رِاگهیاندن و رِاى گشتى / به‌شى دووه‌م
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی
ئه‌گه‌ر سه‌یری رای گشتی بكه‌ین له‌سه‌ردانه ئایینی یهكانء كتێبه ئاسمانیه‌كانیشه‌وه ناوی هاتووه به‌ڵام به‌ناوی توانای گه‌لء ده‌نگی گه‌ل ناوه‌كانی پیرۆز‌و ته‌عبیر له‌رای گشتی كردووه به‌ڵام له كتێبه ئایینهیهكانا له قورئانء تهوراتء ئنجیلء هه‌ریه‌ك به‌ناوێك ناویان بردووه به‌ڵام زاراوه‌كه‌ی رای گشتی نه‌بووه به‌راستی، دوا به‌دوای ئه‌وه له‌روی ته‌كنه‌لۆژیه‌وه كه باسم كرد راگه‌یاندن ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی بینیء دوای كه راگه‌یاندن دروست بوو به‌م شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه رای گشتی به‌رجه‌سته بوو چونكه ده‌زگای بۆ دروست بوو و ئه‌م ده‌زگایانه رۆلێكی گرنگیان بینی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌ی یاخود شۆرِشی زانیاری یه‌كان ده‌وری زۆر گرنگی بینیء سنورهكانء ده‌سه‌ڵاتء كۆمه‌ڵگاشی شكاندووهء توانیویه‌تی كاراكتهرء دادورییهكانی ببه‌زێنێ، ئهنتهرنێتء سهتهلایتیش یه‌كێكن له‌و فاكته‌رانه‌ی كۆمه‌ڵگا یان تێك شكاندووه، هیچ شتێك سه‌روه‌ری نه‌ماوه به‌هۆی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه، دوای ئه‌وه دۆزینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان رای گشتی دروستبێ به‌شێوه‌یه‌كی یاساییء ئیتر كرای بۆ بكرێء شار‌و چه‌ندین رێكخراو له‌ناوی دروست بێتء بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیر بێت بۆ رای گشتیء پارێزگاریشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤء ئازادییه‌كانی بپارێزنء دیكتاتۆرییه‌ت به‌ره‌و نه‌مان برِواتء تاكایه‌تی نهمێنێتء بیرورِای ئازاد‌و ئازدای چاپء بڵاوكردنه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێویستیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو كه لهپرنیسیپهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، هه‌ندێ وڵات جیا لهمانهء دوای شۆرِشی فه‌ره‌نسی كاری بۆ كردووه، دواتر گۆرِانكاری زۆر روویدا له سیسته‌می سیاسیء نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بوو به هۆكارێكی زۆر كاریگهرو ئه‌كتیف بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی بپارێزێء هانده‌ری بێ‌و پێشی بخات، له‌رووی سیاسیشه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا یاسای ده‌ولی هه‌بێت له‌سه‌ر وڵات بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌كرێتء ئازدای خه‌ڵك له‌ناو دهبرێتء كۆشتن هه‌یه چه‌كی كۆكوژ هه‌یه خراپ به‌كارهاتووه، مرۆڤ مافه‌كانی به‌ته‌واوی پێشێل كراوه، ئه‌مانه‌هه‌مووی واده‌كات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێى یاسا‌و ئه‌و بنه‌ماو پرنسیپانه‌ی خۆی له‌سه‌ر دروست بووه بتوانێ كاری پێبكاو هانده‌ر بێ بۆ ئه‌وه. دوو فاكته‌ری تریش هه‌ن هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی چۆن دروست بێت، وه كۆی جه‌ماوه‌ر یه‌كه‌مین شته بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ رای گشتی دروست بكات، ده‌بێ جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بێت كه بتوانن له‌سه‌رى كاربكه‌ن وهبه درۆ‌و دهلهسهبێت فرتء فێڵ یا سۆز بێت، چونكه زۆر جا رای گشتی تووشی ئیحبات ده‌بێت مرۆڤ تووشی كه‌وتن ده‌كات یان زوو پێ ده‌زانرێت، هۆی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز‌و فرتء فێل دروست ده‌بێت بۆیه ته‌مه‌نی درێژ نابێت، زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌ك دهژیتء كاریگه‌ریشی ده‌بێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك شی ده‌بێته‌وه ناتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ بۆیه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و رای گشتی یه ههنۆكهییه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای یاریكردن به سۆزی خه‌ڵكء جه‌ماوه‌ر دروست ده‌بێت، خالێكی تر له‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌لتوری ناو كۆمه‌ڵگا خێزانءئایینء نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌و فاكته‌ری زۆر به‌هێزن له‌ناو كه‌لتوری رای گشتیدا دروست ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه به‌لانسێكی هه‌بێت وردهكاریء شی كردنه‌وه‌ی هه‌بێت، تا بتوانرێء بزانرێ، له‌وانه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له كوردستانا لهشارێ شتێك بڵێی كه‌س برِوات پێ نه‌كات به‌ڵام له‌شارێكی تر زوو برِوات پێ بكه‌ن، هه‌ندێ شار هه‌ن كارلێكهرن زۆر زوو شتی تێدا بڵاوده‌بێته‌وه بیرۆكه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئۆقره‌ی بابه‌تی كه‌لتوری سایتی نیه درێژه‌ی مێژووییء كه‌لتوری نی یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رای گشتی له رێگه‌ی پرِوپاگهندهو درۆ‌و سۆزه‌وه زوو دروست بێت، به‌ڵام له‌وانه‌ی له شارێكی تر سه‌د كه‌س شتێك بڵێت كه‌س برِوای پێنه‌كات،واته ئه‌م بابه‌ته‌ی كهلتوریء ئاینیء مێژوویی ده‌ورده‌بینێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ چۆن رای گشتی دروست ده‌كه‌ی، وه‌بێ گومان رووی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ور ده‌بینێ به‌هۆی دابء نه‌ریته‌وه له‌وانه‌یه له ناوچه‌یه‌ك كه دابء نه‌ریتی داخراوه تۆ نه‌توانی زۆر شت بكه‌ی له‌وانه‌یه كوشتنی تێدا بێ كاردانه‌وی خراپی تێدابێ به‌ڵام له‌شارێكی كراوه تۆ له‌وانه‌یه بتوانێ زۆر شت بكه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه بۆیه بابه‌تی كهلتوریء كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌ور ده‌بینێ، زۆر جار قوتابخانه‌و خێزانیش رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینن له شارهكانء شوێنه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه بتوانی رای گشتی تێدا دروست كه‌ی ئه‌گه‌ر سهیركهى مێژوویه‌كی تری رای گشتی بكه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه وتم خه‌ڵك هێزوو لهشء ئه‌ندامه‌كانی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكاوشتهكان پێبگه‌ێنێ له سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیدا، دوای ئه‌وه ورده ورده مزگهوتهكانء كه‌نیسه‌كان دروست بوو خه‌ڵك ئه‌توانی رای گشتی تێدا دروست بكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری ساڵه‌كانی دوای ئه‌وه بكه‌ی كه مرۆڤایه‌تی تۆزێك هاته پێشه‌وه نادیء گروپهكانء چاپخانه‌كان دروست بوون وای لێهات كه رای گشتی تێدا دروستبێ ئه‌گه‌ر را، راى چایخانه یا مزگه‌وت بوو به‌رای هه‌مووخه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه ورده ورده ئه‌م شتانههاته پێشه‌وه بوو به دابء نه‌ریتء كه‌لتورو شێوازی ژیانی خه‌ڵك له‌ناو كۆمه‌ڵگا له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌مه زۆر كاریگه‌ره له دروست كردنی رای گشتی، ئاستی زانینء رۆشنبیری خه‌ڵك له‌ناو كۆمه‌ڵگا زۆر رۆڵی گرنگ ده‌بینی، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوو ده‌توانێ رایه‌كی چه‌وتی خراپی نێگه‌تیڤی تێدا دروست بكه‌ی چونكه ئاستی زانینء رۆشنبیری خه‌ڵك وانی یه، به‌كوردی لای خۆمان پێ ده‌وترێت خۆشی برِوایی ساوێلكه‌یی، لهوكۆمهڵگه بچووكه‌ی كه زوو ده‌توانێ رای گشتی تێدا دروستبكه‌ی دواكه‌وتووه بۆیه زۆر به ئاسانی كاریتێدهكرێت، هه‌ستی نیشتیمانی كه ئه‌مه‌ش گرنگه، زۆر جار دوژمنانی ئێمه زۆر به ئاسانی