جیهانى خۆشه‌ویستى بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى دواكه‌وتوو
خالید جه‌میل - هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر دابرِان زاراوه‌یه‌كى نامۆ نییه به دنیاى پیرۆزى خۆشه‌ویستى ، وهڵىَ زۆربه‌ى په‌یوه‌ندییه خۆشهویستییهكانى ، ئه‌مرۆ بۆ جیهاندا چاره‌نووسێكى نادیار و هه‌ڵخه‌له‌تاندن به لاوه هیچى دیكه نییه ، هه‌ریه‌ك له‌لاى خۆیه‌وه بۆ چه‌ند مه‌رامێكى تایبه‌تى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ له سیمفۆ نیایهكى تایبه‌تى ناراسته‌وخۆ له خشته ده‌بات ، دیاره ئه‌وه‌شیان زیاتر له‌لایه‌ن كورهكانهوهیه به حوكمى ئه‌وه‌ى ئه‌وان تا ئاستێك چاو كراوه‌تر و ئازادترین له كچان ، پاشان سروشتى كچ وایه هه‌میشه ساده ره‌فتار ده‌كه‌ن و به وته ناسك و بریقه داره‌كانى كورِو باوه‌ر ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یه هه‌موو شتێك له پێناوى ئه‌و كورِه بكات كه خۆشی ده‌وێت ئیدى گه‌وره‌ترین قوربانیش ده‌دات .
كه خۆشه‌ویستى ئه‌م هه‌موو مانا جوان پاكه‌ى ههبىَ دهبىَ ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ى لێبكه‌ین و له ژێر په‌رده‌ى خۆشه‌ویستییه‌وه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كاندا به چه‌نده‌ها جۆر و شێواز بیشێونین و له كهدارى بكه‌ین ، بۆ دهبىَ بیركردنه‌وه‌كان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تایبه‌تى و بێ مانا خۆى ببینێته‌وه ، و له كۆتاییدا رق جێگر بێت له كاتێكدا رق و خۆشه‌ویستى دژ به‌یه‌كن ، جێى داخه خۆشه‌ویستى ئه‌و پرۆسه رۆحى و مه‌عنه‌وی و ئینسانییه ، خه‌ریكه چۆل دهكرىَ ته‌نها بۆ ته‌ماعه جه‌سته‌ییه‌كان و له جیاتى ئارام گرتن و چاوهرِوانى و لێبورده‌یی و درێژكردنه‌وه‌ى مه‌وداكه‌ى به‌ره‌و كورت كردنه‌وه‌و راپێچكردنى بۆ چێژه كورتخایه‌نه‌كان بهرىَ دهخرىَ و ته‌نیا له‌و پێناوه دا ههوڵدهدرىَ كه زۆرترین په‌یوه‌ندى و كه‌مترین چێژ به‌ده‌ست بێت و ماناى خۆشه‌ویستى راسته‌قینه ته‌سك بكرێته‌وه‌و له ناو ببرێ ، هه‌رچه‌نده به بۆچوونى من خۆشه‌ویستى وه‌كو وزه‌یه‌ك وایه هه‌رگیز له‌ناو ناچێت و مرۆڤیش هه‌میشه پێویستى به مرۆڤه‌كانى تر هه‌یه و ئاماده‌یی و پێكه‌وه ژیانى مرۆڤه‌كان مه‌رجێكى سه‌ره‌كییه بۆ ژیانێكى مرۆڤانه ، و رێچكه‌ى بیركردنه‌وه‌كانى به راسته رێدا برِوات و متمانه‌كان بگه‌رێته‌وه باوه‌شى پر سۆز و گه‌وره‌یی و هه‌سته جوانه‌كه‌ى خۆشه‌ویستى .
