ره‌وشى باشورى كوردستان به‌ر له جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م
ن :- عبدالرحمن ادریس سالح البیاتی
و/ له‌عه‌ره‌بیه‌وه:- هۆگر گۆران
ژیانى گوندى له كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته بووه ، له كاتى ههلاَیسانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له میانه‌ى ئه‌و جه‌نگه‌دا ئه‌م ره‌وشه له ره‌وشى عێراق به دوور نه‌بوو ، بهلاَم گه‌شه‌كردنى شار له كوردستان وه‌كو باشور‌و ناوه‌ندى عێراق نه‌بوو ، له‌وانه‌یه واقیعى سروشت و سه‌رژمێر هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م هۆكاره بێت ، و سه‌لماوه به دروستى هه‌موو سه‌رده‌مى داگیركارانى عوسمانى ، ته‌واوى عێراق پشتگوىَ خرابوو ، و ته‌نیا بایه‌خ به وه‌رگرتنى باج ده‌درا ، جگه له سه‌رده‌مێكى كه‌مى دهسهلاَتى داود پاشا (1827 - 1831 ) و سه‌رده‌مى دهسهلاَتى مه‌دحه‌ت پاشا (1872 - 1869) نه‌بێـت .
هه‌موو باشورى كوردستان له‌و سه‌رده‌مه بریتى بوون له پێنج پارێزگهى ئێسته (كه‌ركوك - مووسل - دهۆك - سلێمانى - هه‌ولێر ) و هه‌ر پاریّزگهیهك چه‌ندین قه‌زاى هه‌بوو ، له‌و سه‌رده‌مه‌ش له كوردستان خێڵ بنه‌ماى پێكهاته‌ى كۆمهلاَیهتى شار‌و گوند بوو ، كه یان له شار یان له گوند یانیش له حاڵى گواستنه‌وه ژیانیان ده‌كرد ، كه كورد پێى گوتوه خێڵ ، و ههندىَ عه‌شیره‌تیش له حاڵى گواستنه‌وه‌و نیشته‌جێبووندا بوون پێیان ده‌گوترا كۆچه‌ر .
كه له زستان له گوند‌و له هاوین له فراوانترین سه‌ر زه‌مین مه‌رو مالاتى خۆیان دهلهوهراند، هه‌ریه‌ك له‌و عه‌شیره‌تانه‌ش سه‌رۆكى خۆى هه‌بووه ، كه (به‌گى ) پىَ ده‌گوترا ، و ئه‌وه‌ى باوباپیرانى ده‌گه‌یشته حه‌زره‌تى محه‌مه‌د ( سه‌ید ) ى پىَ ده‌گوترا .
سه‌ره‌راى هه‌بوونى هاوبه‌شى كۆمهلاَیهتى له جڤاكى شارنشینى و گوندى و خێله كۆچه‌ره‌كان ، سروشتى شار به سه‌رژمێره زۆره‌كه‌ى تایبه‌تمه‌ندى جیاى له گوند وه‌رگرتوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ژیانى گوند جیایه ، بهلاَم ژیانى كۆچه‌ره‌كان به پىَ هاتوچۆكردنیان له شوێنه سه‌خته‌كان زۆر زه‌حمه‌تتره ، له ده‌هه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 1920 به پێى دهسهلاَتى رامیارى و ئابوورى شێخه‌كان بوونه ملكدار ، ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش جگه له شێخه‌كان بوونه ملكدارى گه‌وره ، كه سه‌ربازیان ده‌گرت و باجیان ده‌دایه عوسمانییه‌كان ، ئه‌وانه جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیى ناوچه‌ییان هه‌بوو ، ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به رێوهدهبرد و موچه‌یان له حكومه‌تى عوسمانى وه‌رده‌گرت ، گه‌شه‌كردنى ژیانى زه‌وى دارى زۆربه‌ى كۆچهرهكانى كرده گوندنشین ، هه‌روه‌ها ژیانى مهرِدارى خۆیانیش له‌سه‌رى به‌رده‌وام بوون .
