په‌ندى پێشینان
محه‌مه‌دى مه‌لا قادر
ژماره (1)ى گۆڤاره‌كه‌تانم به‌ده‌ست گه‌یشت، به‌رِاستى زۆرى پێ خۆشحالڕ بووم چونكه بێگومان ده‌ست پێشكه‌رییه‌كى زۆر گرنگ ء بایه‌خ داره كه‌ناوچه‌ى به‌رده‌رِه‌ش گۆڤارێكى ره‌نگینى وه‌ك (خازر) له لایه‌ن بنكه‌ى رۆشنبیرى به‌رده‌رِه‌شه‌وه ده‌ربكات، ئه‌م ده‌سته‌به‌ریه بێگومان له‌كاتء شوێنێكى گونجاو هه‌نگاوى بۆ هاوێشتراوه‌و له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر له‌مێژه به‌دوا كه‌وتوویىء ته‌په‌سه‌رى له‌لایه‌ن رژێمى عێراقىیه‌وه پێ كۆلى له‌سه‌ر كراوه بۆیه ده‌بآ ئه‌م ده‌ست باره‌ى ئێوه له‌مێژوودا به‌دێرِى زێرین بنووسرآء هه‌روه‌ها بابه‌ته جۆراو جۆره‌كانى دووتوآى گۆڤاره‌كه‌تان جێگاى هه‌ڵسه‌نگاندنه. من به‌دڵنیاییه‌وه دبێژم له‌ئاینده‌دا ئێوه ده‌توانن زیاتر ناوه‌رِۆكى گۆڤاره‌كه‌تان فراوانترء راشكاوه‌تر بكه‌ن به‌تایبه‌تى زیاتر بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تىء كه‌لتوورىء بابه‌تى تایبه‌تمه‌ند به‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مێژووى ناوچه‌كه تێدا جآ بكه‌نه‌وه من زۆر خۆشحالڕ بوون به‌بابه‌تى په‌نده‌كانى پێشینان كه‌له ناوچه‌كه‌تان باوى هه‌یه، من خۆم له‌ساڵى 1985 په‌رتووكێكم به‌ناوى (په‌ندنامه‌ى ئاواره) نووسیوه كه‌نزیكه‌ى (2500) په‌ندى تیادایه بۆیه پێم وایه زۆربه‌ى په‌نده‌كان هه‌ر چه‌نده سروشتێكى ناوچه‌كه‌ى هه‌بآ، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م په‌ندانه‌ش له‌زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى كوردستان باویان هه‌یه وهه‌ر ناوچه‌یه‌كیش به‌زاراوه‌ى خۆى. به‌هه‌رحالڕ بابه‌تێكى زۆر گرنگء به‌پێزه‌و له‌سه‌رى به‌رده‌وام بن.
من پێم خۆشه لێره‌دا چه‌ند په‌ندێكتان پێشكه‌ش بكه‌م به‌هیواى سوود لێ وه‌رگرتن.
1- برا برایه كیسه جودایه یان برابرایه بازارِ جودایه.
2- دوژمنى بابى نابآ به‌دۆستى كورِى.
3- كچى خۆت مه‌كه به‌قوربانى كورِى خه‌ڵكى
4- بۆ بۆره‌پیاوه خۆت مه‌ده به‌شت چونكه ده‌ڵآ به‌ر مه‌رگى خودا رۆیشت (مرد)
5- ماڵى نه‌بو كورِى باش بكه نه‌یآ خراپ
6- ده‌ستێك نه‌توانى بیبرِى ماچى بكه!
7- كورِ هه‌بآ تاریكه شه‌و زۆره.
8- كورِ كه‌مه‌ندار بآ با چاوى باوه‌كى ده‌ربێنآ.
9-هندى خیاره دتیتكى رادیاره
10- ژنء ژیان
11- كاسه‌ى پرِ ئاشتى ماڵه
12- مه‌رِ به‌پێى خۆى وبزن به‌پێى خۆى.
13- ماڵى سپى بۆ رۆژى ره‌ش
14- ماڵى نه‌خۆرى بۆ چه‌كمه سۆرى
15- ئه‌و چاوه كۆره بێـت كه دوژمنى خۆى نه‌ناسآ
16- جیرانى حوشتره‌وانى ده‌بآ سه‌ر ده‌ركى ماڵى خۆى بڵند بكات.
