كۆمه‌ڵگـاى كـوردى و خوێنــدنه‌وه‌یه‌ك
عه‌لى عه‌ونى
باسكردن له مه‌سه‌له‌ى فكرى زۆر كهموكورِى تیایه بۆیه لایه‌نێكى دیكه باس ده‌كه‌ین، یان له ده‌ورو به‌رى فكر قسه ده‌كه‌ین، بزاڤى رزگاریخوازى كوردى نێرِینمان له‌سه‌رى كه پێویستمان به كۆمه‌ڵه چه‌كێكه پێویسته لامان بێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌كى باشى كۆمه‌ڵناسى كوردى بكه‌ین و بارى ده‌روونى كۆمه‌ڵیش بزانین هه‌روه‌ها ده‌بێ زانستى سوسیۆلۆژى و سیسۆسایكۆڵۆژى تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ى دهیانهوىَ سه‌ركێشى كۆمه‌ڵ بكه‌ن و پێشى بخه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاى خۆمان هه‌زم نه‌كردبێ تواناى جێبهجىَ كردنى ئه‌م ئه‌ركه‌مان نابێت .
ئێستا بۆته مۆد هه‌ر كه‌س هه‌ر گرفتێكى هه‌بێ ده‌یخاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى كوردستان و وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن ئێمه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ هیچ گوناهمان نیه‌و هیچ ئه‌ركمان نیه، هه‌ر هه‌مووى له ئه‌ستۆى كه‌سێكى دیكه دایه، وا هه‌ست ده‌كرێت حكومه‌ت یا حیزبه كوردییه‌كان مهكینهیهكن و مرۆڤه‌كان له‌و مه‌كینه‌یه جیان، و ده‌بێ ئه‌و مه‌كینه هه‌ر كار بكات و به‌رهه‌مه‌كانى بداته كۆمه‌ڵگا، ئێمه له بوارى به‌رهه‌مى فكرى كێشه‌مان هه‌یه زۆر له رۆشنبیران ته‌نیا به ناو رۆشنبیرن و كوردى خوێنده‌وارن، چونكه رۆشنبیر یانى به‌رهه‌مه‌كه‌ى فكره نه‌ك لێكدانه‌وه‌ى وشه‌كان .
له‌وانه‌یه له دورترین گوندى ئه‌م ولاَته پیره‌مێردێك ههندىَ قسه‌ى هه‌یه، لێى حاڵى نه‌بن بێنن بیخه‌نه ته‌مومژاوى ههندىَ ئیسمى پێوه ده‌خه‌ن و كه‌س لێى حاڵى نابێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌رتوكێكى خوێند‌و لێى تێنه‌گه‌یشت ئه‌وه ده‌بێ جارى دووه‌م بیخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر جارى دووه‌م هه‌ر تێنه‌گه‌یشت، كهمو كورِى له نووسه‌ره نه‌ك خوێنه‌ر، چونكه بۆ خوێنه‌ر له رۆژنامه‌و زۆر كتێبى دیكه تێگه‌یشت و له‌و كتێبه حاڵى نه‌بوو ؟ بۆیه ده‌بێ هه‌موومان تاكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا راشكاو بین و گفتوگۆ بكه‌ین و بابهتهكان رون بێت و پرسیارمان لا دروست بێت و ببێته هۆكارى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگا .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یرى ولاَتى ژاپۆن بكه‌ین بزانین چۆن گه‌یشتنه ئه‌و پێشكه‌وتنه، له شهرِى جیهانى دووه‌م بۆ نموونه ئێران هیچ زیانى نه‌بینى، و وه‌كو ژاپۆن گه‌وره‌ترین زیاندیده پێش نه‌كه‌وت، ژاپۆن وێران له چه‌ك كرا، ئه‌م رێگه‌یه چی بوو ژاپۆن پێشكه‌وت ؟ له ژاپۆن هه‌نگاوێك به‌ناوى شۆرِشى هیدتى یانى هه‌موو شت له پێناو ئیمپراتۆر هێرۆ هیتۆ، هه‌مووان هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر كه‌م و كورِییان هه‌بێ ئه‌وه هێرو هیتۆ لێیان رازى نابێ هه‌مووان هه‌وڵى رازى كردنى هێرۆ هیتۆیان ده‌دا .
