مه‌رگى ژێرباران
سه‌عید مه‌موزینى
بارانێكى توند ده‌بارى ، جاروبار له‌گه‌ل به‌فر تێكهلاَو ده‌بوون وهه‌وایه‌كى به‌هێز داره‌كانى دهجولاَندهوه ، لقى ههندىَ لهدارهكانى ده‌شكاند ،وده‌نگى هه‌وا خه‌ڵكى هه‌راسان ده‌كرد ، هه‌ورو بروسك ده‌یانگرماند ، كه‌س به‌رگه‌ى ئه‌م كه‌شه ناخۆشه‌ى زستانى نه‌ده‌گرت ، زستانێكى درێژ پرِ به‌فروباران كه‌س له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بینرا ، ئاكرىَ جوانترین دیمه‌نى خۆى نیشان ده‌دا و كهلىَو كهلهكهون باڵى سپى خۆیان به‌سه‌ر شاردا كێشابوو پیاسه‌یه‌كى درێژى له‌شه‌قامى خه‌ڵوه‌تى شارداكرد ، به‌فرو باران به‌ده‌م و چاوى ده‌كه‌وتن زیاتر دهیلهرزاند ، بهلاَم دڵى گه‌رمى ئه‌و به‌زریان و كرِێوهش سارد نابنه‌وه ، به‌ره‌و كۆڵانێكى ته‌نگ و تاریكدا چووه خوارىَ ته‌نانه‌ت ده‌ستى نه‌كرده گیرفان ، به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ى ماندو كه‌هه‌ڵم دووكه‌ل ئاسا له‌ده‌مى ده‌رده‌چوون گه‌یشته به‌رده‌رگاى ماڵێك بهرِێكهوت ، له‌ده‌رگاى ماڵه‌كه راما به‌ئاسته‌م له‌په‌نجه‌ره رووناكى دیاربوو ، واى نیشانده‌دا ماڵه‌كه ، هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر نوینى گه‌رم و گورِدا خه‌وتبن و سوَپهى دارههڵبوو ، دووكه‌ڵ لهلوولهى سۆپه‌ى ماڵه‌كان به‌رز ده‌بووه ، ئه‌و هوشیاره و كه‌س ئاگاى لىَ نیه ، به‌هه‌ردوو چاوه‌كانى وه‌كو ئه‌وه‌ى بیه‌وێت شتێك رِاو بكات سێرهى له‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه گرت .
ئاكرىَ له‌كۆنه‌وه شارى ئاشقانه‌و ئاشق و مه‌عشوقى گه‌وره‌ى هه‌بووه ، كه‌ناوه‌كانیان له‌نێو كه‌له‌پورى كوردیدا هه‌یه وه‌كو حه‌لیم و ئه‌مین ، ئه‌سمه‌رو شڤان و … هتد كه‌هه‌موو بىَ مراز چوونه باوه‌شى گوَرِ ، ئهمرِۆش ئاشق و مه‌عشوقى وه‌فادار لهوشارهجوانهدا ده‌بینرێن ، ئاكرىَ به‌م زستانه بهنێرگزو زه‌یتوون ، كانى زهرك و سیپه خۆى خهملاَندووه .
كاتژمێر (2)ى نیوه‌شه‌وه و چركه‌كان به‌خێرایى دهرِۆن و من تازه پێنووسه‌كه‌م دانابووه سه‌رمێزو ده‌مویست واز له‌نووسینى بابه‌تێك بێنم ، جگهرهكهشم كهدووكهڵى لهبنمێچى ژووره‌وه به‌ئارامى سه‌مایان ده‌كرد به‌ره‌و كۆتایى دهرِۆیشت ، له‌ده‌رگه‌ى ماڵه‌وه‌مان درا ، هه‌موو نوستبوون جگه له‌من ، هه‌ر كهدهركام كرده‌وه فه‌رهاد بوو ، براده‌رێكى خۆشه‌ویستى من ، روخسارى له‌ره‌نگى مردوان ده‌چوو ، قژى ژاكاو بوو ئاو لێى ده‌هاته خوارىَ هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى له‌كانى زهرك مه‌له‌ى كردبىَ ، وه‌كو بى ده‌له‌رزى و لهبهرامبهرهكهشى نامێهرهبانى زستان چۆكى دابوو ، من بیرم له‌وه كرده‌وه كه‌ئه‌مه سناریۆ بۆ دروستكردنى فیلمێكى راسته‌قینه ده‌بێته باشترین سیناریۆ .
