راگه‌یاندن له‌نێوان گوتارى هه‌یمه‌نه‌ڤانى و پرسى هه‌میشه ناساندن..
به‌هار كه‌مال
یه‌كێك له‌و ستونه سهرهكىء كاریگه‌رانه‌ى كه كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نىء شارستانى له‌سه‌رى رِاوهستاوه، رِاگهیاندنه، كه‌له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه لهپێدڤییهكانى سه‌رده‌مى پێكه‌وه ژیانء دایهلۆگء لێك حاڵى بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه باندۆرێكى ئه‌كتیڤى هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنء سیما وه‌رگرتنى كێشه سیاسىء فیكرىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوورییه‌كانى هه‌موو جیهانء چرِ بوونه‌وه‌یان له‌چوار چێوه‌یه‌كى شه‌فافدا كه‌به‌ئاسانى بتوانین لێیان بكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجیان بدهینء هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى بۆچوونى خۆىء ئاستى هزرى خۆى شیانبكاته‌وه.
به‌واتا رِاگهیاندن ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه بۆ تێپهرِبوونى هه‌موو ئایدیا‌و سیسته‌مء فه‌رهه‌نگه جیاوازهكانء رِووداوه كاتىء هه‌میشه‌یییه‌كان، شتێكى ئاشكراشه كه له‌پشت هه‌موو رِاگهیاندنێكهوه عه‌قڵیه‌تێك رِاوهستاوه كه نه‌خشه‌و پلانى بۆ دادهرِێژآء به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ئاشكراى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى، یه‌كه‌م خۆى بناسێنآء پێناسه‌و شوناسێك به‌خۆى ببه‌خشآء له‌هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌خۆى لێى ئاگابێ .
بێگومان ئه‌و زمانه‌ى هه‌ر میدیایه‌ك پێى دهئاخڤێتء ههڵیدهبژێرآ بۆ ئاراستهكردنء بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرورِاو لایه‌نه‌كانى ژیانى خۆى زۆر گرنگه؛ ئینجا لێره‌دا ده‌توانین بپرسین راگه‌یاندنى ئێمه به چ عه‌قڵیه‌تێك مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ رِووداوهكاندا دهكاو ته‌ماشایان ده‌كا؟و له‌هه‌مان كاتدا زمانى گفتوگۆ‌و ئارِاستهكردن به‌چ شێوهیهكهو تاچه‌ند توانیویه‌تى له‌بازنه‌ى داخراوى ئایدۆلۆژیاى حیزبیء نه‌ته‌وه‌یى خۆى دهربچآء ئاسۆیه‌كى فراوانتر‌و رِوونتر بۆ خۆى وێنا بكا؟
بێگومان هه‌ر رِڕگهیاندنێك ئاماده بوو چه‌ند شێوه‌یه‌ك ببه‌خشآ بهفۆرمى خۆىء وابه‌سته‌ى تاكه هزرو ئایدیایه‌ك نه‌بوو توانى تارِادهیهكى به‌رچاو تێكه‌ڵاوى ژیانى خه‌ڵكى خۆى بآء ئاوێنه بآ بۆ بواره كۆمه‌ڵایه‌تىء رامیارىء ئابوورىء فهرههنگییهكانى، ئه‌وه ماناى وایه ئه‌و رِاگهیاندنه ئاماده‌یه مۆركێكى زیندهبهخش به‌خۆى بدا‌و به‌و پێیه‌ش ئه‌توانآ له‌گه‌لڕ رِهورِهوهى به‌ره‌و پێشڤه‌چوونى ژیاندا به‌رده‌وام بآء هاوشانى بآ، به‌مانایه‌كى دى ئه‌گه‌ر رِاگهیاندنێك له‌سروشتى