گوڵ له‌جیهاندا
مه‌لا عه‌بدولخالق شوانى
گول ئه‌و رِووهكه ناسكۆڵهء نه‌رمء نۆڵهیه كهبهدیارى رِهوانه ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و مرۆڤه‌ى كه‌وا باوهرِدایه له‌كاتى مه‌رگیش خوداوه‌ند گیانى ناكێشى هه‌تا گوڵێكى به‌دیارى له‌به‌هه‌شت بۆ به‌دیارى نه‌یه‌ت جگه له‌ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: (من عرچ علیه ریحان فلا یرد فڕنه خفیف اعمل گیب الریح). ئه‌م بابه‌ته‌یه له‌چوار چێوه‌ى گرنگێتى گوڵه به‌لاى زانایانء كه‌ڵه پیاوانء گه‌لانى ئه‌م جیهانه جا بۆ ئه‌وه‌ى زێتر ئاشناى ئه‌م بابه‌ته بیت فه‌رموو بۆ نێوه ناخى گولڕ:
خوشكء برایانى رِێزدارم! سڵاوى گولڕ ئاسا له‌وڵاتى یاسا. ئه‌م بابه‌ته ده‌رهه‌ق به‌گوڵه، دیاره گوڵیش خۆشه‌ویستى خۆش دۆستانه، بینایى چاوانه، دیارى ژنانء پیاوانم. هه‌ر له‌كۆنه‌وه تائهمرِۆ، كێ هه‌یه شانازى بهگولڕء به‌نێوى گولڕ ناكات؟ ئه‌مه پرسیارهء وهرامى زۆر ئاشكراء رۆنه…
له‌پێش سه‌رجه‌م گه‌لء زانایانى ئه‌م جیهانه پانء پۆرِه باچاوآ بهكهلهپوورى گه‌له سته‌م دیدهكهى خۆمان بگێرِین بزانین چۆن سه‌باره‌ت بهگولڕ دواون بێگومان ده‌یان شوێنء كه‌سایه‌تى گه‌له‌كه‌مان به‌نێوى گوڵه‌وه نیو زهد كراون.
ته‌نانه‌ت مانگێك له‌مانگه‌كانى ساڵنامه‌ى گه‌له‌كه‌مان به‌نێوى گوڵانه، كهنێوى دووهه‌م مانگى ساڵنامه‌ى كوردییه، هه‌میش گول عه‌نبه‌ر نێوى پێشینه‌ى خورماڵهء گوڵیار نێوى یه‌ك لهتایفهكانى لورِهء گولباشى قه‌زایه‌كه له‌باكوورى كوردستانداء گولى تیرهیهكى كوردن لهزاخۆى ده‌لال جێوارنء گوڵان نێوى گۆڤارێكهء گولداخ شارێكه له‌باكوورى كوردستان گوڵانیش نێوى چه‌ندان لادێى كوردستانى ئازیزه.
سه‌باره‌ت بهگولڕ
كوردان وتوویانه گولڕ بۆ گولڕ خاسه واتا چاك بۆ چاكه. هه‌روا وتویانه گولڕ بآ درِك كه‌مه واتا ئه‌مه‌ش به‌بۆچوونى من له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌وا بهفیرِۆ نهرِوات بۆیه له‌ئه‌م شته جوانه ئه‌م دوژمنه هه‌یه!! هه‌روا واتاى ئه‌وه‌یه كه‌وا هه‌رچه‌نده شته‌كان جوان بنابآ گهردء خه‌وش نابن. كوردان لهوتهیهكى دی‌دا وتویانه گولڕ له‌به‌ین قسهكهدا بێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر وتء وێژ نێوانى گولڕ بێت ده‌بێت هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك نێته رِێگایهوه!! (2) له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كورده گرنگه نه‌ك فریودان بهگولڕء به‌وێنه‌ى گولڕ هه‌روه‌ك باوه گه‌وره‌مان وتویانه گوڵاڵه سووره دهشتآ ده‌گرآ له‌دوور سه‌یركردن كه‌ڵك ناگرآ. هه‌روا وتویانه ئه‌گه‌ر عاقڵى گوڵیچكت به‌سه، ئه‌گه‌ى بآ عه‌قڵى