئه‌م پێناسه‌یه وه‌كو زانستى سروشت وكۆمهلاَیهتیش ده‌گرێته‌وه .
وته‌ى دواتریش :- ناسینى یاساى سروشت و كۆمهلاَیهتى بۆ باشتر‌و خۆ شتركردنى ژیان سه‌د له‌سه‌د پێویسته .
نووسینى : سه‌مه‌دى بههرهنگى