پێكهاته‌ى خۆیدا له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كى زانستىء ئهكادیمىء ئاڵوگۆرِكردنى ترادیسیۆنى جیاواز دروست بوو، ئه‌وا ماناى دروستىء ساغێتى ئه‌و په‌یامه دهگهیهنآء له‌هه‌مان كاتدا پرۆژه‌و كارى باش وئهكتیڤى لێ چاوهرِوان ده‌كرآ، له‌م كاته‌شدا ته‌نها كاركردنء به‌رده‌وام بوون به‌لایه‌وه گرنگ نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ى ئهفراندنء هێنانه كایه‌ى شه‌قڵى تازه‌و گونجاو تر بۆخۆى مه‌به‌ستێتى كه‌باس لهرِاگهیاندنى ئازاد ده‌كرآ پێش هه‌موو شتێك بوونى ستراكتۆرێكى ئازاد پێدهڤىیه كهئامادهبێ بۆ وه‌رگرتنى هه‌موو به‌هایه‌كى جیاواز له‌خۆى وله‌هه‌مان كاتدا سود وه‌رگرتن لێى، ئه‌مه‌ش بێگومان به‌دوو رِهگهزى سهرهكىء گرنگ دێته‌دى، كه‌ئه‌وانیش بوونى ئابورییه‌كى باشء سه‌رمایه‌یه‌كى سه‌ربه‌سته، دووه‌میش بوونى عهقڵیهتێكى پێگه‌یشتوو كراوه‌و دووربین كه بتوانآ به شێوه‌یه‌كى ستراتیژى ئه‌و پرِۆگرام وپه‌یامه بهئامانجء ئاكامێكى باش بگه‌یه‌نآ،له‌م رِاگهیاندنهدا ئه‌وه‌ندى په‌یوه‌سته به‌ژیانى تاكء كێشه مرۆیییه‌كانى كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌نده خۆى نابهستێتهوهبهتاكه ئایدیا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه بێجگه له‌وه‌ى كه‌سود ومفا لهئابورییهكى سهربهستیشهوه وه‌رده‌گرآ بۆ فه‌راهه‌م كردنى به‌رده‌وامێتى خۆى.
گومانى تێدانییه كه راگه‌یاندنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌میشه كار بۆ چهسپاندنء مكوم كردنى ئایدیاى به‌رته‌سكى خۆى دهكاو هه‌وڵى گه‌یاندنى به‌جیهانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌دا ئه‌ویش لهرِێگاى هێڵه‌كانى رِاگهیاندنى خۆیه‌وه كه‌خۆى له‌خۆیدا بۆ خزمهتء به‌رده‌وام بوونى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه له‌دایك بووه كهرِاستهو راست پهیوهندىبهرِایهڵه دهرهكىء ناوه‌كییه‌كانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه.
ئه‌م راگه‌یاندنه هه‌موو جارێك ناتوانآ رِووه رِاستهكهى واقع نیشان بدا‌و زۆر جاریش ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه‌و رِاستگۆیى خۆى له‌ده‌ست ده‌داو جه‌ماوه‌رى زیره‌كء شاره‌زاش به‌زه‌قى ئه‌م شێلء بێله دهبینآء لاى ئاشكرا ده‌بآ، به‌م پێیه‌ش خودى ئه‌و راگه‌یاندنه ناساخلهم ده‌بآء بهراگهیاندنێكى نوقسان وئیفلیج ده‌درآ له‌قه‌ڵه‌م، تارِادهیهكى به‌رچاویش جۆره میدیایه‌كى گۆشه‌گیرو سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌دایك ده‌بآ كه‌هه‌ر خودى خۆیشى لهئاكامى كار‌و پرۆژه‌كانى خۆى سه‌رسام ده‌بآء بێگانه ده‌بآ له‌جه‌ماوه‌رى خۆىء به‌ده‌ریش ده‌بآ له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و بارسته‌یه.
