مای 06, 2008
By: admin
Category: میژوویی
ئه‌و رووداوانه‌ى له‌سه‌ر رووبار‌ى خازر روویانداوه
سه‌عید مه‌موزینى
خازر رووبارێكه سه‌رچاوه‌ى له ده‌ڤه‌رى زێباره ، گوندى كافیان و كهشكاوه ، چه‌ندین كانیاوى گه‌وره یه‌كده‌گرن لهوىَ به ناو ده‌ڤه‌رى زێبار دێن به‌ره‌و ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ، خازر خۆى رووبارێكه پرِه له رووداوى مێژوویی و شوێنه‌وارى مێژوویی هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رووباره‌دا ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى و داراى سێیه‌م شهرِى یه‌كیان كردووه و خوێنى مرۆڤى بێ‌تاوان تێكه‌لڕ به‌م ئاوه زولاله بووه ، زه‌رده‌شتى كاڵ په‌یامبه‌رى دێرینى كورد ، كه چووه‌ته سه‌ر چیاى مه‌قلوب له‌سه‌ر ئه‌م رووباره تێپه‌ریوه .
هه‌روه‌ها له ساڵى 239ى كۆچى ( محه‌مه‌د كورِى هیلال ) كه گه‌وره‌ى تایفه‌ى هازبنى بووه ، خۆى و عه‌شیره‌ته‌كه‌ى سه‌ریان هه‌ڵداوه و هه‌تا نزیكى مووسڵ هاتوون ، لهوىَ والی نوێی مووسڵ ( ئهبولهجا عه‌بدوڵلا كورِى حه‌موان ) هێرشی هێنایه سه‌ر له مهعروبه سه‌ره‌وه‌ى رووبار‌ى خازر پێك گه‌یشتن و شهرِى یه‌كیان كرد ، ئهبولهجا تواناى نه‌بوو له به‌رامبه‌رى راوه‌ستێت یه‌كێك له نزیكه‌كانى خۆى به ناوى ( سلێمان ئهلحهمدانى ) كوژرا ، به نائومێدى گه‌رایه‌وه مووسڵ ، لهساڵنامهى عوسمانیه‌كاندا هاتووه ، خازر زێ یه‌كه له نێوان مووسڵ و زابی گه‌وره ، ناحیه‌ى نه‌خلا كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌و زێیه ، هه‌ر له‌و شوێنه‌ش شهرِێك له نێوان ئیبراهیم كورِى مالیك ئه‌شته‌ر و عوبه‌یدوللا كورِى زیاد روویداوه به كوشتنى عوبه‌یدوللا كۆتایی هاتووه ) (1)
خازر ئه‌و رووباره‌یه كه له دێر زه‌مانه‌وه له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵده‌كشێ وه‌ك به‌رده‌وامی دان به ژیان ، ئه‌و رووباره كه ره‌مزى كوردى بوونى ئه‌و ناوچه‌یه دهگهیهنىَ كه ته‌نیا 25 كم دووره له رووبار‌ى دایك ( دیجله یان وه‌كو كورده‌كانى بۆتان و بادینان پێی ده‌لێن ( ئاڤا مه‌زن ) هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش دووره له خودى شارى مووسڵ ، كه مه‌ركه‌زى ویلایه‌تى مووسڵ بووه ، ( كاتى خۆى عێراقی ئه‌مرۆ له هه‌ر سێ ویلایه‌تى به‌غدا و به‌سره‌و مووسڵ پێك هاتبوو ، خازر به ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى تێپه‌ر ده‌بێ و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كاته دوو به‌ش ، به‌شى قه‌زاى ئاكرىَ لهرۆژههلاَتهوه و به‌شى قه‌زاى شێخان و مووسڵ له رۆژئاواوه خازر ناوێكى دێرینه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌كو به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان ( 1500 ) ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌ر ئه‌و ناوه‌ى له‌سه‌ر بووه ، له كتێبه‌كانى سه‌ره‌تاى ده‌وڵه‌تى عه‌باسی بۆ یه‌كه‌مین جار ناوى خازر پێش چاو ده‌كه‌وێ كه باسی ( رستاف الخازر ) كراوه ، پێشووتریش له زه‌مانى یونانییه‌كان و دواتر رۆمانى ( رووبار‌ى كۆمادوسى ) پێ ده‌گوترا و رێگاى دووهڵى یونانى و رۆمانیه‌كان بووه ، له نێوان رۆژههلاَت و رۆژئاوا ( فارس و یونان ) له هه‌ولێره‌وه به سه‌ر عه‌نكاوه و ئیفراز ده‌هاته بهردهرِهش و به‌سه‌ر رووبار‌ى خازر تێپه‌ر ده‌بوو ، به‌ره‌و یۆنان و رۆژئاوا له مێژوودا به‌و رێگایه ده‌گوترا رێگاى پادشایانRoyal Road و به سه‌یرى نه‌بینه كه چه‌ند ساڵێك