توانیویانه پرِو پاگه‌نده به‌خۆمان دژ به‌خۆمان دروست بكه‌ن فلان سه‌ركرده‌ی ئَێوه فلان حیزبء شۆرِشی ئێوه وابووهوابووه وایان له ئێمه كردووه رای گشتی وایان بۆ ئێمه دروست كردوه ئه‌وه‌نده ئێمه ساویلكه‌و هه‌ژارو ئینتمای نیشتیمانیمان لاواز بووه زۆر به ئاسانی وته‌كانی دوژمنانی خۆمان ءتۆتهوهو پێمان گه‌یاندووه‌و ئێشمان بۆكردووه رای گشتیمان له‌سه‌ر دروست كردووه بۆ ئه‌مه‌ش ئیتیمانی نیشتیمانیء نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگه،و زۆر جار له‌ناو ئێمه‌ش خۆش ویستنی سه‌ركرده‌یه‌ك شانازی پێكردنی وای كردووه بتوانن هه‌ندێ جار به ته‌نیا رای گشتی دروست بكه‌ن بۆیه سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌توانی بهتهنیاء به ئاره‌زووی خۆی یاری به‌رای گشتی خه‌ڵك بكات به سۆز‌و عاتیفه‌ی خه‌ڵك بكاتء خه‌ڵك دوای بكه‌وێ، ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك له شوێنێك بۆ شوێنێك له كه‌سایه‌تییه‌ك بۆیه‌كی تر له ئاستی سه‌ركرده‌كه خۆی له‌رووی ئایینء زانینء كه‌لتورییه‌وه جیاوازی خۆی هه‌یه، دوا به‌دوای ئه‌وه ئاستی مكهوناتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌مه رۆلێكی گرنگ ده‌بینێ له‌دروست كردنی رای گشتی ئێمه ئهوسهندیكایانهی كه دروستمان كردووه سه‌ندیكای كارتۆنن یان به‌رگری له‌مافه‌كانی پیشهییء ئازادی خه‌ڵك ده‌كه‌ن یا هه‌روا دروستمان كردوو پێیان بڵێین ئه‌مه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین بۆیه زۆر گرنگنء ده‌توانن فشاری زۆر دروستكه‌ن رای گشتی له‌ناو ئه‌مانه دروست ده‌بێت ئه‌مانه خاوه‌ن برِیاری سه‌ره‌كین ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌مانه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بنء كاریگه‌رى كارابن بۆ ئه‌وه دروست ببن، له رووی ئاینیشه‌وه ئایین فاكته‌رێكی زۆر گرنگه لهكۆمهڵگاكان به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگاى ئێمه كه‌واته ئایین بیرِو باوهرِ تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك له به‌ینی خوا‌و خۆیانء زۆر جار بیستومانه به‌ناوی ئایینه‌وه رای گشتی زۆر خراپ دروست كراوه، ناوی پرِو پاگهندهبوو له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڵام دواتر بووه بهرایهكی گشتی، وه‌كو پار ده‌یان ووت كچێك له‌هه‌ولێره‌وه فرِیوه بۆ ئاسمان خه‌ڵك ئه‌وه‌نده هه‌ژاربوون برِوایان پێدهكردء له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان هه‌زار سه‌یاره راوه‌ستابوو، و بۆ دروست بوونی ئه‌م رایهء ساویلكه‌یی له‌پشتی ئه‌و رایهوهیه چونكه خه‌ڵك بیری وایه مادام ئاینی یه ته‌واو فرێوه بۆ ئاسمان.
دوای ئه‌وه پرِوپاگهنده به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه رۆلێكی گرنگ له‌دروست كردنی رای گشتی، له بناغه‌وه كه‌باسمان كرد رای گشتی له ده‌ماو ده‌مء ده‌نگء باسی ناو خه‌ڵكء واته‌وات، زۆر جار به پرِوپاگهندهی راستء ناراست، به‌شێك له ریكلام كهلهتهلهفزیۆنء رادیۆ‌و رۆژنامه ده‌كرێ ده‌توانێت رای گشتی دروست بكات، و له رۆژنامه‌یه‌كا سه‌رووتار كاریكاتێرو هه‌ندێ باسی سیاسی دروست ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ریش ریكڵام به‌شێكه لهدروستكهری ئه‌و رایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ی ئه‌وانه‌ی تروهك نرخی دۆلار نازانم ئه‌مه شوی كردء ئه‌مه منداڵی بوو..هتد ئه‌مانه ناتوانن رای گشتی دروست بكه‌ن به‌ڵام سه‌ر ووتاری سیاسی ده‌توانن دروستی بكه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر له رۆژنامه‌یه‌ك تۆ سه‌یری بكه‌ی سێ ماده هه‌ن كه رای گشتی دروست ده‌كه‌ن سه‌روتارو وتاری سیاسیء ریكلام، ئیتر با دوو سه‌د لاپهرِه بێت. ئه‌مه به‌كورتی.


