گۆڤاری خازر و نوێ بوونه‌وه
سه‌عید مه‌موزینی
هه‌ر خوودی ده‌رچوونی گۆڤاری خازر یان هه‌ر گۆڤارێكی دیكه نوێ بوونه‌وه‌یه ، چونكه ده‌رچوونی بابه‌تێكی نوسراوی نوێ یه ، له وانه‌یه خامه‌ی نوێ بابه‌تی نوێ بلاَوبكرێنه‌وه‌و گۆڤار یان رۆژنامه‌یه‌كی نوێ له ناو بواری رۆژنامه‌گه‌ری زیاد ده‌كرێت و مێژوویه‌كی دیار تۆمار ده‌كرێت ، گۆڤاری خازر نوێ بوونه‌وه بوو به ئامانجی تایبه‌ت و دیار هه‌ر چه‌نده گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی یه ، به‌لاَم بایه‌خی به كۆكردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد داوه، و دوژمنانی كورد هه‌وڵی زۆریان داوه مێژووی كورد بسرِنه‌وه میلله‌تێكی بێ مێژوو دروست بكه‌ن دواتر به‌شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی خاك و زمانی كوردیش بسرِنه‌وه ، كه‌واته زیندوكردنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر گه‌ڵێك رزگار كردنیه‌تی له نه‌مان ، له‌م بواره‌دا خازر زۆر لاپه‌رِه‌ی ونی دۆزیه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له نێو لاپه‌رِه‌كانی خۆیدا تۆماری كرد‌و خستیه به‌رده‌ستی خوێنده‌واران و بووه سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ، هه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و گۆڤاره په‌رتوكێكه له زانیاری نوێ ، خازر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و بواره‌دا چ وه‌كو گۆڤار یان له رێگه‌ی سایتی خۆیشی خزمه‌تی خوێنده‌وارانی كورد له سه‌رانسه‌ری دونیا ده‌كات و ده‌رچوونی رۆژنامه‌یه‌ك وه‌كو پاشكۆی خازریش به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵ رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م گۆڤاره هزرێكی نوێ یه به‌ره‌و كاری چاندی نوێ ، چونكه رابردوو چرایه كه رێگه‌ی تاریك و نادیاری داهاتوو روناك ده‌كاته‌وه ، كاتێ باسی خازر بكه‌ین سه‌نته‌ری رۆشنبیری به‌رده‌رِه‌ش دێته به‌رچاو كه توانیان ده‌ڤه‌ره‌كه بده‌نه ناسین وه‌كو ده‌ڤه‌رێكی رۆشنبیر دۆست ، كه توانیان په‌یوه‌ندی رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هه‌موو كوردستان ببه‌ستن ، و خازر‌و سه‌نته‌ر هزری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به كاربخه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی وببنه قوتابخانه‌ی هزرو زانست و نیشتمان په‌روه‌ری چونكه تۆمار كردنی مێژوو كوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی یه كه‌واته دیموكراسیخوازی و ئاشتیخوازیه ، كه خازر‌و سه‌نته‌ر خۆیان جیا له بزاڤی كوردی نابینن ، وخازر هه‌میشه ده‌یه‌وێ ببێته مینبه‌رێك بۆ ئه‌وانه‌ی بێ مینبه‌ر وه‌كو ژیاننامه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شه‌هیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردی ، و ستافی كاری خازر برِوای به ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆگرتن هه‌یه له سه‌ر رۆپه‌لی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌لاَم دوور له ته‌شهیر، هه‌روه‌ها خازر ده‌یه‌وێ به‌شدارو هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت دوور له موجامه‌له چونكه پاراستنی ئه‌م حكومه‌ته پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده و خوا نه‌خواسته نه‌مانی ئه‌م حكومه‌ته فیدرالیه شوێن نامێنێ ره‌خنه‌گره‌كان خۆیانی تیا بشارنه‌وه ئه‌وه مانا نادات ئێمه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی چاكه‌رو رێگه چاره