كوردستان له چه‌رخى به‌ردین
ن/ بههزادى خوشحالى
و / له فارسیه‌وه : سابیر عه‌زیز زه‌نگه‌نه
سه‌رده‌مى نێوان چه‌رخى سه‌هۆڵ به‌ندان تا چه‌رخى به‌ردین ، به‌سه‌رده‌مى (بلاَستۆسین) ناو ده‌برێت ، له‌م چه‌رخه‌دا زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى باكوور له به‌فر داپۆشرابوون ، ئه‌مه نیو ملیۆن ساڵ پێش روویداوه ، و نزیكه‌ى 20.000ساڵ پێش له‌دایك بوونى مه‌سیح كۆتایى پێهات ، له‌م چه‌رخه‌دا ناوچه‌كانى بیابانى ئه‌فریقاو خاكى وشكى عه‌ره‌بى ئاوههوایێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو ، كوردستانیش كه‌ش و هه‌واى مامناوه‌ندى بوو ، به كۆتایى چه‌رخى سه‌هۆڵ به‌ندان هه‌رێمه‌كانى باراناوى وئاوههواى مام ناوه‌ندى به‌ره‌و وشكى چوون و ناوچه‌كانى له‌به‌فر داپۆشرا كه‌ش و هه‌وایان به‌ره‌و باشى چوو .
مرۆڤى كۆن له‌م بارودۆخه‌دا رۆژگاریان گوزه‌راندووه ، ناچار په‌نایان بۆ ئه‌شكه‌وت و ژیان لهدهشتهكان بردوه ، به رِاوشكار خواردنیان به‌ده‌ست هێناوه ، بۆ ئه‌مه‌ش نیازیان به دروستكردنى ئامێرى له‌بار بۆ ئه‌م كاره هه‌بووه ، ئه‌وان به روانین له سروشتى ده‌وروبه‌رى خۆیان ئامرازێكیان له‌به‌رد باشتر په‌یا نه‌كردووه بۆراوى گیانه‌وران ، به ئه‌زمون فێربوون به تیژكردنى به‌رد ده‌توانن خێراتر نێچیر به‌ده‌ست بێنن و ئاسانتر پارچه پارچه‌ى بكه‌ن ، له‌دواى به‌رد ئێسقانیان به‌كارهێنا ، مرۆڤى سه‌ره‌تایى به‌به‌هره وه‌رگرتن له ئێسقانى ئاژه‌ڵ ، پێداویستى نوىَ تر‌ى دروست كرد ، ئه‌م قۆناغه له مێژوودا به شارستانیه‌تى به‌ردینى كۆن ( پارینهى به‌ردین ) ناوزه‌د ده‌كرێت .
چه‌رخى به‌ردین به‌م شێوه‌یه به‌ش ده‌كرێت :
1- به‌ردینى كۆن : (پارینهى به‌ردین ) ئه‌م چه‌رخه نزیكه‌ى 350 ساڵى خایاندووه له‌م سه‌رده‌مه ، ته‌ورى به‌ردى تیژ دروست كراوه مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌مه له مه‌یمون ده‌چوو .
2-به‌ردینى ناوهرِاست : مرۆڤى (نیانده‌رتال) هاته ئاراوه كه له ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌ژیان پاشماوه و شوێنه‌وارى ئه‌م مرۆڤه له چیاكانى كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه .
3-به‌ردینى نوىَ : سه‌ره‌تاى ئه‌م چه‌رخه بۆ 35000 ساڵ پێش دهگهرِێتهوه ، له‌به‌ردو ئێسقانى په‌ز كیوى و عاجى فیل ئامرازى پێشكه‌وتو تر هاته ئاراوه ، مرۆڤى ئه‌و كات (هوموساپینس) و شارستهنیهتیان به (كرۆمانیۆم) ناوده‌برێن .
پاش ئه‌م پێشه‌كییه كورته له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى كوردستان سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌رخى به‌ردین و لێكۆڵینه‌وه‌ى شوێنه‌وارناسى له‌چه‌ند ناوچه‌یێكى كوردنشین واى نیشانداوه كوردستان له چه‌رخى به‌ردین ، یه‌كه‌م شوێنگه‌ى مرۆڤ بووه ، شارستانیه‌تى چه‌رخى به‌ردینى كۆن ( پارینهى كۆن ) شوێنى ئه‌م شارستانیه‌ته ، له‌یه‌ك كیلۆمه‌ترى باكوورى شارى چه‌مچه‌ماڵ له‌ساڵى 1949 له ناوچه‌یه‌ك به ناوى (بهردهبهلهك) دۆزراونه‌ته‌وه ، له ساڵى 1951 هه‌وڵى نوىَ له‌م ناوچه‌یه ده‌ستى پىَ كرد و له قولاَیى 3 - 5 پىَ ته‌ورێك له شێوه‌ى دڵ و چه‌ند به‌ردى تراشراو كه بۆبرِینى به‌رد به‌كارهاتووه دۆزراوه‌ته‌وه ، دواى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى فراوان ، دیاربوو ئه‌م شوێنه‌واره له شێوه‌ى ده‌ستكردى ( ئاشوریه‌كان) و ( موستریهكان ) كه مێژووى بۆ كۆتایى چه‌رخى به‌ردین و سه‌ره‌تاى به‌ردى ناوه‌ندى دهگهرِێتهوه ، شارستانى پارینهى به‌ردینى به شارستانى ( شیلیه ) و (ئاشورى) ناوده‌برێت وه‌ك یه‌كه‌مین شوێنه‌وارى ئه‌م ده‌ڤه‌ره .