له سه‌ره‌تاى گه‌شه‌سه‌ندنى بیرى مرۆڤایه‌تییه‌وه تا گه‌یشتن به دارِشتن و لێكدانه‌وه‌ى هه‌موو هاوكێشه جیاواز و لهیهكچووهكانى فه‌لسه‌فه‌ى ژیان و هه‌ڵسه‌نگاندنى نرخى مرۆڤایه‌تى له چوارچێوه‌ى فه‌لسه‌فه‌و ناساندنى ژیان به مرۆڤ ، عه‌قل بۆته پاڵنه‌رى رهورِهوهى پێشكه‌وتنى مرۆڤ و مرۆڤیش بۆته چرایه‌ك بۆ رێ رۆشنكهرهوهى به پێى كۆمه‌ڵگا و دیارى كردنى ئه‌و ئامانجه گرنگه‌ى كه له تاریكى دا هه‌میشه ده‌گیرسێته‌وه و هه‌ر گیز نامرىَ و ناكوژێته‌وه ژیان واتاى مردنه‌و مردنیش واتاى ژیانه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه خاڵى سه‌ره‌تایی و خاڵى ناوه‌ند نه‌ده‌بوو له دایك بوونیش به سه‌رتاى ژیانێكى نوىَ داده‌نرا ، راستى راستییه‌كانیش به‌رهه‌مى عه‌قل نه‌ده‌بوو ، نه‌شئه بووه ئه‌و ئامانجه‌ى كه‌له نوستنیشدا به‌به‌رزترین ئاست و پیرۆزترین ئومێد داده‌نرێت .
بێگومان پرسیارێكى یه‌كجار ساده‌یه ، بهلاَم وهلاَمدانهوهكهى یه‌كجار گرانه كه ناتوانین خۆمانى لێ قه‌ره بده‌ین ، بهلاَم پێش ئه‌وه‌ى بگهرِێینهوه بۆ سه‌رچاوه‌ى جه‌مسه‌رى ژیان ، با جارىَ بتوانین له ژیان خۆى تێبگه‌ین كه‌وه‌ك ئێستا هه‌یه‌و ده‌یبینین و هه‌ستى پێده‌كه‌ین ، بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگا به‌ڵگه‌نه‌ویسته و هه‌ر ئامێرێك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ببێت سه‌یر ده‌كه‌ى له داهێنان و پێكهاتنى دا پشت به‌چه‌ند بنچینه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌ك ده‌به‌سترێت و له رێگه‌ى ئاماده‌كردنى ئه‌و پێداویستییانه ئه‌م ئامێره ده‌كه‌وێته كار‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كاتێك یه‌كێك یان به‌شێك له‌م بنچینانه له‌كار بكه‌وێت كارده‌كاته سه‌ر ئه‌م ئامێره و له‌كارى ده‌خات ، له رێگه‌ى كاركردن و كاردانه‌وه‌یه‌ى به‌سه‌ر گشت پێكهاته‌كانى ئه‌م ئامرازه دا . به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى پێك دێت ده‌یبه‌ستێت به چه‌ند بنچینه‌و بنه‌مایه‌ك كه‌له رێگه‌یه‌وه پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵ پێك دێت و له‌سه‌ر دا دهرِوات به ئومێدى په‌ره‌سه‌ندن و به‌رده‌وام بوونى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له داهێناندا . كه‌واته بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵ بریتین له‌و بنچینانه‌ى كه‌به كۆكردنه‌وه‌یان كۆمه‌ڵ دێت ، خۆگرتن له رێزى كۆمهلاَیهتى تۆى جیهان به شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت له رێگه‌یه‌وه هه‌موو كردارێكى كۆمهلاَیهتى هه‌ڵبه‌ستین ، كه بناسرێت له نێوان نه‌ته‌وه‌كانى تردا .. بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵیش ده‌كرێته سێ به‌شى سه‌ره‌كى ، بنه‌ما ( ئایینییه‌كان ، پێكهاته‌كان ، كردارییه‌كان ) و هه‌ر بنه‌مایه‌ك له‌م بنه‌مایانه پشت به چه‌ند بنچینه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت له رێكخستنى كۆمه‌ڵ و گه‌لدا ..