بنبارآ ببه سه. واتا حوكمى زۆرى شته‌كان نه‌كه‌یت به‌ڵكه بهبهرء بوومء به‌رهه‌میان هه‌رچه‌نده بارهكهیشت گولڕء گوڵزاربێت(3) هه‌روا په‌ندى به‌هار گوڵه، ئهسلڕ دڵه. واتا مه‌به‌ستى له‌هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانى خۆشى دڵه لهپهندێكى دی‌دا وتراوه به‌هار نهبهكولیكانه واتا مه‌به‌ست له‌به‌هار هه‌ر گولڕ نییه‌ء به‌س. هه‌روا وتراوه باغ ب گوڵا جوانه مال ب كچا جونه. واتا (گولڕ+كچ) وه‌ك یه‌ك ژمێرراوه هه‌روا وتویانه گولڕ بآ سترى نابآ یاخۆ په‌ندى عه‌یبا گولیا گار سیسه لهپهندێكى دادا وتراوه گولڕ دێته هه‌ر شاندى بهلىَ بێهن هه‌ر تێدا ده‌مێنێت. هه‌روا وتراوه گه‌ڵى نه‌ده‌ب سوسنآ مهرِآ نده ب بزنآ (4) لهپهندێكى دى كوردیدا هاتووه ئه‌گه‌ر دوو نانت هه‌بوو یه‌كێكیان بفرۆشهء بهپارهكهى گوڵێك بكرِه ئه‌مه‌یش واتا نانێك بۆ جه‌سته بێتء نانه‌كه‌ى دى بۆ گیان بێت (5) گه‌لى عاره‌بیش زۆر باسى گوڵیان كردووه وتویانه (الانسان بدون علم كالزهره بدون مگر) واتا مرۆى بآ زانست وه‌ك گوڵى بآ ئاوه واتا سیسه هه‌روا وتراوه (ان لم كن وردا فلاتكن شوكا) ئه‌گه‌ر گولڕ نیت درِكیش مه‌به هه‌روا وتویانه (لاتغرب المرڕه حتى ولو بزهره) واتا بهگهوڵیش له‌ژن نه‌ده‌یت هه‌روا وتویانه (كن كالجبل المفگى بالوردود والریحان ولازهار) واتا وه‌ك دامێنى ئه‌و كێوهبه كهبهگولڕء رِێحانه رِازاوهتهوه.
سویدیه‌كان وتویانه (الازهار الجمیله لا تقبى گویلا) واتا گوڵى جوان ته‌مه‌نى كورته داخوازى زۆره شكسپیر وتویهتى (المرڕه مپل الزهره اژا اقتلعت من مكانها تتوقف عن الحیاه) واتا ژن وه‌ك گولڕ ئاسایه هه‌لى قهنیت له‌ژیان ده‌كه‌وێت، (6) ئه‌ڵمانییه‌كان وتویانه درِك لهگوڵهباغ زووتر بێدهگات هه‌روا پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه وتویانه گوڵه باغه‌كان ده‌وه‌رن به‌ڵام درِكهكان ده‌مێنن. هه‌روا وتویانه مرۆڤ به‌بۆن گولڕ ده‌ناسێته‌وه دژى ئه‌م پهندهیهش تویانه گوڵى وێنه كێشراو بۆنیان نییه (7) زانایانء ئامۆژگاران زۆر ده‌رهه‌ق بهگولڕ وته‌ى جوانیان وتووه له‌وه‌رزى به‌هاردا هه‌موو ساڵێك چه‌ند گوڵێك بچێنه هه‌روا وته‌ى نێوى ئه‌و دارء باڵندهء گوڵانه فێربه كهلهدهوروبهرتدا هه‌ن. رِۆژانه كاتآ بۆ هه‌ڵمژینى گولڕ ته‌رخان بكه، لهساڵرۆژى له‌دایك بوونى هاوسه‌رت بۆ دایكى بنێره گولڕ بنێره بۆ كه‌سانێك كهخۆشیانت دهوآء پاشان بیر له‌هۆكاره‌كه‌ى ئه‌م كاره‌ت بكه‌وه. (8)