17- هه‌مووشت به‌خوآ خوێش به‌مانا.
18- ئه‌گه‌ر كاسه پرِ بوو له‌سه‌رى ده‌رِژآ
19- نان بۆ نانه‌وا ء گۆشت بۆ قه‌ساب.
20- مالڕ بۆ خۆى نه‌بوو میوانیشى هاتآ.
21- مێڤان ل مێڤانى عاجزه‌و مال خویى مالىَ ژى ژ هه‌ردووكا
22- له‌هه‌موو هه‌وران باران نابارآ.
23- شام شه‌كره وڵات شیرنتره.
24- تێشكآ به‌قآ دزگدا مه‌له‌ڤانه.
25- ئه‌گره پیر نڤێژكه‌ر بیت ئینى دمشه‌نه.
26- چۆن بژى نه‌ك چه‌ند بژى. یان كه‌م بژى ء كه‌لڕ بژى.
27- مه‌رِ له‌مێگه‌ل دابرِآ گورك ده‌یخوا.
28- ئه‌و گرێكا به‌ده‌ستى ڤه دبیت هه‌وجه‌ى ددانا نینه.
29- ده‌ستكآ بڤرى دارآیه (ده‌سكى بیور له‌داره).
ئه‌م چه‌ند په‌نده‌م وه‌ك دیارى بۆناردن كورد گۆته‌نى (دیارى شوانى ئاله‌كوكه) ئیتر هه‌ر بژینء پێشكه‌وون بۆ خزمه‌تى كورد‌و كوردستان.
محمد ملا قادر
ــــــــــــــــــــــــ
په‌ندى پێشینان له‌ده‌ڤه‌رى گۆران
به‌شى دووه‌م
یاسین سێكانى
له‌ژماره‌یه‌كى گۆڤاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان گۆڤارى (خازر) كۆمه‌ڵێك له‌په‌ندى پێشینانى ده‌ڤه‌رى (گۆران)م بڵاوكرده‌وه وه‌كو به‌شى یه‌كه‌م ءبه‌باشم زانى ئه‌وه‌نده‌ى له‌به‌رده‌ستمدا ماوه بیخه‌مه ژماره (دوو)ى ئه‌م گۆڤاره.
ئێستاش خوێنه‌رى ئازیز ئه‌مه به‌شى دووه‌مء كۆتاییه له‌و په‌ندانه كه‌ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستى ئێوه‌ى خۆشه‌ویستء له‌رِاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌هه‌گبه دامابوو. هه‌روه‌كو له‌پێشه‌كى به‌شى یه‌كه‌م دا ئاماژه‌م پآ كردبوو ئه‌م په‌دانه ناوچه‌ى بۆ تینىء ره‌ژگه‌ریاتى له‌ده‌ڤه‌رى گۆران ناگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ڤۆكى ئه‌م دوو ناوچه‌یه له ده‌ڤۆكى ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر یاخود بڵێین وه‌كو باوه (سۆرانى) نزیكه).
