ساڵوه‌گه‌رى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره له گۆڤاره خنجیلانهكهى خازر
وێراى سلاَو و رێزى تایبه‌تى ، ساڵوه‌گه‌رى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره له گۆڤاره خنجیلانهكهى خازرتان لىَ پیرۆز ده‌كه‌م و داواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
سالح هه‌ركى
بهرِاى من بلاَوكردنهوهى گۆڤارێكى وهكوخازر لهناوچهیهكى گرنگ و هه‌سته‌وه‌رى وه‌كو بهردهرِهش ، خۆى له خۆیدا كارێكى كوردانه و بایه‌خداره كه ههڤالاَنى خۆشه‌ویست له‌ناوه‌ندى رۆشنبیرى بهردهرِهش پێى هه‌ستاون و به باشى جێبه‌جێیان كردووه .
من به‌و ئه‌زموونه‌ى كه له‌ئه‌نجامدانى كارى رۆژنامه‌وانى هه‌مه ، دڵنیام ئێوه‌ى به‌رێز له پێناو گه‌یشتن به ئاواتهكهتان گرفت و كێشه و له‌مپه‌رى زۆرتان تیپهرِاندووه به‌تایبه‌ت كاك سه‌عید له‌راده‌به‌ده‌ر خۆى ماندوو كردووه .
په‌یامى خازر كه بریتیه لهرۆشنبیرى مێژوویى یا باشتره بلێین روونكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى مێژوویى ، كارێكى نهتهوییانهى پرِ به‌هایه كه ئه‌گه‌ر نه‌خرێنه سه‌ر لاَپهرِهكانى گۆڤار و رۆژنامه‌كان و له كتێبه‌كان تۆمار نه‌كرێن ، ره‌نگه پاش ماوه‌یه‌ك له یاد بكرێن و له ئه‌نجامدا كهڵێنى گه‌وره بكه‌وێته مێژووى پرِ له ههورازو نشێوى گه‌له‌كه‌مان ، گرفتێك كه هه‌موو رۆشنبیرییه‌كى كوردى ئه‌م سه‌رده‌مه پێى ئاشنایه و به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت .
به داخه‌وه كورد هه‌میشه بۆ تۆماركردنى مێژوو لهسینگى باوباپیران بهسهندهى كردووه و بۆیه‌ش ئێستا بۆشایێكى زۆر له‌مباره‌یه‌وه بۆى به‌جێماوه كه ناچاره به به‌رهه‌مى بێگانه‌و ناحه‌زانى خۆى پرِى كاته‌وه .
مێژووى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له‌مێژووى ده‌ڤه‌رى خۆمان ساغ بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وه له ئه‌نجامدا مێژووى كوردمان زیندوو كردۆته‌وه .
به‌هه‌رحاڵ من جگه له داواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ى خۆشه‌ویست هیچ تێبینییه‌كم له‌سه‌ر خازر نیه ، بهلاَم هه‌ندێك خاڵ له قالبى پێشنیار ده‌خه‌مه روو كه هیوادارم سوودمه‌ند بێت و ئه‌گه‌ر پێتان باشبوو ئه‌وا ره‌چاوى بكه‌ن و ئه‌گه‌ریش پێتان خراپ بوو ئه‌وا به زبڵدانى ژوورهكهتانى بسپێرن :
1- كورت و كرمانجى عه‌رزتان ده‌كه‌م من به‌ته‌واوى دژى بلاَكردنهوهى گۆڤار به دوو زمانم ، به تایبه‌ت كه زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بێـت ، به داخه‌وه خه‌ریكه زمانى عه‌ره‌بى له ئه‌ده‌بیات و چاپه‌مه‌نى كوردى ده‌بێته دووڵكهو ئه‌مه‌یان كارێكى زۆر خراپه ، بۆیه‌ش كه به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ى خازر هه‌ڵگرن و ئه‌گه‌ر سنوورى ئێوه پێویستى به بلاَوكراوهیهكى عه‌ره‌بى هه‌یه ده‌توانن وهرزهنامهیهكى عه‌ره‌بیى سه‌ربه‌خۆ بلاَو بكه‌نه‌وه .
له‌راستیدا له‌سه‌رده‌مى شۆرِشى شاخ ، له‌به‌ر بىَ ئیمكانى و نه‌بوونى بوارى له‌بار ، هه‌وڵ ده‌درا بلاَوكراوهكان به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بن ، من ئه‌و كاتیش دژى ئه‌و شێوازه بووم ، بهلاَم ههندىَ له ههڤالاَن كه‌به زمانى عه‌ره‌بى ئاشنابوون ئه‌مكاره‌یان پىَ باشبوو ، ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌مێكى تره ، من نازانم تاكه‌ى ئێمه‌ى كورد هه‌ر به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین زمانى كوردى و عه‌ره‌بى پێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه .
دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه من دژى نووسین و بلاَوكردنهوه به زمانى عه‌ره‌بى نیم ، بهلاَم به پێویستى نازانم ئه‌مانه لێك ببه‌سترێنه‌وه .
2- زۆرم پىَ باشه ئه‌گه‌ر گرنگى زیاتر به بوارى رێنووسى كوردى بده‌ن له گۆڤارى خازردا ، چونكه ئه‌مه ئه‌ركى هه‌موو رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانى گه‌له‌كه‌مانه كه یه‌ك رێنووسى دیاریكراو بۆ زمانه‌كان به‌كار بێنن ، زۆر خراپه كه‌له گۆڤارێك یه‌ك په‌یڤ یا وشه به دوو شێواز بنوسرێت . ئه‌مه سه‌ر له‌و كه‌سانه ده‌شێوێنێت كه تازه خه‌ریكن فێرى نووسینى كوردى ده‌بن ، وه‌كو ئه‌وه‌ى تۆ له شوێنێك بنووسى ( ووتار ) و شوێنێكى تر بنووسى ( وتار ) . یا لاپهرِهیهك بنووسى ( نووسه‌ر ) و له لاپهرِهیهكى تر ( نوسه‌ر ) . بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه پێشتر له لایه‌ن ههندىَ ناوه‌ند یا كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند كه‌له هه‌ولێر به‌ستران ، پێشنیارى تاراده‌یه‌ك باش له‌مباره‌یه‌وه خراوه‌ته روو ، ئێوه‌ى به‌رێزیش ده‌توانن سود له‌م پێشنیارانه وه‌رگرن .
3- پێشنیار ده‌كه‌م له گۆڤاره‌كه‌تان بایه‌خى زۆر به هه‌واڵى زانستى به تایبه‌ت بوارى فهڵهكناسى بدرێت هه‌وڵ بده‌ن زانستیانه باسى زه‌وى و ئاسمان بكه‌ن و هه‌واڵه نوێیه‌كان له‌مباره‌یه‌وه به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نن ، برِواتان بێت كاریگه‌ریی زۆر به‌سه‌ر ده‌مارگیرى و ( تعێبى ) نابهجىَ له هه‌موو بوراهكانتاندا ده‌بێت ، هه‌روه‌ها بابه‌تى جوگرافى له‌مباره‌یه‌و زۆركاریگه‌ر ده‌بێت .
خه‌ڵك تا زیاتر له جیهان تێبگه‌ن ، زیاتر پشوو درێژ و له‌سه‌رخۆ ده‌بن و ئاماده ده‌بن گوىَ بۆ بابه‌تى نوىَ شل بكه‌ن . بۆیه‌ش پێموایه هه‌واڵى زانستى و جوگرافی ، زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ ئه‌م گۆرانكارییه دروست ده‌كات .
4- زمانى كوردى زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ، هه‌ر ده‌ڤه‌رێكى كوردستان كۆمه‌ڵێك وشه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه ره‌نگه دهڤهرهكانیتر لێى بێئاگابن ، بۆیه‌ش پێشنیار ده‌كه‌م له‌هه‌ر ژماره‌یه‌كى گۆڤار ، لاپهرِهیهك بۆ نووسین و تۆماركردنى وشه‌ى تایبه‌ت له دهڤهركهتان ته‌رخان بكه‌ن و مانایهكهشى له به‌رامبه‌رى بنووسن ، ئه‌مه‌یان دواى ماوه‌یه‌ك قامووسێكى رێك و پێكى لێ دروست ده‌بێت و خزمه‌تى زمانى كوردى ده‌كات .
5- ناساندنى گوڵ و گیاى ناوچه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى له بوارى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و ده‌رمان ، ده‌كرێت ببێته بابه‌تێكى هه‌میشه‌یى له گۆڤارى خارز و ئه‌مه‌یان خزمه‌تێكى گه‌وره‌یه كه ئێوه‌ى به‌رێز ده‌توانن به وه‌رگرتنى یارمه‌تى له پیره‌ژن و پیرهپیاوانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌تان ئه‌نجامى بده‌ن و ناوى ئه‌وانیش تا هه‌تایه له لاَپهرِهكانى مێژوو تۆمار بكه‌ن .
له كۆتایی سه‌ركه‌وتنى ههڤالاَنم له گۆڤارى خازر و هه‌روه‌ها ناوه‌ندى رۆشنبیرى بهردهرِهش به ئاوات ده‌خوازم و هیوادارم ماندوو نه‌ناسانه درێژه به خزمه‌ته پرِ بههایهكهیان بده‌ن .
Saleh_harki@yahoo.com