شارستانیه‌تى به‌ردینى ناوهرِاست
دكتۆر شلكى له ساڵى 1951 شوێنى ئه‌م شارستانیه‌ى له ئه‌شكه‌وتى (شانه‌ده‌ر لهناوهرِاستى باشوورى چیاى برادۆست روو بهزێى گه‌وره كه نزیكه له شارى (ره‌واندز) دۆزییه‌وه دكتۆر ( رۆلف شلكى ) به كۆڵینى زه‌وى ئه‌شكه‌وت له قولاَیى 45 پىَ چوارچین ده‌ركه‌وت كه له‌م خالاَنه دیاره :
1-چینى چواره‌م : پانتایى ژێره‌وه‌ى 25 پىَ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاگردان و خۆڵه‌مێشى تێكه‌ڵ به ئێسقانى دۆزییه‌وه كه ئاگری دۆزیوه‌ته‌وه و به‌كارى هێناوه ، ئامرازى تر وه‌ك ته‌ورو رهندهو ئامێرى كون كردنى به‌ردو ئێسقانى مرۆڤى نیانده‌رتاڵى په‌یدا كراوه كه بۆ سه‌ره‌تاى هه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش ده‌گه‌رێته‌وه .
2- چینى سێیه‌م : له‌م چینه‌ى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر شوێنه‌وارى به‌ردى چه‌قماق ده‌بینرا كه بۆ چه‌رخى به‌ردینى نوىَ ده‌گه‌رێته‌وه ، سه‌ره‌تاى ئه‌م چینه 30000 هه‌زار ساڵه به ده‌ستكردنى (برادۆست ) ناوده‌برێت .
3- چینى دووه‌م : شوێنه‌وارى به‌ردینى ناوهرِاست له‌م چینه له چه‌رخى به‌ردینى ناوهرِاست وه‌ك : چه‌قو و ره‌ند و گورزى به‌ردى ده‌بینرا ، بێگومان شوێنه‌وارى ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌نیا تایبه‌ت به ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر نیه و له ئه‌شكه‌وتى (زه‌رزى) نزیك شارى سلێمانى و ئه‌شكه‌وتى (هه‌زارمێرد) له 15 كیلومهترى باكوورى سلێمانیش له‌م شێوه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه . هه‌روه‌ها لهئهشكهوتى ( باڵى كۆره ) له 10 كیلو مه‌ترى شارى چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌شكه‌وته‌كانى (كه‌یوان) و ( باداك ) له باكورى رۆژئاواى ره‌واندزیش شوێنه‌وارى تر‌ى له‌م شێوه‌یه له لایه‌ن پرۆفیسۆر ( برایدوود ) له ساڵى 1954-1955 دۆزراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له ئه‌شكه‌وتى (بێستونى ) ئێران وئهشكهوتى (كورین ) له‌كوردستانى ژێر دهسهلاَتى توركیاش بینراوه .
4- چینى یه‌كه‌م : شوێنه‌وارێكى زۆر له‌م شوێنه دۆزراوه‌ته‌وه كه نیشانه‌ى تواناى مرۆڤه له‌به‌ده‌ست هێنانى ئامێرى به‌ردینى جوانتر و جۆراو جۆر .
- شارستانى به‌ردینى نوىَ
شوێنه‌وارى تایبه‌ت به‌و سه‌رده‌مه له كوردستان به‌ر بلاَوه مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌مه به‌راو وماڵیكردن وداودانان و كشتوكاڵ كردن رۆژگاریان ده‌رباز ده‌كرد ، ته‌ورى به‌ردى ده‌ستى ئه‌و سه‌رده‌م ئامێرى ئاسایى بووه ، مرۆڤى ئه‌و كات به كێشانى نه‌خش له سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كان و ئاشنایى به ره‌نگ و هونه‌ریان دۆزییه‌وه ماڵى كردنى ئاژه‌ڵ وداو و كشتوكاڵ له‌كێڵگه شوێنى دانیشتنى مرۆڤى یه‌كه‌م بوو .
مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌م ، ( كرۆمانیۆم) كه به ناونیشانى كه‌ڵك وه‌رگرى گهلاَنى قه‌وقاز ده‌ناسران .
له كوردستان ، چوار شوێنى گرنگى (باستانى) ناسراو كه نیشانده‌رى تێپه‌ربوونى مرۆڤى یه‌كه‌مه له راو بۆ كشتو‌كاڵى :
1- چینى سێیه‌مى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر : ئه‌م چینه په‌یوه‌ندى به شارستانیه‌تى به‌ردینى ناوهرِاسته كه شوێنه‌وارى له به‌رد ، وه‌ك ته‌ورو به‌ردى تیژ لهوىَ ده‌بینرێت ، له‌م چینه هیچ نیشانه‌یه‌ك لهكشتوكاڵى مرۆڤى سه‌ره‌تا نابینرێت .