كوتلوف له‌و باره‌یه‌دا ده‌لێت : (( عه‌شیره‌ته‌كانى باشوورى كوردستان بوونه رێكخستنێك له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى ملكدارى له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌تى عوسمانى باجێكى زۆرى له جوتیاران وه‌رده‌گرت ناچاربوون زه‌وى و زارى خۆیان بفرۆشنه ملكداران ، ئه‌و سه‌رۆك خێلانه له لایه‌ن عه‌شیره‌تى خۆیان رێزیان لىَ ده‌گیرا ، ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك خێله‌كان رێبه‌رى ئایینى بوون وه‌كو نه‌قشبه‌ندى و سۆفى قادرى یه‌كان ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك خێله‌كانى باشورى عێراق به‌راورد بكرێت دهسهلاَتى سه‌رۆك خێله‌كانى كورد زیاتربوو هه‌تا له خانه‌واده‌ى نه‌قیبیش له به‌غدا ، یان خانه‌واده‌ى ئال ته‌بیخ و ئال مهكوگر و … هتد له‌فورات و ناوه‌ندى عێراق ، له‌و سه‌رده‌مه نه‌خوێنده‌وارى بالاَ ده‌ست بوو زیاتر له باشور‌و ناوه‌ندى عێراق ، له شارهكوردنشینهكانیشدا رێژه‌ى خوێنده‌وارى له 5% تێپه‌رى نه‌ده‌كرد ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى توێژى رۆشنبیرانیش هه‌بوون كه‌له نووسه‌رو شاعیران و مامۆستایانى ئایینى و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیان و گونده‌كانى كوردیش به مزگه‌وت هاتنه ناسین ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رێوره‌سمى دینى لىَ جێبهجىَ ده‌كرێن ، مه‌لا وانه‌ى دینیش به قوتابیان ده‌لێته‌وه و ههندىَ بابه‌تى ئه‌ده‌بیش به كورانى گوند ده‌لێته‌وه ، سیسته‌مى كۆمه‌لایه‌تى ملكدارى كه خاوه‌ن ئابوورییه‌كى دواكه‌وتوویه ، داگیر كه‌ر هۆكارى سه‌ره‌كیه لێى و نه‌یهێشتووه گه‌شه بكات ، سه‌ره‌راى بایه‌خى ئابوورى كوردستان كه خاوه‌ن كانزاى زۆره و زه‌وى باشى كشتو‌كاڵى هه‌یه ، بهلاَم جوتیارانى كورد له حالى گۆرِانن له لایه‌نى ئابوورییه‌وه ، هه‌روه‌ها دیارى پێشكه‌ش به شێخه‌كانیان ده‌كه‌ن كه پێیان له دانى باج به حكومه‌ت باشتره ، و بۆئه‌وى نه‌بنه سه‌رباز ئاماده‌ن باجه‌كه‌ى بده‌ن .
سه‌ره‌راى دانى باجى مه‌رو مالاَت ، هه‌روه‌ها دواكه‌وتوویى ئابوورى كوردستان ، بهلاَم ملكداران ده‌بوونه ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌وره .
بازرگانى له ناوه‌ندى سه‌ده‌ى نۆزده له باشوورى كوردستان گه‌شه‌ى كرد له‌سه‌ر ده‌ستى بازرگان و كاسبى ده‌وڵه‌مه‌ند ، له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌ده‌ى بیستیش ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووه شوێنى دابینكردنى بژێوى ژیان . خه‌ڵكى به‌غدا و ئه‌سته‌نبۆل و سوریا به ناردنى مه‌رو خورى شهكرو ههندىَ كهلو پهڵى دیكه‌ش و به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش ناردهنى كوردستان له هاورده‌ى زیاتر بووه ، له‌و چاخه‌دا له شاره كوردنشینه‌كان ئه‌و بازرگانانه‌ى به ریبا كاریان ده‌كرد سوودیان سالاَنه ده‌گه‌یشته (33%) .
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ى كوردستانى باشور له لایه‌نى رامیارى و بیرى نه‌ته‌وه‌یى گه‌شه‌ى كرد و له ناو خه‌ڵك بلاَودهكرایهوه ، كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى عوسمانى گونجاو نه‌بوو ، بزاڤى نیشتمانى نه‌ته‌وه‌یى كوردى له سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندى به‌ره‌وشى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى كوردى وه هه‌بوو ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ههندىَ بزاڤى رزگاریخوازى جیهانى په‌یوه‌ندى كرد ، كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توێژى رۆشنبیرانى ئهسمته و بورژوازى بچوك كرد ، ژماره كوردێكیش له دامه‌زراندنى حیزب بۆ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه به‌شدار بوون ، بۆ ئه‌وه‌ى دهسهلاَتى عوسمانى به پیر داخوازییه‌كانیان بێت ، له‌وانه‌یه سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م ، قۆناغى گواستنه‌وه‌ى بزاڤى نیشتمانى بێت به شێوه‌یه‌كى گشتى سه‌رهڵدانى حیزب و كۆمه‌له و رۆژنامه‌وانى یه ، رۆشنبیرانى كوردیش داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن .
له نیشانه‌كانى ئاشكراى تایبه‌تمه‌ندى واقیعى رامیارى باشورى كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، لاوازى دهسهلاَتى عوسمانى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه ، به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ره سه‌خت و شاخاوییه‌كان ، ئه‌م ره‌وشه به‌رده‌وام بوو به هه‌مان چه‌شن ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عوسمانى هه‌وڵێكى زۆرى دا بالى به‌سه‌ر كوردستانى باشور بكێشێته‌وه ، بىَ سوود بوو تا كۆتایى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ، سه‌دیق دیمهلۆجى ئاماژه ده‌كات ، كه خۆى فه‌رمانبه‌ر بووه له كوردستانى باشوور له كۆتایى دهسهلاَتى عوسمانییه‌كان گوتویه‌تى:-دهسهلاَتى عوسمانییهكانى زۆر لاواز بووه له ده‌ڤه‌ره شاخاوییه‌كان هه‌ست به بونى نه‌ده‌كرا ، له نێوان خێله كورده‌كانیش ئه‌و پێگه‌یه‌ى به ده‌ستى هێنا بوو له ده‌ستى دا ، و خه‌ڵك بێزارى خۆیان دهردهبرِى كه له ریزى سواره‌ى حه‌میدى دابن ، ئه‌و بێزارییهش له‌لایه‌ن سه‌رۆك خێل و شێخه‌كان به تایبه‌ت شێخ مه‌حمودى حه‌فید هان ده‌درا .
بزاڤى رزگاریخوازى كوردى به‌رده‌وام بوو لهسهرههڵدانهكان ، كه ههڵقولاَوى مێژووى كورد بوو ، هه‌روه‌ها توركه‌كانى لاویش به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بوون له سهركوبى بیرى نه‌ته‌وه‌یى كوردى و هێرشى لهشكریشیان ده‌كرد ، كورد ناچار بوون به‌رگرى له گونده‌كانى خۆیان بكه‌ن ، ده‌وڵه‌تى عوسمانیش هه‌وڵێكى زۆرى دا تۆى دووبه‌ره‌كى له ناو كورده‌كان بلاَوبكاتهوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكه كورده‌كان بكه‌ونه گیانى یه‌كتر ، پێره‌وى له سیاسه‌تى به زۆر گواستنه‌وه‌ى كورد ده‌كرا ، بۆیه خه‌باتى كوردى گه‌یشته پله‌یه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ سه‌ر له نوىَ دارشتنهوهى خه‌باتى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى كه رۆشنبیران هاتنه ناو كاروانى خه‌بات و شێخ مه‌حمودى حه‌فیدیش ، ئالاَى ههڵگرتو هانده‌رى خه‌بات بوو ، هه‌روه‌ها ئافره‌تانى خاوه‌ن كه‌سایه‌تى وه‌كو عادیله خان و حه‌فسه‌خان بوونه شوێنى رێزلێنان له جڤاكى كورده‌وارى ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌وشى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى و رامیارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى باشوورى كوردستان له كاتى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م سه‌رۆكى وه‌كو عه‌بدولره‌زاق به‌درخان و شێخ عه‌بدولقادرى شه‌مدینان ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ى شێخ مه‌حمودى حه‌فید هاته سه‌ر شانۆى سیاسى و به‌رجه‌سته‌بوو و بزاڤه‌كه‌ى گه‌شه‌ى كرد ، و رۆشنبیریهكهى له پێش سه‌ركرده‌كانى به‌رله خۆى بووه ، هه‌رچه‌ند ره‌وشى ئه‌و كاته هانده‌ر بووه كه شێخ مه‌حمود بووه سه‌ركرده .
سه‌رچاوه: الشیخ محمود الحفید البرزنجى
عبدالرحمن ێالح البیاتى ، 2005 ، ل 60 تا 69


