بزاڤى شه‌واف له موسڵ
سه‌عید مه‌موزینى
له رۆژى دووه‌مى شۆرِش عه‌قید روكن ( عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف ) بیرى له پیلان و سهرِنگونى ( عه‌بدولكه‌ریم قاسم ) و عه‌بدولسه‌لام عارف كرده‌وه ، به خێرایى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى ئازاد كرده‌وه ، له‌به‌ر نه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆرِش و خودى شه‌واف خۆى له‌وان زیاتر شایانى وه‌رگرتنى دهسهلاَت ده‌زانى و كه زووتر له‌وان كارى بۆ شۆرِش كردووه ، تورِهیى بێزاریى زیاتر بوو ئه‌و كاته‌ى دادوه‌رى گشتى له‌شكرى بوو له سه‌ركار هاتهلادان و كرایه فه‌رمانده‌ى له‌شكرى موسل شایانى گوتنه شه‌واف ئاره‌زووى وه‌رگرتنى دهسهلاَتى فراوانى له مێشكدا هه‌بوو .
ئه‌و كاته‌ى ده‌رگیرى توند كه‌وته نێوان ( عه‌بدولكه‌ریم قاسم ) و ( عه‌بدولسه‌لام عارف ) و لایهنگیرهكانى هه‌ردوولا و سه‌ركه‌وتنى ره‌وتى یه‌كه‌م ، قاسم به‌ره‌و تاكره‌وى رۆیشت و له ئه‌نجامه‌كانى ئه‌فسه‌رانى ئازاد خۆى دوور خسته‌وه ، ئه‌فسه‌رانى ئازاد كوتلهیهكهیان دژى دهسهلاَت دروست كرد و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌ست پێشخه‌رییان كرد ، عه‌قید رفعه‌ت حاجى و زه‌عیم روكن نازم تهبهقجهكى و عهقیدروكن عه‌بدولعه‌زیز عه‌قیلى ، پاشان موقه‌ده‌مى فرۆكه‌وان محه‌مه‌د سه‌بع و عه‌قید روكن عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف له موسل و ره‌ئیسى ته‌یار عارف عه‌بدولره‌زاق و عه‌قید نه‌عمان ماهیر كهنعانى و ره‌ئیسى یه‌كه‌م خه‌لیل ئیبراهیم و ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌فسه‌رى خاوه‌ن هزرى عه‌ره‌بى شۆفینى .
ئه‌وانه كه‌وتنه سه‌ر ئه‌و رایه‌ى زه‌عیمى روكن نازم تهبهقچهكى له باكورو عه‌قید عهبدولوههب شه‌واف هاوكارى بكات له موسل پاشان لایهنگیرهكانیان له به‌غدا ده‌ست به‌كاربن و ده‌ست به سه‌ر لهشكرگهى وه‌شاش و لهشكرگهى ئه‌ندازیارى رۆسته‌میه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ، پاشان عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ستگیر بكه‌ن و له‌سه‌رى بسه‌پێنن ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه وله عێراق ده‌رچێت و ئه‌گه‌ر قبوڵى نه‌كرد یهكسهربكوژرێت پاشان كاتژمێر 7 ى به‌یانى له رادیۆ موسل بێته راگه‌یاندن و دواتر په‌یوه‌ندى به حیزب و لایه‌ن و كهسهیهتیهكاندا بكه‌ن فه‌ریقى روكن ( محه‌مه‌د نه‌جیب روبه‌یعى ) راى ئه‌فسه‌رانى ئازادى په‌سندكرد بىَ ئه‌وه‌ى شتێك له ئه‌نجامه‌كانیان بزانێت .
دواى سه‌ركه‌وتن پاكسازى ده‌ست پىَ ده‌كرێت و ( عه‌بدول سه‌لام عارف ) له زیندان ئازاد ده‌كرێت بىَ ئه‌وه‌ى هیچ بهپرسیاریهتێكى پىَ بده‌ن ، دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆرش ، شه‌واف وه‌كو سه‌رۆكى شۆرش نووسرا، هه‌ندێكى دیكه رایان وایه مه‌حمود ____ بهلاغهكهى نووسیوه و ته‌نیا شه‌واف سه‌یرى كردووه .
هۆكاره‌كانى شكه‌ستى بزاڤى شه‌واف :
1- نه‌بوونى ته‌نسیق له نێوان ئه‌فسه‌رانى ئازاد ، ژماره‌یه‌كیان عه‌ره‌بى شۆفینى بوون هه‌ندێكى دیكه كۆمۆنیست و خه‌ڵكانى به‌رژه‌وه‌ند پهرستیشیان له‌گه‌ڵدابوو ،
2-زوو بزاڤه‌كه هاته راگه‌یاندن بىَ ئاماده‌كارى بۆى هه‌تا لایه‌نگیرى بزاڤه‌كه هیچیان نه‌ده‌زانى تا له رۆژى 8ى ئازارى 1959 له رادیۆ به‌غدا بلاَوكرایهوه .
