له‌ساڵیادى ده‌رچوونى گۆڤارى خـــازر .. خوێنه‌ران چى ده‌ڵێن .. ؟
دواى تێپه‌ربوونى 6 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر و 25 ژماره‌ى له‌به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و برِینى چه‌ند قۆناغێكى جیاجیا له ژیانیدا چه‌ندین گۆرِانكارى له ژماره‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر و پێگه‌یاندنى چه‌ندین نووسه‌ر كه بۆ یه‌كه‌مجار له گۆڤارى خازر نووسوویانه ، ئایا خازر جێگاى خۆى له‌ناو خوێنه‌رانى گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستان كردۆته‌وه ، كهموكورِى له چ روویێكه‌وه هه‌یه و بابهتهكان تاچ راده‌یه‌ك گرنگى خۆیان هه‌یه و توانیویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆخۆى رابكێشێت ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویستمان زانى راوبۆچوونى چه‌ند خوێنه‌رێكى خازر وه‌ربگرین و هه‌ریه‌كه‌و بۆچوونى خۆى دا به بۆنه‌ى شه‌شه‌مین سالیادى خازر :
ئاماده‌كردنى / شه‌هاب زه‌نگه‌نه
نیهایه‌ت عه‌لی حه‌سه‌ن ، ده‌رچووی كۆلێژی به‌رێوه‌بردن و ئابوورى و مامۆستان له قوتابخانه‌ى بهردهرِهش ، به‌م بۆنه‌یه‌وه راى خۆى دهردهبرِێت و ده‌لێت : من وه‌كو خوێنه‌رێكى گۆڤارى خازر كه سه‌نته‌رى رۆشنبیرى بهردهرِهش ده‌رى ده‌كات ناتوانم بلێم سه‌ركه‌وتوو نییه به‌لكو تاراده‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتووه به‌لام به‌راى من ههندىَ كهموكورِى پێوه دیاره كه شایانى باسكردنه له‌وانه‌ش یه‌كه‌م كه‌مى خوێنه‌رى گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌ش بۆ خودى ده‌رچوونی ده‌گه‌رێته‌وه كه سێ مانگ جارێك ده‌رده‌چێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاوهرِوانى بكرێ كه زۆر ناخۆشه و ناكرآ بۆیه ئه‌گه‌ر بكرىَ مانگى دوو دانه له چاپ بدرێت واتا هه‌ر 15 رۆژ جارێك ئه‌گه‌ر نا بكرێته مانگى جارێك كه زیاتر خوێنه‌ر بۆخۆى راده‌كێشێت ، دووه‌میان زیاتر باسی لایه‌نى سیاسی ده‌كات ئه‌مه‌ش سلبیهتى هه‌یه له‌سه‌ر خوێنه‌ر بۆیه زیاتر په‌ره به‌لایه‌نى كۆمه‌لایه‌تى و هوونه‌رى و گیروگرفتى نێو كۆمه‌لگا بدات و لایه‌نى هونه‌رى بایه‌خى پێ نه‌دراوه وتاكو ئێستا بۆیه ده‌كرێت هونه‌ر به هۆیه‌كى سه‌ره‌كى دابنرێت بۆ خوێنه‌ر له‌گه‌لڕ وه‌رزش كه زۆرگرنگه بۆ گه‌نجان هه‌رچه‌ند لێی به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌ڵام به ئاستێكى باشن یه ، و ره‌خنه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌گرم كه سه‌نته‌رێكى زۆری كردۆته‌وه بێ بایه‌خدان ئه‌وه‌ش ناكرێت ببێته هاوتایی سه‌نته‌رى به‌رده‌ره‌ش كه كاروچالاكى زۆره‌و ناوچه‌یه‌كى فراوانی له خۆگرتووه له‌گه‌ل ده‌ركردنى گۆڤارى ده‌بێ سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كان بكه‌ن و به ئاگا بن لێیان له هه‌ر كارێك .