له‌و بیره بووم پیره دایكیشم له‌خه‌و هه‌ڵسابوو بانگى كردم وه‌رنه ژووره‌وه ، فه‌رهاد هاورِێیهكى خۆشه‌ویستى من و كورِى دووه‌مى دایكمه ، جلهكانیمان گۆرِى و له‌پێش سۆپه‌ى دارى ماڵه‌وه‌مان كهپرِبوو له‌دار بهرِووى چیا خۆى گه‌رم كرده‌وه گه‌یاندمه ماڵى خۆیان چونكه ده‌یوت ماڵه‌وه‌یان دڵیان پێوه‌یه باران به‌رده‌وام بوو ، شه‌قام چۆڵ تائه‌و سه‌ین و بهینهمان كرد مه‌لاى به‌یانى له‌مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شاربانگیدا و پاشان ده‌نگى (ئه‌للاهو ئه‌كبه‌ر) له‌هه‌موو مزگه‌وته‌كانى شار به‌رز بوونه‌وه ، له‌چون و هاتنه‌وه‌م سه‌گه‌كه‌م له‌گه‌لم بوو بىَئهوهى ئاگاداربم بستێك بهجىَى نه‌هێشتم ، منیش پێویستم بهخهوێكى درێژ هه‌یه تێدا نوقم بم ، هه‌موو رازهكانم ون بن ، له‌شارێكى بێده‌نگ و هه‌ركه ده‌نگێك لێى به‌رز دهبىَ باسى فه‌رهاده ، و باسى منه منیان گه‌مارۆ داوه ، خه‌ریكه ته‌سلیم بم و ئالاَى سپى به‌رز كه‌مه‌وه و سه‌نگه‌ر بۆ هه‌موو ناحه‌زانم چۆل بكه‌م ، تاكه‌ى ئێش و ئازار ، خه‌ون بهرِابردوو ببینم ، به‌شارى یه‌زد ، لهوىَ بیر لهقهلاَى ئاكرىَ و نێرگز و زه‌یتون و مێشى هه‌نگ بكه‌مه‌وه ، بیر لهچوارشهممهى شێخ ماڤىَ بكه‌مه‌وه كهپۆله ئافره‌تێك لێى به‌سه‌ر ده‌كه‌ون ، و بیر له‌فه‌رهاد بكه‌مه‌وه كه بوویته گۆپالى ده‌ستى ئه‌و ئافره‌ته زاڵمه ، خه‌ون به‌شه‌هید نهزیریش ببینم كهدهستگیرانه جوانه‌كه‌ى به‌جێهێشت و خۆى كرده قوربانى ئه‌و خاكه ، فه‌رهاد جیایه لهنهزیرى ره‌حمه‌تى ، دهیهوىَ قوربانى بۆ جوانترین كچى دنیا بدات ، دهمهوىَ خه‌ونه‌كه‌م له‌ژێر باران ببینم ، و له‌ژێر باران و له‌تاریكى شه‌و سهمابكهم ، چاوى ئه‌و ئه‌ستێره‌ئاسا بێنه دیار سه‌رى فه‌رهاد ، و ئه‌م شه‌وه ببێته شه‌وى به‌یه‌ك گه‌یشتنى فه‌رهاد و یاره‌كه‌ى و خۆشحالى من و ههلاَتنى تیشكى زێرِینى خۆر .
خۆشه‌ویستى چ تۆفانێكه مرۆڤ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت مندال ئاسا ده‌جولێته‌وه ، مردووى ژێر بارانیش ساغ ده‌كاته‌وه ، وه‌كو گهرِاوێك به‌هێزترین كه‌س ژێر ئاو ده‌كات ، وهێزو ئیمانیش به خه‌ڵكانێك دهبهخشىَ ، بهلاَم فه‌رهادى روخاندووه ، له‌به‌ر بێخه‌وى چاوه‌كانى سوتاوه ، من دهمهوىَ له‌شوێنى ئه‌و بخه‌وم هه‌ناسه‌كانى وه‌كو ئاگرى چرایه‌كه ، كهنهوتى به‌ره‌و ته‌واو بوون