3-هێزو پارته‌كانى عێراقى ئاگادار نه‌بوون .
4-خێرایى عه‌بدولكه‌ریم قاسم لهسهركوتكردنى بزاڤى شه‌واف و دانانى ده هه‌زار دینار بۆ ده‌ستگیركردنى شه‌واف به مردوویى یان ساغ .
5-كوژرانى شه‌واف له دواى 24 كاتژمێر له راگه‌یاندنى شۆرش .
بزاڤى شه‌واف له مووسل دژى كۆمۆنیسته‌كان بوو له‌و شه‌ره‌دا 63 له لایه‌نگیرانى شه‌واف و 62 كۆمۆنیسته‌كان و 141 سه‌رباز له‌باب ئه‌لجه‌دید كوژران ، یه‌كه‌مجاره له‌و شاره ته‌رم به رووتى فرىَ بدرێته سه‌رشه‌قامه‌كان و به رووتى له‌دار بدرێن و ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك بێنه كوشتن ئه‌وانه‌ى رووداوى شهوافیان له موسل بینى ده‌ڵێن وایلێهاتبوو سه‌گ ته‌رمى مرۆڤى ده‌خوارد ، خودى شه‌واف لهخانهوادهیهكى كورد له كوردستانى باكوره وه به‌ره‌و موسل كۆچیان كردبوو ، رادیۆیه‌كى له ناو ئۆتۆمبیل دامه‌زراند بوو بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌و شاره كارى كرد له‌دواى شكانى بزاڤه‌كه حیزبى شیوعى دادگه‌ى پرولیتاریاى بۆ دادگایى كردنى لایه‌نگیرانى شه‌واف سازكرد خه‌ڵكێكى زۆرى بێ‌تاوان كوژران ، هه‌رچه‌نده رووداوى شه‌واف ماوه‌یه‌كى درێژى به‌سه‌رداچووه ، به‌لام زۆر مێژووى له دایكبوونى منداڵه‌كانیان به‌و رۆژه دیارده‌كه‌ون .
كورد رۆڵى كاراى لهشكهستى بزاڤى شه‌واف دا هه‌بووه كه به‌رگرى له شۆرشى 14ى ته‌موزى 1958 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم دا ده‌كرد ..
عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سوریا دا هه‌بوو بۆ دروستكردنى ئاژاوه‌ى سوریا كه‌له‌و كاته دا عه‌بدولحه‌مید سه‌راج وه‌زیرى ناوه‌خۆ بوو راسته‌وخۆ پشتیوانى بزاڤه‌كه‌ى دهكردو پاره‌و چه‌كى بۆ ئاماده ده‌كرد .
هه‌روه‌ها مهلایهكانى ناو موسل لایه‌نگیرییان له بزاڤى شه‌واف ده‌كرد به دژى كۆمۆنیسته‌كان .
به‌رپرسى ل . ن حیزبى شیوعى له موسل له‌و كاته‌دا عومه‌ر ئه‌لیاس و عه‌بدولره‌حمان قه‌ساب و فه‌خرى بوتروس ئهلقوشى بوون .
ماڵى كه‌شموله له موسڵ له‌و سه‌رده‌مه به‌رگریان له بزاڤى شه‌واف ده‌كرد شه‌ش كه‌س له خانه‌واده‌كه‌یان كوژرا ، له كاتى دادگایى كردنى لایه‌نگیرانى شه‌واف له دادگادا مه‌هداوى گوتى : ( ابن كشموله , یراد له هلهوله ،) مالى عه‌جیل یاوه‌ر به‌رگریان له شه‌واف كرد و تالاَنكران .
نورى ئه‌رمه‌نى كه تازه له موسل بوه موسولمان لایه‌نگیرى شهوافى ده‌كرد خۆى كوژرا و ماڵه‌كه‌شیان تالاَنكرد .
ماڵى ( ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان ) جێگرى پێشووى سه‌دامى له سێداره دراو ، و دواتر خۆیشى له‌به‌ر تاوان و كوشتنى خه‌ڵكانى عێراق له سێداره درا ، كه لایه‌نگیرى شه‌واف بو تالاَن كرا و ناوبراو خۆى شارده‌وه .
رۆڵى كورد له بزاڤى شه‌واف
هه‌روه‌كو باسكرا شه‌واف به‌ره‌گه‌ز كورده ، شوفێره‌كه‌ى به‌ناوى عه‌لى شه‌واف كوردى ده‌ڤه‌رى بهردهرِهشه چونكه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوفێرى شه‌واف بوه به عه‌لى شه‌واف ناوده‌برێت ، هه‌میشه كورد وه‌زعى ئه‌منى و ئابورى شارى موسڵیان راگرتووه ، بۆ پاكسازى شارى موسل 4000 چوار هه‌زار كوردى چه‌كدار هاتنه ناو موسل و عه‌بدولعه‌زیز حاجى مه‌لۆ له‌گه‌ل ژماره چه‌كدارێك هاته موسل و له بازارى نه‌بى یونس وتارێكى به عه‌ره‌بى خوێنده‌وه .