هه‌روه‌ها به‌باشم زانى چه‌ند په‌ندێك یاخود چه‌ند وشه‌ى نه‌سته‌قء ئامۆژگارى ده‌رباره‌ى وه‌رزه‌كانى سالڕ كه له‌م ناوچه‌یه‌گوتراوه بخه‌مه به‌ر دیدى خوێنه‌ران كه‌زۆربه‌ى ئه‌م وشانه ده‌رباره‌ى زستانء به‌هار گوتراون، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه له هاویندا به‌رهه‌مى جوتیارانى ئه‌وسه‌رده‌مه ده‌هاته به‌ر كه‌به‌لایه‌نى زۆر بریتى بوون له‌گه‌نمء جۆو نیسكء نۆك كه‌به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌ره‌تایى ده‌چێنران به‌رِاده‌یێك كه‌ته‌نها به‌شى بژێوى خێزانى جوتیاره‌كه‌ى ده‌كردو ئه‌گه‌ر كه‌مێك زیادى بكردبایه ئه‌ویش به‌سه‌د ده‌رده‌سه‌رى ده‌یفرۆشتء پێداویستیه‌كانىترى ژیانى خێزانه‌كه‌ى پێ ده‌كرىء له‌كۆتایى پایزو سه‌ره‌تاى زستان جگه له‌جووت كردنء ده‌غلڕء دان چاندن كارێكى تر‌ى نه‌ده‌ماو ده‌ستى ده‌كرد به‌به‌كار هێنانء خواردنى ئه‌و برِه ئازووقه‌یه‌ى دایكردووه‌و ده‌سته‌و نزا چاوه‌رِوانى وه‌رزى زستانء به‌هارى ده‌كرد، بارانء به‌فرى بۆ ببارآء، ئه‌و برِه ئازوقه‌یه ته‌واو نه‌بآ تاده‌گاته‌وه كۆتایى به‌هارو ئه‌وبه‌روبوومه پێده‌گاته‌وه، جابۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر سه‌رنجى ئه‌م دوو وه‌رزه‌یان ده‌داو شاره‌زایێكى باشیان په‌یدا كرد بوو له‌بوارى كه‌شناسى تارِاده‌یێك كه‌كه‌شناسى باشیان لێ كه‌وتبۆوه كه‌حیسابى رۆژى ده‌كردو، هه‌ر چه‌ند رۆژێك ناوێكى لێ نابو، به‌تایبه‌تى له‌نیوه‌ى دووه‌مى وه‌رزى زستانء سه‌ره‌تاى به‌هار وه‌كو چلله‌و زیپكء (14) ى ئادارو (18)ى ئادارو نه‌ورۆز وه‌ی تر تا ده‌گاته ره‌شه‌مه، چونكه ئه‌م مانگه‌ى سالڕ كۆتایى زستانه‌و برِه ئازووقه‌ى داكراو به‌ره‌و كۆتایى هاتن بوو، وجوتیار چاوه‌رِوانى به‌روبوومى مه‌رِو ماڵاته‌كه‌ى و گیا‌و گولڕ به‌هارى ده‌كرد بۆ ئه‌ومه‌رِو ماڵاته چونكه كاو جۆى ئه‌و ماڵاته‌ش به‌ره‌وكۆتایى ده‌چوو، جابۆیه كه‌شناسى ئه‌وتۆ هه‌ڵكه‌وتبوو حیسابى رۆژ به‌رۆژى ده‌كرد وده‌یزانى له‌چ رۆژێك چ رووده‌دا یاخود چ گۆرِانكارى به‌سه‌ر كه‌شء هه‌وادادێت. بۆ نموونه كه‌شناسێك له‌گوندى (سێكانیان) هه‌بوو شاره‌زایێكى ئه‌وتۆى هه‌بوو له‌كه‌شناسى تارِاده‌یێك كه‌ده‌یزانى كه‌ى رۆژو شه‌و به‌رامبه‌ر ده‌بنء كه‌ى رۆژ له‌شه‌و زیادوكه‌م ده‌كات بێ ئه‌وه‌ى خوێنده‌وارى هه‌بێت یاخود شاره‌زایى له رۆژژمێر هه‌بێت، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانى تر‌ى ئه‌م دوو وه‌رزه‌و وه‌رزه‌كانى تریش تارِاده‌یێك كه‌كاتى به‌دیار كه‌وتنى باڵنده كۆچكه‌ره‌كان ده‌هات ده‌یگوت كورِینه ئه‌مرِۆ چاوبگێرِن (قاروجغ) واته (په‌رِه‌سێلكه) (حاجى ره‌شكه) په‌یدا ده‌بێت، یان ئه‌مرِۆ (حاجى له‌قله‌ق) دآ، یاخود ده‌یگوت له‌ئاقار چاوبگێرِن ئه‌م دوورۆژه فلان جۆره‌گیا به‌رچاو ده‌كه‌وآء، زۆرشتى تریش بێگومان ئه‌م جۆره كه‌شناسه له‌زۆربه‌ى گونده‌كان هه‌بوونء هه‌ریه‌كه‌و به‌گوێره‌ى كه‌شء هه‌واى ناوچه‌كه‌ى خۆى حیساباتى ده‌كرد.