ئه‌توانین بڵێین ئه‌مه سیما‌و شه‌قڵى زۆر لهرِاگهیاندنهكانى جیهانى رۆژههڵاتىء وڵاته تازه پێگهیشتوهكانه كه‌هێشتا بهتهواوهتىء دروستى لهماناو مه‌به‌ستى رِڕگهیاندن نه‌گه‌یشتون، (كۆفكاو فرایمر) ئه‌و دوو زانایه بوون كه‌ئاماژه‌یان بهوهداكهچهند له‌رۆژهه‌ڵات نزیك ببنه‌وه ئه‌وا له‌وه‌همى ده‌سه‌ڵات نزیك ده‌بنه‌وه، راگه‌یاندنیش ئه‌گه‌ر له‌رۆژهه‌ڵاتدا خاڵى بآ لههێزو ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌ڵام وه‌ك ئامراز ومیكانیزمێك ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌كارى دێنآ، ئه‌گه‌ر خودى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش وههم سه‌رابێك بێ ئه‌وا راگهیاندنهكهشى له‌و مانا‌و مه‌ودایه تێپهرِنابآء ماهیهتء خاسیه‌تى خۆى له‌ده‌ست ده‌دا، له‌وكاته‌شدا كهرِاگهیاندن خۆى وابه‌سته‌ى هه‌ندآ رهتوشى ئایدۆلۆژى وه‌زرى كردووه له‌سه‌ر پێگه مه‌عریفیه‌كان بهجۆرآ كهبهئهستهم رِهههندێكى كه‌م ده‌بینرێته‌وه هه‌تا بتوانرآ رِووه راسته‌كه‌ى كهدهمامك كراوه ببینرآ، له‌م راگه‌یاندنه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى پێ له‌سه‌ر رِووداوه كۆنء به‌سه‌رچووه‌كان داده‌گرآ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه رِوو لهقهیرانء كێشه كاریگه‌ره‌كانى سه‌رخۆى ناكا هه‌تا واقعیه‌تێك بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ى خۆى دابنآ، مه‌به‌ستیشم ئه‌وه‌یه راگه‌یاندن گرنگییه‌كى زۆر به‌ئاینده بدا‌و لهئایندهشهوه ته‌ماشاى رِابردوو بكا‌و ههڵیسهنگێنآ له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه زۆر به‌ئاسانى خراپى ء نێگهتیفهكانى رابردوو دهبینآء هه‌ستى پێ ده‌كا.
ئه‌ركء گرنگى راگه‌یاندن له‌و كاته‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وآ كهبتوانآ له‌ناو دۆگماترینء تاریكترین به‌شى كۆمه‌ڵگادا وهرچهرخانء گۆرِان په‌یدا بكا‌و تارِادهیهكى به‌رچاویش ئاڵوگۆرِى هزرىء چاندى بكا‌و به‌شێوه‌یه‌كى زیره‌كانه جێگاى خۆى له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیاندا بكاته‌وه لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشكرا به‌دى ده‌كرآ له‌نێوان میدیا- راگه‌یاندنء هزردا به‌واتا راگه‌یاندن وه‌كو بازنه‌یه‌كى بۆشى لێ دآ به‌بێ بوونى توانایه‌كى فیكرى وداهێنان.
ئه‌گه‌ر رِاگهیاندن پشت بهبۆچونء بینینى نوآ ببهستآء ئاماده‌گى هه‌بآ بۆگوآ گرتنء ته‌ماشاكردنى رِهههندو تواناى نوآ ئامێز ئه‌وا له‌لایه‌ك خۆى وه‌كو تێز‌و رێچكه‌یه‌ك دهچهسپێنآء له‌لایه‌كى دى رِێخۆشكهرو فاكته‌رێكى ئه‌كتیڤ ده‌بآ له‌به‌رده‌م شاڵاوى ئه‌و هه‌موو هزرو توانستانانهدا هه‌تا جۆره داهێنانء ئافراندنێك به‌رپابكات.
كه‌واته سهختىء دژوارى كارى راگه‌یاندن له‌وه‌دایه كه‌خۆى فه‌زاو كه‌شێك بۆخۆى دروست بكا بۆ ئیش كردن له‌سه‌رى، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه هیچ كاتآ رِاگهیاندن ناتوانآ بچێته سه‌ر سفره‌ى حازرو تێروپرِ ئه‌گه‌ر ئاگه‌دارى بار‌و وه‌زعی ده‌وروبه‌رى خۆى نه‌بآ،ئه‌مه‌ش به‌ئه‌رك بوونێكى هه‌میشه‌یى كارى رِاگهیاندن ده‌گه‌یه‌نآ.
