هاینریش هاینه ههڵبهستڤانى رۆمانسى و نووسه‌رى گاڵتهجارِ
و/ عیسا بۆتانى
هیچ هه‌ڵبه‌ستڤانێك وه‌كو هاینریش هاینه هه‌ستى نیشتمانى گه‌لى ئه‌ڵمانیاى نه‌ورووژاند، له‌سه‌رده‌مێك كههاووڵاتیانى ئه‌ڵمانیا ژێر ده‌سته‌ى گیانى شۆڤینیه‌ت بوون.. ئه‌و وه‌كو ره‌خنه‌گرێكى بوێر گوتارى خۆى ئاراسته ده‌كردن، بۆیه شتێكى نامۆ نه‌بوو كه نووسینه‌كانى له‌ئه‌ڵمانیادا قه‌ده‌غه بكرێنء خۆیشى بهدوورخراوهیى لهپاریسیشدا ژیان بباته سه‌رو هه‌ڵبه‌سته‌كانى له‌یاد بكرێن.
په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 1835 برِیارى ئه‌وه‌ى ده‌ركرد كهنووسینهكانى ده‌ستاوده‌ست نهكرێنء به‌وه‌ش ناوزه‌دى كردن كه‌دژ بهنیشتمانن، سهرهرِاى ئه‌وه‌ى زۆر له به‌رهه‌مه‌كانى له‌سه‌رده‌مى نازییه‌تدا سووتێنران، داندراوهكانى له‌ریزى ئهوپهرتووكانه بوون كه كلێساى كاسۆلیكى تاساڵى 1967 قه‌ده‌غه‌ى كردبوون. كه‌چى خه‌ڵكى به‌رده‌وام گۆرانیه‌كه‌ى (لۆرالاى - Loreley)ى به‌ناوبانگییان ده‌گوته‌وه بآ ئه‌وه‌ى ناوى هونه‌ره‌كه‌ى بزاننء چاودێره نازییه‌كانیش ناوى ئه‌ویان له‌سه‌ر لابرد ونووسیان (دانه‌رى نه‌ناسراو).
ئهمرِۆ له‌ئه‌ڵمانیادا یادى سه‌دوپه‌نجا ساڵه‌ى كۆچكردنى ساز ده‌كرێت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانى ئه‌وآ دووباره هاینه بدۆزنه‌وه‌و ده‌یانه‌وآ ئه‌و شه‌رمه‌زارییانه له‌یادى خه‌ڵك ببه‌نه‌وه كهدهرحهق به‌و هه‌ڵبه‌ستڤانه كران،به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش چه‌ندین په‌رتووك له‌چاپ دهدرێنء كۆرِى هه‌ڵبه‌ست خوێندنهوهلهشاره گه‌وره‌كانى ئه‌ڵمانیاداو به‌تایبه‌تى دۆسلدروف رێكده‌خرێن.
هانیریش له‌شارى دۆسلدروف ساڵى 1787 له‌خێزانێكى جووله‌كه‌ى ئاشنا به‌كۆمه‌ڵگاو رۆشنبیرى ئه‌ڵمانى له‌دایكبوو په‌یوه‌ندى به‌قوتابخانه‌ى بازرگانیه‌وه كرد‌و دواتر چووه هامبۆرگء له‌وآ له‌بانكى مامه ساماندارهكهى ده‌ستى بهكاركردو پاش دووسالڕ یارمه‌تیدان بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیایێكى بچووكى بازرگانى دامه‌زرێنێت، به‌ڵام هاینه بازرگانێكى وریا نهبووو زیاتر حه‌زى به‌خوێندنه‌وه دهكردو هه‌ستێكى به‌رزى بوارى شیعرى هه‌بوو، له‌وما دواى ساڵێك سه‌رمایه‌كه‌ى لهكیسچوو كۆمپانیاكه‌ى له‌ده‌ستدا. جارێكى دیكه هاینه به‌پاڵپشتى مامه‌كه‌ى رووى له‌خوێندنى كۆلێژى ماف كرد. له‌كاتى خوێندندا ئهودهلیڤهیهى بۆ ره‌خسا كهگوێى له‌وانه‌كانى په‌یوه‌ست به‌وێژه ومێژووى ئه‌ڵمانیا ببێت، له‌وانه‌كانى ماف پتر گرینگى پێدان. هه‌روه‌ها مامیشى ئه‌و ههڵومهرجهى بۆ خۆشكرد كهسهرانسهرى ئه‌وروپا بگهرٍێتء ئه‌نجامى گهشتهكهشى چامه شیعرى (چه‌ند وێنهییهك لهگهشتهكاندا) بووكهسهرهتاى ناوداربوونى له‌وه‌وه ده‌ستى پێكرد.