خۆشه‌ویستى ههوێنێكه بۆ ژیان ، كه دێته بوون ده‌ریایه‌كه له پاكى و جیهانێكه له سۆز كه ئاوێته‌ى دڵه‌كان ده‌بێت سه‌رتاپاى ولاتى رۆح دگیردهكات به هه‌ره‌یه‌كه ته‌نیا له دڵه بێگهردهكاندا دروست ده‌بێت ، ژیان به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه به‌نده له بوون و به‌رده‌وامى خۆشه‌یستى بۆیه هه‌ر چه‌ند بنوسرىَ له‌سه‌ر ئه‌م وشه پیرۆزه هێشتا ناگه‌یته پێناسهێكى ته‌واو و نا‌توانیت له‌چه‌ند دێرێكدا كۆتایی پێ بهێنىَ و كورتى بكه‌یته‌وه .. زیاتر ئهمهوىَ ته‌وه‌رى ئه‌مجاره خۆشه‌ویستى نێوان دوو ره‌گه‌ز كه به داخه‌وه زۆربه‌ى گه‌نجان به هه‌ڵه له‌م وشه‌یه گه‌یشتوون یان به هه‌ڵه به‌كاریان هێناوه زۆر جاریش حه‌ز لێ‌كردن و خۆشه‌ویستییان تێكه‌ڵ یه‌كتر كردووه ، كه دوو پرۆسه‌ى زۆر جیاوازن له كاتێكدا پرۆسه‌ى خۆشه‌ویستى شۆرِشێكه له جیهانێكه‌وه و ئه‌مانخاته ناو جیهانێكى تر وه‌ك یه‌ك كه‌سى دیاریكراو هه‌یه كه جێگه‌ى له هیچ كه‌سانێكى تر پر نابێته‌وه بهلاَم به پرۆسه‌ى حه‌ز لێكردندا مه‌رج نییه كه‌سێك دیارى بكرێت ، چونكه به ژیانى رۆژانه‌دا به پێى كاریگه‌رى تاك دهگۆرِێت و مه‌رج نیه لایه‌نى به‌رامبه‌ر خۆى بدۆزێته‌وه كه‌واته پێویسته خوێندنه‌وه‌ى زیاترمان هه‌بێت بۆ خۆشه‌ویستى و پرِ به مانا گه‌وره‌كه‌ى كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت كه له ئاستى ئه‌و وشه پیرۆزه دا بێت و راسته‌قینه ، واته پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی و دڵنیابوون و گوێگرتن له یهكترو خوێندنه‌وه‌ى راز و نیازى یهكترو ده‌رك كردنى خۆشى ناخۆشیه‌كانى یه‌كتر .
له ژیانى هه‌موواندا له ژیانى هه‌موو ژن و پیاوێك چیرۆكێك یان زیاتر له‌سه‌ر بوردهو چیرۆكێك به‌دی ده‌كرێت بێگومان به‌شى هه‌ره زۆرى بۆ خه‌ڵكى نادیار و شاراوه‌یه ، خه‌ڵكى ئاسایی له‌وانه‌یه له هه‌موو شتێك زیاتر حه‌ز بكه‌ن له نزیكه‌وه ئاشناى ژیانى ئه‌وانه بن كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى دیارى سیاسى یان كۆمهلاَیهتى یان رۆژنامه‌وانین ، ئافره‌ت ئه‌و مرۆڤه پاك‌و بێگه‌رده‌یه كه هه‌میشه له ناسكى و جوانیدا به گوڵ چوێنراوه بهلاَم له هه‌قیقه‌تدا خودى ئافره‌ت زۆر له گوڵ جوانتر و بۆن خۆشتره ، چونكه گوڵه‌كان به تێپهرِبوونى كات و له‌گه‌ڵ گۆرِانى وه‌رزه‌كاندا جوانیان نامێنىَ و ئهژاكێن ، بهلاَم ئافره‌ت له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ى ساڵدا هه‌میشه قه‌شه‌نگ و جوانه بۆنى گولاو ده‌به‌خشێته پیاو ، بۆیه ئافره‌ت كه خۆى خاوه‌ن ئه‌و پێكهاته جوانه‌یه هه‌میشه‌ش پێویستى به مامه‌له‌ى جوان و وته‌ى شیرین هه‌یه كه‌له لایه‌ن پیاوه‌وه بۆى ئه‌دا بكرێت چونكه كاتێك ئافره‌ت مێرد ده‌كات هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌و نییه كه له ماڵه باوان رزگارى بێت و به قه‌یره كچ نه‌مێنێته‌وه ، به‌ڵكو زۆر پێویستى به‌وه هه‌یه خۆشه‌ویستى ژیان و عاتیفه‌ى ژیانى بۆ پرِ بكرێته‌وه ، گه‌ر نا به پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت هه‌وێنى ژیانه نا‌توانیت له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌رى ژیانى خۆى به به‌خته‌وه‌رى بژێت .