ههركاتآ ئارمانجء كارى راگه‌یاندن رادیكالانه بوو هه‌تا له‌رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابورىء سیاسىء رۆشنبیرییه‌كانى لێوه ههڵێنجێژآء سه‌ر له‌نوآ بهمیكانیزمێكى لهبارترو شیاوتر دابرێژرێنهوهو یه‌ك بخرێنه‌وه، ئه‌مه ماناى ده‌رگا واڵاكردنه له‌به‌رده‌م هزرى تازه‌و گونجاو تر‌و فه‌راهه‌م كردنى ژیانێكى شارستانى تر بۆ نه‌وه‌كان، هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌م جۆره رِاگهیاندنه ئه‌توانآ دڵى جه‌ماوه‌رێكى زۆر بۆ لاى خۆى رابكێشآء له‌هه‌مان كاتدا شهقلڕء سیمایه‌كى ساخله‌م ده‌به‌خشآ به‌به‌رنامه‌ى خۆى.
له‌خودى ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا عهقڵیهتێكى دووربینء په‌یوه‌ندیخواز كاردهكاو ده‌توانآ به‌ئاسانى به‌ناو شه‌پۆله‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا مه‌له بكا‌و سیسته‌مێكى ئهكتیڤانهش بۆخۆى دادهرِێژآ، زۆر گرنگیشه رِاگهیاندن بتوانآ زمانێكى نوآء شیاوتر بۆ دایهلۆگء مامه‌ڵه‌كردن بخولقێنآ كههاو ئاهه‌نگ بآ له‌گه‌لڕ زمانى سه‌رده‌مء ئهمرِۆدا، لێره‌شه‌وه وایلێ دآ بتوانآ كه‌چۆن ره‌چاوى روانگه‌و بیرى جیا له‌خۆى بكا‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م خۆى دابنآ به‌مه‌ش ئه‌بێته خودان لۆژیكێكى فراوان بۆ هه‌موو زانیارییه‌كانى ئێستاء ئاینده، ئالێره‌شه‌وه د‌رك به‌وه ده‌كا كه‌كارى ئه‌و ریز كردنء جوانكردنء بهپیاههڵدانى شتهكانء رووداوه‌كان نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌گرتنء بهدیارخستنى نێگهتیفء ناشیرینیهكانى واقعی ژیانه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌لته‌رناتیڤێكى دى دروست بكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن و دانانى پێناسه‌و مانا بۆ ده‌وروبه‌رى خۆى.
واته لێره‌دا راگه‌یاندن به‌دوو ئه‌رك هه‌ڵده‌ستآ، له‌لایه‌ك راستىء دروستى واقع دهردهخاو هه‌وڵى باشتر بۆ كردنى ده‌داو له‌هه‌مان كاتیش‌دا بوار‌و بیاڤیش بۆ خه‌ڵكى ده‌هێڵێته‌وه كه شوێنء پێگه‌ى خۆیان بزانن لهوچاكسازییهدا، به‌م پێیه‌ش كارى راگه‌یاندن كارێكى جدىء رادیكالانه ده‌بآء به‌شێوه‌یه‌كى بنهرِهتىء سه‌رتاسه‌رى هه‌نگاو ده‌نآ بۆ گۆرِینى تێگهههكانء ده‌ربازبوونیان له‌بازنه‌ى گۆشهگیرىء یه‌ك لایه‌نییه‌وه بۆ ئاسۆیه‌كى گه‌شترو روونتر، به‌مه‌ش ده‌گاته ئه‌و راستیه‌ى كه‌هه‌موو رِهخنه گرتنێك نه‌فى كردنء روخاندن نییه‌و گرنگى زیاتر بهئهزمونء كاركردن دهداء ده‌توانآ به‌گوێره‌ى ئه‌و خواستء پێویستیانه به‌شێوه‌یه‌كى زانستىء لۆژیكى له هێڵى سیسته‌مى خۆى لابدا كه‌ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا حهكیمىء وردبینى هێزو سیاسه‌تى راگه‌یاندن ده‌رده‌خا.
