خازرى رِۆشنبیرى و خازرى ژیان
عه‌بدولغه‌نى عه‌لى یه‌حیا
كه‌س له‌م برِوایه نه‌بوو رِۆژێك بێت ناوچه‌ى بهردهرِهش و ده‌شتى ئاكرىَ و ته‌واوى گونده‌كانى به ده‌ڤه‌رى (هه‌فت خێلهكه) ناو ده‌برا, ئه‌و ناوچه‌یه به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى عێراق فه‌رامۆش كرابوو و ناوه ناوه‌ش جۆره‌ها ده‌ست درێژى له خه‌لكه بێتاوانهكهى ده‌كرا,. رِۆژێك بێت ببێته خاوه‌ن گۆڤارێكى به‌سوودو جوان و رِهنگاورنگ بتوانىَ پێَنووسهكانى ناوچه‌كه له ئامێز بگرێت و به‌رده‌وام رِووى گه‌شى بهردهرِهش و گونده‌كانى و ته‌واوى گونده‌كانى ناوچه‌كه بخاته رِوو بهردهرِهشى ده‌ستپێشخه‌ر له هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاگرى رِاپهرینى به‌هارى ساڵى 1991 شایسته‌ى بایه‌خ پێدانه له هه‌موو رِوویێكهوه به‌لاى منه‌وه ده‌ركردنى گۆڤارى خازر تیایدا به‌شێكى بچوكى ئه‌و بایهخدانهیه ئه‌ویش له رِووى رِۆشنبیرییهوه كه‌سیش هه‌روه‌كو وتم له‌م برِوایه دا نه‌بووم رِۆژێك بێت ناوچه‌كه ببێته خاوه‌ن گۆڤار . ببێته خاوه‌ن دوو خازرى پرِ له به‌ره‌كه‌تى ئابوورى, به‌ره‌كه‌تى رۆشنبیرى .
بهڵىََ كه‌س له‌م برِوایه نه‌بوو وێرِاى زوڵم و سته‌مى له خه‌ڵكێكى ناوچه‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانى جارانى عێراق ده‌كرا وێراى كه‌مى ژماره‌ى خوێنه‌رو رۆشنبیران ئه‌وه‌نده نووسه‌رو رِوناكبیر له ناوچه‌كه هه‌بێت .. به‌ڵى رِاسته گه‌لى كورد له هه‌موو شوێنێكى ئه‌و كوردستانه دا هێزو ووزه‌یه‌كى داهێنه‌رى له بن نه‌هاتووه . خۆزگه به‌رپرسان زیاتر بایه‌خیان به خازر ده‌دا ,دواى نزیكه‌ى چوار تا پێنج ساڵ به ده‌رچوونى له شێوه‌ى گۆڤارى وه‌رزى به لاى كه‌مییه‌وه بكرابایه مانگانه ..گه‌ر نالێم هه‌فتانه ..
بهردهرِهش له ناو خازر , خازرى ژیان و ئابوورى و خازرى فیكرى و رِۆشنبیرى رۆژى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى خازرى توانیویه‌تى خازرى فیكر‌و رِۆشنبیرى شان به‌شانى خازرى رووبار‌ى بىَ راوه‌ستان بێت شایسته‌ى بایه‌خدانى پترو زیاتره .
له‌م بیرهوهریهى (خازر) هیوادارین ئه‌و ئاواته بێته دى دیسان كه‌س له‌م بروایه نه‌بوو له بهردهرِهشى فه‌رامۆش كرا‌و , سه‌نته‌رێكى رِۆشنبیرى دروست بكرێت و ببێته یه‌كێك له سه‌نته‌ره رِۆشنبیرییه هه‌ره چاڵاكه‌كانى كوردستان , ئه‌وه‌تا له نزیك خازر سه‌نته‌رى ناوبراو هه‌فتانه كۆرِو كۆبوونه‌وه‌ى رِۆشنبیرى بۆ جه‌ماوه‌رو رِۆشنبیرانى ناوچه‌كه سازده‌دات , هه‌فتانه رِۆشنبیران له هۆڵى سه‌نته‌ره‌كه له موناقه‌شه‌و گفتوگۆ دان , له رِاستیدا زێده رِۆیى نیه ئه‌گه‌ر بڵێم له دواى بنكه‌ى كاوه‌ى رِۆشنبیرى له هه‌ولێر سه‌نته‌رى رِۆشنبیرى بهردهرِهش دیٍَت , خازر و سه‌نته‌ره‌كه‌ش ته‌واوكه‌رى یه‌كترن و وه‌كو هه‌ردوو رِووى دراو دێنه به‌رچاو سه‌نته‌ریش پێویستى به ئاورِدانهوه هه‌یه ,,, له بیره‌وه‌رى خازرى فیكر‌و رۆشنبیرى نابىَ باس له رِۆلى بهرِێز كاك (سه‌عید مه‌موزینى) نه‌كرێت , سه‌عید مه‌موزینى خازر‌و سه‌نته‌ر به هاوكارى ده‌سته‌یه‌ك له رِۆشنبیرانى ناوچه‌كه سه‌ركه‌وتوانه هه‌م (خازر) و هه‌م سه‌نته‌ر به‌رێوه ده‌بات, به‌م بۆنه‌یه پیرۆز بایى لىَ ده‌كه‌م پیرۆزبایى له هه‌موو ئه‌ندامانى (خازر) و (سه‌نته‌ر) ده‌كه‌م هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم له كۆتاییدا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم : نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى و به‌رده‌وامى بۆ هه‌ردوو خازر , خازرى رۆشنبیرى و خازرى ژیان و ئاو‌و روبار سه‌ربه‌رزى بۆ بهردهرِهش مه‌ڵبه‌ندى رِاپهرین و ده‌ستپێشخه‌رى له رِاپهرین…


