بارزانى نه‌مر .. ساده‌یی له ژیان ، گه‌وره‌یی له كه‌سایه‌تى
سه‌عید مه‌موزینی
ئه‌وه‌ى بارزانى نه‌مرى دیبێ یان ناوه‌كه‌ى بیستبێ ده‌زانێت ئه‌و مرۆڤه چه‌ند ساده بووه و به ساده‌یی ژیانى كردووه ، تاقه پشت و په‌ناى گه‌ل و چیاكانى سه‌ركه‌شى كوردستان بووه ، مرۆڤێك له ره‌نگ و ده‌نگى هه‌ژارانى گه‌له‌كه‌ى ، بهلاَم له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزى دونیا چۆكى نه‌داوه‌و ترسی نه‌بووه ، ژیانى له كوشكه گه‌وره‌كان ره‌فز كردووه و تاشه به‌رده‌كانى كوردستانى هه‌ڵبژاردووه ، بۆیه ئه‌و پیاوه شۆرِشگێره له‌چیا ده‌چوو ، كێوهكانى كوردستانیش خۆراگر و سه‌ركه‌ش و دوژمن به‌زێنن ، بارزانى نه‌مر مرۆڤى پۆلاَیین و له سه‌ده‌ى بیسته‌م هه‌ر وه‌كو گوتویه‌تى : ” پێم بڵێن خزمه‌تكار باشتره له‌وه‌ى بڵێن سه‌رۆك ” ، مسته‌فا بارزانى له‌و پۆڵه كه‌سانه بوو كه باوهرِێكى پته‌وى به ژیانێكى ساده‌و ساكار هه‌بوو ، هه‌روه‌ها خودان ئیراده‌و رۆلێكى مه‌زن بوو ، رانكهكهى ره‌نگى تاشه به‌رده‌كانى هه‌ڵگرتبوو ، چۆغهكهشى به ره‌خت و فیشه‌ك داپۆشرابوو كه له‌ره‌نگى تاشه‌به‌رده‌كان ده‌چوو ، پشتێنه‌كه‌ى له چه‌ند پێچێكى كوتالی خه‌ت خه‌ت پێكهاتبوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ى پارچه‌یه‌ك بێ له مناره سهركهشهكهى عه‌باسی ، جامانهكهى سه‌رى هه‌ر لهرِهنگى تاشه به‌رده‌كان بوو ، پێلاوهكهشى له تاله داوى لۆكه‌و لفه سه‌ر پێسته‌ى بزنى كێوى چنرا بوو ، ئه‌م پیاوه ساده‌و ساكاره ئه‌ركى ده‌رباز كردنى ئالۆزترین گرفته‌كانى ناوچه‌كه‌ى له سه‌ر
شان بوو .
ئه‌م پێكهاته‌یه چه‌ند ساده‌و ساكار بوو ، ئه‌و بیر‌و باوهرِانهشى كه به یاوه‌رانى ده‌گوت ساده‌تر بوون ، دیاره تاكه رابه‌ر بووه ، كه هیچ هه‌ولێكى فكرى و ئیعلامى نه‌ده‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له ده‌ورى خۆى یان بۆچوونه‌كه‌ى به ئایدیۆلۆژیا بكات و هیچ پێویستى به كۆششێكى فكرى نه‌بوو .
ساده‌یی بارزانیى نه‌مر جگه له نه‌ته‌وه‌ى خۆیشی له هه‌موو مرۆڤێك نزیكى ده‌كرده‌وه ، محه‌مه‌د مه‌لا قادر ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى گوتویه‌تى : ” به‌راستى وه‌كو مرۆڤێك له نزیكه‌وه بارزانى نه‌مرم ده‌ناسی ، رۆژێك له رۆژان هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه ئه‌و مرۆڤه له خۆرازى بێت و خۆى گه‌وره بكات ، به‌ڵكو هه‌میشه ئاوها خۆى نیشان ده‌دا كه خزمه‌تكارى گه‌لى خۆیه‌تى و بۆ گه‌له‌كه‌ى خه‌بات ئه‌كات و دژى سته‌مكاران بوو ، دژایه‌تى هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌كردووه .
له ره‌فتار و كاره‌كانى بارزانى نه‌مر به ئاشكرایی دیار بوو كه خۆى به گه‌وره و زلهێز نه‌زانێت و له غرور به دووربێ و به ساده‌یی ده‌دوا هه‌روه‌ك وتوویه‌تى : ” له سه‌ركه‌وتنه‌كان مهغروو له شكهستهكان بێ ئومێد نه‌بن ” ، بهلاَم زۆرجاریش تێگه‌یشتن له سیاسه‌تى بارزانى سانا نه‌بووه و پرِ بووه له نهێنى و دوژمنان توانای ئاشكرا كردنى پلاَنهكانى بارزانی یان نه‌بووه ، سه‌ره‌راى ساده‌یی مرۆڤێكى به‌هه‌یبه‌ت بوو ، گه‌وره‌یی بارزانى له‌وه‌دا بوو چه‌ند مرۆڤ بارزانى نه‌مرى بدیبایه شه‌رمى مرۆڤ نه‌ده‌شكا و هه‌میشه مرۆڤ شه‌رمى لێ ده‌كرد ، رۆژنامه‌نووسى فه‌ره‌نسى ( فرانسۆ زاڤی لوڤا ) گوتویه‌تى : ” كاتىَ یه‌كه‌مجار مرۆڤ بارزانى بدیبایه به شێوه‌یه‌كى لا ئیرادى سه‌یرى چاوه‌كانى ده‌كرد كه له چاوى باز ده‌چوو ، و هه‌ستى به‌وه ده‌كرد كه هه‌ڵۆیه‌كه سه‌یرى مرۆڤ ده‌كات ، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ندێك شتى ده‌روونى كه له كه‌سایه‌تى ئه‌ودا هه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه به‌راى من له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ى له خواره‌وه هه‌یه بارزانى نه‌مر مته‌وازع بوو : -
له قسه كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هه‌ڤالانى ، به‌راستى به زمانى خه‌ڵك قسه‌ى دهكردو لێی حالی ده‌بوون و ئاوها نیشانى ده‌دا یه‌كێكه له‌وان ، بۆ نموونه بارزانى زوو تووره ده‌بوو كاتێك پێیان گوتبا تۆ سه‌رۆكى كوردانى ، یان پێشه‌واى كوردانى ، رقی له لوت به‌رزى و به به‌ژن و بالاَ هه‌ڵگوتن بوو . (1)
كاتێك مرۆڤ زیاتر له ژیان و كه‌سایه‌تى بارزانى نه‌مر ورد ده‌بێته‌وه بۆى دیارده‌بێت كه چه‌ند برِواى به ساده‌یی ژیان و مرۆڤێكى خۆنه‌ویست بووه كه له رۆژى 15/4/1967 له كۆنفرانسى سیاسی و سه‌ربازیی وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كردووه و گوتویه‌تى : ” دهمهوىَ لێره چه‌ند شتێكتان بێنمه‌وه یاد و هه‌ست نه‌كه‌ن ره‌خنه له كه‌س ناگرم ، به‌ڵكو من ره‌خنه له خۆمیش ده‌گرم و هه‌روه‌ها درێژه‌ى پێداوه ” هه‌زاران جار گوتومه كێ له هه‌مووتان بچووكتره خزمه‌تى ده‌كه‌م ، من سه‌رۆكى كه‌س نیمه ، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى :” ئێمه هه‌موومان براین ، ئه‌گه‌ر بتوانین خزمه‌ت بكه‌ین و ناومان ببێته خزمه‌تكار له‌هه‌موو ناوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى باشتره و جێگه‌ى شانازییه مرۆڤ خزمه‌تكارى گه‌لى خۆى بێت ، هه‌روه‌ها كاتێ سه‌یرى ژیانى بارزانى نه‌مر بكه‌ین كه خه‌ڵك سه‌ردانیان كردووه به بێ جیاوازى پله‌و پایه رێزى هه‌موویانى گرتووه ، هه‌روه‌ها كه مرۆڤ سه‌یرى ئه‌و نامانه ده‌كات كه بارزانى نه‌مر بۆ خه‌ڵكى ناردووه له كۆتایی نامه‌كان نوسیویهتى : ” دڵسۆزتان بارزانى مسته‌فا یان خزمه‌تكارتان بارزانى مسته‌فا ” ئه‌مه‌ش ساده‌یی و تهوازوعى بێ سنوورى ئه‌و قاره‌مانه بووه ، له باره‌گاكانى خۆى ( بارزانى نه‌مر ) هیچ كات قاچه‌كانى له‌سه‌ر یه‌ك دانه‌ده‌نا كه له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه نیشانه‌ى غروره . (2)
ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه هێماى نه‌ته‌وایه‌تى و مرۆڤایه‌تى و هه‌یبه‌تى گه‌ل و ولات بووه ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى له حاجى ئۆمه‌ران ژماره خه‌ڵكێك به ناوى مه‌لا هاتن بارزانى نه‌مر شه‌هید بكه‌ن و بارزانى نه‌مر له‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه و چهپهلانه رزگار ده‌بێ و به پاسه‌وانه‌كانى ده‌ڵێت ته‌قه نه‌كه‌ن ، خه‌ڵك نه‌كوژن ، له سه‌ر من شهرِ نه‌كه‌ن ، له‌سه‌ر كه‌ركوك شهرِ بكه‌ن ، ئه‌و هه‌میشه مه‌سه‌له‌ى كه‌سایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى لێك جیا ده‌كرد و دهسهلاَتهكهى بۆ مه‌سه‌له‌ى كه‌سایه‌تى به‌كار نه‌ده‌هێنان ، به كرده‌وه سه‌لماندى به‌رژه‌وه‌ندی گشتى له سه‌رووى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه .
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه وایان كرد بارزانى نه‌مر له دڵ و ده‌روونى خه‌ڵكى كوردستان خۆشه‌یست بێ و جگه له خه‌ڵك سه‌ركرده‌كانى جیهانیش رێزى لێ بگرن ، ” كه‌سایه‌تى به هێزى بارزانى نه‌مر وه‌كو رۆژى دره‌خشان دیار و نمایانه ، له هاوینى ساڵى 1944 دا هه‌ر له سه‌رده‌مى دووه‌م شۆرِشى بارزاندا بوو نورى سه‌عید له به‌غدا پێشوازییه‌كى شكۆدارى له بارزانى كرد ، له كاتى گهرانهوهشى له ولاتى سۆفیه‌تدا جه‌مال عه‌بدولناسر پێشوازییه‌كى گه‌رم و گورِى له خۆى و شانده‌كه‌ى كرد ، ته‌نانه‌ت سه‌دام حوسینى له سێداره دراویش بۆ سه‌ردانى بارزانى ده‌چووه ناوچه‌ى چۆمان ، دڵزارى شاعێر درێژه‌ى پێده‌داو گوتویه‌تى : ” ئێمه له بولگارستان له سالاَنى 1985 و 1988 له ئامۆژگارى زانسته كۆمهلاَیهتییهكاندا له ئه‌كادیمیاى ( سۆفیا ) كه چاومان به خوێندكاره ئه‌فریقی و ئه‌وروپیه‌كان ده‌كه‌وت پێمان ده‌گوتن : ” ئێمه كوردین سه‌ریان باده‌داو ده‌یانگوت كورد له چ ولاَتێكه ده‌مانگوت : ” له كوردستانى داگیر كرا‌و ” ، هه‌میسان سه‌ریان باده‌داو شتێك حالى نه‌ده‌بوون ، تا ده‌مانگوت : بارزانى سه‌رۆكى كورده‌و سه‌ركرده‌ى شۆرِشى نوێی كورده ، له كوردستانى سه‌ربه عێراقدا ئینجا تێده‌گه‌یشتن و پرسیارى زۆرتریان ده‌كرد ، له كه‌سم نه‌بیستووه بلێت بارزانى خۆویست بووه به‌ڵكو وه‌كو باوكێكى میهره‌بان هه‌میشه شادى و به‌خته‌وه‌رى نه‌ته‌وه‌ی كوردى مه‌به‌ست بوو ، بارزانى له خۆراك و پێخه‌فدا زۆر ئاسایی بوو ، وه‌ك زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌ژیا نه‌شم بیستووه هیچ سامانێكى هه‌بووبێ ” (3)
” به‌ر له‌وه‌ى بارزانى نه‌مرو جهمارهوهكه بگه‌نه گوندى مێرگى باله‌كایه‌تى له ساڵى 1960 چه‌ند مرۆڤێك خه‌ریكى تێكدانى په‌رژینى باغێك بوون بۆ ئه‌وه‌ى رێگا بۆ بارزانى نزیك بكه‌نه‌وه كه بارزانى چاوى پێكه‌وت زۆر توره بوو ، گوتى : ” تا ئه‌و په‌رژینه دروست نه‌كه‌نه‌وه من لێره نارۆم چونكه من له ئێوه زیاتر نیم ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌ناو ئه‌و باغ و باغاته برِوات هه‌مووى تێك ده‌چێت ، ئیتر تا پهرژینهكهیان چاك نه‌كرده‌وه بارزانى به‌ره‌و وهلاَش نه‌كه‌وته رێ زۆرى نه‌خایاند پیاوێك ئه‌سپێكى زینكراوى هێناو چووه لاى بارزانى و گوتى : ” قوربان سوارى ئه‌م ئه‌سپه به ، چونكه رێگاكه دووره ، بارزانى گوتى : من له‌و خه‌ڵكه زیاتر نیم سوارى ئه‌سپه‌كه نه‌بوو ، كاتێ بارزانى و ههڤالاَنى گه‌یشتنه گوندى وهلاَش له لایه‌ن ( مسته‌فا ئاغاى وهلاَش ) و جه‌ماوه‌رى گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر پێشوازى گه‌رمیان لێكرا ، ” (4)