گه‌یشتنى راگه‌یاندن به‌م قۆناغه خواستى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرآ كه‌هێزو تواناى خۆى یه‌كبخاو سه‌ر له‌نوآ بهمیكانیزمێكى باشتر بیخاته قاڵبى رێكخستنء دارِشتنهوهوه هه‌تا له‌رێگه‌یه‌وه بتوانآ به‌شێوه‌یه‌كى شیاوتر مانا‌و ره‌هه‌ندى نوآ به‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تىء دایهلۆگییهكان ببه‌خشآ،به‌مه‌ش ئه‌و راگه‌یاندنه له‌هه‌ردوو ئاستى پراكتیكء ته‌كنیكدا پێش دهكهوآء وزه‌و ههمهرِهنگییهك له ئه‌ركء به‌رنامه‌كه‌یدا به‌دى ده‌كرآ، ئه‌و كاته له‌و قۆناغء ئاسته ده‌رده‌چآ كه‌ئه‌ركى ئه‌و هه‌ر ریزكردنى رهمزو بههاكانء زه‌ق كردنیان بێ، به‌ڵكو په‌ل دههاوێژآ تاكو زیاتر بچێته ناو ژیانى پراكتیكی جدیه‌وه.
ئه‌گه‌ر باسى جه‌ماوه‌رى راگه‌یاندنیش بكه‌ین ئه‌بآ ئه‌وه بزانین كه‌دوو رۆڵیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌راگه‌یاندن، جارێك به‌ئه‌رێنى وجارێكى دى به‌نه‌رێنى،چونكه ئه‌وه‌ى راگه‌یاندن پێشكه‌شیان ده‌كا گرنگتر نییه له چۆنیهتىههڵسهنگاندنء بینینى خه‌ڵك بۆ ئه‌و راگه‌یاندنه، هه‌ر وه‌ك چۆن رۆژنامه نوس (كارلین رمانو) گرنگى ده‌دا به‌وه‌ى كهجهماوهرى راگه‌یاندن ده‌بآ ئهرێنىءئیجاب بن نه‌ك خودانى هیچ هزرو مه‌عریفه‌یه‌كى كاركردن نه‌بن، چونكه له‌م كاته‌دا رۆڵێكى سلبیان ده‌بآ وناتوانن هیچ پێشكه‌شى راگه‌یاندن بكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كى راستهوخۆو ره‌مه‌كى هه‌یه له نێوان راگه‌یاندنء خه‌ڵكیدا، چونكه راگه‌یاندن بۆ خه‌ڵكیه و خه‌ڵكیش بۆ ئه‌و راگه‌یاندنه هه‌ولڕ ئه‌داو چاوهرِوانى باشترى لێوه ده‌كا، هه‌ر كاتێكیش راگه‌یاندن نه‌یتوانى راستگۆیى خۆى بپارێزآ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك له‌م كاته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كه دادهتهپآء بهتێپهرِبوونى كات ئهپچرِآء نامێنآ، له‌و كاته‌شدا ئه‌و راگه‌یاندنه له‌ده‌ورى بازنه‌یه‌كى بۆش ئهسورِێتهوهو هیچ شتێكى لێ چاوهرِوان ناكرآ.
خاڵێكى تر‌ى گرنگ هه‌یه كه‌ئه‌ویش چۆنیه‌تى ته‌ماشاكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه بۆ راگه‌یاندن، كه ئایا به چ شێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌لڕ راگه‌یاندندا ده‌كا؟ چ پرۆژه‌یه‌كى هه‌یه بۆ یارمهتیدانء به‌ره‌و باشتر بردنى؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه به‌چاوێكى پرِ گرنگء مهشروعیهتهوه روانیه كارى راگه‌یاندن بێگومان ئه‌مه تێگه‌یشتنى ئه‌و سیسته‌مء ده‌سه‌لاته ده‌رده‌خا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه راگه‌یاندن وه‌كو ریخۆڵه‌كوێره یان شوێنێكى فه‌رامۆش كرا‌و دانراو هه‌موو بێ كهڵكء پهراوێزكراوهكانى كۆمه‌ڵگاى بۆ بگوازرێته‌وه ئه‌مه له ناكامڵىء ساویلكه‌یى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌و لاوه هیچى تر ناگهیهنآ كه ئه‌یه‌وآ بهپێخاوسییهوه برِواته هه‌موو بواره‌كانى ژیانى جڤاكء له‌ده‌رگاى هه‌موو مه‌عریفه‌كان بدا.