نه‌عیمه محه‌مه‌د ، فه‌رمانبه‌ره له په‌روه‌رده‌ى بهردهرِهش و خوێنه‌رێكى گۆڤارى خازره ، ئه‌و ده‌لێ : ئه‌گه‌ر بكرێت لاپه‌ره‌كانی گۆڤارى خازر بكرێته ره‌نگاوره‌نگ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش بابهتهكان زیاتر كۆمه‌لایه‌تی بێ بۆ په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌كان و وانه‌و په‌ندی لێ بێته وه‌رگرتن و بابه‌تى خۆشه‌ویستى با بوونى هه‌بێ به‌لام نه‌ك له‌یه‌ك ژماره‌دا سێ بابه‌ت كه ناوه‌رۆكیان له‌یه‌ك ده‌چێت با جیا بكرێنه‌وه ئه‌مه‌ش به بابه‌تى دووباره‌ى له قه‌له‌م ده‌درێت ، و گۆشه‌ى هه‌ر جاره‌و گوندێك په‌ره‌ى پێ بدرێت و له هه‌موو ژماره‌یه‌ك گوندێك بدرێته ناسین له‌گه‌لڕ وێنه‌ى گوند و لایه‌نه شاراوه‌كانى ئاشكرا بكرێت ، به‌راى من گۆشه‌یه‌كى خۆشی هه‌مه‌ره‌نگه و ههمهرهنگیش زیاتر خۆشیی لێ ده‌بینرێت ، خالێكى تر بابه‌تی زانستى و رێنمایی زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت كه پێویسته هه‌بێ له‌گه‌ل به‌شێك واته گۆشه‌یه‌ك بۆ مندالان تاوه‌كو ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن هه‌روه‌ها له كۆتایی پیرۆزبایی خۆم ئارِاستهى ده‌سته‌ى ئه‌م گۆڤاره ده‌كه‌م و ده‌ستى ماندووبوونیان ده‌گوشم و هیوادارم زیاتر به‌ره‌و پێش بچێ و خۆیان بۆ ماندوو بكه‌ن .
شیلان قاسم ده‌لێ : گۆڤاری خازر گۆڤارێكى جوان و رێك و پێكه به‌ڵام هه‌ندێ كه‌موكورتی هه‌یه ئه‌ویش ده‌كرێت چاره‌سه‌رى بۆ بكرێ كه له‌وانه‌یه ئه‌م كه‌موكورتییانه ببێته هۆى كه‌مى خوێنه‌ر چونكه ناكرێت خوێنه‌ر وه‌رزێك چاوهرِوان بێت واته سێ مانگ به‌راستى ناخۆشترین شت چاوهرِوانییه . ههندىَ جار كه ژماره‌ى نوێ ده‌رده‌چێ ئاگام لێی نییه چونكه له‌بیرم ده‌چێ ، خالێكى تر من به دیتنى خۆم زۆرێك له بابهتهكان ناشرینى خوێندنى پێوه‌دیاره واتا له خوێنه‌وه‌دا شرینى تێدا به‌دى ناكرێت بۆیه ره‌قن و له رووی رێزمانییهوهچارهسهرى بۆ ده‌كرێت واتا له تایپ كردن بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته زنجیره‌یه‌ك رسهى به‌یه‌كه‌وه تاوه‌كو گرێیه‌كان نه‌مێنن وه‌ك گرێی ناوى و گرێی هاوه‌ڵناوى و هه‌روه‌ها خالێكى تر وێنه‌یه . به‌شێك له بابهتهكان بێ وێنه‌یه كه پێویست ده‌كات وێنه‌ى هه‌بێت له‌گه‌لڕ كهمو كورى چاپ له وێنه‌كان كه‌له ههندىَ ژماره‌دا هه‌ر زۆر ناشرینه. به‌ڵام له‌گه‌لڕ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا جێگاى ده‌ستخۆشی ئه‌و به‌رێزانه‌یه كه له‌م گۆڤاره كار ده‌كه‌ن هه‌ر له خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر و نووسه‌ر و هه‌تا بچووكترین كارهكهرى .