بارزانى نه‌مر هیچ كات به زۆر خۆى نه‌ده‌سه‌پاند ، به‌ڵكو خه‌ڵك خۆیان ئه‌ویان به سهمبولى دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌ژاران و نه‌داران ده‌زانى ئه‌مرۆش گۆرِهكهى له بارزان له شوێنێكى زۆرسادهیه بهلاَم روگههى ملیۆنان خه‌ڵكى كورد و مرۆڤ دۆستان له سه‌رانسه‌رى دونیا سه‌ردانى ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى فشار بخرێته سه‌ر كه‌س ، له باره‌ى كه‌سایه‌تى و ساده‌یی بازرانى نه‌مر ( تۆرد ڤالسترۆم ) رۆژنامه‌نووسى سویدى گوتویه‌تى : ” به جوانى له‌و پیره ئازادیخوازه وردبوومه‌وه نیگاى مێرانه ، بهلاَم بێگه‌رده‌كه‌ى كه‌وت له ژێر برۆ ره‌شه ئهستورهكانیهوه جامانهكهى به شلى پێچابوه‌وه تاله موویه‌كى هاتبوه ده‌ره‌وه و زۆر سه‌نگینانه دانیشتبوو ده‌ستى له‌سه‌ر سكى دانابوو ، بارزانى ته‌مه‌نى 74 ساڵ بوو ، بهلاَم هێشتا به خۆوه بوو ، خهنجهرێكى كردبوه به‌ر پشتێنه‌كه‌ى و تهسبیحێكى به ده‌سته‌وه بوو ، من دیارییه‌كم له‌گه‌ڵ خۆم بۆ هێنابوو ، ئه‌ویش چه‌ند زه‌رفێك بوو كه ( پیوازى - سهڵكى گوڵ ) م تێكردبوو ، پێیان وتبووم كه ئه‌و ژه‌نه‌راله به ته‌مه‌نه حه‌زى له‌گوڵه ، شێوه‌ى ده‌م و چاوى كه‌تا ئه‌و كاته‌ى سه‌یرى گوڵه‌كانى ده‌كرد ئارامى پێوه دیار بوو ، له پرێكدا گۆرِاو ئێستا ته‌نها جدیه‌تى بریاردانى پێوه دیار بوو ، پاشان رۆژنامه‌نووسى سویدى گوتویه‌تى : ” بیرم كرده‌وه كێن ئه‌و گه‌ورانه‌ى دونیا كه به‌راوردیان بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا ، شاى ئێران كێه … كهیسهنجهر ، پالمه ، ویلسن ، ئه‌مانه به‌راورد كه‌یت له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانى ره‌نگه ئه‌م پیاوه دوا سه‌رۆكى گه‌لان بێت و دوا سه‌رۆك و تاقانه بێت . (5)
ساده‌یی بارزانى نه‌مر له‌وه‌دا بوو كه ژیانى له كۆشك و ته‌لاره‌كان ره‌فز كرده‌وه شاخه به‌رزه‌كانى كوردستان و ناو گه‌لى هه‌ژار و رهشو روتى كوردى هه‌ڵبژارد ئه‌مه رێكه‌وت نه‌بوو ، جۆرى بیركردنه‌وه‌و رێبازى به‌رزى بارزانى نه‌مر بوو ، كه ده‌بێ لایه‌نگیرانى پێره‌وى له‌و جۆره ژیانه بكه‌ن هه‌روه‌كو خۆى گوتویه‌تى : ” ده‌مه‌وێت به ئازادى له بن سێبه‌رى دارێك دانیشم ، نه‌وه‌ك پله‌ى وه‌زیریی یان هه‌ر پله‌یه‌كى دیكه وه‌رگرم ” ئه‌مه وهلاَمى بارزانى نه‌مر بوو ، بۆ ئه‌حمه‌د سالح وه‌زیرى به‌رگرى پێشووى عێراق كه هه‌ولى ده‌دا بارزانى نه‌مر پله‌یه‌كى حكوومى وه‌رگرێت و ههولهكهیان بووچهل كرایه‌وه ” (6)