ئه‌گه‌ر نه‌ختێك باسى راگه‌یاندنى كوردى بكه‌ین ئه‌بآ ئه‌وه‌بڵێین كهلهوئاسته تێپهرِیوه كه‌ئیتر میكانزیمێك بێت بۆ رازاندنه‌وه‌و ئارِاستهكردنى سیمبولء مهتریاڵهكانى خۆى، راسته راگه‌یاندنى كوردیىئێمه لهگیانێكى سیاسىء كوردایهتىء شۆرِشگێرِییهوه هه‌ڵقوڵاوه له‌به‌ر باروزروفى میلله‌تى ئێمه كه حاڵه‌تێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه وجیاوازه له‌گه‌لڕ چۆنیه‌تى په‌یدا بوونى راگه‌یاندن له‌جیهاندا ، راسته له قۆناغێكدا میلله‌تى ئێمه له‌ژێر فشارێكى زۆرى كۆمه‌ڵایه‌تىء سیاسىء ئابوورى‌و كلتوورىء چاندیدا بووه‌و پێویستى به شه‌رعیه‌تێك هه‌بووه كهدانى پێدابنرآ،به‌ڵام ئهمرِۆ كه لهكهشء هه‌وایه‌كى تارِادهیهكى باش ئازاد‌دا ده‌ژینء ئه‌و بنه‌ماو پرانسیپانه جیاوازن كه پێویستن بۆ به‌رده‌وام بوونمان لهرِهورِهوهى بهرهوپێشڤهچون، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ى كارى راگه‌یاندن جۆره پیكهاتێكى پته‌و له‌هزرو نه‌خشه‌سازى دهخوازآ بۆ به‌رده‌وام بوونى به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى وكاریگهرو تابتوانآ پرۆگرامء ده‌ستكه‌وتى به‌پێزو باش مسۆگه‌ر بكا.
راسته ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئهمرِۆ به‌شێوه‌یه‌كى گشتىء له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان پێدڤى ته‌نها بهباوهرِپێدانى گوتارى رۆشنبیرى نییه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى وئابوورىء ستراتیژیه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه حوكم ده‌كه‌نء ئامانجء ئاراسته‌كان دیارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئهمرِۆ لهسهروسیماى جیهاندا به‌دى ده‌كرآ، جیهانى پۆست مۆدێرنێته‌و پرِ لهگۆرِانء پێشڤه‌چوون، بوونى جۆره راگه‌یاندنێكى باشء كاریگه‌ره كه‌به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كتیڤ ئه‌توانآ گوتارى رۆشنبیرىء هزرى خۆى بهكاربهێنآء له‌هه‌مان كاتدا باندۆرێكى باشى له‌سه‌ر هه‌موو بواره جیاجیاكانى ژیان هه‌بآ. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه راگه‌یاندنى ئهمرِۆى كوردى له‌قۆناغى هه‌یكه‌ل دانانء نهخشهكردن ده‌رچوه به‌ره‌و قۆناغى پراكتیكى و دهربرِین له خۆ كه‌ئه‌مه‌ش پێویستى به‌جۆرێكى تر لهتێفكرین و دیدو ره‌هه‌ندى جیاوازه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام وسه‌ر له‌نوآ توانسته‌كانى خۆى مشت ومالڕ ورێكبخا له‌سه‌ر ستراكتۆرو زه‌مینه‌یه‌كى زێتر مه‌عریفى ودانانى كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز بۆ میكانیزمى رایه‌ڵه رۆشنبیرىء به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانى خۆى، به‌مه‌ش ده‌بێته خودان میتۆدێكى دوو جهمسهرىء دوالیزمى كهلهلایهك ئازاد‌و سهربهخۆو له‌لایه‌كى دى عه‌قڵانىء هۆش ئامێز ده‌بآ كه‌ئه‌م دوو پێگه‌یه‌ش زۆر پێویستن بۆ سهركهوتنء به‌رده‌وام بوونى زۆر پرۆژه‌و كارى ئه‌م سه‌رده‌مه.