حسێن سلێمان قاسم به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى بهردهرِهشی گچكه ده‌لێ پێشه‌كى پیرۆزبایی له كارمه‌ند و نووسه‌ر و خوێنه‌رانى گۆڤارى خازر ده‌كه‌م بۆ بۆنه‌ى شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ، ئه‌و گۆڤاره‌ى كه توانیویه‌تى به‌م شه‌ش ساڵ قه‌زاى بهردهرِهش به كوردستان بناسێنێت چونكه ئه‌مه رێگایه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ ناساندنى هه‌ر میلله‌ت و نه‌ته‌وه و ناوچه‌یه‌ك . هه‌روه‌كو دیار له مێژووى ده‌رچوونى ئه‌م گۆڤاره تا ئێستا 25 ژماره‌ى لێ كه‌وتۆته به‌رده‌ستى خوێنه‌ران ء ئاشكراشه سه‌ره‌تایه‌كى سه‌ختى هه‌بووه و چه‌ندبن كۆسپ و بهرهتهنگى كه‌وتوته به‌ر رێگای . به‌ڵام توانی به‌سه‌ریدا زاڵ بێت و هه‌روه‌كو ده‌بینین گۆڤارى خازر بابه‌تى جۆراو جۆر و هه‌مه‌ره‌نگى له باوه‌شی خۆى گرتووه و به‌تایبه‌تى ناساندنى هه‌رجاره‌و گوندێك له گونده‌كانى قه‌زای به‌رده‌ره‌ش . له‌كۆتاییدا پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌م گۆڤاره هه‌ر مانگ و جارێك ده‌بچێت و بكرێته به‌رده‌ستى خوێنه‌ر و ببێته گۆڤارێكى مانگانه له جیاتى ئه‌وه‌ى وه‌رزى بێت . چونكه وه‌رز تا وه‌رز ماوه‌كه‌ى زۆره‌و چاوه‌رێ كردنیش ناخۆشه .
چیایی قاسم خورشید ده‌لێ : من وه‌كو قوتابی و خوێنه‌رێكى گۆڤارى خازر كه گۆڤارێكى وهزریی سه‌نته‌رى رۆشنبیریی بهردهرِهشه جێگاى سوپاس و ده‌ست خۆشییه به‌راستى گۆڤارى خازر واى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كردووه كه به خه‌لكانێكى دیكه بداته ناسین من خۆم هه‌موو بابه‌ته‌كانى ده‌خوێنمه‌وه كه تاراده‌یه‌ك باشن و بێ كهموكوریش نییه له‌لاى خوێنه‌ر. چونكه هه‌ریه‌كه‌وه جۆرێك له بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان به دلیتى واتا به‌شێكى پێ باشه‌و هه‌ندێكى تر‌ى پێ باش نییه . ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌و گۆڤاره خراپ بێ . به‌لكو تایبه‌ت نییه به خودى ئه‌و كه‌سه . من زیاتر وه‌كو زۆربه‌ى گه‌نجانیش خولیاى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته وهرزشییهكانم هه‌یه بۆیه هه‌ر لێره‌شه‌وه داواكارم كه زیاتر په‌ره به لایه‌نى وه‌رزشی بدرێت له گۆڤارى خازر كه ده‌بێته هانده‌رێك بۆ خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن گهنجو لاوه‌كان هه‌روه‌ها پێشنیارێكم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م گۆڤاره رزگار بكه‌ن له وه‌رزیی كه خوێنه‌ر زۆر چاوه‌روانى ده‌كات تا ژماره‌ى نوێ ده‌رده‌چێ بۆیه ئه‌گه‌ر بكرێ ببێته هه‌فتانه یان مانگانه ئه‌وا زیاتر خوێنه‌ى بۆلاى خۆى راده‌كێشێ . له‌كۆتاییدا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى گۆڤارى خازر ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى شه‌شه‌مین ساڵیادى و سوپاسی به‌رێزتان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ گۆڤاره‌كه ده‌خوازم .