لهمهتهڵى كورده‌واریدا گولڕ كراوه‌ته هێما وه‌ك مه‌ته‌ڵى باڵاى سه‌وزه، رِووى سپییه، چاوى زه‌رده مه‌به‌ست له‌ئه‌مه گوڵى نێرگزه، یاخۆ مه‌ته‌ڵى حه‌وت نانى سپىء قودوویهكى جهعفهران واتا گوڵى نێرگز، هه‌روا مه‌ته‌ڵى دوو ژوور گۆشت له‌ژووره‌وه ئێسقان له‌ده‌ره‌وه واتا گوڵى شیلانه، (9) به‌ڵآ لهپهندێكى دى كورى هاتووه حه‌فت ده‌ردى لىَ بووه…. هاته ده‌لێ وتى یاخوا به‌خێر بێى سۆره گوڵى نێو باعان. یان حهرِام ئاورِت لىَ ئه‌داته‌وه وه‌ك رِهنگى گوڵى هه‌ڵئه‌داته‌وه (10) (ماكسیم گوركى) وتویهتى: به‌و جۆره‌ى كهگولڕ بۆ پشكوتى پێویستى به‌ئاو هه‌یه به‌خته‌وه‌ریش بآ خۆشه‌ویستى دروست نابێت. (هۆگۆ) وتویهتى ژیان گوڵهء خۆشه‌ویستى شیله‌ى گوڵهكهیه. ئه‌مریكیه‌كان وتویانه سه‌بر گوڵێكه له‌باخى هه‌موو كه‌سێكا ناپشكوآ (لامنایس) وتویهتى له‌به‌هاردا خۆتان بهبههارء خۆشییه‌كانى بسپێرنء خۆتان بكه‌ن بهگوڵێكء لهشێو گوڵانى دى به‌هار دروست بكه‌ن هه‌روا وتویانه هه‌موو دارێك گولڕ ده‌دات هه‌موو دارێك میوهناكا (هێدا بجار) وتویهتى: بۆنى دڵگیء خۆشى گوڵه سوورى به‌هارى بۆ هه‌میشه له‌نێو ئه‌و ده‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه كه‌پێشكه‌ش به‌وى دى كردووه (شكسپیر) وتویهتىت: مێشه‌نگ هه‌رچه‌نده زیاد بێت گولڕ هێشتا زیاتره دڵى خه‌مگرتوو هه‌رچه‌نده زیاد بێت دڵشادهكان زیاترن (11) (بتهۆڤن) وتویهتى ئه‌ى ژن من هه‌ست به‌جوانى سروشت ناكه‌م ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بآ كهپهنجه جوانه‌كانت ده‌ست لهگوڵهكانى ده‌ده‌ى زانایه‌كى دى وتویهتى پیاو وه‌كو هه‌نگ وایه لهگوڵێكهوه ده‌چآ بۆ گوڵێكى دى هه‌روا وتویانه پیاوء ژن دوو گوڵى ده‌م پشكوتوون ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان سیس بێته‌وه ئه‌وى كه‌شیان ناشرین ده‌بآ.
(ئه‌ر نهنست ریس) وتویهتى وشه وه‌كو گوڵێكى جوانه، هه‌روا رِهنگیشى هه‌یه. زانایه‌كى دى وتوویه‌تى هه‌موو گوڵاوى جیهان ناتوانآ بۆنى ناپاكى له‌له‌شى ئافره‌تى ناپاك بسرِێتهوه ئه‌ڵمانییه‌كان وتویانه ناتوانین شتێكى گرنگ لهپهرِهى گولڕ دروست بكه‌ین. ئیتاڵییه‌كان وتوویانه گولڕ زیاتر له‌ژن رِاستترن.
هه‌روا وتراوه گولڕ نییه په‌پووله‌ى به‌ده‌ورا نه‌خولێته‌وه، (ج بانگ) وتویهتى گوڵآ سوور رِاستى درِكیان هه‌یه. سویدییه‌كان وتویانه گوڵى جوان زۆر نامێنآ. ئیتاڵییه‌كان وتویانه گوڵى وه‌ریو بۆ جارى دووه‌م بۆلتهكهى ناگهرِێتهوه. هیندییه‌كان وتویانه گوڵى یاسه‌مینى بۆندار بۆنى ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر داشپۆشرێت. رِووسییهكان وتوویانه گوڵێك بكه بهیهخهى هاورِآ كه‌تا چاكتره لهئهوهى له‌سه‌ر گۆرِهكهى گومه زێك دروست بكه‌ى. هه‌روا وتراوه گوڵێك زۆر كه‌س بۆنى بكات بۆنى نامێنآ، هه‌روا وتراوه ده‌توانى گولڕ له‌ژێر پێتا دارِزێنى به‌ڵام ناتوانى بۆنه‌كه‌ى نه‌هێڵى!!!