2- كه‌ریم شار : ئه‌م شوێنه له نۆ كیلۆمه‌ترى رۆژئاواى چه‌مچه‌ماڵه كهلهوىَ شوێنهوارىَ له قازمهى به‌ردى سه‌ره‌تایى ، ته‌ورو به‌ردى تراشراو ده‌بینرێت ، هه‌روه‌ها دانیشتوانى ئه‌م شوێنه له گهلاَنى كۆچرِهون ، سه‌رده‌مێكیان پێش نیشتهجىَ بوون ده‌رباز كرد .
3- مهڵهفات : له رێگه‌ى كه‌ركوك و هه‌ولێره له‌م شوێنه ئامێرى وه‌ك داس و شوێنه‌وارى تراشراو له به‌رد دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌ستپێكى قۆناغى كشتوكاڵ نیشان ده‌دات .
4-چرمۆ : له‌م شوێنه ، دوانزه چین شارستانی دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ شارستانیه‌تى به‌ردینى نوىَ دهگهرِێتهوه . كاسه‌كانى له گڵ دروست كرا‌و ، په‌یكه‌رى گڵى ئاژه‌ڵه‌كان و سه‌ره‌تایى ترین كهڵو پهڵى رێسین لهوىَ دۆزراونه‌ته‌وه ، بهلاَم ژووره‌كان شێوه‌ى چوارگۆشه‌ییان له‌خۆ گرتووه . برِێكى كه‌م له گه‌نم و جۆى خراپ بوو به‌ده‌ست كه‌وت كه ئاشنایى دانیشتوانى ئه‌و كات به كشتوكاڵ نیشاندهكات . ئێسقانى گیانه‌وه‌ر له‌و شوێنه به ده‌ست هاتووه كه نیشانده‌رى مرۆڤى سه‌ره‌تایین له ناوچه‌ى چرمۆ . مرۆڤى سه‌ره‌تا وێنه‌ى خۆى له سه‌ر دیوار ده‌كێشا ، هه‌روه‌ها نه‌خشى ئاژه‌ڵه‌كانى كه لێى ده‌ترسا له سه‌ر دیوارى شوێنى ژیانى خۆى دروست ده‌كرد . له‌و كاته مرۆڤ فێر بووه كه مردووه‌كان بنێژێت .
لهچرمۆ په‌یكه‌رێكى لهگڵى ژنێكى باردار ده‌ست كه‌وتوه ، له‌وانه‌یه به بۆچوونى ئه‌م مرۆڤانه نیشانه‌ى خوداى دایكه یان زانه ، پرۆفیسۆر (براید وود) سه‌ره‌تاى ئه‌م شوێنه‌واره بۆ نزیكه‌ى 8500 ساڵ ده‌زانێت و كوردستان 3500 ساڵ پێش ئه‌وروپا چه‌رخى به‌ردینى دهربازكردوه .
مرۆڤى سه‌ره‌تا له كوردستان دواى ئه‌م سه‌رده‌مه چه‌رخى راوى وه‌لانا به فێر بوونى كشتوكاڵ ، له كۆچ كردن وازی هێنا و نیشتهجىَ بوو ، ئاژه‌ڵى به خێو كرد ، له خورى و پێستى ئه‌وان جڵو به‌رگى دروست كردوو رووى له ژیانى كۆمهلاَیهتى كرد . كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند خێزانێك له ده‌ورى یه‌ك بۆ كارى هاوبه‌ش له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى بنیاتنه‌رى گوند بوو . له ده‌ڤه‌رى چرمۆ نزیك چه‌مچه‌ماڵ گه‌وره‌ترین و كۆنترین زه‌وى كشتو‌كاڵى جیهان به‌گرنگى زۆر دۆزراوه‌ته‌وه بۆ 8000 ساڵ پێش دهگهرِێتهوه …
له‌وه‌ى وتمان ده‌رده‌كه‌وێت كوردستانى دێرین شوێنی مرۆڤى سه‌ره‌تایى و گرنگیێكى زۆری هه‌بووه ، مرۆڤى سه‌ره‌تایى كوردستانیان بۆ نیشتهجىَ بون هه‌ڵبژارد ، له وه‌رزى سه‌رما په‌ناى بۆ ئه‌شكه‌وته‌كانی بردوو له‌وه‌رزى ئاسایى شاخه‌كانى بۆشوێنى ژیان هه‌ڵبژارد . به‌خێوكردن و كشتوكاڵ فێربوو ، له به‌رد و ئێسقانى ئاژه‌ڵ ئاوه‌دانى كرد ، نه‌خش كردن له‌سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كان به سود وه‌رگرتن لهرهنگهكان و دروستكردنى په‌یكه‌ر له گڵ و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاگر ، ده‌روازه‌ى شارستانیه‌تى له‌م رِوهوه بۆ جیهان كرده‌وه .