له‌كۆتایى دا ده‌ڵێم هیوادارم توانیبێتم ئه‌م دوولایه‌نه نه‌ختێك روون كه‌مه‌وه له‌ناوچه‌ى (گۆران)دا، ئومێدم وایه نووسه‌رو رۆشنبیرانى ئه‌م ناوچه‌یه‌مان تیشكى زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌وگشت لایه‌نه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك له‌پێشتریش گوتمان ناوچه‌یه‌كى زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و تائێستا وه‌كو پێویست بایه‌خى پێ نه‌دراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
تێبینى:
به‌پێویستى ده‌زانم كه سوپاسێكى بآ پایانى مامۆستا یونس خدر ده‌ربازى بكه‌م كه یارمه‌تییه‌كى زۆرى دام بۆ كۆكردنه‌وه‌ى په‌ندى پێشینانء زۆر شتى تریش ده‌رباره‌ى ئه‌م ناوچه‌یه.
1- ئاسنى گه‌رم به‌پف سارد نابێت.
2- ئاگر به‌ئاگر كۆرۆ نابى.
3- ئاش له‌خه‌یاڵێك، ئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێك
4- ئاگر له‌كه‌ونه قورم خلاس نابیت.
5- ئه‌گه‌ر په‌رِۆكێك سۆرى،له‌ده‌م همبانه‌ى خۆت به.
6- ئه‌گه‌ر هه‌یه شلكء ملك، ئه‌گه‌ر نیه كه‌سه‌رو كولك.
7- ئه‌و جێیه خۆشه دلڕ پێى خۆش بیت.
8- ئه‌گه‌ر زۆردزانى كه‌م باخڤه.
9- ئه‌گه‌ر گورگ پیربێت ده‌بێته قه‌شمه‌ره‌ى سه‌گ.
10- ئه‌وه‌ى له‌مشكه جوال درِه.
11- ئه‌گه‌ر قاپت نه‌بى نه‌چوو قاپان.
12- ئه‌و خه‌مه بۆ ئه‌وده‌مه.
13- ئه‌گه‌ر نان نه‌ده‌ى به‌تویله، به‌له‌پ له پۆرِ ده‌گه‌رِێى.
14- ئه‌گه‌ر گۆشت گرانه، نه‌خواردنى هه‌رزانه.
15- ئه‌گه‌ر به‌شێتى دات، به‌ئاقڵى بستێنه‌وه.
16- ئه‌گه‌ر دزو خودان مال یه‌ك بن، گاى له‌كوله‌ك خانى ده‌رده‌ینن.
17- ئه‌گه‌ر كه‌چه‌ل حه‌كیم با، سه‌ر خوه‌ى تیمار ده‌كرد.
18- ئه‌وه‌ى به‌ده‌وه، گه‌وره‌ى گوندى هه‌ر ئه‌وه.
19- ئه‌گه‌ر نانكه‌ر نانكه‌ر بێت، به‌بێ تیرۆك نان ده‌كات.
20- ئه‌گه‌ر قه‌له ره‌شكه نیشانده‌ربێت گه‌وره ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت.
21- ئه‌گه‌ر بزن عه‌نجه‌لى بایآ نان شوان دۆرآ.
22- ئه‌وه‌ى هه‌ڵبگرت شمشێر ده‌بآ نه‌ترسآ له‌شێر.
23-ئه‌گه‌ر سه‌روكانى شوێلى بآ جۆگه‌ش شوێلى ده‌بێت.
24- ئه‌گه‌ر گورك له‌باران بترسیایه كه‌پلكآ قه‌وى بۆ خوه‌ى چاده‌كرد.
25- ئه‌گه‌ر باهات كلاوت بگره.
26- ئه‌گه‌ر جه‌مات زۆر بآ، دۆستء دوژمن لێك ناكرێته‌وه.
27- ئه‌گه‌ر شوان دانیشت،مه‌رِ دویرده‌چیت.
28- ئاشآ نه‌زانان خودآ ده‌گێرِێت.
29- ئه‌گه‌ر مالیك تفاق بیت گوندێك ده‌رقه‌تى نایێت.
30- به‌هیڤى فرۆى گایه.
31- به‌حه‌نجه‌تآ منداڵان ده‌خوم نانء چنگالان.
32- بوهار له‌كه‌رآ زه‌رِزه‌رِ كه‌ره ده‌چیت
33- به‌پشت كوتان قۆلنج نه‌رم د بۆك.