هاینه له‌كاتى خوێندنیدا شاره‌زاییه‌كى له‌لا دروستبوو كهبهسانایى لانه‌چێت، و وه‌رگرتنى لهكۆمهڵیێكى قوتابیانه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه كهلهنهژادى پاكى ئه‌ڵمانى نه‌بووه، ئهوهبوودواى شه‌ش سالڕ خوێندن وپاش ئه‌وه‌ى وازى له یههوودییهتى خۆى هێناو هاته‌سه‌ر مه‌زهه‌بى پرۆتستانتى دواى شه‌ش سالڕ خوێندنء پاش ئه‌وه‌ى وازى له یهوهوودییهتى خۆى هێناو له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى پرۆتستانتى بووه مه‌سیحى ، برِوانامهى دكتۆراى له‌ماف بهنامهیێك له‌بوارى یاساى شارستانى به‌ده‌ستهێنا.
زۆر كه‌س ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هاینهیان به‌وه لێكدایه‌وه كه‌بۆ مه‌به‌ستێكى خودپهرستىء سوودمهندبوونء وه‌كو پلیتێكى چوونه ژووره‌وه بۆ نێو شارستانى ئه‌وروپى بوو، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شه‌دا ده‌لیڤه‌ى كاركردنى حكومى له‌ئه‌ڵمانیادا بۆ نهرِهخسا وچووه پاریس وه‌كو په‌یامنێر له‌رۆژنامه‌ى (ئهڵگامانیێه تسایتونگ) كه گرینگ‌ترین رۆژنامه‌ى ئه‌وسه‌رده‌مه بوو له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ستى كرده كاركردن.
زۆرى نه‌خایاند بۆ ئه‌وه‌ى هاینه له‌بوونه بهمهسیحى خۆى په‌شێمان ببێته‌وه، ئه‌وه‌بوو جارێكیان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ هاورِێیهكهى نووسیبووى: (ئێستا خه‌ڵكى مه‌سیحى ء یه‌هوودى رِقیان لێمه، زۆر په‌شێمانم له‌وه‌ى بوومه مه‌سیحى..ئایا ئه‌وان گه‌مژه نین له‌و ساته‌ى بوومه مه‌سیحى به‌سه‌رمدا قیژاندیان: هه‌ى یه‌هوودى؟) سهرهرِڕى دژایه‌تى هاینه بۆكلێساش وه‌كو مرۆڤێكى ئایندار كهمهسیحى خۆشده‌ویست مایه‌وه‌و ده‌یگوت (هه‌میشه بیرۆكه‌كانى من له خواوه‌نده‌وه ههڵدهقووڵێنء له‌لاى ئه‌ویشدا) كهچاكسازى كۆمه‌ڵگا یه‌ك له‌ئامانجه‌كانى بوو، هه‌ربۆیه‌ش ره‌خنه‌ى توندیان رووبهرِووى بارودۆخى ئه‌وسا كرد‌و به به‌رزییه‌وه لهئاكامهكانى شۆرِشى فهرِهنسایان دهرِوانىء به‌لایانه‌وه نموونهیێكى هیوا به‌خش بوو. له‌به‌ر په‌یوه‌ندى سیاسى به‌و ره‌وته لهساڵآ 1835 په‌رتووكه‌كانى هاینه لهرووسیاشدا قه‌ده‌غه كران.
هاینه ته‌نها نووسه‌رێكى سیاسى زمان نه‌بوو، به‌ڵكو ههڵبهستڤانێكى سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌ڵبه‌سته‌كانى به‌وه ده‌ناسرا كه‌زوو له ستایشكردنى رۆمانسیه‌ت دادهپچرا تاكو به‌شێوازێكى ته‌نزئامێزو گاڵته جارِییهوه گوزارشت له‌و جۆره خۆشه‌ویستییه باوانه‌ى ئه‌وسا بكات.
له‌به‌ناوبانگترین چامهكانى (رۆمانسیه‌ت) و(په‌رتووكى گۆرانییه‌كان) ن كه‌له‌گه‌لڕ بڵاوبوونه‌وه‌ى پێشوازیێكى باشیان لێكرا وله‌كاتى ژیانیدا چه‌ند جار لهچاپدرانهوه.
له‌وكاته‌ى كههاینه له‌سه‌ردانێكیدا له‌مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر بوو له‌ساڵى (1848)دا، له‌هۆشچوو وكه‌وته سه‌ر زهوىء هه‌شت ساڵى كۆتاییشى به‌ئیفلیجی له‌نێو نوێندا (نوێنى گۆر) مایه‌وه وه‌كو ناوزه‌دى ده‌كرد.
له‌رۆژانى دواییدا تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بوو له‌په‌نجه‌ره‌وه برِوانێته گۆرِهپانى پاریس كه‌به‌رامبه‌ر بهباڵهخانهكهى بوو ته‌نها به‌وه نه‌بێت كهبهپهنجه پێلووهكانى له‌یه‌ك بترازێنێت، نهخۆشىء ئازارى ئه‌وچه‌ند ساڵه‌شى به‌وه سووك بوون كهكچێكى شۆخء شه‌نگى فهرِهنسایىخۆشى ویستء تا ئه‌وكاته‌ى گیانى سپاردلهساڵى (1856) له‌گه‌ڵیدا مایه‌وه‌و خزمه‌تى كرد.