به‌م جۆره بارزانى خۆى بۆ خزمه‌تى دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ى ته‌رخانكرد و بووه مه‌رجعیه‌ت بۆ هه‌موو برِیارهكان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ى گشت كێشه‌و گرفته‌كان ، ده‌م پاك و داوێن پاك و ده‌ست پاك بێت و ئه‌مین و راستگۆ بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌رپرسیاره‌تییه مێژوییهى له ئه‌ستۆى دایه پێویسته رێز له له راو بۆچوون و دید و فكرى ده‌ورو به‌رو به‌رامبه‌ر بگرێت ، گوێگرێكى باش و خوێنه‌رێكى به توانا و رۆشنبیرییه‌كى گشتى و به دواداچو بێت و ساده‌و میللى و خاكى و رهشۆكى بێت و به شێوه‌یه‌ك بێت كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌ى هه‌موو ره‌وشت و به‌ها پیرۆزه‌كانى ئه‌و لاسایی بكه‌نه‌وه و به سهنبولى نه‌ته‌وه‌یی و ناوێكى پیرۆز و گران نێو زهدى بكه‌ن ، بارزانى نه‌مر دادپه‌روه‌ر و راستگۆ و ئایندۆست ، به لێندار و دڵسۆزى و ساده‌یی و ساكارى و لێبورده‌یی له مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌یدا و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆرِانكارى و پێشكه‌وتنى سه‌رده‌مدا ، مانه‌وه له سه‌نگه‌رى میللى خۆدا تا دوا هه‌ناسه و دوا دڵۆپی خوێن ، سازش نه‌كردن له‌سه‌ر داواى هه‌ق و مافه ره‌واكان ، به‌رز راگرتنى گیانى به‌رخۆدان و به‌رگرى و رێزگرتن له‌كه‌سى به‌رامبه‌ر و بیر‌و راو بۆچونه‌كانى و گه‌لێك دابونه‌ریت و زانست و زانینى سه‌رده‌م ” (2)
بارزانى نه‌مر گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ى كه مرۆڤى به شایسته‌ى ژیان ده‌زانى و مرۆڤ دۆست و هه‌ژار دۆست بووه ، فه‌لسه‌فه‌ى ژیانى بارزانى ئاوها بوو . (7)
بارزانى نه‌مر وه‌كو كهڵتوورى خۆراگرى و خزمه‌ت و خه‌بات بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى مایه‌وه كه نه‌وه‌ى تازه پێگه‌یشتووى كورد بۆ درێژه‌دان به خه‌بات و به‌رخۆدان سوودى لێ وه‌رده‌گرن ، و ده‌بێ هه‌موان بارزانى ئاسا كار‌و خه‌بات بكه‌ین ، به تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێره‌وى له ئامۆژگارییه‌كانى بارزانى نه‌مر نه‌كات واته له‌و رێبازه لایداوه هه‌روه‌كو شوفێرێكى بارزانى نه‌مر خوله‌ى ته‌لا گوتویه‌تى : گه‌لێك جار ده‌مبینى كه جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا نیسكێنه ده‌خوا ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌كانى تر نانى ده‌خوارد هه‌ر هیچ جیاوازى له نێوان خوانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌كانى تردا نه‌بوو ، ئه‌وه‌نده نه‌بێ بارزانى له هه‌موان زاهید تر بوو ، بۆیه له نان خواردنیش زوهدى ده‌كرد و كه‌مى ده‌خوارد بارزانى ئه‌وه‌نده به‌رێز بوو چه‌ندین جار له