گرفت و موسیبه‌تى ئێمه ئه‌وه‌یه له هه‌موو لایه‌نه‌كان دوا كه‌وتووین ده‌بێ هه‌موو شتمان ئه‌وه بێ له‌م دواكه‌وتنه ده‌رباز بین، هه‌روه‌كو (بارزانى نه‌مر) گوتویه‌تى : ” نه‌خوێنده‌واریى په‌تاى گه‌لانه”، لاى ئێمه به داخه‌وه كهڵتوورى نه‌خوێنده‌وارى هه‌یه، هه‌روه‌كو له منداڵیی له قوتابخانه مامۆستا ده‌ینووسى : ” ماڵى بێ كتێب لاشه‌ى بێ رۆحه “، ئێمه پاره بۆ هه‌موو شتێك سه‌رف ده‌كه‌ین و كتێب ناكرین، باس له گه‌نده‌ڵى ده‌كرێ، له‌وانه‌یه قوتابی له كاتى تاقی كردنه‌وه‌دا، قۆپی بكات و بێته ده‌ره‌وه بڵێت گه‌نده‌ڵى هه‌یه، ئه‌وه خۆى گه‌نده‌ڵى كردووه، من وا هه‌ست ده‌كه‌م كۆمه‌ڵگایه‌كى گه‌نده‌ڵ ئیداره‌یه‌كى گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌م دێنىَ، گرفت له كۆمه‌ڵگا هه‌یه، مه‌لایه‌ك دێت پێت ده‌ڵێت ئهرىَ خانووت نیه، پێى بڵێی نه، پێت ده‌ڵێت كوره خه‌ڵك هه‌موو خه‌نى بوون، هه‌تا ئه‌گه‌ر یه‌كێك پاك و خاوێن بێت به خه‌شیم ناوى ده‌به‌ن و نرخى پێ ناده‌ن، له راى كۆمه‌ڵگا كێ خۆى ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و پاره به ده‌ست بێنێ ئه‌وه زیره‌كه گرنگ نیه چۆن به ده‌ستى هێناوه، ده‌بێ ئێمه سه‌ر له نوىَ پێوه‌ره‌كان بگۆرِێن بۆ باشتر بوون و گوناهه‌كه نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆى كه‌س، یان بێ هۆ هێرش ده‌كرایه سه‌ر ئیسلام و هه‌ر ئه‌و ئیسلامه بوو عه‌ره‌بی پێشخست و ئێران ئیمپراتۆرییه‌تى خۆى به هێزتر ده‌كرد و توركه‌كان ماوه‌ى 800 ساڵ حوكمیان له هه‌موو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌كرد، بۆچى ئیسلام بۆ ئێمه گرفتى هه‌یه و بۆ ئه‌وانى دیكه نیه‌تى ؟!. كه‌واته كێشه‌كه له ئێمه‌یه نه‌ك ئیسلام .
ئێمه پێویستمان به ریسانس و بزاڤێكى هزرى هه‌یه و گۆرِان له دواى گۆرِان بكه‌ین، چونكه پاشكهوتنى هزرى هۆكارى دواكه‌وتنه، و هه‌تا ئێمه له‌شه‌ره‌ف هه‌ڵه تێگه‌یشتووین، چونكه هه‌تا گۆرِان له مامۆستاى زانكۆش نیه یانى له‌وانه‌یه سمینارهكهو مهڵزهمهكه هى 17 ساڵ به‌ر له ئێستایه، مامۆستاى ئایینى وتارى هه‌ینى هه‌ر له هی 20 ساڵ پێشه‌وه هیچ گۆرِانى به‌سه‌ر نه‌هێناوه، پرِوپاگهندهى ژه‌هراوى به زووترین كات بلاَو ده‌بێته‌وه برِواى پێده‌كرێت، بۆیه مرۆڤى كورد له رووى سایكۆلۆژیه‌وه پێویستى به خوێندنه‌وه‌یه‌كى ورد هه‌یه، راستیى كۆمه‌ڵگاى كوردى ئه‌وه‌یه هه‌تا خاڵه لاواز‌و نه‌خۆشه‌كان ده‌ست نیشان نه‌كه‌ین تواناى چاره‌سه‌ریمان نابێ، چونكه رۆشنبیر به‌رنامه بۆ حكوومه‌ت دادهنىَ ئێمه سه‌رمان له حكومه‌ت شێواندووه، به ناو رۆشنبیرمان زۆره هه‌تا سه‌رچاوه فكرییه‌كان هه‌مووى فارسى و عه‌ره‌بی و توركى .. هتد، ئێمه پێویستمان به خوێندنه‌وه‌یه‌كى كوردى هه‌یه بۆ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵ و به پێی ئه‌و شوێنه‌ى لێی ژیان ده‌كه‌ین، و هه‌ر كۆمه‌ڵگایێك سروشتى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و ده‌بێ له كۆمه‌ڵگا راى جیاواز هه‌بێ بهلاَم به هه‌ڵه له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ریى هه‌ر كه‌سه له خۆمان ده‌ست پێ بكه‌ین..


