خــازر لهبــوارى مێژووییــهوه
د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى
گۆڤارى خازر ههرلهژماره (1)ى تادوا ژماره بایه‌خى به‌مێژووى كورد‌و كوردستان داوه، هه‌ر خۆى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى بهرِدهرِهش كارێكى گه‌وره بوو خازر له‌سه‌نته‌ره‌كه كه‌مترنیه، به‌دووه‌مین كارى گه‌وره دێـه ژماردن، له‌ژماره‌یه‌كى بابه‌تێكى یاسین حه‌سه‌ن هه‌یه، باسى پاشاى ره‌واندز ده‌كات، كه‌گوایه وجاغ كوێره چونكه كورِى نه‌بووه، من ده‌ڵێم كچ لهكورِ كهمترنیهء ئه‌وه‌ى كچى هه‌بێ مه‌رج نیه وجاغی كوێربێـ، له‌خازر هه‌ندآ شتى سه‌یر ههیهههندآ كه‌س لێآ ده‌نووسن نووسه‌رى موحتهرف نین،به‌ڵام نووسه‌رى باشیش لهخازرى نووسیوه بۆ نموونه حهسبوڵڵا یه‌حیا كه‌بۆ خازرى نووسیوه یه‌كه‌م چیرۆكنووسى عێراقه، گولیزار ئه‌نوه‌ر هه‌روه‌ها له‌ژماره 3 به‌دواوه خازر زمانى عه‌ره‌بیشى لێ زیاد بوو چونكه زۆر له‌كورد زمانان وخودى خۆمیش رۆشنبیریمان زمانى عه‌ره‌بییه، برا عه‌ره‌به‌كانیش پێویسته لێمان تێبگه‌ن، ئیتر زۆر نووسه‌رى عه‌ره‌بى بۆ خازریان نووسى.
لهناودارانى ده‌ڤه‌رى گۆرِانهتیش ته‌وه‌رێكى گرنگى دیكه بوو،خازر لاپهرِهكانى خۆى بۆتهرخانكرد ، بۆ نموونه ئه‌حمه‌د شهرهقه- ئیبراهیم عه‌زیز عهبدۆو كوێخا سمكء.. هتد ده‌توانین بڵێین مێژووى ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێكدێنن، نووسین له‌سه‌ریان واته پاراستنى مێژووى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه كهیهمجاره له‌سه‌رى ده‌نووسرێت .
رۆڵى ئافره‌ت لهخازردا
لهلاپهرِهكانى گۆڤارى خازر ناوى هه‌ندآ ئافره‌ت ده‌بینرێت ئه‌ویش بۆ ئه‌م گۆڤاره فه‌خره كه‌توانیویه‌تى ژماره ئافره‌تێك هانبدات بۆیه كهمجاره لهوگۆڤارهدا بنووسنء بۆێرانه بێنه‌مه‌یدان كارى نووسین ورۆژنامهوانى، وه‌كو دهبینرێـ، زۆرینه‌ى نووسه‌رانیش بێ موكافهئهلهخازر ده‌نووسن، چونكه هه‌ندآ نووسه‌ر هه‌ن ئاماده‌نین بێ موكافه‌ئه بنووسن، ئه‌وه‌ش بۆ په‌یوه‌ندى به‌هێزى خازر له‌گه‌لڕ نووسه‌ران دهگهرِێتهوه. من لهلاپهرِهكانى گۆڤارى خازردا ده‌بینم سه‌عید مه‌موزینى زۆر خۆى به‌و گۆڤاره‌وه ماندو كردووه.
بابه‌تێكى دیكه‌ى مێژوویى سه‌رنج راكێش له‌گۆڤارى خازر وه‌كو بهردهرِهش وبیرهوهرى دروستكردنى یه‌كه‌م قوتابخانه‌یه ئه‌مه زۆر شتێكى مێژووییه، بۆ نموونه یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌رو ئه‌و مامۆستا‌و قوتابیانه‌ى تێدا بوونه، یه‌كه‌م كچ كه‌له‌و ده‌ڤه‌ره چویته قوتابخانه،چونكه له‌وسه‌رده‌مه بۆ كچ زۆر زه‌حمه‌ت بوو، رێگاى قوتابخانه بگرێته‌به‌ر، ئهمرِۆ هه‌ولڕ هه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره كچ ببێته رۆژنامه‌وان،هه‌روه‌ها ئافره‌ت هه‌بوه له‌و ده‌ڤه‌ره رۆڵى مێژوویى خۆى بینیوه ئه‌وه‌ش بزانن مێژوو زانسته، نابێ بێ سه‌رچاوه برۆنه ناوبابهتهكان، چونكه مه‌قبول نییه.
خازر یه‌كه‌م گۆڤار بووه له‌هه‌رێمى كوردستان ناوى ئه‌و چوار شه‌هیده‌ى له‌ناو لاپهرِهكانى خۆى تۆمار كرد كهلهبهردهرِهش چاڵاكى كوردایه‌تیان دهكردو له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسى فاشى له‌سێداره دران، وهه‌ر چواریان شایانى ئه‌وه‌ن په‌یكه‌ریان بۆ دروست بكرێت، خازر مێژووى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى نه‌خشاندو مێژوو بهزیندویى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌نیشان ده‌دات كه‌ئه‌وانه‌ى خازریان ده‌ركر، دیاره زۆر دوور بین بوون، كه‌بایه‌خیان به‌مێژوودا، چونكه تۆ مێژووى میلله‌تێك زه‌وت بكه‌ى وه‌كو ئهوهیهزاكیرهى میلله‌تێ: زه‌وت بكه‌ى، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین چوار سهدسالڕ كورد له‌ژێر ده‌ستى ده‌وڵه‌تى دواكه‌وتووى عوسمانى بوو ئه‌وه‌ش گارى نیگهتیڤـ ده‌كاته سه‌ر مێژووى كورد، خودى خازر ناو نازێكى مێژوویى جوانه، كاتى له‌خازر به‌عه‌ره‌بى نووسرا شتێكى باش بوو، چونكه هه‌م برایانى عه‌ره‌ب ئاشناى مێژووى ئێمه ده‌بن، وههم ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خه‌ڵكى كورد خاوه‌ن رۆشنبیرى عه‌ره‌بین، هه‌رچه‌نده زمان زۆ رگرنگه، واتهزمانى كوردى.
مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه له‌مێژوو گرنگه،خۆتان لهحهماسهت دووربخه‌ن،مێژوو زانسته،نه‌ك حه‌ماسه‌ت ئهوباسهى له‌سه‌ر كوردانى شه‌به‌ك نووسراوه، عاتفهى تێدایه، ئێمه كوردین ناكرێت بهخورتیش خه‌ڵك بكه‌ینه كورد، بارزانى نه‌مر گوتویه‌تى: كورد ئه‌وكه‌سه‌یه هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى له‌لادا هه‌بێت.