یادمه كه جێبهكهى پێ رادهگرتین و له ته‌ك پێشمه‌رگه و خه‌ڵكدا به پێیان رێی ده‌كرد ، ئێمه‌ش ناچار به جێبهكهوه ورده ورده له دوایه‌وه ده‌رۆیشتین ، زۆر جاریش به پیاده ده‌رۆیشتینه شوێنان ده‌یفه‌رموو ماشینم ناوىَ و وه‌ك ئه‌و خه‌ڵك و پێشمه‌رگانه ده‌بێ به پێ برۆم و به تایبه‌تى له كاتى شهرِو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى باره‌گاكاندا به ئیش و به پێ ده‌چوو به‌ره‌كانى شهرِ و هه‌رگیز خۆى له پێشمه‌رگه جیا نه‌ده‌كرده‌وه ” (8)
بارزانى نه‌مر سه‌رۆكێك بوو له ره‌نگى پێشمه‌رگه‌و هه‌ژاران و نموونه‌ى مرۆڤى ئازا و ئازا به‌خش و پێگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى مه‌یدانى كه خزمه‌تى هه‌ژاران بكه‌ن و ببنه سهنبولى تێكۆشان ، چونكه خودى بارزانى نه‌مر سهنبولى به‌رخۆدانى نه‌ته‌ویی و ترۆپكى ئیمان و ئومێد و ئیراده‌و فكر و داهێنان له بوارى كه‌سایه‌تى و به ساده‌یی ژیانكردن ، بهلاَم ژیانێكى به كه‌رامه‌ت و قاره‌مانانه و مه‌رگیش هه‌ر وه‌كو قاره‌مانێكى نه‌ته‌وه‌یی ، ئێستا خه‌ڵك كه بیر له‌و قاره‌مانه و باوكه روحییه ده‌كه‌نه‌وه داخوازییه‌كانى خۆیان له ئامانجى ئه‌ودا ده‌بینن .
ساده‌یی ژیان كردن و برِوا به دۆزى ره‌واى گه‌ل وایكرد بارزانى نه‌مر ببێته پهیامهێنهرى ئازادى گه‌ل له هه‌موو توێژێكه‌وه ، و هه‌موان (9) خۆشیان ده‌ویست و به تایبه‌ت به باوكى هه‌ژاران ناو ده‌براو هه‌ژاران ده‌یانگوت : ” مه‌لا مسته‌فا و هه‌ژاران به‌یه‌كه‌وه به مافه‌كانیان ده‌گه‌ن ” ، هه‌روه‌ها بارزانى نه‌مر وه‌كو شهرِوانێك ده‌ستى ده‌دایه چه‌ك و ده‌چووه به‌ره‌كانى شهرِ ، كورد ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان له چاوه‌كانى بارزانى نه‌مر ده‌بینن و هه‌موو كورد خۆشیان ده‌ویست و ته‌نها وێنه‌یه‌كى بارزانى نه‌مر هێزى ده‌دایه كورد چونكه لهوێنهكانیدا ساده‌یى و هه‌یبه‌ت ده‌بینرا و وێنه‌كانیشى پرِن له‌وانه‌ى شۆرِشگێرى و رێبه‌رى كردنى خه‌باتى كوردایه‌تى .
سه‌رچاوه‌كان :
1- العلوى ، حسن ، رۆژنامه‌ى خه‌بات دووشه‌ممه 16/7/2001 ژماره 3435 ، ل 7
2- مه‌لا قادر محه‌مه‌د . ه - س ل3
3- مه‌لا قادر محه‌مه‌د ، رۆژنامه‌ى په‌یمان ، ژماره 203 چوارشه‌ممه 28 / 2 /2001 ل 3
4- دڵزار ، رۆژنامه‌ى برایه‌تى ، سىَ شه‌ممه 14 / 3 / 2000 ، ژماره 3050 ، ل 6
5- رۆژنامه‌ى برایه‌تى ، سىَ شه‌ممه ، 14 / 3 / 2000 ، ژماره 3050 ، ل 6
6- رۆژنامه‌ى خه‌بات ، دووشه‌ممه ، 14 / 3 / 2005 ، ژماره 1736 ، ل 2
7- به‌روارى حه‌مید ، حه‌فته نامه‌ى په‌یمان ، ژماره 333 ، چوارشه‌ممه 15 / 8 / 2001 ، ل 7
8- ه ، س . ل 7
9- ه - س ، ل 7