34- به‌ره‌ده‌ئاش ئاو ده‌یبرد له‌دوى چه‌قه چه‌ق ده‌گه‌رِیا.
35- به‌ده‌ست نوقیاگ كارت پێ ناكرآ.
36- بیانى بییده‌یآ گۆشتآ رانى دویماییك په‌شیمانى.
37- به‌بێ رێگه نه‌چو هه‌رچه‌ند قه‌د برِبۆ.
38- به‌خاڵۆ خاڵۆ هات به‌لامه‌وه، بى به‌تویله‌مار داى به‌پامه‌وه.
39- به‌رد به‌ده‌ست چه‌پ نافته.
40- به‌بێن درێژ پێیره ده‌بته حه‌لاو.
41- بویكه‌كم هینا له‌زو به‌ز، سڤكآ مالێ هه‌ر بیمه‌ئه‌ز.
42- به‌رمال خومان، به‌خێر دده‌نه‌پێمان.
43- به‌رِه له‌لاى ته‌نكیه‌وه ده‌درِێت.
44- به‌گوریسى خه‌ڵك نه‌چو ناوبیر.
45-پاى په‌تى خۆشتره له‌پێلاو ته‌نگ
46- په‌شیمان كرده به، په‌شیمان نه‌كرده نه‌به.
47- پایآ له‌پێشتر ئاگر گه‌رمتر.
48- پێى خوه‌ت له‌قه‌ده‌ر به‌رِخوه‌ت درێژكه.
49- تێنگ له‌ئاو ده‌گه‌رِآ، ئاوله‌تێنگ ناگه‌رِآ.
50- تۆبه‌ى گورگ مه‌رگه.
51- پاره‌ى داس هه‌ر بۆ كراس.
52- ته‌ماشاى به‌رپێى خوه‌ت بكه‌و گاڤ بافته.
53- سه‌د خایه‌رۆن، قه‌رتێكى ئه‌دانه‌كه‌رآ.
54- سه‌گى هار ته‌مه‌نى چل رۆژه.
55- سه‌بر ده‌قیقه‌یێكه خۆشى ده ساڵه.
56- سه‌رگورگ به‌ده‌م به‌راز.
57- سه‌گیان برد بۆ سه‌ما ، چاوى له‌كفته به‌گۆشت بى.
58- سه‌روسوارى نابى به‌هه‌ژارى.
59- سوبه‌یان زوى نان بخۆ نه‌كو هه‌وار بآ، ئێواران دره‌نگ نان بخۆ نه‌كو میوان بآ.
60- سه‌ر زۆرن به‌لێ به‌هه‌مى سه‌ر ناحه‌وێیه‌وه.
61- سه‌ركه‌چه‌ل له‌بن كڵاو خوه‌ى جوانه.
62- سه‌لام له‌حازره‌كیه.
63- سه‌رآ هاته برِین نایێته‌كرِین.
64- شه‌رِ له‌شه‌رِ نامه خۆشه.
65- شۆلكه‌رى خۆت به‌خۆشه‌ویستى خه‌ڵك.
66- شه‌رِنه‌كه‌ره شه‌رِ كه‌ره‌ى ته‌قاند.
67- ده‌ست نه‌كه كونێك ئه‌گه‌بنى نه‌دینى.
68 دلى تێر ئاگاى له‌هین هه‌ورانیه.
69- ددان فه‌قیر به‌په‌لویله ده‌شكێت.
70- دوو رڤى شێرێك كه‌ول ده‌كه‌ن.
71- دار رزیاگ نه‌خشى لێ چانابیت
72- دار ئه‌گه‌ر زر نه‌بیت هه‌ر تێته‌به‌ر.
73- دێژم نێره دێژآ بدۆشه.
74- ده‌م ده‌خۆت چاو شه‌رم ده‌كات.
75- دنیا دبته بۆست دژمن نابته دۆست
76- دۆى جه‌رِبیاگ باشتره له‌ماست نه‌جه‌رِبیاگ.
77- دوو به‌رِوى لاى بار كه‌ریكه.
78- ده‌چیه هه‌ر جێیه‌ك خانیه‌كى لىَ ئاڤاكه.