هه‌روه‌ها سایره محه‌مه‌د خوێنه‌رێكى تر‌ى خازرهو كچی ماله‌وه‌یه ده‌لێ : گۆڤارى خازر گۆڤارێكى گشتییه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێ به‌لام زۆر شت من به بۆچوونى خۆم لێی به‌ید ده‌كه‌م كه كه‌مى بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كانه هه‌روه‌ها بابه‌ته زانستى و یاسایی و فهلسهفییهكانیش زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێن بابه‌تى سیاسیی زۆر هه‌یه . ئه‌مه‌ش وا له خوێنه‌ر ده‌كات تاراده‌یه‌ك خۆی لێ به دوور بخات چونكهخوێنهرى ئێستا به‌گشتى و گه‌نجه‌كانمان به‌تایبه‌تى خوێنه‌رى بابه‌ته كۆمهلاَیهتی و ئابوورى و فه‌لسه‌فی و زانستین . هه‌روه‌ها په‌ره به بابه‌ته وه‌رزشییه‌كان بدرێت زیاتر كه له‌م دوو ژماره‌ی دوایی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانى یاریزانه ناوداره‌كان نووسرابوو ئه‌مه‌ش شتێكى باشه , بابه‌تى مێژوویی تاراده‌یه‌كى زۆر لێ به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌لام هه‌ولی ئه‌وه بدرێ كه لایه‌نه مێّژوییه وونبووهكان بدۆزرێته‌وه كه ده‌بێته بهلگهى به توانابوونى خازر و زیندووكردنه‌وه‌یان . هه‌روه‌ها شتێكى تر‌ى لێ به‌دى ده‌كه‌م ئه‌ویش ناشرینى خوێندنه‌وه نازانم چونكه گۆڤاره‌كه له ناوچه‌ى خۆمان یاخود هه‌ر به راستى ئه‌مه‌ی تیایه . خالێكى تر ، له ژماره یه‌كه‌مه‌كان تا ئێستا زۆر نووسه‌رى نوێى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌ره‌ش بۆ ئه‌م گۆڤاره ده‌نووسن ئه‌مه‌ش بۆ خازر ده‌گه‌رێته‌وه و جێگاى ده‌ستخۆشییه و شه‌ش سالًهى ته‌مه‌نى له گشت لایه‌ك پێرۆز بێ .
موجاهید محه‌مه‌د ته‌یب : خوێنه‌رێكى تر‌ى گۆڤارى خازره ده‌لێت : به‌راستى جێگاى سوپاس و پێ‌زانین و دلخۆشییه كه گۆڤارى خازر تاكه بلاوكراوه بووه كه‌له ناحیه‌یه‌ك له ناحییه‌كانى كوردستان ده‌رچووه . وه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش هه‌روه‌ها خازر بابه‌ته‌كانى هه‌مه‌ره‌نگه‌و زۆربه‌ى زۆرى ده‌خوێنمه‌وه كه زۆر دڵگیرن به‌تایبه‌تى گۆشه‌ى هه‌رجاره‌و گوندێك كه به خوێنه‌ران ده‌ناسن ئه‌مه‌ش ده‌چێته قالبی خزمه‌تكردن بهدهڤهرهكهمان به‌لام داواكارم هه‌موو گونده‌كان وه‌ك یه‌كترى و به فراوانى بێته ناساندن وه‌ك هه‌ندێك كه زۆر جوان باس كراوه له رووى مێّژوویی و جوگرافی و كه‌لتووری و جڤاكییههوه ، هه‌روه‌ها گۆڤارى خازر توانی خزمه‌ت به رۆژنامه‌وانى كوردى بكات وه‌كو هه‌ر بلاوكراوه‌یه‌كی تر به‌لكو زیاتریش له‌هه‌ندێك ، و ئه‌گه‌ر كهموكوریش هه‌بێ ناكرێ بكرێت به‌رباس چونكه هه‌موو شتێك بێ كهموكورى نییه به‌لام ده‌كرێت زیاتر په‌ره به‌خۆیدا بدات و به‌ره‌و پێشتر برِوات و بچێته قۆناغێكى تر‌ى دونیاى رۆژنامه‌وانی كوردی و زیاتر خزمه‌تى په‌یڤى كوردی بكات له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش خازر توانیویه‌تى زۆرێك له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس دروست بكا ئه‌مه‌ش جێگاى خۆشحالییه بۆ ئێمه و هه‌روه‌ها خازر بوه‌ته به‌سته‌رێك له نێوان رۆشنبیرانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان له‌گه‌ل ده‌ڤه‌ره‌كانى تر‌ى كوردستان و په‌یوه‌ندى له نێوانیان دروست بكات , له كۆتاییدا شه‌شه‌مین سالیادى خازر له خۆم و گشت خوێنه‌ران و نووسه‌ران له‌گه‌ل ده‌سته‌ى گۆڤاره‌كه پیرۆز ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتو و به‌رده‌وام بێت له ده‌رچوونیدا .