هاینه لهگۆرستانێكى گهرِهكى مونمارتر له‌پاریس نێژراو گۆرِهكهى به‌نیوه په‌یكه‌رێكى سه‌رده‌مى گه‌نجایه‌تى رازێندرایه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دژایه‌تییه‌ى كه‌له‌كاتى ژیانىء دواى مردنیشى رووبهرِووى كران، هیچ ههڵبهستڤانێكى ئه‌ڵمانى نابیندرێت كهبهقهدهر ئه‌و ئاوازدانهزهكان بۆ ئاواز كردنى هه‌ڵبه‌سته‌كانى پێشبرِكێیان بێت، ئهمرِۆ نزیكه‌ى (8000) ئاواز بۆ هه‌ڵبه‌سته‌كانى داندراونء ناودارترینیان گۆرانى (لۆرالاى) یه‌كه له‌لایه‌ن مۆزیكڤانى له‌یادچوو (فریدریش زیلشهر)ه‌وه ئاوازى بۆداندراوهو چیرۆكى گۆرانیه‌كه باس لهكچهلهمهچێترێك ده‌كات كهجوانیێكى بێهاوتاى هه‌یه‌و له‌سه‌ر لووتكهىئهو چیایه داده‌نیشێت كهدهرِوانێته رووبار‌ى (راین).
له‌به‌ر جوانى ء ده‌نگه بهجۆشهكهى سه‌رنجى راوچییه ماسیگرهكانء كه‌شتیوانان بۆ خۆى رادهكێشێتء ئه‌وانیش له‌تاوان ئه‌و به‌ردانه نابینن كه‌ده‌كه‌وێته رێگاى بهلهمهكانییان ونغرۆدهبنء ده‌خنكێن.
كهههلبهستهكانى قه‌ده‌غه كران زۆرى نه‌مابوو خه‌ڵكى هاینه له‌بیربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ڵمانیه رۆژههلاتییهكان له‌دواى به‌كۆتا هاتنى شهرِى جیهانى دووه‌م بینیان كهههڵبهستهكانى بۆچوونى سۆسیالیزم له‌خۆوه ده‌گرن ، به تایبه‌تى لهچامه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (ئه‌ڵمانیا - چیرۆكێكى زستانه) كه‌تێیدا ده‌ڵێت: (بۆ ئێوه هاورِێیان/ ده‌مه‌وآ گۆرانیێكى نوآ بهۆنمه‌وه/ گۆرانیێكى باشتر/ ده‌مانه‌وآ له‌سه‌ر زه‌وى مهلهكووتى ئاسمان دامه‌زرێنین).
ئه‌و دێرانه له‌لایه‌ن (فاتر ئولبریشت) سكرتێرى لیژنه‌ى ناوه‌ندى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار لهئهڵمانیاى دیموكراسى له‌په‌نجاكاندا به‌كار هاتء بهئاشكراایى رایگه‌یاند كه‌به‌نیازه خه‌ونه‌كانى هاینه له‌م رووهوهبكاتهراستى.
به‌ڵام له‌رۆژئاواى ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له‌گه‌لڕ هاتنى ساڵى شه‌سته‌كان رێز‌و پایه‌ى هاینه گێردرایه‌وه، كهقوتابیه یاخیبووه‌كان گیانى ته‌نزو ره‌خنه‌یان لهههڵبهستهكانیدا به‌دى كرد.. ئهمرِۆ هاینه له‌دواى یوهان فولفانگ فون گۆتێه به‌ناودارترین ههڵبهستڤانى ئه‌ڵمان ده‌ناسرآ.
لۆرالاى
نازانم نهێنى ئه‌م پهستییهى دڵمء
بۆچى ده‌رناچێت لههزرم
له‌چیرۆكێكى ساڵانى زوو
شه‌و داهاتىء شنهباكهى نه‌رم بوو
راین له‌سه‌ره خۆشۆرِ ده‌بێته‌وه
تیشكى ئاوابوونى خۆریش
له‌به‌رزایى چیا ره‌نگ ده‌داته‌وه
له‌وآ له‌لووتكه‌دا
به‌ژن له‌لووتكه‌دا
به‌ژن جوانێك داده‌نیشێت
مروارییه زێرینهكانى دهبریسكێنهوهو
ئه‌وه‌یش بهشانهیێكى زێرِ
دایده‌هێنێت
به‌گوتنى گۆرانیێك رووداوێكى سه‌یر رووده‌دات
هۆشى كه‌شتیوانى لهبهلهمه بچووكه‌كه‌دا فرِاند
نیگاى ئه‌وى بهخۆیهوهلكاند
وئیدى به‌ردى لهرووباردا نه‌بینى
بۆیه شه‌پۆڵه‌كان له‌كۆتایى
كهشتیوانء به‌له‌مه‌كانیان نغرۆكرد
لۆرالاى بهگۆرانیێك
ئاواى كرد
* له‌رۆژنامه‌ى (الحیاه) 27/ 2/2006 وه‌رگیراوه.