نه‌بین بۆ بنبرِكردنی كه‌موكورتیه‌كان و له‌و برِوایه داین پێشنیار‌و ره‌خنه‌ی ئاواكه‌ر له خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كورده ، كه خازر‌و كارمه‌ندانی خۆیان به به‌شێكی جیانه‌كراوی دۆزی كورد ده‌زانن و خازر واتا مێژووی كورد بنوسرێته‌وه و بزاڤێكی زیندووی رۆشنبیرییه ، خازر پلانێكی دروست بوو به پاره‌یه‌كی كه‌م كارێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری كرا‌و به‌رهه‌مێكی پرِ به‌ها ره‌وانه‌ی به‌رده‌ستی خوێنده‌واران كرا كه چه‌ند زه‌مان به‌سه‌ری برِوات ، بابه‌ته‌كان نوێتر ده‌بن له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی چه‌ند بكرێت راستیه‌كان وه‌كو خۆیان بلاَوبكرێنه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی به‌تایبه‌ت لایه‌نی مێژووی كورد ، كه ده‌بێ به‌ده‌ستی كورد‌و به مێشكێكی كوردانه‌و زانستیانه و شرۆڤه‌ی رووداوه‌كان و هه‌بوونی رای تایبه‌ت بنوسرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی كه رای گۆڤاره‌كه بێت و خه‌ڵكی تریش رای جیاوازی خۆیان نوسیته‌وه‌و بلاَو كراوه‌ته‌وه ، هه‌تا ره‌خنه له گۆڤاری خازر‌و ئێمه گۆڤاره‌كه دوور له ره‌خنه و له ره‌خنه كه‌موو كورٍِی نابینن و هه‌میشه هه‌وڵی زاڵبون به سه‌ر كه‌موكورِیه‌كان دراوه ، چونكه ته‌نیا مردوه‌كان هه‌ڵه ناكه‌ن و هه‌ڵه زه‌روره‌تێكه بۆ به‌رده‌وامی دان به ژیان ، به‌تایبه‌ت بواری چاندی و رۆژنامه‌وانی كه هه‌ڵه‌كان زه‌ق و دیارن وناشاردرێنه‌وه و مرۆڤ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه بترسێت ده‌بێ هیچ كارێك نه‌كات ئه‌مه‌ش مانا نادات كه مرۆڤ پاساو بۆ هه‌ڵه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵه له دوای هه‌ڵه بكات ، بۆیه ده‌ست نیشانكردنی هه‌ڵه‌كان واتا لابردیاینیان یانی تێپه‌رِین له هه‌ڵه یه‌كی دوباره نه‌كراو و زیاتر به دیار خستنی هه‌ندێ لایه‌نی راست و دروست كه هزر گه‌شه بكات ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ریه‌كان .
خازر‌و بواری وه‌رزشی
ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك و خوێنده‌واران بایه‌خ به بواری وه‌رزشی ده‌ده‌ن ، بۆیه نابێت بواری وه‌رزشی پشت گوێ بخرێ ، خازر ژماره له دوای ژماره دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانانی ده‌ڤه‌ره‌كه كردوه‌و داوا كاریه‌كانیانی خستۆته سه‌ر لاپه‌رِه‌كانی خۆی ، چونكه ئه‌قڵی ساغ له جه‌سته‌ی ساغ دایه ، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی هانداوه وه‌رزش بكه‌ن و هه‌ندێ جار كێبرِكێی غاردانێی سازداوه و وه‌رزش له رۆشنبیری مرۆڤ كه ده‌بێته هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له زۆر له كرده‌وه خراپیه‌كان ، هه‌روه‌ها سه‌ره‌رِای هه‌ندێ بایه‌خی به بواری وه‌رزش كه زۆر كه‌موكورِی وه‌رزشی هه‌یه كه ده‌ڤه‌ره‌كه ساڵۆنێكی كاراته‌و بۆكس و كۆشتی و … هتد نیه ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین گه‌نجان له دوای پیلان گێرِان كه به‌ناوی جۆراو جۆر كاریگه‌ری نیگه‌تیڤ ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌نجه‌كانمان دوور بخه‌ین و بۆشایی یه‌كان پرِبكه‌ینه‌وه و وه‌رزشكاری ناودار دیار بكه‌ن و له كاراته‌و بۆكس و هونه‌ری كوشتی و مه‌له‌وانی و شه‌تره‌نج و … هتد .
چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراتی لێبرال هانده‌ر بۆ پێشكه‌وتن هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵك له پێش چاو ده‌گیرێن .