ره‌مزییه محه‌مه‌د ئافره‌تێكى تر‌ى خوێنه‌رى گۆڤارى خازره ده‌لێت ده‌رچووه‌كان به گشتى له كوردستان خوێنه‌ریان كه‌مه هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خودى خه‌لكه‌كه كه ناخوێننه‌وه وه‌كو ولاتانى ئه‌وروپا وه‌كو جیهان به‌گشتى هه‌روه‌ها رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واریش زۆره له‌گه‌ل چه‌ند هۆكارێكى تر كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى گۆڤار و رۆژنامه‌كانى به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ههندىَ بلاوكراوه تاراده‌یه‌كی باش خوێنهریا هه‌یه ، من ناتوانم بلێم خاز خوێنه‌رى نییه بێگومان ئه‌ویش به پێی ئاستى خۆى هه‌یه‌تى به‌لام كه‌میی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌رچوونى به شێوه‌ى وه‌رزیی ئه‌گه‌ر نا بابهتهكان تا بلێی سه‌رنجراكێشن و له‌جێی خۆیه‌تى له رووى كه‌موكوری نه‌ك هه‌ر خازر به‌لكو ته‌واوى بڵاوكراوه‌كان كهموكورییان هه‌یه‌و ره‌خنه‌یان لێ دهگیرێَ ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه ناگهیهنىَ گۆڤاره‌كه بلاو نه‌كرێته‌وه چونكه به‌رده‌وام بوونى باشتره له راگرتنى و ده‌كرێت زیار به‌ره‌و پێش ببرێت و زیاتر گرنگیی پێ بدرێت ، و چه‌ند زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت هه‌ر ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرێت چونكه تۆ ئیشێك ده‌كه‌ى بۆیه باسی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كه‌یت كه‌س ره‌خنه‌ت لێ ناگرىَ . هه‌رچه‌نده هه‌ولی زۆر دراوه و گۆرِان كارى له خازردا كراوه كه كۆمه‌لێك هاورێ جێگاى ده‌ست خۆشین تواناى خۆیان خستۆته گهرِ بۆ ئیشكردن له‌م بواره‌و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه ، به‌راستى جێگاى دلخۆشیمانه له ده‌ڤه‌رێكى پاشكه‌وتوو گۆڤارێكى وا ده‌رده‌چێت و خزمه‌ت به بوارى رۆژنامه‌گه‌رى و رۆشنبیرى كوردى ده‌گه‌یه‌نێت و تاراده‌یه‌كى باش توانیویه‌تى نووسه‌ران و رۆشنبیران به یه‌كترى بناسێنێت . ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا خزمه‌تێكه له ساڵیادى شه‌شه‌مى ده‌رچوونى پیرۆزبایی له یه‌كه یه‌كه‌ى ده‌سته‌ى گۆڤاری خاز ده‌كه‌م و سه‌رجه‌م خوێنه‌ران هه‌ر به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و پێش برِوات .
عه‌بدال محه‌مه‌د وه‌لی : خوێنه‌رێكى تر‌ى خازره و خاوه‌نى پێشانگاى ( ره‌نگینه ) له قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ، ده‌لێت : خازر گۆڤارێكى رێك و پێكه‌و ناوه‌كه‌شی ناوێكى گه‌وره‌و جوانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش كۆمێك بابه‌تى گرنگی لێ به‌دی ده‌كرێت به‌لام هێشتا تازه‌یه‌و و پێنه‌گه‌یشتووه وه‌كو پێویست بۆیه هه‌ر له ئێستاوه گرنگه هه‌ندێك گۆرِانكارى لێ بێته‌كردن له‌وانه‌ش گرنگی به وێنه‌كان بدرێت و به‌جوانى چاپ بكرێت هه‌روه‌ها بابه‌تى سه‌رنجراكێشی لێ بلاوبكرێته‌وه و وه‌كو ریكلامێك بۆى بكرێت له‌گه‌ل دابه‌شكردنى بابهتهكان هه‌ریه‌كه‌و له شوێنى پێویست بێت ، چه‌ند گۆشه‌یه‌كى هه‌مه‌ره‌نگ زیابكرێت هه‌ر له رووى كۆمه‌لایه‌تى و زانستى و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی و جوگرافی و هتد . هه‌روه‌ها گۆشه‌ى هه‌ر جاره‌و گوندێك له هه‌موو ژماره‌یه‌ك وه‌كویه‌ك نییه واتا هه‌موو گونده‌كان وه‌كویه‌ك به فراوانى باس له‌لایه‌نه‌كانى نه‌كراوه و پێویسته