ئه‌فسه‌رێكى كورد به پله‌ى میلازمى دووه‌م كامپى له‌شكرى غه‌زلانى ئازاد كرد ، ره‌شید سندى كه ئه‌و كاته پله‌ى ئه‌فسه‌رى له له‌شكرى عیراقدا هه‌بوو رۆڵێكى كاراى له شكه‌ستى بزاڤى شه‌واف دا هه‌بوو ، له كه‌ركوكیش ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگیرانى شه‌واف هه‌وڵیاندا نائارامى دروست بكه‌ن ئه‌ویش به هۆى كورد شكه‌ستیان خوارد ، هێزى كوردى زیاتر به‌رگرییان له‌سه‌ر كۆمار عه‌بدولكه‌ریم قاسم دا ده‌كرد ، توانیان به‌رگرى له شۆرِشى قاسم و چوارده‌ى ته‌موز بكه‌ن ، كه پاشان قاسم بوه دیكتاتۆرێكى تاك و ته‌نیا و په‌لامارى كوردیشى دا .
” ده‌سته‌ى به‌رگرى میللى سه‌ر به حیزبى كۆمۆنیست كرده‌وه‌یه‌كى تۆله‌ى زۆر درندهیان دژ به‌خه‌ڵكى موسل پێشاندا ، لقى پ . د . ك له موسڵیش هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى هۆزه‌كان رژانه نێو موسل ، شۆفینیهكانى عه‌ره‌ب ئێستاش ئه‌و كرده‌وه نا مرۆڤانه‌ى موسڵ دواى كوژانه‌وه‌ى هه‌راى شه‌واف ده‌ده‌نه پاڵ پارتى و بارزانى وه‌كو بڵێى ئه‌م شتانه له رووى نه‌خشه‌وه بوه بۆیه پێویسته راستیه‌كان روون بكرێنه‌وه .
پیاوه‌كانى شه‌واف له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ست درێژى له‌گه‌ڵ كه‌سێكا كه به‌رهه‌ڵستكارى كردبوون كۆتاییان نه‌كرد ، ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه كورده‌كانى لیواى پێنجیان زۆر ئازاردا . وه‌ك ده‌زانین بارزانى و پارتى و گه‌لى كورد هه‌مووى له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوون بێگومان له‌و رۆژه‌دا نهبهرژهوهندى گه‌لى كورد‌و نهبهرژهوهندى گه‌لى عیراق له‌وه‌دا بوو كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم له نێو بچێ و كورد پشتیوانى عه‌بدولكه‌ریم قاسم یان كرد و چاكیان كرد ، ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه كورده‌كان رۆڵێكى باشیان هه‌بوو له دامركانهوهى هه‌راى شه‌واف له نێو باره‌گاى لیواى پێنج‌دا .
دواى له‌نێو چوونى شه‌واف ئه‌و كوشت‌و برِو تالاَنهى كه كران هیچیان به ئاگادارى پ . د . ك نه‌بوو ، به‌سه‌رهاتى موسڵ زنجیره‌یه‌ك گۆرِانكارى گرنگى به‌دواداهات كه دوژمنایه‌تى نێوان حیزبه عێراقیه‌كان و نه‌ته‌وه خوازه‌كان و عه‌بدولكه‌ریم قاسمى پتر قۆڵكردهوه له‌و هه‌ڵه زلاَنهى عه‌بدولكه‌ریم تێى كه‌وت په‌سند كردنى كوژرانى نازم ته‌به‌قچه‌لى و ره‌فعه‌ت حاجى سرِى بوو ، ئه‌م دوانه هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ پیلانه‌كه‌ى شه‌واف دا بوون ، بهلاَم هاوكارى بزوتنه‌وه‌كه‌یان نه‌كردبوو ، بارزانى لاى عه‌بدولكه‌ریم قاسم خۆى تێ هاویشت ئامۆژگارى كرد كه رازى نهبىَ به كوشتنى ئه‌م دوانه ، له‌و كاته‌دا بارزانى سه‌رى له شێخ ئه‌حمه‌د بارزانى ده‌دا ، له‌و هه‌راو هوریایه‌دا سادقى برازاى خۆى به تایبه‌ت نارده لاى عه‌بدولكه‌ریم قاسم له به‌غداو نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ نارد .
رووداوه‌كانى موسل له سه‌ره‌تاوه تادوایى هه‌مووى سه‌رهه‌ڵدانى قۆناغێكى خوێناوى بوو له عیراقدا كه هیچ لایه‌نێك ناتوانىَ خۆى له ره‌خنه‌و به‌رپرسى بوون لابدا نه‌ته‌وه‌خوازه‌كان ، كۆمۆنیسته‌كان و كورد هه‌موویان ههلهیانكرد له باره‌ى خۆیان و له باره‌ى گه‌ل و ولاَتهكهیان ههڵهیانكرد له باره‌ى عێراقه‌وه .