هه‌روا وتراوه شیرینى ژن وه‌كو گوڵه زوو سیس ده‌بێته‌وه لهپهندێكى دی‌دا زانایه‌ك وتوویه‌تى قسه‌كردن سآ جۆره پارچه‌یه‌كه له‌به‌رد، ژوورێكه له‌ده‌ریا، پارچه‌یه‌كه لهگولڕ، (12) (ئالفونس كار) وتوویه‌تى: هه‌ندآ هه‌میشه ده‌ناڵن كهگوڵى سوور درِكى هه‌یه ئێمه ده‌بآ شادبین چونكه دژه‌كانیش گوڵیان هه‌یه.(13)
(ته‌یرى گولڕ عاشق به‌دارى ژه‌قنه‌بووته)
ئه‌م ئیدۆمه به‌یه‌كێك ده‌گوترێت كهعاشق به‌شتێكى هیچء پووچ بێت زۆرجار وارِوو ده‌دات یه‌كێكى شۆخء جوان به‌ده‌و عاشقى یه‌كێك ده‌بێت له‌و پهرِى ناشرینىء نابوتیدایه ئه‌م ئیدۆمه تاوه‌كو ئێستا له‌م ناواخىء مه‌به‌سته به‌ولاوه هیچ شتێكى دیكه‌ى له‌باره‌وه نه‌گوتراوه ئاشكراشه هه‌موو په‌ندێك كه‌وا بۆمان مابێته‌وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى واقیعىء رِوودانێكى رِاستهقینهدا رِێژراوه ئێمه تاوه‌كو ئێستا چاومان به‌ئه‌م باڵنده‌یه نه‌كه‌وتووه كه‌وا عاشقى دار ژه‌قنه‌بووته له‌وانه‌یه ئیستاكآ ئه‌م باڵنده‌یه له‌كوردستاندا نه‌مابێت به‌ڵام لهئیدۆمهكه وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى خۆیدا لهدارستانهكانى كوردستاندا هه‌بووبێت ئه‌گینا ئه‌م ئیدۆمه نه‌ده‌هاته كایه‌وه ئه‌م په‌له‌وه‌ره باڵنده‌یه‌كى بچووكى رِهنگاورِهنگه ئه‌وه‌نده‌ى چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌بێت هه‌رده‌م په‌رۆشى خواردنى گوڵى تاڵى ژالهوهیه كاتآ دار ژاڵه گوڵى تاڵى خۆى به‌رده‌دات ئه‌م وه‌كو گهزۆء مازوو ئه‌و گوڵانه ده‌خوات جالێره‌وه په‌نده‌كه جێى خۆى ده‌گرێت (14) هه‌روا لهپهندێكى سوێدى وتراوه گوڵى جوان زۆر نامێنآ. (15) هه‌روا له‌په‌ندى كوردیدا هاتووه كێنى گوڵه خۆت بۆنى كهئینجا بیبه‌خشه بهدۆستهكانت. (16) هه‌روا وتراوه لهگوڵیان پرسى زۆر گه‌شى وتى باخهوانهكهم مه‌رده. (17)
سه‌رچاوه‌كان
1-فه‌رهه‌نگى كوردناسین مه‌لا عه‌بدولخالق شوانى.
2-په‌ند پیشینان بانمشابه ڕنها در فارسى شرح ڕمپال سید عبدالحمید حیرت سجادى.
3-په‌ندى پێشینانى كوردى عه‌لى مه‌عروف شاره‌زوورى.
4-گوتنێت مه‌زنان ل ده‌ڤه‌را به‌هدینان حه‌جى جه‌عفه‌ر.
5-گۆڤارى رِۆشنبیرى ژماره 92.
6-ینابیع المعرفه مسلم جاسم حمید.
7-په‌ندى ئه‌ڵمانى.
8-ئامۆژگارییه بچووكه‌كانى ژیان فریاد بارزانى.
9-955 مه‌ته‌ڵى كورده‌وارى هۆشیار نورى له‌ك.
10-گه‌نجینه‌ى كه‌له‌پوور حه‌مید گه‌ردى.
11-وته‌ى ناوداران هاوار بازیان.
12-وته‌كانى ژیان عه‌بدولره‌حمان زه‌نگه‌نه.
13-گوڵبژێرێك له‌وته‌ى گه‌وره پیاوانى جیهان.
14-گۆڤارى رِهنگین ژماره 68.
15-گۆڤارى رِهنگین ژماره 54.
16-گۆڤارى رِهنگین ژماره 71.
17-گۆڤارى رِهنگین ژماره 107.