ئه‌و كه‌سه ئاگادار بكرێته‌وه كه به چرِوپرِى له‌سه‌ر گوندهكانیا بنووسن چونكه ده‌چێته خشته‌ى مێژوه‌وه ، هه‌ر له خۆیه‌وه باسێكى مێژووییه . هه‌روه‌ها ئێمه لهناوچهكهى خۆمان زۆر شوێنه‌وار و شوێنى سه‌رنج راكێشمان هه‌یه پێویست ناكات شوێنه‌وارى ده‌ڤه‌رێكى تر بلاوبكرێته‌وه چونكه تاخۆما مابین له‌پێشتره له هی خه‌ڵكانى تر. بۆیه دهولهمهندیی ئێمه له ده‌ڤه‌ره‌كانى تر هه‌موو زیاتره ، خالێكى تر ئه‌ویش ره‌چاوكردنى ههندىَ بنه‌مای رۆژنامه‌گه‌رى و شاره‌زایی ئیشكردن له‌م بواره . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ خوڵی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندان بكرێته‌وه به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وانه‌ى تازه ده‌ستیان به نووسین كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌هره‌یان په‌ره‌ی پێ بدرێت و پێنووسێكی چاكیان لێ دروست بێ . هه‌روه‌ها گۆرِینى له وه‌رزییه‌وه بۆ مانگانه زۆر پێویسته بۆ خوێندنه‌وه‌ى و خودى خوێنه‌ر و نووسه‌ر زیاتر په‌رۆش ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان . له كۆتاییدا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌م گۆڤاره كارده‌كه‌ن ، شه‌ش ساڵه‌ى ده‌رچوونى پیرۆزه . .
مامۆستا فایق ئه‌حمه‌د عه‌لی : به‌راستى گۆڤارى خازر جێگاى خۆى كردۆته‌وه له ناودلێ جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌رانى كوردستان به تایبه‌ت سنوورى ده‌ڤه‌رى به‌رده‌ره‌ش هه‌رچه‌نده خوێنه‌ر له كوردستاندا له‌م كاته‌دا زۆر كه‌مبووه ئه‌گه‌ر نا خازریش شانبه‌شانى رۆژنامهوگۆرڤارهكانى دیكه خزمه‌تى باشی به رۆژنامه‌گه‌رى كوردى كردووه ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆكى گۆڤاره‌كه باس بكه‌ین ده‌بینین زۆر بابه‌تى مێژوویی باشی بلاوكردۆته‌وه و به‌رده‌وام كه‌لتوورى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى به‌خوێنه‌ران ئاشنا كردوه و بابه‌تى رۆشنبیرى ئه‌ده‌بی به‌جوانى بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا داواكارین بابه‌تى رامیارى بلاوبكاته‌وه هه‌رچه‌نده دوورین له بازنه‌ى سیاسی به‌لام رۆژگارى ئه‌مرۆ زۆر پێویستى پێ هه‌یه و داواكارین بابه‌تى ره‌خنه‌ییش بلاوبكرێته‌وه به‌لام به‌رای من ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێ ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چونكه 3 مانگ جارێك ده‌رده‌چێ ، چونكه زۆرجار نووسه‌ر كه بابه‌تیك ئاماده ده‌كات تاماوه‌ى دێت و بلاوده‌كرێته‌وه كاتى ئه‌و باس و خواسه بهسهردادهرِوات هه‌روه‌كو باسمان كرد كات زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابهتهكان سنوردارن لێره‌ش زیاتر ره‌خنه‌م ئاراسته‌ى رۆشنبیر و مامۆستایانى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م كه زۆر كه‌م خۆیان له گۆڤاره‌كه نزیك ده‌كه‌نه‌وه چونكه پێشكهتنى زیاترى ئه‌م گۆڤاره له‌ده‌ست مامۆستا و رۆشنبیرانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه داواكاریشم له ستافی به‌رێوه‌به‌ر و نووسه‌رانى گۆڤاره‌كه‌یه كه زیاتر خۆیان له جهمارهو و رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ره‌كه نزیك بكه‌نه‌وه , له كۆتاییدا به بۆنه‌ى شه‌ش ساڵه‌ى ده‌رچوونى گۆڤاره‌كه‌تان جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر و ستافی ده‌رچونى گۆڤار ده‌كه‌م .
