خازر و كه‌لتوورى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى
خه‌سرۆ گۆران
ئه‌م ده‌ڤه‌ره لهدهڤهره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى كوردستانه سه‌ر رێگاى بازرگانى ئاوریشه‌م،یان رێگاى مه‌له‌كى بووه، گردۆڵكهكان بۆپاراستنى ئه‌م رێگایه دانرابوو رێگایه‌كى قهدبرِه، تاده‌گه‌یشته یۆنان، چونكه له‌دێر زه‌مانه‌وه رێگا دهشتانیهكان بۆ كاروانچىء پیاده‌ش هه‌م نزیكتر بووه، هه‌م ئاسانتربووه، بۆ تائێستا شتى كۆنینه وه‌كو جهرِهو گۆزه‌و پاره‌ى كۆن ئهدۆزرێتهو به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك نازانن چۆن له‌گه‌لڕ شوێنه‌واره دێرینه‌كان ته‌عامول بكه‌ن.
خانوه كۆنه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێـته پاراستن باشهچونكه نیشان ده‌دات به‌ر له‌سه‌دان سالڕ مرۆڤـ چۆن ژیانى كردووه، ئه‌گه‌ر تۆ بتهوآ به‌بلۆك خانوو دروست بكه‌ى، زۆر ئاسانه به‌ڵام ره‌سه‌نى مێژوویى پێوه دیارنیه، له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان رێز له شوێنه‌واره دێرینه‌كانیان ده‌گرن، تۆ سه‌یر كه ئه‌ڵمانیه‌ك لهئهڵمانهوه هه‌ڵساوه به‌رگرى لهخانوویهكى مێژوویى مووسلڕ ده‌كات سهرهرِاى ختوره‌ى رێگه سه‌ردانى مووسل ده‌كات، ئێمه خاوه‌ن مێژوو شوێنه‌وارو رووداوین كه‌متر كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، گۆڤارى خازر بهجهودى كاك سه‌عید مه‌موزینى زۆركارى له‌م رووه‌دا كردووه به‌ڵام زۆر كار ماوه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه بیكه‌ن، یه‌كه‌مجار من یانه‌ى وه‌رزشى بهردهرِهشم دامه‌زراند، پاشان كه‌كاك سهعیدء جه‌ماعه‌تێك هاتنء سه‌نته‌رى رۆشنبیرى بهردهرِهشیان دامه‌زراند، من پاڵپشتییانم كرد‌و گۆڤارى خازر به‌هه‌مان شێوه هه‌نگاوى پیرۆزه بكرێته مانگانه‌ش ههرپاڵپشتى ده‌كه‌م، چونكه خازر شته‌كان له‌فه‌وتان رزگار ده‌كات، بالهگهلڕ پیره مێردان گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر مێژووى گه‌وره پیاو ژنانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره، چونكه ژنى ناودار له‌م ده‌ڤه‌ره به‌فراوانى هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌رووى مۆسیقاوه باتیپێكى مۆسیقاى كوردى تیپى شایىء ههڵپهرِكآ سه‌ما له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌بێ شاییه‌كان فه‌رامۆشكراون، چیرۆكه كوردییه‌كان كه له‌شه‌وى زستاندا داپیره‌و باپیره بۆ نه‌وه‌كانیان دهگێرِایهوه له‌بیركراون، ئه‌گه‌ر له‌خازر نووسراو تۆمار كرا ئهوهدێـته پاراستن، ئه‌سكه‌نده‌رى مهقدونى له‌م ده‌ڤه‌ره داراى سێیه‌مى پارسى شكاند‌و دارا به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵات شهرِهكه له‌رۆخ روبارى خازر‌و گوندى تلجۆمهر رووى دا، دواتر ئه‌سكه‌نده‌ر هاته بهردهرِهش به‌دواى داراى سێیه‌مى به‌ره‌و هه‌ولێر چوو، من ئه‌مه ناڵێم سه‌رچاوه‌كان واده‌ڵێن وه‌ئه‌مه ده‌بێـته بابه‌تێكى باش بۆ گۆڤارى خازر.
شێوازى دێرینى دروستكردنى خانووه‌كانتان بپارێزن له‌ده‌ره‌وه شێوازه دیرینهكانیان ده‌پارێزن، بایه‌خ به‌دیمه‌نى دهرهوهنادهنء ناوخانوهكانیان جوان ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌و ده‌ڤه‌ره له‌به‌شى شوێنه‌وارناسى وه‌رگیراون با بزانن به‌شێكى باشه، ده‌توانن خزمه‌ت بهنهتهوهكهیان بكه‌ن لهورێگایهدا، بۆ نموونه شارى ئاكرآ چه‌ند جوانه نابێ ده‌ستى لێ بده‌ن، چونكه هونه‌رى میعماری كوردى پێوه‌دیاره، له‌ده‌ڤه‌رى خۆمان سه‌یرى ئامیان بكه‌ن زۆر به‌شێوازێكى ئه‌ندازیارى جوان دروستكراوه كه‌لتورێ:ى ئاوها ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ، پێویسته لهگۆڤارهكه ره‌نگ بداته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ندى بكات، له‌لایه‌نى كهلتورء شوێنه‌وار ده‌ڤه‌رى بهردهرِهش لهدهۆكء موسلیش ده‌وڵه‌مه‌ند تره، ژماره گه‌نجێك په‌یدا بوونه بایه‌خ به‌م بواره ده‌ده‌ن.