پێش بۆ چه‌ندین جار به سه‌دان پارچه‌ى پاره‌ى هێلینى رۆمانى له ده‌ورو به‌رى خازر دۆزرایه‌وه ، كه بۆ زه‌مانى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى ده‌گه‌رێته‌وه ( 2300 ) ساڵ پێش ئێستا ، له ده‌وروبه‌رى خارز رووداوى گرنگ روویانداوه یه‌كێك له‌وانه شه‌رى گوگمیلایه له‌و شوێنه‌ى ئێستا پێی دهگوترىَ گوندى ( تل گۆمیل ) تل جۆمر له نێوان ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌وره‌ى مه‌كدۆنى و داریوشى سێیه‌مى فارسی له ساڵى 331 ى پێش زایین . (2)
كورده‌كانى هه‌زبانیه و له پێشه‌وه‌یان محه‌مه‌د كورِى بیلال هێرشى سه‌ر مووسڵ‌یان كرد . زۆر تالانیان برد ، له پرده‌كه تێپه‌رین ، كورد و عه‌ره‌به‌كان له سه‌ر پردى خازر به‌یه‌ك گه‌یشتن . (3)
به‌م دواییه‌ش له سه‌رده‌مى پرۆژه‌ى ئازادى عێراق له‌سه‌ر ئاوى خازر و گوندى ( كانیلان ) ، شهرِێكى گه‌وره له نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكى له‌گه‌ڵ سوپای به‌عسی رووخا‌و روویاندا له ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌ربازى عێراقی له رۆخ رووبار‌ى خازر كوژران و بریندار بوون و زۆر ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قی و سوتێنران ، خازر هه‌میشه شوێنى رووداوه‌كانى مێژوویی بووه ، رووبارێكه رۆژ بۆ رۆژ جوانتر و رازاوه‌تر ده‌بێت و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه پێویستیان پێیه‌تى كه خازرى ژیان و ئابوورییه ، دوێنى خازرى شهرِو رووداوه‌كان بووه ، هه‌میشه خازر دروشمى جوانیی ژیانى مرۆڤه‌كانه له مێژووى دوێنىَ و ئه‌مرۆ و سبه‌ى بهلاَم رووداوه ناخۆشه‌كان فه‌رامۆش ناكرێن .
( عه‌بدوڵلا كورِى یه‌زید عامل كورِى زبێر ) له كۆفه بزاڤ و جموجۆلهكانى خسته ژێر چاودێرى و پیلانهكانى دیار كرد و برِیارى زیندانیكردنى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت ، و دواتر ئازاد كرا ، پاشان به‌لێنى ئه‌وه‌ى دا له كۆفه و له كۆتایی ره‌مه‌زانى ساڵى 65 ى كۆچى موختار خۆى بۆ چاره‌سه‌رى ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن نامه‌و پرۆتۆكۆلى ئاماده كردبوو ، بۆ گرتنه ده‌ستى دهسهلاَت و له ساڵى 66 ى كۆچى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر عه‌بدوڵلا بن موتیع له كۆفهوه به‌ده‌ست هێنا موختار له دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بووه خاوه‌ن لایهنگیریهكى فراوان ، خه‌ڵكى كوفه خۆیان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئومه‌وییه‌كان ئاماده كردبوو ، به‌لێنى خۆى بۆ كوشتنى حوسێن جێبهجىَ كرد ، له شهرِى خازر له‌گه‌ڵ له‌شكرى عوبه‌یدولا بن زیاد بهشهرِ هاتن ، خازر ( 5 ) فه‌رسه‌نگ له مووسڵه‌وه دووره له‌و شهرِهدا له‌شكرى موختار سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو له‌شكرى شام هه‌لاتن و عوبه‌یدولا بن زیاد كوژرا . ( 1 ) .
سه‌رچاوه‌كان :
1- ده‌باغ - فه‌یسه‌ل كوردستان له چاپكراوه عوسمانییه‌كاندا هه‌ولێر 2004
2- خازر ژماره ( 1 ) خه‌سره‌و گۆران 2002 ل 1
3- دكتۆر جه‌مال ره‌شید ، ڤهور الكورد فی التاریخ الجز‌ء الاول ێ 453 , 2005
4- الجمیلى دكتور رشید عبدالله الدوله العربیه السلامیه ( الخلافه الامویه ) 41 ه - 132 ه بغداد اب 1999 ێ 83 ، 84 .
ئۆگه‌ست 24th, 2008 at 12:20 ئێواره
ده‌ست خۆش بابه‌تێكی گرنگی مێژووییه و پێویسته هه‌میشه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی مێژووهكهمانبین