بۆ / سه‌نته‌رى رۆشنبیرى به‌رده‌ره‌ش و گۆڤارى خازر .. به‌رێز
سلاَوو رێز ..
به بۆنه‌ى ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره له گۆڤارى خازر جوانترین پیرۆزبایی خۆم و چه‌پكه گول و نێرگز ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌ر وئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستى نووسینیان له‌و گۆڤاره جوانه‌دا هه‌یه ده‌كه‌م ، به‌راستى گۆڤارى خازر له ماوه‌ى شه‌ش ساڵی رابردوودا توانیویه‌تى جێگاى خۆى له ناو دڵی زۆربه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌گشتى و ده‌ڤه‌ری ئاكرىَ و به‌رده‌ره‌ش به‌تایبه‌تى بكاته‌وه و یه‌كێكه له‌و گۆڤارانه‌ى كه خوێنه‌رێكى زۆرى هه‌یه چونكه خۆى له هه‌موو چین و توێّژێك نزیك كردۆته‌وه و هه‌وڵی داوه كه گۆڤارێكى ههمهجۆر بێت و به‌تایبه‌تى ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ره‌ش به گوند و ناحیه‌كان وه كه‌سایه‌تییه‌كانى و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شدارییان له شۆرشه‌كانى كوردستان دا كردووه به خوێنه‌ران بناسێنیت و له‌گشت بواره‌كان بكۆلێته‌وه هیوادارم رۆژ به رۆژ ئه‌م گۆڤارى رازاوه سه‌ركه‌وتنى زیاتر به‌ده‌ست بێنێت دووباره پێرۆز بێت شه‌شه‌مین ساڵیادى ده‌رچوونى گۆڤارى خازر . هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ..
جه‌میله محه‌مه‌د حاجى
ئه‌ندامى لقی 9 ی پ . د . ك
25/10/2008
_______________
ئه‌حمه‌د به‌ده‌ل :
ل بیرهاتنا ده‌رچوونا ژماره (1)ێ گۆڤارێ خازر پیرۆزباییهكا گه‌رم ل ستافی خازر دكه‌ین و هیڤیدارین به‌رده‌وام بن سه‌ر شۆلێ خو بو خزمه‌تا خهلكىَ ، راستى خازر مومكا یێكى بو كو روناهیا خو دایه ده‌ڤه‌را به‌رده‌ره‌ش به‌لێ ئه‌م بلا راستگو بین هه‌كه سه‌نته‌رى ره‌وشه‌نبیرى نه‌با ئه‌ڤروكه گوڤارا خازر ژی نه‌دبوو به‌لێ سه‌نته‌ر قوتابخانه‌ك بو هاتیه دامه‌زراندن ل سالا 1995 و ڤىَ قوتابخانىَ
گه‌له‌ك خودان شیان ده‌رئێخستن ژ بوارێت جوراوجۆرو ژوانه دهستهكىَ نڤیسه‌ر ڤێرا گه‌هشتن و شیان خزمه‌تا ده‌ڤه‌را گۆرانه‌تى بكه‌ن ، هیڤی دارین خه‌لكێ دهڤهرىَ پتر پیته بده‌نه گوڤارا خازر بو به‌لاڤكرنا كلتور و مێژو و بهرهاتىَ ده‌ڤه‌را گۆرانه‌تى . جارهكدی ئه‌م یێل باوه‌رى كو گوڤارا خازر ژماره بو ژماره دىَ پتر خو پێش ئێخیت و دىَ جهىَ خو كه‌ت ناڤ میدیا كوردى دا .