گه‌ره‌نتیكردنى كه‌سایه‌تییه‌كى به‌توانا بۆ راگه‌یاندن واته لههێزو توانایدایه كهراشكاوانهو دوور له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر‌ى جڤاك بوهستآ وسه‌ربه‌خۆیى خۆى بپارێزآء شان به‌شانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌رده‌وامێتى به‌كارى خۆى ببه‌خشآ،چونكه راگه‌یاندن خاوه‌نى میتۆد‌و فۆرمى خۆى بوو ئه‌وا زۆر به‌چاكى كاریگه‌رى ده‌بآ له‌سه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى دى به‌ڵكو ده‌توانآ رێرِهوى میكانیزمى زۆر له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بگۆرِآ وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته پردێك له‌نێوان خهڵكىء ده‌سه‌ڵاتدا.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌توانین بڵێین كهراگهیاندن ده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌یه، بگره هێزو كاریگه‌رێتى هیچى كه‌متر نییه له‌هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى تر‌و زۆر جاریش ده‌كه‌وێته سه‌روى هه‌موویانه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ماناى به‌مه‌ده‌نى وشارستانى بوونى ئه‌و فه‌زایه ده‌گه‌یه‌نآ؛ هه‌ر بۆیه (ئێدموند بیرك) كهسیاسىء نووسه‌رێكى ئێرله‌ندى بوو یه‌كه‌م كه‌س بوو كهدانى به‌ده‌سه‌ڵاتى رۆژنامهڤانىء راگه‌یاندندا ناو وتى: راگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتى چواره‌مه. ئه‌گه‌ر تۆزێكیش باسى راگه‌یاندنى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین كهجهمسهرێكى به‌هێزى دنیاى ئێستایه ده‌بینین كهراگهیاندنێكه خاوه‌نى موڵكایه‌تى خۆیه‌تى و ئه‌توانین بڵێین كه هیچ رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ك نییه حكومه‌ت خاوه‌نى بێ به‌ڵكو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى ره‌چاوى ئه‌م كاره دهكاو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێكى ئه‌مه‌ریكى یان سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى ئه‌مه‌ریكى بیه‌وآ زانیارى یان بیروبۆچوونێك پێشكه‌شى جه‌ماوه‌رى ئه‌مه‌ریكى بكات ئه‌وا ده‌بآ هزرو بیركردنه‌وه‌و ئاستى رۆشنبیرى به‌جۆرێك بآ كهراگهیاندن راسته‌وخۆ ههڵبستآ بایه‌خء گرنگى به‌و ده‌سه‌ڵاتداره یان سیاسییه‌ى ئه‌مه‌ریكى بدات، ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نآ كه راگه‌یاندن له ئه‌مه‌ریكا هه‌یمه‌نه وده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى كهرۆژنامه نوسێك زۆر به‌ئاسان ده‌توانآ چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌ت به چالاكییه حكومییه‌كان ده‌ست بكهوآ، بۆ نموونه له‌كاتى حكومه‌تى كارته‌ردا، رۆژنامه‌ى (كانساس سیتى تایمز Kanses City times) توانى ئه‌و زانیاریانه ده‌ست خۆى بخا ده‌رباره‌ى یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان، كهلهچهند مهقالهیهكدا توانى باسى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى سه‌رنه‌كه‌وتو بكاتء ناوى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانیش ده‌ست نیشان بكات.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نآ كه‌ئه‌و راگه‌یاندنه له‌توانایدایه په‌نجه بخاته سه‌ر كێماسىء هه‌ڵه‌كانى هه‌ر برِیارێكى سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌په‌یوه‌ندى به‌ژیانى خه‌ڵكیه‌وه ههیهوكار له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كا، ئه‌مه‌ش به‌مافێكى رِهواى خۆى دهزانآء راشكاوانه داكۆكیان لێ ده‌كا، ته‌نانه‌ت لهدهسهڵاتێدا هه‌یه كاربۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان نه‌هێشتنى هه‌ر برِیارێك بكا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه‌وه دووربآ، به‌مه‌ش ئه‌م راگه‌یاندنه خۆى نابهستێـتهوه به‌ته‌نها بهرژهوهندىء سیاسهتێكهوهو ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش بۆ خۆى داده‌نآ كه‌به‌هۆى ئه‌م ئه‌ركه مه‌زنه‌ى شارستانى توشى مه‌ترسى گه‌لێكى زۆر ده‌بآ.