خازر‌و هه‌ر جاره‌و گوندێك
ئه‌مه له‌و بابه‌تانه‌یه كه ستافی كاری خازر ناچار ده‌كات گوند به گوندی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بگه‌رِێن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و فێری لێكۆڵینه‌وه بن و گۆڤار بچێته گونده‌كان خزمه‌ت بكات و لاوی گوندیش هانبدات خۆیان لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر گونده‌كانیان بكه‌ن و هه‌م فێری نوسین بن و هه‌م بتوانن گونده‌كانیان بناسن چونكه هه‌ندێ جار پێشكه‌وتن به هۆی كه‌سێكی بلیمه‌ت له گوندێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو شاره‌كان و هه‌میشه ده‌بێ هانده‌ری ئه‌وه بین گوند‌و شار له خزمه‌تی یه‌كتردا بن به تایبه‌ت پێداویستی شاره‌كان پێویسته له‌و گوندانه دابین بكرێن و خه‌ڵكی گوند هان بده‌ین ببنه خاوه‌ن ئه‌قڵی ئابوری چاویان له‌وه نه‌بێ به‌ره‌و شار كۆچ بكه‌ن ، ده‌بێ هه‌ندێ له پێدوایستیه‌كانیان له رێگه‌ی گۆڤاری خازر بگاته به‌رده‌ستی به‌رپرسانی حكومه‌ت ئه‌وانیش بۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن كه خزمه‌تی ئابوری ولاَته‌كه‌مان بكات ، خازر چۆن به ژماره‌یه‌كی كه‌م ئیمكاناتێكی كه‌م ده‌گاته گونده‌كان به هه‌مان شێوه له شارۆچكه‌و شاره گه‌وره‌كان و ده‌وروبه‌ری كوردستانیش به دوور نیه وه‌كو ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری هه‌ندێ له‌و گوندانه كه‌سایه‌تی شۆرِشگێرِو چاكسازو ناوداریان هه‌ڵكه‌وتوه یه‌كه‌مین جار ناوه‌كانیان ده‌كه‌وێته ناو لاپه‌رِه‌كانی خازر بۆ خازر ده‌بنه خۆراكی كاره‌كه‌یان ده‌بێ وا له گوندنشینان بكه‌ین كه به درێژایی رووباری خازر‌و گۆمڵ و ئاوی زێ گه‌وره‌ترین سوودی ئابوری بكه‌ن ، چونكه رۆبارێكه مێژووی رۆشنبیری و ئابوری و به تێپه‌رِینی سه‌رده‌م و سه‌ردانی پسپۆرِانی بواره جۆر به جۆره‌كانی ئابوری بۆیان ده‌رده‌كه‌ویًت كه رووباری خازر چه‌ند سوود مه‌نده ، به هه‌مان شێوه سوودی گۆڤاری خازر یان بۆ دیار ده‌بێت له بواره جۆر به جۆره‌كانی رۆشنبیری چونكه خازر گه‌شه‌پێدانی ژیان و رۆشنبیریی یه ، وه‌كو رووبار وه‌كو گۆڤار ، چونكه نوسین خۆشه‌ویستی یه بۆ ژیان و رۆشنبیری مرۆڤ دۆستی وێلیه به دوای ئازادیه‌كان ، هیچ كه‌س به ئه‌ندازه‌ی نوسه‌ران له ئازادی به هره‌مه‌ند نابێ .
هه‌ر جاره‌و گوندێك سه‌فه‌ره بۆ گونده دوور ده‌سته‌كان و ناسینی جوگرافیا‌و دیرۆك و ئابوری و شێوازی كۆمه‌لاَیه‌تی خه‌ڵك له هه‌مووی گرنگتر خودی خه‌ڵكه‌كه‌یه كه پردی په‌یوه‌ندی نێوان خازر‌و گوند نشینان دروست ببێت وهزر خیاڵه‌كان فراوانتربن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌هره شاراوه‌كان كه هه‌ندێ جار له گونجی ژوورێكی قورِاوی و خاكی گوندێكدا به دیار ده‌كه‌وێ و بێگومان مرۆڤ خۆی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌هره‌ی خۆی نیشان ده‌دات به‌لاَم


