گه‌ڤزه‌نها…ئه‌و فلیمه‌ى له‌سه‌رده‌مى شا نمایش كرا‌و له‌دژى شا بوو
گه‌ڤزه‌نها…
ئه‌و فلیمه‌ى له‌سه‌رده‌مى شا نمایش كرا‌و له‌دژى شا بوو

گوڵستان عه‌زیز
گه‌ڤزه‌نها فیلیمێكى سینه‌مایى ئێرانى بوو، و رۆڵى سه‌ره‌كى فیلم به‌هرۆزى وهسوقى و فهرامهزرى قه‌ریبیان بینیان، چیرۆكى فیلمه‌كه پارتیزانێكى زامدار به‌دواى شوێنێكى نهێنى ده‌گه‌را خۆى له‌حكومه‌تى محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وى بشارێته‌وه، و براده‌رێكى له‌ماڵى خۆى په‌ناى ده‌داو فیداكاریى بۆ ده‌كا، برادهرهكهى پیاوێكى تریاكى بوو، رۆڵى شۆرِشگێرِێكى ده‌بینى، لایه‌نێكى دیكه‌ى فیلمه‌كه هه‌ژارىء نه‌دارى خه‌ڵكى ئێرانى نیشان ده‌دا، كرێچیه هه‌ژاره‌كان دهمالڕ لهحهوشێكى بآ سه‌روبه‌ر ژیانیان ده‌كرد، قه‌رزدارو بآ داوو ده‌رمان بوون، ئه‌وه له‌حاڵێكدا بوو كه(شا) واى نیشان ده‌دا له‌ئێران هه‌ژارىء نه‌دارى نیه‌و به‌ره‌و شارستانیه‌تى گه‌وره دهرِۆنء هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه. پاشان له‌كۆتایى فیلمه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌پۆلیس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتیزانهكهو داواى خۆدانهدهستى لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و پێشوازى له‌مه‌رگ ده‌كاتء خۆى به‌ده‌سته‌وه نادات، برادهرهكهیشى له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى خه‌ته‌ر ده‌بآ، به‌ڵام دهرِواته ناو بازنه‌ى خه‌ته‌رو هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن، واته ركابهرىء ته‌حه‌داى رژێمى شاهى ئێران ده‌كه‌ن.
بههروزى وهسوقى هونه‌رمه‌ندى ناودارى ئێرانى له‌و باره‌یه‌وه گوتویه‌تى: “له‌دواى ته‌واو بوونى فیلمه‌كه ساواكى ئێران بانگى كردم گوتى: نیو سه‌عاتى كۆتایى فیلمه‌كه بگۆرِنء ئێمه ناچاربووین بیگۆرِین، ئه‌وان گوتیان بۆ كوشتنى ئه‌و دوو كه‌سه ژماره‌یه‌كى زۆرى پۆلیس به‌شدارییان كردووه، ده‌بآ ژماره‌ى پۆلیسه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌و ژماره‌ى پۆلیسه‌كان كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام فیلمه‌كه هه‌ر دژى واقیعى رژێمى شاهى ئێران ده‌رچوو، پرسیاریان لهبههروزى وهسوقى كرد چۆن هاتیه ناو سینه‌ما له‌وه‌ڵامدا گوتى: بلیتێكم كرِىء چومه ناو سینه‌ما” درێژه‌ى پێدا له‌ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵیه‌وه. و زۆر بهئهشقهوه هاتمه ناو سینه‌ما، له‌باره‌ى گه‌ڤزه‌نها وهسوقى گوتى: زۆرترین ماندو بوونم به‌و فیلمه‌وه بینى، بۆیه له‌هه‌موو فیلمه‌كانم زیاتر ئه‌و فیلمه‌م خۆش ده‌وێت، سه‌ره‌تا ناوى فیلم تیرباران بوو، دوایى رژێمى شا ناوه‌كه‌ى پێمان گۆرِىء له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه بانگ كرام لهساواك.
یه‌كه‌م پرسیاریان لێم كرد گوتیان بۆ گهڤزهنهات یاریكرد، گوتم من ئه‌كته‌رم، گوتى باشه ئه‌گه‌ر پێت بڵێن له‌فیلمێك شاى وڵات بكوژه چ ده‌كه‌ى؟
گوتم ئه‌گه‌ر فیلم بێتء فیلمه‌كه‌م خۆش بوێت به‌ڵآ، ساواكى ئێران پێمیان گوت: تۆ به‌م ئسلوبه مه‌رگى خۆت واژۆ ده‌كه‌ى، گوتم چۆن؟ ساواكیهكه پێى گوتم تۆم خۆش ده‌وێت بۆیه پێت دهڵێمء به‌م شێوه‌یه دهكوژرێى رۆژێك له‌مالڕ دهردێى لۆریه‌كى گه‌وره به‌دوات دێتء سه‌یاره‌كه‌ت پاندهكاتهوهو له‌رۆژنامه‌كان ده‌نووسن (بههروزى وهسوقى) به‌سه‌رخۆشى خۆى خسته ژێر لۆریه‌ك، له‌و كاته ترسێك سه‌رتاپاى جه‌سته‌مى داگرت، هه‌ر كاتێك لۆریهكم له‌دواى خۆم ده‌بینى به‌هه‌موو خێراییه‌ك هه‌ڵده‌هاتم.
هه‌روه‌ها ساواك له‌سه‌ر فیلمى قه‌یسه‌ر منیان بانگ كرد، و ره‌خنه‌ى فیلمه‌كه‌یان گرت، داوایان كرد، هه‌ندآ لایه‌نى فیلمه‌كه‌مان گۆرى له‌شوێنى (10) چاقۆ هه‌ر كه‌سێك لهخراپكارهكان چوار چه‌قۆیان پآ بكه‌وێت، بهرِاستى فیلمى قه‌یسه‌ریش دژى واقیعى ئێرانى سه‌رده‌مى شاهـ بوو چونكه ئه‌و كابرایهى براى دهكوژرآ برِواى به‌حكومه‌ت نیه بۆیه خۆى تۆڵه‌ى براكه‌ى ده‌كاته‌وه.