ئاراس حه‌مید ئه‌تروشی ، قوتابی له كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى - دهۆك:
لبهرى شه‌ش سالانه و لرێكهفتىَ 25/11/2002 ژدایك بوونا ئێكه‌م گۆڤارا ره‌وشه‌نبیرى یا ههمهجوره لقهزا به‌رده‌ره‌ش بناڤێ خازر دشێین بێژین كو روژه‌كا مێژووییه دیرۆكا قه‌زا به‌رده‌ره‌شی دا كوتا نه‌و هژمارا 25 ژێ ده‌ركه‌فتییه و روژ بو روژی پتر خزمه‌تا خهلكىَ ده‌ڤه‌رێ كه‌ت و هه‌ر ژ روژا دامه‌زراندنا خو مه‌ره‌م پێ ئه‌و بوویه خزمهتىَ بكه‌ت ژبوو پتر ره‌وشه‌نبیر كرنا هه‌مى ته‌خێن چڤاكى له‌ورا بڤی ههلكهفتى مه بفه‌ر زانى بێژین پیرۆزه و دخازین ئه‌ڤ گۆڤاره د ژیهكى درێژدا بیت و به‌رده‌وام خزمهتىَ بكه‌ت
عه‌بدولحه‌كیم عه‌بدولغه‌فوور - كۆمه‌ڵگای چرِه :
گۆرِانكارى ماناى نزیك بونه‌وه‌یه له لوتكه ، هه‌موو پێشكه‌وتن و جوانكاریێك خولقێنه‌رى گۆرِانكارین هیچیان روونادات ئه‌گه‌ر هه‌وێنى گۆرِانكارى تیادا نه‌بێت ، گۆڤارى خازر پێم باشه بابه‌ته‌كانى بهتهكنیكێكى ئه‌ندازه‌یی رێك بخرێت ، نه‌ك تێك ئالاَو بێت ، به‌ڵكو بكرێته به‌ش به‌ش وه‌كو ( به‌شی هه‌مه‌ره‌نگ - هونه‌رى - وه‌رزشی - سیاسی … هتد ) هه‌ر گۆڤارێك چه‌ند به‌شێك بگرێته خۆى ، هه‌ر به‌شه‌و رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرى پسپۆر كارى بۆ بكه‌ن . هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنى چۆنیه‌تى دیزاینى به‌رگ زۆر گرنگه بۆ هه‌ر گۆڤارێك با به‌رگ گرێ‌دراو بێت به ناوهرِۆكهوه ، هه‌رچه‌نده گۆڤارى خازر تاراده‌یه‌ك باشه بهلاَم با په‌یوه‌ندى ناوهرِۆك له‌گه‌ڵ به‌رگ پته‌وتر بێت ، هه‌روه‌ها ره‌نگى به‌رگ بابه وه‌رزى ساڵه‌و گرێ‌دراو بێت پێم زۆر جوانه ده‌ركردنى هه‌ر گۆڤارێك له هه‌ر وه‌رزێك بێت دیمهنێكى ئه‌و وه‌رزه به خۆیه‌وه بگرێت . ئه‌گه‌ر نا با وێنه‌یه‌كى گونجاو یان دیمهنێكى خه‌یاڵی له‌سه‌ر دیارى بكرێت به شێوه‌یه‌كى خه‌یالی . هه‌روه‌ها ئه‌و براده‌رانه‌ى كه ئه‌ركى تایپ و كارى كۆمپیوته‌ر به‌رێوه ده‌به‌ن با گرنگى زۆر به ورده‌كاری بده‌ن .
هه‌روه‌ها خالێكى گرنگ ههندىَ بابه‌تى هونه‌رى بكرێته ناو هه‌ر ژماره‌یه‌ك له گۆڤار ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ خوێنه‌ر له‌خۆى كۆ بكاته‌وه وه‌كو ( كه‌لوه‌كان ) یان ( خاچهرێنز ) یان چه‌ند كارێكی هونه‌رى سهرسورِهێنهر ئه‌مانه‌ش وا له خوێنه‌ر ده‌كه‌ن بۆ لاى خۆى رایبكێشێت .
منیش ئه‌م خالاَنهم به گرنگ زانی كه باسی كه‌م و زۆر ده‌ست خۆشی له ستافی خازر ده‌كه‌م به‌تایبه‌تى سه‌رنووسه‌ر كه توانیویانه به ماوه‌یه‌كى دیاریكراو گۆرِانكارییهكى هزریی و گۆرهپانێكى گه‌وره له مێشكى زۆربه‌ى خوێنه‌رانى ناوچه و ده‌وروبه‌ره‌كان دابمه‌زرێنێت به‌هیواى گۆرِانكارى گه‌وره‌تر و پرۆژه هزرییه چالاَكهكانى ئه‌وانین كه ئایینده تینووى ئه‌و داهێنانه‌یه و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خازر و ستافه‌كه ده‌خوازین .


